ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
پاداشت و گەورەیى ڕۆژوو

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُوڕ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ...
باوەڕدارى خۆشەویست بەدڵنیایى ڕۆژو پلەو پایەیەكەى یەكجار گەورەی هەیە لە ئیسلامدا، وەخواى پەروەردگار فەرموویەتى هەموو كردەوەكانى ئادەمیزاد پاداشتى دیاریكراوى هە چگە لەڕۆژوو وەفەرموویەتى ڕۆژو بۆ منەو منیش پادشتى ئەدەمەوە، هەروەها ڕۆژو قەڵغانە واتە(قەڵایەكە بەرامبەر ئاەزووەكان) وە پارێزەریشە لە ئاگرى دۆزەخ، وە ڕۆژو شەفاعەت ئەكات بۆ خاوەنەكەى، وە ڕۆژو ئەبێت بەكەفارەت بۆ تاوانەكان، وەهەركەسێك بەڕۆژوو بێت دڵى ئارام ئەبێت. بێگومان ڕۆژو فەزڵ و پاداشتى گەلێك زۆرى هەیە لەوان:
یەكەم: ڕۆژوو شەفاعەت ئەكات بۆ خاوەنەكەى
پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (الصيام والقرآن يشفعان للعبد يقول الصيام: أي رب إني منعته الطعام والشهوات بالنهار فشفعني فيه ويقول القرآن: منعته النوم بالليل فشفعني فيه فيشفعان) صحيح الترغيب والترهيب لشيخ الألباني رحمه الله (1429).
واتە: ڕۆژوو قورئان شەفاعەت ئەكەن بۆ خاوەنەكانیان لەڕۆژى دوایدا، ڕۆژو ئەڵێت: پەروەردگار من خواردن و ئارەزوەەكانم لێ قەدەغە كردبوو لەدونیادا، خوایە لەبەر من لێى خۆشبە، وەقورئانى پیرۆزیش ئەڵێت: پەروەردگار منیش شەوان خەوم لێ قەدەغەكردبوو خوایە لەبەر من لێى خۆشبە، جا خواى پەروەردگاریش لەبەر ئەوان لەو بەندەیە خۆش ئەبێت،
دووەم: ڕێگایەكە بەرەو بەهەشت
هاوەڵى خۆشەویست(أبو أمامة رضي الله عنه)ئەفەرمووێت: وتم ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) كردەوەیەكم پیشاندە بەهۆیەوە بچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى::  (عليك بالصوم فإنه لا مثل له) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4044).
واتە: بەڕۆژوو بە، ڕۆژو هاوشێوەى نییە.
سێ یەم: ڕۆژو قەڵغانە بۆ باوەڕدار ئەى پارێزێت لە ئاگرى دۆزەخ.
پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمووێت: خواى پەروەردگار لە (حديث)ى قودسیدا فەرموویەتى:  (الصيام جنة يستجن بها العبد من النار) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4308). واتە:ڕۆژوو پارێزەرە بەندەى موسڵمان خۆى پێ ئەپارێزێت لە ئاگرى دۆزەخ.
وە پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموویەتى:  (من صام يوما في سبيل الله باعد الله وجهه من جهنم سبعين عاما) صحيح الجامع لشيخ الألباني (6331). واتە: هەركەسێك ڕۆژێك بەڕۆژوو بێت لەپێناوى خوادا ئەوا خواى پەروەردگار دەمووچاوى ئەو كەسە حەفتا(70) ساڵ دوور ئەخاتەوە لە ئاگرى دۆزەخ.
چوارەم: بۆنى دەمى ڕۆژووان لە لاى خواى پەروەردگار لەبۆنى میسك خۆشترە.
پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (و الذي نفس محمد بيده لخلوف فم الصائم عند الله أطيب من ريح المسك) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4328) واتە: سوێند بێت بەو زاتەى كە نەفسى محمد(صلى الله عليه وسلم) بەدەستە بۆنى دەمى ڕۆژووان لە لاى خواى پەروەردگار خۆشترە لەبۆنى میسك.
پێنجەم: ڕۆژوو پاداشتى دیارى نەكراوى هەیە.
پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمووێت: خواى پەروەردگار لە (حديث)ى قودسیدا فەرموویەتى: (الصيام لي وأنا أجزي به والحسنة بعشر أمثالها) رواه البخاري واتە ڕۆژوو گرتن بۆ منەو تەنها منیش پاداشتى ئەدەمەوە، وەڕۆژوو پاداشتێكى دیارى نەكراوم بۆ داناوە، چاكەش بە(10) دە ئەوەندەى خۆى پاداشت ئەدرێتەوە.
شەشەم: ئەوكەسەى بە ڕۆژوو ئەبێت دووخۆشی بۆ هەیە
پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمووێت: خواى پەروەردگار لە (حديث)ى قودسیدا فەرموویەتى: (للصائم فرحتان فرحة حين يفطر و فرحة حين يلقى ربه)
صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4328).
واتە: بۆ ڕۆژووان دوو خۆشى هەیە.
یەكەمیان: كاتێك بەربانگ ئەكاتەوەو ڕۆژووەكەى بشكێنێت ئەوا پێخۆش حاڵ ئەبێت.
دووەم: كاتێك بە خواى پەروەردگارى ئەگاتەوە لەڕۆژى دوایدا خۆش حاڵە بە ڕۆژوو گرتنەكەى.
حەوتەم: خواى پەروەردگار لاى فریشتەكان مەدحى ئەوكەسانە ئەكات كە پاشێوان هەڵ ئەستن و بەڕۆژوو بوون.
پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (إن الله تعالى و ملائكته يصلون على المتسحرين) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (1844).
واتە: خواى پەروەردگار لاى فریشتەكان مەدحى ئەوكەسانە ئەكات كە پاشێوان هەڵ ئەستن بۆ بەڕۆژوو بوون وە فریشتەكانیش داواى لێخۆش بوونیان بۆ ئەكەن.
هەشتەم: دەرگایەك لەدەرگاكانى بەهەشت تایبەتە بە ڕۆژووان
پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (في الجنة ثمانية أبواب فيها باب يسمى الريان لا يدخله إلا الصائمون)صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4242).
واتە: دەرگاكانى بەهەشت هەشت دەرگایە، یەكێك لەو هەشت دەرگایە ناوى(الریان) جگە لە ڕۆژووان هیچ كەسێكى تر لێ وەى ناچێتە ژوورەوە.
وە لە فەرموودەیەكى تردا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (إن في الجنة بابا يقال له: الريان يدخل منه الصائمون يوم القيامة لا يدخل منه أحد غيرهم يقال: أين الصائمون ؟ فيقومون فيدخلون منه فإذا دخلوا أغلق فلم يدخل منه أحد) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (2121). واتە: بەیەكێك لەدەرگاكانى بەهەشت ئەووترێت: (الریان) تەنها ڕۆژووان لێوەى ئەچنە ژوورەوە لەڕۆژى دوایدا، جگە لەڕۆژووان كەسە تر لی یەوە ناچێتەژوورەوە، دواى چوونە ژوورەوەى ڕۆژووان دەرگاكە دائەخرێت و كەسى تر لێ یەوە ناچێتەژوورەوە.
لەكۆتایدا ئەمە گوڵ بژێرێك بوو لە فەزڵ و گەورەیى ڕۆژوو، وە داواكارم لە خواى پەروەردگار یارمەتیمان بدات بتوانین لەبەر خاترى خۆى بەڕۆژوو بین بەڵكو لەتاوانەكانمان خۆش بێت، وەلە دەرگاى (الریان)بمان كاتە ژوورەوە(إن شاء الله)
ئەم دیاریەش لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئوممەتەكەى (للصائمين باب في الجنة يقال له: الريان لا يدخل فيه أحد غيرهم فإذا دخل آخرهم أغلق من دخل فيه شرب و من شرب لم يظمأ أبدا)صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (5184).
واتە: لەبە هەشتدا بۆ ڕۆژووان دەرگایەك هەیە پێی ئەووترێت: (الریان) جگە لەڕۆژووان كەسە تر لی یەوە ناچێتەژوورەوە، دواى چوونە ژوورەوەى ڕۆژووان دەرگاكە دائەخرێت و كەسى تر لێ یەوە ناچێتەژوورەوە، وەهەر كەسێك لێوەى بچێتە ژورەوە ئاوێك ئەخواتەوە، جا هەركەسێ لەو ئاوە بخواتەوە هەرگیز تینووى نابێت.
وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام