بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست: (السّلام) یه‌كێكه له‌ناوه جوان و پیرۆزه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار، وه ئاشتى وهێمنى په‌روه‌ردگاره له‌سه‌ر زه‌وی، وه سه‌لامكردن ڕێز‌و سوپاسێكه له نێوان باوه‌ڕداراندا، وه ڕێز‌و سوپاسێكه بۆ باوه‌ڕداران كاتێك كه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه، وه ڕێگه‌یه‌كه بۆ خۆشه‌ویستى له‌نێوان باوه‌ڕداراندا، وه بۆ یه‌كترناسین له نێوانیاندا، وه وه هۆكارێكه بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوان، وه سه‌لامى فریشته‌كانه له‌كاتى سه‌ردانى كردنیان بۆلاى باوه‌ڕداران له به‌هه‌شتدا، هه‌روه‌ها یه‌كێكه لهناوهكانى به‌هه‌شت، وه هۆكارێكیشه بۆنزیك بوونه‌وه‌ى باوه‌ڕدار له خواى په‌روه‌ردگار، وهوهئهوكهسهى سه‌لام بڵاونه‌كاته‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به ڕه‌زیل و چاوچنۆك و پیسكهى له قه‌ڵه‌م داوه.
به‌دڵنیایى فه‌زڵ و گه‌وره‌یى بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌لامكردن له‌ناو خه‌ڵكیدا گه‌لێك زۆره، هه‌روه‌ها پاداشتى زۆریشى بۆ دیاریكراوه، ئێمه‌ش به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و فه‌زڵ و خێر‌و پاداشتانه باس ئه‌كه‌ین كه به‌هۆى سهلامكردنهوه ده‌ستمان ئه‌كه‌وێت.
[یه‌كه‌م: یه‌كێكه له‌ناوه جوانهكاى خواى په‌روه‌ردگار.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: [ هُوَ اللَّهُ الَّذِي لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ] ( الحشر:23). واته: پهروهردار زاتێكه جگه له‌و خوایه‌كى تر نییه، پاشاى هه‌موو بوونه‌وه، پاك‌و بێگه‌ردوو پوخته، ئاشتى خواز‌و ئاشتى په‌روه‌ره‌و بڵاو كه‌ره‌وه‌ى ئاشتییه، ئاسایش به‌خش و په‌ناگه‌ى باوه‌ڕدارانه،دهسهلاَتدارهوچاودێرى درووستكراوهكانیهتى، باڵاده‌سته، وه خاوه‌نى خێرى بێ سنووره، گه‌وره‌یه‌و خۆى به‌گه‌وره ئه‌زانێت، پاكى و بێگه‌ردى بۆ ئه‌و خوایه‌یه كه تێنهگهیشتوان شه‌ریكى بۆ بڕیار ئه‌ده‌ن
[دووه‌م: رێز‌و سوپاسێكه بۆ به هه‌شتییه كان.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: [دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلامٌ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنْ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ] ( یونس). واته: دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یان له به‌هه‌شتدا ئه‌مه‌یه: په‌روه‌ردگار پاكى و بێگه‌ردى و ستایش شایسته‌ى تۆیه ئه‌ى خواى مهره‌بان، باوه‌ڕداران گه‌یشتنیان به‌یه‌كترى له‌ناو به‌هه‌شتدا سهلامكردنه، دوا هه‌مین گوفتارو ووتى باوه‌ڕداران له‌به‌هه‌شتدا له‌دواى ئه‌و هه‌موو نازوو نیعمه‌ته‌ى كه پێیان به‌خشراوه ئه‌وه‌یه پڕ به‌دڵ لهناخه ده‌روونه‌وه ئه‌ڵێن: سوپاس و ستایش ته‌نها شایسته‌ى خواى په‌روه‌ردگاره، كه په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهان.
[سێ یه‌م: یه‌كێ كه لهناوهكانى به‌هه‌شت.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: [لَهُمْ دَارُ السَّلامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ](الأنعام: 127) واته: ئه‌وانه به‌هه‌شتى پڕ له ئاشتى و هێمنیان بۆ ئاماده‌كراوه له‌لاى پهروهردگاریا، وه هه‌ر په‌روه‌ردگاریش پشتیوان و خۆشه‌ویستیانه به‌هۆى ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ى كه‌ئه‌نجامیان ئه‌دا.
[چواره‌م: سهڵاوى خواى په‌روه‌ردگاره بۆ به‌هه‌شتیه‌كان ]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: [تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُ سَلامٌ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْراً كَرِيماً ]( الأحزاب)، واته: ئه‌و ڕۆژه‌ى كه به دیدار په‌روه‌ردگار شاد ئه‌بن بهسهلامكردن پێشوازیان لێ ئه‌كرێت، وه په‌روه‌ردگار له ئایه‌تێكى تردا ئه‌فه‌رمووێت: [سَلامٌ قَوْلاً مِنْ رَبٍّ رَحِيمٍ ] (ی‌س: 58). واته: باوه‌ڕدار ان له به‌هه‌شتدا سه‌لامیان لێ ئه‌كرێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه.
[پێنجه‌م: سهڵاوى فریشته‌كانه بۆ به‌هه‌شتیه‌كان.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: [وَالْمَلائِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِمْ مِنْ كُلِّ بَابٍ (*) سَلامٌ عَلَيْكُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ ](الرعد: 23-24).واته: فریشته‌كان ئه‌چن بۆ سه‌ردانى باوه‌ڕداران له به‌هه‌شتدا، ئه‌فه‌رموون: سه‌لامتان لێبێت به هۆى خۆگریتانهوه ( له كێشه‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كانى ژیانى دونیا وه له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕى خوانه‌ناسان) به‌ڕاستى جێگه‌و شوێنیچكى پڕلهنازونیعمهتان بۆخۆتان مسۆگه‌ركرد.
[شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌ڵاو هۆكاره بۆ خۆشه‌ویستى نێوان باوه‌ڕداران.]
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: (... أفلا أنبئكم بشيء إذا فعلتموه تحاببتم؟ أفشوا السلام بينكم). صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (3361). واته: ئایا پێتان ڕبگهێنم به شتێك ئه‌گه‌ر ئه‌نجامتان دا خۆشه‌ویست ببن لاى یه‌كتر؟ سڵاو بكه‌ن له نێوان یه‌كتریدا.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: ( أفشوا السلام بينكم تحابوا ) صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (1086). واته: سه‌لام بكه‌ن له نێوان یه‌كتریدا، ئه‌گه‌ر واتان كرد ئه‌وا خۆشه‌ویست ئه‌بن له‌لاى یه‌كترى.
[حه‌وته‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌ڵاو هۆكاره بۆ چوونه‌به‌هه‌شت.]
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:(أفشوا السلام ... تدخلوا الجنة بسلام ) صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (7865). واته: سه‌لام بكه‌ن له نێوان یه‌كتریدا، ئه‌جنه بهههشتانهوه.
[هه‌شته‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى سڵاو هۆكاره بۆ لێ‌خۆش بوونى تاوان ]
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إن موجبات المغفرة بذل السلام و حسن الكلام ) صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله 2232 واته: هۆكار بۆ لێ‌خۆش بوونى تاوان داپۆشینیان بڵاو كردنه‌وه‌ى سه‌لامه له‌وه‌ى كه ئه‌ى ناسیت وه ئه‌وه‌ى كهناى ناسیت، وه قسه‌ى چاك و باش و خێر. .
[نۆیه‌م: نزیكترین به‌نده له‌خواى په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ست پێشخه‌رى ئه‌كات له سهلامكردندا.]
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: ( إن أولى الناس بالله من بدأهم بالسلام) صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (2011). واته: نزیكترین كه‌س له په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌وكه‌سه‌یه كه ده‌ست پێشخه‌رى ئه‌كات له سهلامكردندا.
له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: (من بدأ بالسلام فهو أولى بالله و رسوله) صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (6121). واته: هه‌ركه‌سێك ده‌ست پێشخه‌رى بكات له سهلامكردندا ئه‌وه نزیكترین كه‌سه له خواى په‌روه‌ردگار وه له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم.
له‌كۆتایدا ئه‌مه گوڵ بژێرێك بوو له فه‌زڵ و گه‌وره‌یى بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌لام داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانمان خۆش بێت .
ئامۆژگارییه‌ك له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ى.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إن أبخل الناس من بخل بالسلام)صحيح الجامع لشيخ الالباني رحمه الله (1519). واته: ڕه‌زیل و چاوچنۆك و پیسكه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ڕه‌زیلى ئه‌كات له سهلامكردندا.
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين