فه‌زڵ و گه‌وره‌یى سووره‌تى (الفَاتِحَة)
بێ گومان، گه‌ر ته‌ماشای كیتابی فه‌رمووده‌كان بكه‌ین ئه‌و كاته ده‌بینین، كه له پێغهمبـهرى ئازیز‌و خۆشه‌ویسته‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ی ڕاستی زۆر هاتووه‌و ڕیوایه‌ت كراوه، سه‌باره‌ت بـه فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌م سووره‌ته پیرۆز‌و پڕ له خێر‌و به‌ره‌كه‌ته، به‌ڵام ئێمه‌ش له‌به‌ر زۆر درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی تهفسیرهكهمان، ته‌نها دوو فه‌رمووده‌یان باس ده‌كه‌ین، كـه ئهمـانهن:
1. هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أنس)ى كوڕى (مَالِك)(1) (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ((كَـانَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم فِي مَسِيرٍ، فَنَزَلَ فَمَشَى رَجُلٌ مِنْ أَصْحَابِهِ إِلَى جَـانِبِهِ، فَالتَفَتَ إِلَيهِ فَقَالَ : «أَلاَ أُخْبِرُكَ بَأَفْضَلِ الْقُرآنِ؟» قَالَ: فَتَلاَ عَلَيْهِ {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}))(2)
واته: پێغهمبـهرى خوا ـ صلى الله عليه وسلم ـ بـه ڕێگادا لـه ڕۆیشتن و سهفهردابوو، پاشان لـه جێگایه‌ك لایدا، پیاوێك لـه هاوهڵانى (ڕه‌زاى خواى لێبێت) بـه ته‌نیشتیدا تێپه‌ڕی، پێغهمبـهرى خواش ـ صلى الله عليه وسلم ـ لاى كرده‌وه بـهلاى ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی ته‌نیشتیدا و پێى فه‌رموو: ئـایـا هه‌واڵت پێ بده‌م بـه‌وه‌ی، كـه گه‌وره‌ترین سووره‌ت لـه قورئانی پیرۆزدا، كـام سـوورهتـهیـه؟ هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أنس)ى كوڕى (مَالِك) (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغهمبـهرى خوا ـ صلى الله عليه وسلم ـ [الْحَمدُ للهِ رَبِّ الْعَالَمِين]ی بـۆ خـوێنایـهوه.
خوشك و برای به‌ڕێزم ته‌ماشاكه‌ن پێغه‌مبـه‌ری خۆشه‌ویست ـ صلى الله عليه وسلم ـ چه‌نده دڵسۆز‌و به‌وه‌فایه بۆ ئێمه‌و فێری هه‌موو خێر‌و چاكهیهكمان ده‌كات و له گه‌یاندن و فێركردنی خێردا كه‌مته‌رخه‌می ناكات.
دڵنیابن له‌وه‌ی، كه به‌خته‌وه‌ری ئاده‌میزاد ته‌نها له شوێن كه‌وتنی سوننه‌تی پێغه‌مبـه‌ری خۆشه‌ویستدایه ـ صلى الله عليه وسلم ـ نه‌ك له شوێن كه‌وتنی ئه‌م و ئه‌ودا.
پێشه‌وای فهرموودهنــاس (ابْنُ حِبَّـان)(3) (ڕه‌حمه‌تى خـواى لێبێت) دهفــــهرمووێت: ((أَرَادَ بِهِ: بِأَفْضَلِ الْقُـرآنِ لَكَ، لَا أَنَّ بَعْضَ الْقُرآنِ يَكُونُ أَفْضَلَ مِنْ بَعْضٍ، لِأَنَّ كَلامَ اللهَِ يَسْـتَحِيلُ أَنْ يَكُونَ فِيهِ تَفَاوتُ التَّـفَـاضُلِ))(4) ، واته: پێغهمبــهرى خوا ـ صلى الله عليه وسلم ـ مه‌به‌ستی بـه گه‌وره‌ترین سووره‌ت ئه‌وه‌یه: بـه نیسبه‌تی تۆوه، كـه بیخوێنیت و پاداشتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر وه‌ربگریت، نه‌ك ئه‌وه‌ی، كه فه‌رمایشتی خوای گه‌وره، جیاوازی هه‌یه‌و هه‌ندێكی فه‌زڵی به‌سه‌ر هه‌ندێكی تری‌دا هه‌یه، چونكه بێ گومان لـه فه‌رمایشتی خوای په‌روه‌ردگاردا، به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی نییه به‌وه‌ی، كـه هه‌ندێكی فه‌زڵی به‌سه‌ر هه‌ندێكی تری‌دا هه‌بێت.
به‌ڕاستی ئه‌م ووته جوانه‌ی ئه‌م زانا به‌ڕێزه، له‌وپه‌ڕی ڕێز‌و حورمهتدایه، بۆ فه‌رمایشتی خوای گه‌وره.
2. ـ هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست (أَبُو هُرَيرَة)(5) (ڕه‌زاى خـواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغهمبــهرى خوا ـ صلى الله عليه وسلم ـ بـه ئیمامی (أُبَىِّ)ى كوڕى (كَعْبِ)(6)ی (ڕه‌زاى خـواى لێبێت) فه‌رموو:((...وَالَّذِى نَفْسِى بِيَدِهِ، مَـا أُنْزِلَتْ فِى التَّوْرَاةِ ، وَلاَ فِى الإِنْجِيلِ وَلاَ فِى الزَّبُورِ وَلاَ فِى الْفُرْقَانِ، مِثْلُهَا، وَإِنَّهَا سَبْعٌ مِنَ الْمَثَانِى ، وَالْقُرْآنُ الْعَظِيمُ الَّذِى أُعْطِيتُهُ »))(7)، واته: سوێند به‌و خوایه‌ی، كه گیانی منی به‌ده‌سته، هاوشێوه‌ی ئه‌م سووره‌ته نههاتووهء دانه‌به‌زیوه، نـه لـه ته‌ورات و نـه لـه ئینجیل و نـه لـه زه‌بوور و نـه لـه قورئاندا، بێ گومان ئه‌م سووره‌ته ئه‌و حه‌وت ئایه‌ته پیرۆزه‌یه، كـه زۆر دهخوێنرێتهوهء خوای په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆزدا بـه منى به‌خشیوه.
ئه‌م دوو فه‌رمووده پیرۆزه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌م سووره‌ته پیرۆزه، به‌لإم به‌داخه‌وه كه‌سانێكی زۆر هه‌یه له‌م ڕۆژه‌دا، كه ئه‌م سووره‌ته پیرۆزه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی به‌كاری ناهێنن و واده‌زانن، كه ئه‌م سووره‌ته پیرۆزه ته‌نها بۆ ناو ته‌عزێ و سه‌ر قه‌برسان دابه‌زیوه.
وَصَلَّى اللَّهُ عَلَى مُحَمَّدٍ خَاتَمِ النَّبِيِّينَ وَعَلَى جَمِيعِ الْأَنْبِيَاءِ وَالْمُرْسَلِينَ
ته‌فسیرى سووره‌تى(الفَاتِحَة)
(بسم الله الرحمن الرحيم)
بـهناوى خواى بـه‌خشنده‌ی میهره‌بان
[الْحَمْدُ]سوپــــاس و ستــایشی بێ پایان [ لِلَّهِ] بـــۆ زاتـی پیــرۆزی ئــــه‌و خــوایـهى، كــه: [رَبِّ الْعَالَمِينَ ] په‌روه‌ردگارى هه‌موو جهانیانه و بـه ته‌نهــا هێناویه‌تیه بوون.
[الرَّحْمَنِ] ئـه‌م زاتـــه پـــــاك و پیــرۆزه، خــــوایــهكـــى بـــــهخـــشنــــدهیـــه و نازو نیعمه‌تی خۆی به هه‌موو دروست كراوه‌كانی ده‌به‌خشێت.
[الرَّحِيمِ] خوایه‌كى بـه ڕه‌حم و میهره‌بانه، لــه به‌رامبه‌ر به‌نده باوهڕدارهكــانیدا.
[مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ] ئه‌م زاته پاك و پیــرۆزه، پادشاى ڕۆژى قیامـهتــه.
[ إِيَّاكَ نَعْبُدُ] ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان، وه‌عدو په‌یمانت پێ ده‌ده‌ین بـهوهى، كـه بـه ته‌نها تـۆ ده‌په‌رستین و هاوبـه‌ش و شه‌ریكت بـۆ بڕیار ناده‌ین.
[ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ] هه‌روه‌ها وه‌عدو په‌یمانت پێ ده‌ده‌ین بـهوهى، كه به ته‌نها داواى یارمه‌تى لـه تۆ ده‌كه‌ین له هه‌موو ته‌نگانه و ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تییه‌كدا.
[اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ] خوایه هیدایه‌تمان بده وڕێنموویمان بكـه، بــۆ سه‌ر ڕێگـاى ڕاست، [صِرَاطَ الَّذِينَ] ڕێگــاو ڕێبازی ئه‌وانه‌ى، كه: [ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ]نازو نیعمه‌ت و فه‌زڵی خۆتت بـهسهریاندا ڕژاندووه وه‌ك: پێغهمبـهران (سه‌لامی خوایــان له‌ســه‌ر بێت) هه‌روه‌ها ڕاستگــۆیــان و پیاو چــاكـان و شــه‌هیدان، (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت)، به‌ڵام [غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ] داوات لێ ده‌كه‌ین، كه نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێگا و ڕێبازى ئه‌و كه‌سانه‌ى، كه غهزهبو خه‌شمى خۆتت بـهسهریاندا ڕژاندووه وه‌ك: جوولـهكهكان. [وَلا الضَّالِّينَ] هه‌روه‌ها نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێگا و ڕێبازى ئه‌و كه‌سانه‌شى، كـه بـههۆى تاوان و خراپه و سهركهشێكانیانهوه، گومڕا و سه‌رلێ شێواوت كردوونه، وه‌ك: گاورهكـان.
وَصَلَّى اللَّهُ عَلَى مُحَمَّدٍ خَاتَمِ النَّبِيِّينَ وَعَلَى جَمِيعِ الْأَنْبِيَاءِ وَالْمُرْسَلِينَ
===========================
(1) لـه سـاڵـی (93)ی كـۆچـیـدا لـه پارێزگـای بـهسره وهفـاتی كـردووه (ڕه‌زای خـوای لێبێت).
(2)حَدِيثٌ صَحِيـحٌ: أَخْرَجَهُ الإِمـَامُ ابن حِِبَّانَ (رَحِمَهُ الله) فِـي (صَحِيحِهِ) بِـرَقَم (774) وَقـَالَ مُحَقِّقُـهُ الشَّيخُ شُعَيْبُ الأَرْنَـؤُوط: إِسنادُهُ صَحِيـحٌ. وَالإِمـَامُ الْـحَاكِمُ (رَحِمَهُ الله) فـِي (الْمُـسْتَدْرَك) بِـرَقَم (2056) وَقـَالَ: هذا حَدِيثٌ صَحِيـحٌ عَلى شَرْطِ مُسْلِمٍ وَلَمْ يُخَرِّجَاهُ . وَصَحَّحَهُ إِمَامُـنَا الأَلْبـَانِيّ (رَحِمَهُ الله) فـِي (سِلسِلَةِ الأَحَادِيثِ الصَّحِيحَة) بِـرَقَم (1499) وَ (صَحيحِ الَّترْغِيبِ وَالَّترْهِيبِ) بِـرَقَم (1454).
(3) له ساڵی (272)ی كۆچی‌دا له دایك بووه لـه ساڵی (354)ی كۆچی‌دا لهتـهمـهنی (82) ساڵیدا وه‌فاتی كردووه (رَحِمَهُ الله).
(4) (صَحيـح ابن حِبـَّان) (3/51) فه‌رمووده‌ی ژماره (774).
(5) لـه سـاڵـی (57 یا 58 یا 59)ی كـۆچـیـدا له ته‌مه‌نی (78) ساڵیدا وهفـاتی كـردووه (ڕه‌زای خـوای لێبێت).
(6) لـه سـاڵـی (22)ی كـۆچـیـدا وهفـاتی كـردووه (ڕه‌زای خـوای لێبێت).
حَدِيثٌ صَحِيـحٌ: أَخْرَجَهُ الإِمـَامُ التِّرْمِذِي (رَحِمَهُ الله) فِي (سُنَنـِهِ) (3115) وَقَالَ: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ. وَالإِمَامُ الْبَيْهَقِيّ (رَحِمَهُ الله) فِي (سُنَنـِهِ الْكُـبْرى) (3769). وَالإِمـَامُ الْبَغَـوِيّ (رَحِمَهُ الله) فِي (شَرْحِ السُّنةِ) (1/289) وَقـَالَ: هَذَا حَـدِيثٌ صَحِيحٌ. وَصَحَّحَهُ إِمَامُنَا الأَلْبَانِي (رَحِمَهُ الله) في (صَحيحِ الَّترْغِيبِ) (1453) وَ (صَحِيحِ الْجَامِع) (5806). (7)