بسم الله الرحمن الرحيم
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌م ئاینه پیرۆزه ئه‌وه‌یه كه چه‌نده‌ها په‌رستشى سووك و ئاسان هه‌یه كه خواى گه‌وره كردوویه‌تیه مایه‌ى پاداشتى زۆر گه‌وره كه خاوه‌نه‌كه‌ى زۆر به ئاسانى ئه‌توانێ خه‌ڵاتى ( به‌هه‌شت ) به ده‌ست بهێنێت ( به مه‌رجێك یه‌كتا په‌رست بێت ) كه سه‌د مه‌خابن زۆربه‌ى موسڵمانان لێ ى بێ ئاگان و ئه‌م په‌رستش و كرده‌وانه‌ش هیچ كۆسپ و قورساییه‌ك ناخاته سه‌ر پیشه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى ....به‌ڵكو ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ربیت یان كرێكار یان بازرگان یان ده‌سه‌ڵاتدار یان ..... یان ..... هتد .
ئه‌وا ئه‌توانێت رِۆژانه ئه‌م كرده‌وانه بكاته مه‌شخه‌ڵى رِێگاى خۆى جابۆ ئه‌وه‌ى : .
له شنه‌ى باى فێنكى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له خورِهى ئاوى سازگارى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له سه‌وزایى و جوانى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له بۆن و بهرامهتى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له حه‌وانه‌وه و ئارامى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له دیدارى خواى په‌روه‌ردگار بێ به‌ش نه‌بیت .
له ژیانى پرِ خۆشى په‌ناى حۆریه‌كان بێ به‌ش نه‌بیت .
[فه‌رموو .... به‌هه‌شت چاوهرِێته ......]
1. قال رسول الله (( مَنْ بَنى مَسْجداً للهِ بَنى اللهُ له بَيتاً في الجنة )) رواه مسلم .
واته : هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خاترى خوا مزگه‌وتێك دروست بكات ئه‌وا خواى گه‌وره له به‌هه‌شت دا خانوویه‌كى بۆ دروست ئه‌كات .
2. ئه‌ته‌وێ له به‌هه‌شتدا هاورِێی پێغه‌مبه‌ر بیت (صلى الله عليه وسلم) ؟
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم (( أَنا و كافل اليتيم في الجنة هكذا و أشار بالسبابة و الوسطى )) ( البخارى)واته : من و به‌خێوكه‌رى هه‌تیو له به‌هه‌شتدا به‌یه‌كه‌وه‌ین ئاماژه‌ى كرد بۆ هه‌ردوو په‌نجه‌ى
شایه‌تیمان و په‌نجه‌ى ناوهرِاستى . ( واته زۆر نزیكن به‌یه‌كه‌وه )
3. ئه‌ته‌وێ گه‌نجینه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانى به‌هه‌شت وه‌ربگریت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( لا حول ولا قوة إِلا بالله كنز من كنوز الجنة )) (متفق عليه )واته : وتنى ( لا حول ولا قوة إِلا بالله ) گه‌نجینه‌یه‌كه له گه‌نجینه‌كانى به‌هه‌شت .
4. ئه‌ته‌وێ ته‌رازووى كردهوهكات قورس بێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( كلمتان حبيبتان الى الرحمن ، خفيفتان على اللسان ، ثقيلتان في الميزان (سبحانه الله وبحمده ، سبحانه الله العظيم ) (( رواه البخارى )واته : دوو ووشه هه‌ن خۆشه‌ویستن له‌لاى خوا ، وه سوكن له سه‌ر زمان ، وه قورسن له ته‌رازووى چاكه‌كان ، ئه‌ویش ووتنى ( سبحان الله وبحمده ، سبحان الله العظيم ) ه .
5. ئه‌ته‌وێ خوا حه‌ز به دیدارت بكات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( مَنْ أَحبّ لقاءَ الله أَحَبَّ أَحبَّ اللهُ لقاءَه )) ( رواه البخارى)واته : هه‌ر كه‌سێك دیدارى خواى پێ خۆش بێت ئه‌وا خوایش دیدارى ئه‌وى پێ خۆشه .
6. ئه‌ته‌وێ ( 70 ) ساڵ له ئاگرى دۆزه‌خ دووربكه‌ویته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( مَنْ صامَ يوماً في سبيل الله بَعُدَ اللهُ وجهه عن النار سبعين خريفاً )) البخارى .
واته : هه‌ر كه‌سێك یه‌ك رِۆژ له پێناوى خودا به رِۆژوو بێت ئه‌وا خواى گه‌وره 70 ساڵ له ئاگر دوورى ده‌خاته‌وه
7. ئه‌ته‌وێ پله‌ت به‌رز بێته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( وما تواضع أَحد لله إِلا رفعه الله عزوجل )) ( مسلم ) واته : هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خاترى خوا خۆى به گه‌وره نه‌زانێ ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار پله‌ى به‌رز ده‌كاته‌وه .
8. ئه‌ته‌وێ خواى په‌روه‌ردگار رِهحمت پێ بكات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( مَنْ صَلَّى عليَّ صلاة صلى الله عليه بها عشراً )) ( مسلم ) .
واته : هه‌ر كه‌سێك ( صهڵاواتێك ) له‌سه‌ر من بدات ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ( 10 ) صه‌ڵاواتى له‌سه‌ر ده‌دات .(صه‌ڵاواتى خودایش بۆ به‌نده‌كانى بریتى یه له سۆز و به‌زه‌یى و رِهحمهتى خودا).
9. ئه‌ته‌وێ خواى په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانت خۆش بێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( مَنْ قال سبحان الله و بحمده في يوم مائة مرة حطت خطاياه و ان كانت مثل زبد البحر )) ( متفق عليه )
واته : هه‌ر كه‌سێك له رِۆژێكدا ( 100 ) جار بڵێ( سبحان الله و بحمده ) ئه‌وا خواى گه‌وره له تاوانه‌كانى خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر چى به وێنه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریاش بێت .
10. ئه‌ته‌وێ خوا به‌ره‌كه‌ت بخاته رِۆزیتهوه و ته‌مه‌نیشت درێژ بكات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ((مَنْ سَرَّهُ أَن يبسطَ له في رزقه وأَن يَنْساً له في أَثره فليصل رحمه )) البخاري .
واته : هه‌ر كه‌سێك پێى خۆشه كه رِۆزى زیاد بكات و ته‌مه‌نى درێژ بێت با په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بگه‌یه‌نێ .
11. ئه‌ته‌وێ له خواى په‌روه‌ردكار نزیك بیته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)(( أَقربُ مايكون العبد من ربه وهو ساجداٌ فأكثروا الدعا‌ء ))واته : نزیكترین كاتێك كه به‌نده تیایدا له په‌روه‌ردگاریه‌وه نزیك بێت كاتى كرِنووش بردنه ده‌ى پارِانهوهى زۆرى تێدا بكه‌ن .
12. ئه‌ته‌وێ پاداشتى شه‌و نوێژت ده‌ست بكه‌وێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( مَنْ صَلَّى العشاء في جماعةٍ فكأَنَّما قام نصف الليل و مَنْ صَلَّى الصبح في جماعة فكأَنَّما قام الليل كله )) ( مسلم ) ( مسلم )
واته : هه‌ر كه‌سێك نوێژى شێوان ( عیشا ) به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه تاكو نیوه شه‌و شه‌ونوێژى كردبێت ، وه هه‌ر كه‌سێك نوێژى به‌یانى به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌و شه‌وه به ته‌واوه‌تى شه‌ونوێژى كردبێت .
13. ئه‌ته‌وێ له دواى مردنت پاداشتت پێ بگات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( إِذا ماتَ ابن آدم إِنقطع عمله إِلاَّ مِنْ ثلاث صدقة جاريةٌ ، أَو علم ينتفع به ، أَو ولد صالح يدعو له )) واته: ئه‌گه‌ر مرۆڤ وه‌فاتى كرد ئه‌وا كرده‌وه‌كانى رِادهوهستێنرێت و زیاد ناكات ته‌نها له سێ بواردا نه‌بێت ئه‌ویش خێرێكى به‌رده‌وام (الصدقة الجارية ) وه‌ك دروست كردنى مزگه‌وت و پرد‌و ...... كه دواى مردنى خاوه‌نه‌كه‌ى خه‌ڵكى لێى سوود مه‌ند بن ، یان زانستێك سوودى لێ وه‌ربگیرێ ، یان وهچهیهكى چاكه‌كار كه دۆعاى خێرى بۆ بكات .
14. ئه‌ته‌وێ به قورسایى شاخه‌كان چاكه و خێرت ده‌ست بكه‌وێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( مَنْ شَهِدَ الجنازة حت ى يصلى عليه فله قيراط و مَنْ شهدها حتى الدفن فله قيراطان قيل وما القيراطان قال مثل الجبلين العظيمين )) واته : هه‌ر كه‌سێك نوێژ له‌سه‌ر مردوویه‌ك بكات ئه‌وا پاداشتى ( قيراط ) ێكى ده‌ست ده‌كه‌وێت وه هه‌ر كه‌سێك دواى بكه‌وێت تاوه‌كو ده‌ینێژن ئه‌وا پاداشتى دوو (قيراط ) ى ده‌ست ده‌كه‌وێت . پرسیار كرا ( قيراطان) چى یه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى : وه‌كو دوو شاخى قورس وایه .
15. ئه‌ته‌وێ پاداشتى ( تێكۆشه‌رێكى پێناوى خوا یان رِۆژوانێك یان ئه‌و كه‌سه‌ى شه‌ونوێژ ده‌كات ) به ده‌ستى بهێنى ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( الساعي على الأَرملة و المسكين كالمجاهد في سبيل الله و أَحسنه كالقائم لايفترو كالصائم لايفطر )) ( متفق عليه )
واته : ئه‌وه‌ى بێوه‌ژن و هه‌ژاران به سه‌ر ده‌كاته‌وه هاوشێوه‌ى خهباتكارێكه له پێناوى خوا وه هاوشێوه‌ى ئه‌و كه‌سه‌یه كه شه‌و نوێژ ده‌كات وه كۆڵ نادات وه‌هاو شێوه‌ى رِۆژووانێكه كه به‌رده‌وام به رِۆژووبێت .
16. ئه‌ته‌وێ پارِانهوهت ( دوعا ) وه‌ڵام بدرێته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( الدعا‌ء لا يرد بين الأَذان و الإِقامة )) ( ابو داود ) . واته : پارِانهوهى نێوان بانگ و قامه‌ت رِهت ناكرێته‌وه .
17. ئه‌ته‌وێ رِهزامهندى خوا به ده‌ست بهێنیت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( إِنَّ الله ليرضى العبد أَّنْ يأَكُلَ الأَكلة فيحمده عليها أَو يشرب الشربة فيحمده عليها )) ( مسلم )
واته : خواى په‌روه‌ردگار رِازىیه له به‌نده‌یه‌ك كه خواردنێك بخوات سوپاسى خوا بكات یان كه خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌خواته‌وه سوپاسى خواده‌كات .
18 . ئه‌ته‌وێ پاداشتى ( حه‌جێك ) به ده‌ست بهێنیت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ( العمرة في رمضان تعدل حجة او حجة معي )
واته : عه‌مره‌یه‌ك له مانگى رِهمهزاندا هاو شێوه‌ى حه‌جێكه له‌گه‌ڵ مندا واته (پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم)
19. ئه‌ته‌وێ هه‌موو قورئان له چه‌ند خوله‌كێكدا بخوێنیته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( قُل هو اللهُ احد تعدل ثلث القرآ‌ن)) (مسلم )
واته:خوێندنه‌وه‌ى( قل هو الله احد ) هاو شێوه‌ى سێ به‌شى قورئانه
له كۆتایدا
داوام له په‌روه‌ردگاره كه دڵسۆزم بكات بۆ ئایینه پیرۆزه‌كه‌ى وه بۆ ئه‌وه‌ى تۆش بێبه‌ش نه‌بى له‌م خێره و به ئه‌ندازه‌ى نوسه‌ر خێرت بگات هاوكارى بكه له بڵاو كردنه‌وه‌ى چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " الدَّالُ عَلَى الْخَيْرِ كَفَاعِلِهِ " صحيح الجامع الصغير : 3399 ، واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه چاكه‌یه‌ك به كه‌سێك پیشان بدات ، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه خۆى ئه‌نجامى دابێت .