گرنگیدانی ئیسلام بە ئافرەت
بەروار: 2012/01/28سەردارن: 3877

الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـي بعده ، أما بعد :
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە زۆرێك لە دەستەواژەكانی ڕاگەیاندنەوە ئەوەمان بە گوێدا دەدرێت كە ئیسلام ئاینێكە ستەمی لە ئافرەت كردووە و بێبەشی كردووە لەو مافانەی كە پێویستە پێ‌ی بدرێت ، خاوەنی ئەم وتانەش یان موسڵمانێكی ساویلكەی تێنەگەیشتووی تەڵقین كراوە ، یان دژە دینێكی ئارەزوو پەرستی بە پارە و پلە و پایە هەڵخەڵەتێنراوە ، ئەوەندە ئەو قسانەیان وەكو تووتی دووبارە كردووەتەوە خەریكە ئافرەتانی موسڵمان تووشی گومان و دڵە ڕاوكێ‌ بكەن سەبارەت بە ئایینەكەیان ، ئێمەش لەبەر مەترسی وشوێنەواری ئەو قسانە حەزمان كرد ئافرەتان بە بەشێكی زۆر كەم لەو مافانە ئاشنا بكەین كە ئایینەكەیان پێ‌ی بەخشیون و ئەوان لێی بێئاگان ، بە هیوای ئەوەی ئافرەتان خۆشیان بەشێك لەو هەموو كاتانەی كە بەفیڕۆی دەدەن تەرخان بكەن بۆ تێگەیشتن لە ئایینەكەیان ، چونكە بە ڕاستی شەرمەزاریە بۆ مرۆڤ لە سەردەمێكدا كە بە سەردەمی زانست ناسراوە خاوەنی بیروباوەڕێكی حەق بێت لەگەڵ ئەوەشدا شارەزاییەكی ( ئەگەر چی كەمیش بێت ) لە بارەی بیروباوەڕەكەیەوە نەیبێت ، بۆیە داوامان لە خوشكانی موسڵمانمان ئەوەیە :هەوڵی شارەزابوون بدەن لە ئایینەكەیان ، بۆ ئەوەی بە پیلانی نەیارانی ئەم دینە حەقە هەڵنەخەڵەتێن و لە ئایینەكەیان لا نەدەن .
بەراوردێك لە نێوان :
[مافەكانی ئافرەت لە سەردەمی نەفامی و سەردەمی ئیسلامدا]
1. لەسەردەمی نەفامی ( جاهیلی )دا خەڵكی ڕقیان لە ئافرەت بوو، خوای گەورە دەفەرموێت:[وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ] ( سورة النحل : 58 ) . واتە: خۆ ئەگەر مژدەی بوونی كچ بدرێت بە یەكێك لەو نەفامانە ، ڕووی گرژ و تاڵا دەبێت و ڕەش دادەگیرسێت و سینەی پڕ دەبێت لە خەم و پەژارە .
ئافرەتیان بە سووك و بێ‌ ڕێز تەماشا دەكرد ، و هەر بە زیندوویەتی دەیانكرد بە ژێر خۆڵەوە ، بەڵام ئیسلام هات ئەو كارەی قەدەغە كرد ، و بانگەشەی ئەوەی كرد و ئەوەی لەسەر موسڵمانان فەرز كرد كە پێویستە ڕێز لە ئافرەتان بگرن و لە گەڵیاندا چاك بن و مافەكانیان پێشێل نەكەن ، خوای گەورە دەفەرموێت : [وَإِذَا الْمَوْؤُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ] (سورة التكوير : 8-9 ) . واتە: كاتێك كچی زیندە بە چاڵا كراو پرسیاری لێدەكرێت . بە چ گوناهێك ، بە چ تۆمەتێك كوژرا ؟!
وە پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " من عال جاريتين – بنتين – حتى يبلغا جاء يوم القيامة أنا وهو كهاتين " (رواه مسلم). واتە: هەركەسێك دوو كچ بە خێو بكات تاوەكو پێ‌ دەگەن و بالغ دەبن ڕۆژی قیامەت من و ئەو كەسە وەكو ئەم دوو پەنجەیە – نزیكین لە یەكەوە - .
هەروەها پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " من ابتلى من هذه البنات بشيء فأحسن إليهن كنَّ له سترا من النار " (رواه البخاري ومسلم) .  واتە: هەركەسێك خوای گەورە تاقی بكاتەوە بە پێ‌ بەخشینی كچ وە ئەویش باش بێت لەگەڵیاندا ( بە جوانی بەخێویان بكات و پەروەردەیان بكات ) ئەوا ستری دەكەن لە ئاگر .
2. لە سەردەمی نەفامی پێش ئیسلامدا خەڵكی میرات ( ئەو پارە و ماڵەی مردوو دوای خۆی بە جێ‌ی دەهێڵێت ) نەیان دەدا بە ئافرەت ئەگەر چی شیاوی وەرگرتنیشی بوایە ، بەڵام كاتێك ئیسلام هات بە باشترین شێوە بەشە میراتی ئافرەتی دیاری كرد و مافی خۆی پێدا ، خوای گەورە دەفەرموێت: [لِّلرِّجَالِ نَصيِبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا] ( سورة النساء: 7) . واتە: پیاوان بەشیان هەیە لەو شتانەدا كە باوك و دایك و خزمان بە میراتی لە دوایان بە جێ‌ دەمێنێت، هەروەها ژنانیش بەشیان هەیە لەو شتانەدا كە باوك و دایك و خزمان بە میراتی لە دوایان بە جێ‌ دەمێنێت ، لە كەم و زۆری بەشی هەركەسێك دیاری كراوە و دەبێت بیدرێتی .
3. لە سەردەمی نەفامی پێش ئیسلامدا پیاوان وەكو چۆن ماڵ و موڵكی مردوویان بە میراتی وەردەگرت بە هەمان شێوەش خێزانی كابرای مردوویان وەكو میراتی بۆ خۆیان دەبرد ، هەر كە پیاوەكە مرد پیاوێكی تر دەهات پۆشاكێكی دەدا بە سەر ئافرەتەكەدا و دەیوت: بوو بە بەشە میراتی من هەروەكو چۆن ماڵەكەیم بە میراتی برد ، بەڵام ئیسلام ئەمەی حەرام كرد ، خوای گەورە فەرموویەتی: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ النِّسَاء كَرْهًا]( سورة النساء: 9 ) .  واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دروست نیە بۆتان ژنان بە زۆر بكەنە میراتی خۆتان و دەستیان بەسەردا بگرن ( وەكو كەلوپەلی تری ناو ماڵ ) .
4. لە سەردەمی نەفامیدا پیاو ڕێگر بوو لە شووكردنی ئەو خێزانەی خۆی كە تەڵاقی داوە هەتاوەكو هەموو ئەو شتانەی بۆ نەگێڕێتەوە كە لەسەر ژنەكە خەرجی كردووە ، وە باوك كچەكەی و برا خوشكەكەی خۆی لە شووكردن قەدەغە دەكرد ئەگەر بیویستایە ، وە پیاو خراپ مامەڵەی لەگەڵ خێزانەكەی دەكرد و تەڵاقی نەدەدا تاوەكو فیدیەی پێ‌ نەدایە .
خوای گەورە فەرموویەتی: [وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ](سورة النساء: 19 )  واتە : ناچاریان مەكەن تا هەندێك مارەییتان بۆ بگەڕێننەوە، مەگەر ئەوان گوناهێكی ئاشكراو دیار ئەنجام بدەن.
وە فەرموویەتی: [فَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْاْ بَيْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ]( سورة البقرة : 232 ) . واتە: ئێوە ( ئەی كەس و كاری ژن ) مەبنە كۆسپ لە ڕێگەیاندا ئەگەر ویستیان شوو بكەنەوە بە هاوسەرەكانیان ( یاخود ویستیان شوویەكی تر بكەن ) ، كاتێك ئەوان لە نێوان خۆیاندا ڕەزامەندییان نواند بە شێوەیەكی جوان .
5. لە سەردەمی نەفامیدا ئافرەت بە دەست ستەمی مێرد و ڕەوشت خراپی و خراپ مامەڵەكردنیەوە دەیناڵاند ، بەڵام كاتێك ئیسلام هات ئەمەی قەدەغە كرد ، و فەرمانی بە پیاو كرد كە بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و جوان مامەڵەی لەگەڵ ئافرەتدا هاوژینیان لەگەڵدا بە جوانی بەرنەسەر . بكات ، خوای گەورە فەرموویەتی : [وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ]( سورة النساء: 19 )..واتە: هاوژینییان لەگەڵدا بە جوانی بەرنەسەر .
وە فەرموویەتی:[وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ]( سورة البقرة: 228 ) .  واتە: ژنان مافیان هەیە بەسەر پیاوانەوە بە وێنەی ئەو مافانەی كە بۆ پیاوانە لەسەر ژنان بە گوێرەی باو و نەریتێك كە پەسەندە لە ئیسلامدا .
6. لەسەردەمی نەفامیدا عیددەی ئافرەت لە دوای مردنی پیاوەكەی یەك ساڵ بوو ، بەڵام كاتێك ئیسلام هات ئەم ماوەیەی كەم كردەوە و كردی بە چوار مانگ و دە ڕۆژ ، خوای گەورە دەفەرموێت : [وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا] ( سورة البقرة : 234 ) .
7. ئیسلام وەصیەتی كردووە بە جوان ڕەفتاری و مامەڵەی باش لەگەڵ ئافرەتدا ، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : " واستوصوا بالنساء خيرا " ( متفق عليه ) .
وە فەرموویەتی صلى الله عليه وسلم : " لا يفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضي منها آخر " ( رواه مسلم ) . واتە: با پیاوی بڕوادار ڕق و كینە لە خێزانە بڕوادارەكەی هەڵنەگرێت ، چونكە ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێكی بێت ، لە ڕەوشتێكی تری ڕازیە .
وە فەرموویەتی صلى الله عليه وسلم : " خياركم: خياركم لنسائهم " ( رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح ) . واتە: چاكترینتان : چاكترینتانە بۆ خێزانەكانیان .
وە فەرموویەتی صلى الله عليه وسلم : " الدنيا متاع وخير متاعها المرأة الصالحة " ( رواه مسلم ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دیاری كردووە كە ئافرەتی چاك كامەیە و هەندێك لە سیفەتەكانی لەم فەرموودەیەدا دیاری كردووە :" إذا نظر إليها سرَّته وإذا أمرها أطاعته وإذا غاب عنها حفظته في نفسها وماله " (رواه أحمد والنسائي) . واتە: ئەگەر پیاوەكەی تەماشای بكات دڵخۆش دەبێت ، و ئەگەر فەرمانی پێ‌ بكات گوێڕایەڵی دەكات ، و ئەگەر لێی دوور بكەوێتەوە ( بۆ نموونە پیاوەكە بچێت بۆ سەفەر ) ئابڕووی پیاوەكەی دەپارێزێت بە پاراستنی خۆی وە ماڵەكەشی دەپارێزێت .
والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات