بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
موسڵمانى خۆشه‌ویست: ده‌ست نوێژ به‌خشنده‌یی ونیعمه‌تى خواى په‌روه‌ردگاره به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه، وه به‌ئه‌نجامدانى چه‌ندین چاكه‌و خێریان ده‌ستگیرۆ ئه‌بێت و چه‌ندین تاوانیشیان ئه‌سرِدرێته‌وه و پله شیان پێى به‌رزئه‌بێته‌وه، ئوممه‌تى پێغه‌مبه‌ر محمد(صلى الله عليه وسلم) له‌رۆژى دوایدا به‌شوێنه‌وارى ده‌ست نوێژ ئه‌ناسرێنه‌وه، وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: هیچ كه‌سێك به‌رده‌وام نابێت له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ مه‌گه‌ر باوه‌ردار، وه شه‌یتان له‌باوه‌رِدارێك نزیك نابێته‌وه كه ده‌ست نوێژى هه‌بێت، وه ده‌ست نوێژ: مه‌رجێكى سه‌ره‌كییه بۆقه‌بوڵ بوونى نوێژ، وه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لا يَقْبَلُ اللهُ صلاةً بغير طُهُورٍ)رواه مسلم (534) واته: په‌روه‌ردگار نوێژى هیچ موسڵمانێك قه‌بوڵ ناكات ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نوێژه‌وه نه‌بێت، فه‌زڵ وگه‌وره‌یى ده‌ست نوێژ زۆره له‌وانه:
[یه‌كه‌م: هۆكارێكه بۆلێخۆش بوونى تاوان]
1. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (من توضأ نحو وضوئي هذا ثم صلى ركعتين لا يحدث فيهما نفسه غفر له ما تقدم من ذنبه) شرح النووي على مسلم (3/108).
واته: هه‌ر كه‌سێك ده‌ست نوێژ بشۆرێت وه‌ك ئه‌م ده‌ست نوێژه پاشان دوو رِكات نوێژ بكات وئاگاى له‌نوێژه‌كه‌ى بێت به‌دڵ، ئه‌وا په‌روه‌ردگار له‌تاوانه‌كانى پێشووى خۆش ئه‌بێت.
ئیمامى النووی (ره‌حمه‌تى خواى لێبێ). ئه‌فه‌رمووێت: مه‌به‌ست له‌تاوانى بچوكه نه‌ك تاوانى گه‌وه‌ره.
2. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (مَنْ تَوَضَّأَ فَأحْسَن الوَضُوء ثُم قامَ فَصَلى رَكْعَتَيِن يُحْسنُ فيهما الذكر والخشوع ثُم استغفر اللهَ عَز وَجَل غفرله)صحيح الجامع لشيخ الألباني (رحمه الله)(3398).
واته: هه‌ر كه‌سێك به‌چاكى ده‌ست نوێژ بشۆرێت، پاشان دوورِكات نوێژ بكات، به‌مه‌رجێك زیكره‌كانى به‌جوانى تێدا بخوێنێ و مل كه‌چ بێت له‌به‌رامبه‌ر خواى په‌روه‌ردگار، وه داواى لێ‌خۆش بوون بكات له‌خوا، ئه‌وا په‌روه‌ردگار لێى خۆش ئه‌بێت .
3. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (الوضوء يكفر ما قبله)صحيح الجامع (7156) لشيخ الألباني (رحمه الله)
واته: ده‌ست نوێژ شۆرین هۆكاره بۆلێخۆش بوونى تاوانى پێشوو.
4. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى::(من توضأ فأحسن الوضوء ثم صلى ركعتين يقبل عليهما بقلبه و وجهه وجبت له الجنة)صحيح الجامع (6166) لشيخ الألباني (رحمه الله)
واته: هه‌ر كه‌سێك به‌چاكى ده‌ست نوێژ بشۆرێت، پاشان دوو رِكات (سوننه‌تى ده‌ست نوێژ)بكات(به‌دڵ وبه‌لاشه)ئاگاى له‌نوێژه‌كه بێت، ئه‌وا به‌هه‌شتى بۆ واجب ئه‌بێت.
5. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( ما من عبد يذنب ذنبا فيتوضأ فيحسن الطهور ثم يقوم فيصلي ركعتين ثم يستغفر الله بذلك الذنب إلا غفر الله له) صحيح الجامع (5738) لشيخ الألباني (رحمه الله)
واته: هیچ به‌نده‌یه‌ك نییه كه‌تاوان ئه‌نجام بدات، پاشان ده‌ست نوێژ به‌چاكى بشۆرێت و دوو رِكات نوێژبكات وه داواى لێ‌خۆش بوون له خواى په‌روه‌ردگارى بكات ئیلا په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سه خۆش ئه‌بێت.
[دوه‌ه‌م: هۆكارێكه بۆ ناسینه‌وه‌ى باوه‌رِدار له‌رِۆژى دواییدا]
1. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(إن أُمتي يُدعَون يوم القيامة غراً محجلين من آثار الوضوء)البخاري(136)
واته: له‌رِۆژى دواییدا ئوممه‌تى من ئه‌ناسرێنه‌وه به‌شوێنه‌وارى ده‌ست نوێژ، (به شێوه‌ى ناوچاوان و ده‌ست و قاچه‌كانى ئه‌سپ).
2. ووترا به پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) چۆن خه ڵكى ئومه‌ته‌كه‌ت ئه‌ناسیته‌وه له‌كاتێكدا نه‌یانت بینیوه؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: ( غر محجلون من آثار الوضوء)صحيح الترغيب (178) لشيخ الألباني (رحمه الله)
واته: به شوێنه‌وارى ده‌ست نوێژه‌كانیان نورانییه‌و ئه‌دره‌وشێته‌وه.
[سێ یه‌م: نیوه‌ى ئیمانه]
1.پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (الطهورشطرالإيمان)مسلم (533)
واته: پاك وخاوێنى وده‌ست نوێژ شۆرین نیوه‌ى ئیمانه
زانای خۆشه‌ویست: (محمد بن صالح العثيمين) (ره‌حمه‌تى خواى لێبێ) له‌رِاڤه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌فه‌رمووێت: پاك وخاوێنى وده‌ست نوێژ نیوه‌ى ئیمانه، نیوه‌كه‌ى تر‌ى ئیمان بریتییه له خۆرِازاندنه‌وه به‌رِه‌وشتى جوان و كرده‌وه‌ى چاك وباش. برِوانه: په‌رتووكى (شرح رياض الصالحين) (3/151).
[چواره‌م: رِێگایه‌كه به‌ره‌و به‌هه‌شت:]
1. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: هه‌ر كه‌سێك به‌چاكى ده‌ست نوێژ بشۆرێت، پاشان بڵێت:(أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له و أن محمدا عبده و رسوله، اللهم اجعلني من التوابين و اجعلني من المتطهرين) صحيح الجامع (6167) لشيخ الألباني (رحمه الله)
ئه‌وا هه‌شت ده‌رگاكه‌ى به‌هه‌شتى بۆ ئه‌كرێته‌وه له هه‌ركامیانه‌وه بیه‌وه‌ێت ئه‌چێته‌ژووره‌وه.
2. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌نوێژى به‌یانیدا به‌بیلالى فه‌رموو: (يا بلال حدثني بأرجى عمل عملته في الإسلام فإني سمعت دف نعليك بين يدي في الجنة، قال ماعملت عملا أرجى عندي أني لم أتطهر طهورا في ساعة ليل أو نهار إلا صليت بذلك الطهور)البخاري (1149).
واته: ئه‌ى بیلال پێم بڵێ به‌و كرده‌وانه‌ى كردوته له‌ئیسلامدا وه‌ئومێدت پێی هه‌بێت چونكه گوێم له‌خشه‌ى نه‌عله‌كانت بوو له به‌هه‌شتدا، بیلال فه‌رمووى كرده‌وه‌یه‌كى وام نه‌كردوه، به‌ڵام هه‌ركات له‌شه‌ودا یان له‌رِۆژدا ده‌ست نوێژم شۆردبێت ئه‌وا نوێژم كردووه به‌و ده‌ست نوێژه‌وه.
[پێنجه‌م:پله‌ى پێ به‌رز ده‌بێته‌وه:]
1. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( ألا أدلكم على ما يمحو الله به الخطايا ويرفع به الدرجات؟ قالوا بلى يارسول الله قال: إسباغ الوضوء على المكاره ) مسلم (586).
واته: كارێكتان پێ رِابگه‌یه‌نم كه تاوانه‌كانتان لاببات (تاوانى بچووك)، و پله‌تان به‌رز بكاته‌وه؟ ووتیان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ویش فه‌رمووى: ده‌ست نوێژ شۆرین له‌كاتى نارِه‌حه‌تیدا.
2. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (ألا أدلكم على ما يكفر الله به من الخطايا ويزيد في الحسنات؟ إسباغ الوضوء على لمكاره )صحيح الجامع(2617) لشيخ الألباني (رحمه الله)
واته: پێتان رِابگه‌یه‌نم به‌شتێك كه تاوانه‌كانتان لاببات وكرده‌وه‌كانتان زیادبكات؟ ده‌ست نوێژ شۆرین له‌كاتى نارِه‌حه‌تیدا.
له‌كۆتایدا... باوه‌رِدارى خۆشه‌ویست ئه‌مه گوڵبژێرێك بوو له فه‌زڵ وگه‌وره‌یى ده‌ست نوێژ داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانى من و ئێوه‌ش خۆش بێت، وه له‌به‌هه‌شته پرِنازو نیعمه‌ته‌كه‌یدا كۆمان بكاته‌وه،
ئه‌م دیاریه‌ش له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئومه‌ته‌كه‌ى:
(إذا توضأ العبد المؤمن فتمضمض خرجت الخطايا من فيه، فإذا استنثر خرجت الخطايا من أنفه، فإذا غسل وجهه خرجت الخطايا من وجهه حتى تخرج من تحت أشفارعينيه، فإذا غسل يديه خرجت الخطايا من يديه حتى تخرج من تحت أضفار يديه، فإذا مسح برأسه خرجت الخطايا من رأسه حتى تخرج من أذنيه، فإذا غسل رجليه خرجت الخطايا من رجليه حتى تخرج من تحت أضفار رجليه).صحيح الجامع ( 449).
واته: ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌كى باوه‌رِدار ده‌ست نوێژ بشۆرێت: كاتێك ئاو له ده‌مى رِابدات هه‌رتاوانێك كه به‌ده‌مى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ئه‌رِوات، وه‌ئه‌گه‌ر ئاوى له‌لوتى رِادا هه‌ر تاوانێك كه‌به‌لوتى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ئه‌رِوات، وه‌ئه‌گه‌ر ده‌م وچاویشى شۆرى هه‌ر تاوانێك كه به‌چاوى كردبێتى له‌ژێر برۆكانیه‌وه ئه‌رئه‌چێت، وه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانیشى شۆرى هه‌ر تاوانێك كه به‌ده‌ستى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ئه‌رِوات كه له‌ژێر ئانیشكێوه ئه‌رِوات، وه‌ئه‌گه‌ر مه‌سحى سه‌رى كرد ئه‌و تاوانه‌ى كه‌به‌سه‌رى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ئه‌رِوات كه مه‌سحى گوێچكه‌كانى پێده‌كات، وه‌ئه‌گه‌ر پێیه‌كانیشى شۆرى ئه‌و تاوانانه‌ى كه به‌پێى كردویه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ئه‌رِوات كه‌له ژێر پێیه‌كانیه‌وه ده‌رئه‌چێت.
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين