رِۆژووان به چی به‌ربانگ ده‌كاته‌وه ؟
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم هانى رِۆژوووانان ده‌دات به خورما به‌ربانگ بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر خورمایان ده‌ست نه‌كه‌وت به ئاو ، ئه‌مه‌ش له ته‌واوى به‌زه‌یی و سور بوونیه‌تى صلى الله عليه وسلم له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ى و ئامۆژگارى كردنیان .
په‌روه‌ردگارى هه‌موو عاله‌م ئه‌و زاته‌ى ( محمد )ى صلى الله عليه وسلم ناردووه ، وه‌ك رِه‌حمه‌تێك بۆ خه‌ڵك ده‌فه‌رمووێ : [ لَقَدْ جَاءكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ ] (التوبة : 128) ، چونكه به پێدانى شتێكى شیرین به‌له‌ش له‌كاتى به‌تاڵ بوونى گه‌ده ، زیاتر واى لێ ده‌كات ئه‌و خواردنه وه‌ربگرێت و ئه‌ندامه‌كانى سودى لێ وه‌ربگرن ، به تایبه‌ت له‌شی ساغ ، پێی به‌هێز ده‌بێت به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئاو : له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ش تووشی جۆرێك له ووشكى ده‌بێت به‌هۆى رِۆژووه‌وه ، ئه‌گه‌ر به ئاو ته‌رِ بێت زیاتر سوود وه‌رده‌گرێت له خواردنه‌كه .
ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌ى به‌نده‌ى گوێرِایه‌ڵ كه خورما به‌ره‌كه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه . هه‌روه‌ها ئاویش . له كاركردنه سه‌ر دڵه‌كان و پاك كردنه‌وه‌یان ، ئه‌وه‌ش جگه له‌و كه‌سانه نه‌بێ كه شوێن كه‌وتووى سوننه‌تن كه‌سی تر نایزانێت .
له ( أنس ) ى كورِى ( مالك ) ه‌وه رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه ده‌فه‌رمووێ : " كَانَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم يُفْطِرُ عَلَي رَطِابَاتٍ قَبْلَ أنْ يُصَلي ، فَإنْ لم يَكُنْ رَطِابَاتٍ ، فَتَمْراتٍ ، فَإِنْ لم يَكُنْ تَمْرَاتٍ حَسَا حَسَواتٍ مِنْ مَاء " (1)
واته : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ر بانگى ده‌كرد به چه‌ند خورمایه‌كى ته‌رِ پێش ئه‌وه‌ى نوێژ بكات ، جا ئه‌گه‌ر خورماى ته‌رِ نه‌بووایه ، به هه‌ر خورمایه‌كى تر به‌ربانگى ده‌كرد ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خورماى هه‌ر ده‌ست نه‌كه‌وتبایه چه‌ند قومێك ئاوى ده‌خوارده‌وه .
[رِۆژووان چی ده‌ڵێن له كاتى به‌ربانگ كردن‌دا ؟ ]
براى رِۆژووان بزانه ـ خواى په‌روه‌ردگار ئێمه و تۆش سه‌ركه‌وتوو بكات بۆ شوێنكه‌وتنى سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ركه‌مان صلى الله عليه وسلم ـ كه پارِانه‌وه‌یه‌كت بۆ هه‌یه و وه‌ڵامیش ده‌درێته‌وه ، جا به ده‌ستى بێنه وه‌كو هه‌لێك ، بشپارِێره‌وه و دڵنیابه به وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ، ئه‌وه‌ش بزانه خواى په‌روه‌ردگار وه‌ڵامى پارِانه‌وه‌ى دڵی بێ ئاگا و دڵ رِۆیشتوو ناداته‌وه ، وه لێی بپارِێره‌وه ئه‌وه‌ى ئه‌ته‌وێ له پارِانه‌وه‌ى چاك ، به‌ڵكو چاكه‌ى دونیا و دوارِۆژیشت به ده‌ست بێنى .
له (أبو هريرة) وه رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ : " ثَلاثُ دَعَواتٍ مُسْتَجَابَاتٍ : دَعْوَةُ الصَّائِمِ ، وَدَعْوَةُ المَظْلُومِ ، وَدَعْوَةُ المُسَافِرِ " (2)
واته : سێ پارِانه‌وه هه‌ن وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه : پارِانه‌وه‌ى رِۆژووان و پارِانه‌وه‌ى سته‌م لێكروا و پارِانه‌وه‌ى رێبوار.
ئه‌و پارِانه‌وه‌ى كه رِه‌ت ناكرێته‌وه له كاتى به‌ربانگ دایه له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى (أبو هريرة) رضي الله عنه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم كه ده‌فه‌رمووێ : " ثَلاثٌ لا تُرَدُّ دَعْوَتَهُم : الصَّائِمُ حِيْنَ يُفْطِرُ ، وَالإمَامُ العَادِلُ ، وَدَعْوَةُ المَظْلُومِ "(3)
واته : سێ كه‌س پارِانه‌وه‌كانیان رِه‌ت ناكرێته‌وه : رِۆژووان له كاتى به‌ربانگ كردنیاندا ، و پێشه‌واى دادپه‌روه‌ر ، و پارِانه‌وه‌ى سته‌م لێكراو .
وه له ( عبد الله ) ى كورِى ( عمر ) ى كورِى ( عاص) ه‌وه رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :" إِنَّ لِلصَّائِمِ عِنْدَ فِطْرِهِ لَدَعْوَةٌ مَا تُرَدُّ " (4)واته : رِۆژووان له كاتى به‌ربانگیدا پارِانه‌وه‌یه‌كى هه‌یه ، هه‌رگیز رِه‌ت ناگرێته‌وه .
وه باشترین پارِانه‌وه‌ش ، ئه‌و پارِانه‌وه‌یه كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم
له كاتى به‌ربانگ دا ده‌یفه‌رموو :" ذَهَبَ الظَّمَأ وَابْتَلَّت العُرُوقُ ، وَثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللهُ " (5)
واته : تیونوێتى نه‌ما قورگ ته‌رِ بوو ، پاشان پاداشتیشمان جێگیر بوو به‌ویستى خوا .
=======================
(1) أخرجه أحمد : ( 3 / 163 ) ، وأبو داود : ( 2 / 306 ) ، و ابن خزيمة : ( 3 / 277 ـ 278 ) ، والترمذي : ( 3 / 70 ) من طريقين عن أنس رضي الله عنه ، وسنده صحيح .
(2) أخرجه العقيلي في (الضعفاء) : (1/72) ، وأبو مسلم الكَّجي في (جزئ) ومن طريقه ابن ماسي في (جزء الأنصاري) : (ق9/ب) وسنده صحيح له لا عنعنة يحيي ابن أبي كثير . وله شاهد : وهو الآتي بعده .
(3) أخرجه الترمذي رقم : ( 2528 ) ، وابن ماجه رقم : ( 1752 ) ، وابن حبان رقم : ( 2407 ) . وفيه جهالة أبي مدله .
(4) أخرجه ابن ماجه : (1/ 557) ، والحاكم : (1 / 422) ، وابن السني رقم : (128) ، والطيالسي رقم : ( 299 ) من طريقين عنه . وقال البوصري ( 2 / 81 ) : ( هذا إسناد صحيح رجاله ثقات ... ) .
(5)أخرجه أبو داود : (2/306) ، والبيهقي : (4/239) ، والحاكم : (1/422) ، وابن السني رقم : (128) والنسائي في (عمل اليوم والليلة) رقم : (269) ، والبيهقي : (2/185) وقال : (إسناده حسن).قلنا : وهو كما قال.