بسم الله الرحمن الرحيم
إن الحمد لله ، نحمده ، ونستعينه ، ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، ومن سيئات أعمالنا ، من يهد الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له .
وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له.
وأشهد أن محمداً عبده ورسوله .
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ ] (آل عمران:102)0
[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيراً وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً ](النساء:1)
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً؛ يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزاً عَظِيماً] (الأحزاب:71/70).
أما بعد : فإن خير الحديث كتاب الله ، وأحسن الهدي هدي محمد صلى الله عليه وسلم، وشر الأمور محدثاتها ، وكل محدثة بدعة ، وكل بدعة ضلالة ، وكل ضلالة في النار .
موسڵمانى به‌ڕێز، خوێنه‌رى ژیر:
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
داواكارم له خواى په‌روه‌ردگارمان هیدایه‌تمان بدات بۆ ڕێگاى ڕاستى خوا به ته‌نها په‌رستى، وه بمانپارێزێت له ڕێگاى چه‌وتى شه‌خس په‌رستى، وه حه‌قمان به حه‌ق نیشان بدات و پابه‌ندیشمان بكات پێى، وه ناحه‌قیشمان به ناحه‌ق نیشان بدات و دووریشمان بگرێت لێى.
بێگومان خواى گه‌وره به‌نده‌كانى خۆى به پاكى دروست كردووه، واته ئه‌گه‌ر شه‌یتانه‌كانى جنۆكه‌و مرۆڤ لێى گه‌ڕێن، ئه‌وه به پاكى ده‌مێنێته‌وه له سه‌ر ڕێگاى ڕاستى خوا په‌رستى. وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌نده‌كانى خوا به‌رده‌وام بمێننه‌وه له‌سه‌ر ڕاسته ڕێ، خواى گه‌وره ڕوحمێكى زۆر گه‌وره‌ى پێ كردوون به دابه‌زاندنى په‌ڕاوه‌كانى و ناردنى پێغه‌مبه‌رانى (علیهم الصلاة والسلام) بۆ ئه‌وه‌ى شوبهه‌و داوه‌كانى شه‌یتانه‌كان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و به‌نده‌كانى خوا پێیان نه‌خه‌ڵه‌تێن و گومڕا نه‌بن.
به‌ڵام له فه‌تره‌كانى نه‌مانى پێغه‌مبه‌ران و كه‌مبوونى زانا میرات گره‌كانیان به ڕاستى ـ ئه‌وانه‌ى كه به‌ڕاستى شوێن كه‌وته‌ى قورئان و سوننه‌تن ـ له‌و كات و شوێنانه‌دا شه‌یتانه‌كان بازاڕیان گه‌رم ده‌بێت و شوبهه‌كانیشیان ڕه‌واجیان ده‌بێت و ته‌رازوه‌كانیش پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه به شێوه‌یه‌كى وه‌ها كه :
حه‌ق به ناحه‌ق ده‌بینرێت و ناحه‌قیش به حه‌ق، وه شه‌یتانه‌كان شیرك ده‌ڕازێننه‌وه‌و به ته‌وحید نیشانى ده‌ده‌ن، وه ته‌وحیدو خوا به‌ته‌نها په‌رستیش له پێش چاوى خه‌ڵكى ده‌بێزێنن و به خراپ نیشانیانى ده‌ده‌ن، وه سوننه‌ت لایان ده‌بێت به بیدعه‌و بیدعه‌ش به سوننه‌ت و دین ده‌زانن، وه حه‌رامیان لا حه‌ڵاڵ ده‌بێت و حه‌ڵاڵیش قه‌درى نامێنێت. خوا په‌رست و پیاو چاكان به خراپ له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و نه‌فام و خراپكارانیش به‌چاك!، وه ڕاستگۆیان به درۆزن و دروزن و قۆڵبڕانیش به ڕاست داده‌نرێن، ڕۆژگار ده‌بێته ڕۆژى فاڵچى و ساحیر‌و شه‌خس په‌رستان، وه دوژمنایه‌تى ده‌كرێن ته‌نها خوا په‌رستان!.
وه ڕاستێتى ئه‌م باسانه‌ش له‌م فه‌رمووده پیِرۆزانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
* ئه‌نه‌سى كوڕى مالك فه‌رموویه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموى: [إن من أشراط الساعة أن يرفَع العلم ويظهر الجهل](1) . واته: له نیشانه‌كانى كۆتایى دونیا‌و هاتنى دوا ڕۆژ، به‌رز بوونه‌وه‌و نه‌مانى زانستى شه‌رعى و ده‌ركه‌وتن و بڵاو بونه‌وه‌ى نه‌زانین و نه‌فامى یه.
* عه‌بدوڵڵاى كوڕى عه‌مرى كوڕى عاص ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموى: [إن الله لاينتزع العلم من الناس انتزاعاً، ولكن يقبض العلماءَ فيَرفع العلمَ معهم. ويَبْقي في الناس رُؤُوساً جُهَّالاً يُفتونهم بغير علمٍ، فَيُضِلُّون ويَضِلُّون] (2)، واته: خواى گه‌وره یه‌كسه‌ر ڕاسته‌و خۆ زانستى شه‌رعى هه‌ڵناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌و مراندنى زاناكان زانست نامێنێت، وه دواى ئه‌وانیش پێشه‌واى نه‌زان و نه‌فام به قورئان و حه‌دیس ده‌مێنن، كه بێ به‌ڵگه فه‌توا ده‌ده‌ن و، خۆشیان و خه‌ڵكیش گومڕا ده‌كه‌ن.
* وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى: [سَيأتي على الناس سنواتٌ خدّاعاتٌ: يُصّدَّقُ فيها الكاذبُ، و يُكذَّبُ فيها الصادق،ويَؤتمن فيها الخائن، ويُخوَّنُ فيها الأمينُ، وينطق فيها الرُوَيْبضةُ. قيل وما الرويبضةُ؟ قال: الرجل التافه يتكلَم في أمر العامة] (3) واته: له نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتایى دونیادا ساڵانێكى فێڵاوى به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دێن: كه تیایاندا مرۆڤى درۆزن به ڕاست داده‌نرێت و ڕاستگۆش به درۆزن. وه‌هه‌روه‌ها خیانه‌تكار به ئه‌میندار داده‌نرێت و ئه‌مینداریش به خیانه‌تكار!.
* وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموى: ((خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى: [وإنِّي خلقت عبادي حنفاءَ كلّهم، وإنهم أتتهم الشياطين فاجتالتهم عن دينهم: وحرّمتْ عليهم ما أحللتُ له‌م، وأمرَتْهم أن يُشركوا بالله ما لم أُنزِلْ به سلطاناً](4) واته: خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى: من به‌نده‌كانى خۆمم به پاكى دروست كردوون له‌سه‌ر خوا به‌ته‌نها په‌رستى، به‌ڵام شه‌یتانه‌كان بۆ لایان ده‌چن و فێڵیان لێ ده‌كه‌ن و ده‌یان خه‌ڵه‌تێنن و له ڕێى ڕاست لایان ده‌ده‌ن، وه ئه‌وه‌ى كه من بۆم حه‌ڵاڵ كردون لێیان حه‌رام ده‌كه‌ن، وه هه‌روه‌ها فه‌رمانیشیان پێ ده‌كه‌ن كه هاوه‌ڵ و شه‌ریكم بۆ دابنێن!.
* وه عه‌بدوڵڵاى كوڕى كوڕى مه‌سعود رضي الله عنه فه‌رمویه‌تى: [كيف بكم إذا لبستْكم فتنة يربو فيها الصغير، ويهرم فيها الكبير، وتُتَّخَذُ سُنّةً؛ فإن غيّرت يوماً، قيل هذا منكر !
قيل ومتى ذلك؟ قال: إذا قلّتْ أُمناؤُكم، وكثرت أمراؤكم، وقلّت فقهاؤكم، وتُفُقِّه لِغير الدين، والتُمِستِ الدنيا بعمل الآخرة] (5)،واته: حاڵى ئێوه چۆن ده‌بێت كاتێك كه فیتنه‌یه‌ك باڵى كێشا به سه‌رتانداو دایپۆشین كه ئه‌وه‌نده ده‌مێنێته‌وه له ناوتان‌دا تا بچوك تیایدا گه‌وره ده‌بێت و گه‌وره‌ش تیایدا پیر ده‌بێت، وه به سوننه‌ت داده‌نرێت و وه‌ك ئه‌و حیسابى بۆ ده‌كرێت!!. وه ئه‌گه‌ر ڕۆژێ له ڕۆژان یه‌كێك ئه‌و فیتنه‌و بیدعه‌و شته داهێنراوه بگۆڕێت، خه‌ڵكى ده‌ڵێن: ئه‌وه شتێكى خراپى كرد‌و دینه‌كه‌ى گۆڕى!!.
هاوه‌ڵانى عه‌بدوڵڵاش وتیان ئه‌وه كه‌ى ده‌بێت؟
وتى: كاتێك كه ئه‌میندارانتان كه‌م بوون، وه ئه‌میرو لێپرسراوانتان زۆر بوون، وه زانایانتانى دینیتان كه‌م بوون، وه خه‌ڵكى ده‌رسى شه‌رعى خوێند به‌ڵام نه‌ك له‌به‌ر خاترى خوا، وه كه‌سابه‌ت به‌دین كرا‌و دیندارێتى بۆ دونیا كرا !!.
* وه سه‌هلى كوڕى عه‌بدوڵڵا فه‌رمویه‌تى: [عليكم بالأثر والسُّنَّةِ ، فإنِّي أخاف أنه سيأتـي عن قليل زمان إذا ذَكر إنسانٌ النبيَّ صلى الله عليه وسلم والاقتداء به في جميع أحواله، ذمّوهُ ونفّروا عنه وتبرّأوا منه وأذلُّوه وأهانوه](6)، واته: ده‌ست بگرن به سوننه‌ت و شوێنه‌وارى پێغه‌مبه‌رو صلى الله عليه وسلم هاوه‌ڵانى رضي الله عنهم ؛ چونكه من ده‌ترسم ڕۆژێك بێت كه یه‌كێك باسى ئه‌وه بكات شوێن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكه‌ون له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیدا، ئه‌وه خه‌ڵكى نه‌فام ، زه‌مى ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن و خه‌ڵكى لێ ده‌ڕه‌تێنن و به‌ڕائه‌تى لێ ده‌كه‌ن و زه‌لیلى ده‌كه‌ن و سوكایه‌تى پێ ده‌كه‌ن له ناو كۆمه‌ڵدا !!.
به‌ڵێ ئێستا ئه‌و ڕۆژگاره‌مان تووش بووه‌و شوێن كه‌وتانى سوننه‌ت غه‌ریبن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواى په‌روه‌ردگار خستویه‌تیه سه‌ر شانى میرات گرانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌ركى فه‌رمان به چاكه‌و جڵه‌و گیرى له خراپه‌و، بانگه‌وازى كردن بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌یى و هه‌وڵدانى گێڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى بۆ سه‌ر فیتره‌ته پاكه‌كه‌یان و ئیسلامه دێرینه‌كه‌یان كه پێغه‌مبه‌ران پێى هاتوون، بۆ ئه‌وه‌ى حه‌ق و ناحه‌قیان لێ تێكه‌ڵاو نه‌بێت و گومرا نه‌بن.
وه بۆ ئه‌وه‌ى منیش هه‌ڵسم به ئه‌ركى سه‌رشانم به گوێره‌ى توانا. وه خزمه‌تى ئه‌و گه‌لى كورده بكه‌م له پێناوى خوا، ئه‌وه به زمانى كوردى پوخته‌یه‌ك ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ستى خوێنه‌ران كه تیایدا چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ ڕوون كراونه‌ته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
[به‌شى یه‌كه‌م: خوا په‌رستى، به‌ته‌نهایى و بێ شه‌ریكى.]
* پێناسه‌ى عیباده‌ت.
* ڕوكنه‌كانى عیباده‌ت.
* مه‌رجه‌كانى عیباده‌ت.
* بۆچى خوا بپه‌رستین به‌ته‌نها ؟
* عیباده‌ته‌كان چین و، بۆ كێ ده‌كرێن ؟.
* گرنگى خوا به ته‌نهایی په‌رستن و دوورى له شیرك.
[به‌شى دووه‌م: شه‌خس په‌رستى و شه‌ریك بۆ خوا دانان.]
* زیان و مه‌ترسى شه‌ریك بۆ خوا دانان له‌سه‌ر ئاده‌میزاد.
* شیرك دوو جۆرى هه‌یه:
1. شیركى گه‌وره‌و ئاشكرا ( شركٌ أكبرٌ جَلِيّ ).
2. شیركى بچوك و ون ( شرك أصغر خفيّ ).
* جیاوازى له نێوان شیركى گه‌وره‌و شیركى بچوك.
* چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى قورئانى له‌سه‌ر به شیرك دانانى هاواركردنه غه‌یرى خوا.
[به‌شى سێهه‌م: شوبهه‌كانى شه‌خس په‌رستان: شوبهه‌ى یه‌كه‌م تاوه‌كو شوبهه‌ى بیسته‌م. وه هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ى شوبهه‌كانیان یه‌ك له دواى یه‌ك، وه پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌یان له لایه‌ن خوا به ته‌نها په‌رستان.]
* ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه چ كاتێك مرۆڤ به ته‌واوى ده‌بێته موسڵمانێكى ڕاست.
* وه ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه به چ شتێك مرۆڤ له دین ده‌رده‌چێت.
* ڕوونكردنه‌وه‌ى مانا‌و جۆره‌كانى وه‌سیله‌و واسیته‌و شه‌فاعه‌ت.
* وه‌لى خوا كێ یه ؟ وه سیفه‌ته‌كانى چین ؟.
* جیاوازى له نێوان[ أولياء الرحمن وأولياء الشيطان ].
* جیاوازى له نێوان ڕ‌ێزلێنانى خوایى و گومڕاكردنى شه‌یتانى.
* دیارده سه‌یره ناعاده‌تیه‌كانى دۆستانى شه‌یتان چه‌ند جۆرن و چۆن ده‌یكه‌ن؟.
* كێ دینێكى تازه‌ى داهێناوه‌و وازى هێناوه له دینى دێرینى ئیسلام كه پێشینه چاكه‌كانمانى له سه‌ر بووه، وه كێش له‌سه‌ر دینه پاكه‌كه ماوه.
وه چه‌ندان باسى تریش كه له میانه‌ى بابه‌ته‌كاندا ڕوون كراونه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت، به گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى زانا میرات گره‌كان.
وه ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه لێره‌دا ڕوونكراونه‌ته‌وه پێویسته هه‌موو موسڵمانێكى باڵغى عاقل (المكلف) تێ‌یان بگات ، بۆئه‌وه‌ى بۆ خۆى خوا په‌رست بێت نه‌ك شه‌خس په‌رست. وه نه‌شخه‌ڵه‌تێت به شوبهه‌ى شه‌خس په‌رستان.
وه زۆر زه‌روریشه موسڵمان بزانێت جیاوازى چى یه له نێوان : حه‌ق و ناحه‌ق،
وه خواپه‌رستى و شه‌خس په‌رستى،
وه دۆستانى خوا‌و دۆستانى شه‌یتان،
وه له نێوان بانگه‌وازكارانى ته‌وحیدو سوننه‌ت و بانگه‌وازكارانى شیرك وبیدعه‌ت !.
[جا داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌ت بڕێژێ به‌سه‌ر ئه‌م كتابه‌دا، وه سوود بگه‌یه‌نێت به نوسه‌رو خوێنه‌رو پێڕاگه‌یه‌نه‌رى. وه ره‌حمه‌تى خوا له‌و موسڵمانه‌ى كه زیاتر ئه‌م كتابه‌و بابه‌ته‌كانى پته‌و ده‌كات و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت. خوایه‌گیان پاداشتى خێرم بده‌یته‌وه له‌سه‌رى و لێم قه‌بووڵ بكه‌یت و له هه‌ڵه‌م ببوریت و بیكه‌یت به به‌ڵگه‌و توێشووى دونیا‌و دوا ڕۆژم. والحمد لله رب العالمین]
=========================
(1) البخاري: 80 و مسلم2671.
(2) مسلم:2673 و البخاري: 100.
(3) ((صحيح الجامع الصغير وزيادته)).الترتيب(4/141رقم:31).
(4) صحيح مسلم: 2865.
(5)بڕوانه (الأجوبة النافعة عن أسئلة لجنة مسجد الجامعة ـ الألباني ـ ص:4).
(6)بڕوانه ((فتح المجيد شرح كتاب التوحيد: الباب الأول)).








