(1) شه‌ریك بۆ خوادانان گه‌وره‌ترین زوڵم و سته‌مه. وه‌ك په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى:
[وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لاِبْنِهِ وَهُوَ يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ] (لقمان:13).
(2) وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى گه‌وره ترین تاوان بریتىیه له "أن تجعل لله نِدّاً وهوخلقك"اواته هاوه‌ڵ و هاوشێوه و شه‌ریك بۆ خوا دابنێیت له حاڵه‌تێكدا كه ته‌نها ئه‌و تۆى دروست كردووه !.
(3) په‌روه‌ردگار له‌شیرك خۆش نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك وه لێبوردن و عه‌فو كردن شمولى شیركى گه‌وره ناكات :
[إِنَّ اللَّهَ لا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْماً عَظِيماً] (النساء:48).
واته په‌روه‌ردگار له گوناهێك خۆش نابێ كه بریتى بێ له شه‌ریك بۆ دانانى.به‌ڵام به گوێره‌ى ویستى خۆى خۆش ده‌بێت له هه‌ر گوناهێكى تر جگه له شیرك. وه هه‌ركه‌سێ شه‌ریك بۆ خوا دابنێ ئه‌وه گوناهو بوهتان و درۆیه‌كى گه‌وره‌ى كردووه چونكه خوا شه‌ریكى نىیه له‌رِاستیدا.كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر شیركى گه‌وره مردبێت بێ ئه‌وه‌ى تۆبه‌ى لێ كردبێ ئه‌وه په‌روه‌ردگار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێى خۆش نابێت.








