پێشه‌كى
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله ، أما بعد:
باوه‌ڕبوون به كتێبه ئاسمانیه‌كان یه‌كێكه له پایه و ڕوكنه‌كانى باوه‌ڕ ( الإیمان ) ، و هیچ كه‌سێك به موسڵمان دانانرێت تاوه‌كو باوه‌ڕ به هه‌رهه‌موویان نه‌هێنێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕى به یه‌كێك له‌و كتێبانه نه‌بێت ئه‌وا به بێباوه‌ڕ داده‌نرێت .
حیكمه‌تیش له ناردنى ئه‌و كتێبه ئاسمانیانه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى له تاریكى شیرك و كوفر و سته‌مه‌وه ده‌ربكه‌ن بۆ ڕووناكى یه‌كخواپه‌رستى و باوه‌ڕ و دادپه‌روه‌رى ، وه ئه‌م كتێبانه بۆ ئه‌وه نێردراون كه حوكمیان پێ بكرێت له نێوان خه‌ڵكدا ، و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا ئه‌وان سهرچاوهبن ، و خه‌ڵكى بۆ لاى ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه ، كه‌واته ئه‌م كتێبه ئاسمانیانه ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه و له‌به‌ركردن و دووباره‌كردنه‌وه نیه به‌ڵكو بۆ ئیش پێكردن و حوكم پێكردنیشه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى قورئان
قورئان چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كى هه‌یه كه له كتێبه ئاسمانیه‌كانى تر جیاى ده‌كاته‌وه ، له گرنگترینیان :
1 . تاكه كتێبى ئاسمانیه كه خواى گه‌وره خۆى په‌یمانى پاراستنى داوه له زیادكردن و كه‌مكردن و ده‌ستكاریكردن به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه ، بۆیه ده‌بینیت هه‌رچه‌ند دوژمنان و ڕق له‌دڵان هه‌وڵى گۆڕین و تێكدانى ده‌ده‌ن به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه تاكه پیتێكیش له‌م قورئانه پیرۆزه بگۆڕن ، به‌ڵام كتێبه ئاسمانیه‌كانى تر‌ى وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره پاراستنى ئه‌و كتێبانه‌ى داوه‌ته ده‌ست به‌نده‌كانیه‌وه و خۆى په‌یمانى پاراستنى نه‌داوه ده‌بینین به‌و شێوه ترسناكه زیاد و كه‌مى و تێكدانى تێدا كراوه ، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ى موسڵمان باوه‌ڕى ته‌واومان به‌وه هه‌بێت كه ئه‌م قورئانه‌ى له‌به‌رده‌ستماندا هه‌یه و ده‌یخوێنینه‌وه هه‌مان ئه‌و قورئانه‌یه كه خواى گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌رى خۆى محمد - صلى الله علیه وسلم - ناردوویه‌تیه خواره‌وه و یه‌ك پیتى لێ نه‌گۆڕاوه ، چونكه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى به‌وه هه‌بێت كه ئه‌م قورئانه ده‌ستكارى كراوه ئه‌وه له ئاینى ئیسلام ده‌رده‌چێت و به هه‌ڵگه‌ڕاوه داده‌نرێت ئه‌گه‌رچى پێشتریش موسڵمان بووبێت .
2 . ئه‌م قورئانه پیرۆزه بۆ هه‌موو خه‌ڵكى سه‌رزه‌ویه نه‌ك ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب ، وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : [ إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرَى لِلْعَالَمِينَ ] ( يوسف : 104 ) .
به پێچه‌وانه‌وه كتێبه ئاسمانیه‌كانى پێش قورئان هیچیان بۆ هه‌موو خه‌ڵكى سه‌رزه‌وى نه‌هاتوون ، كه‌واته ده‌بێت ئێمه‌ى موسڵمان سه‌ر به هه‌ر چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بین قورئان به كتێبى خۆمان بزانین و ئه‌و شتانه‌ى تێیدا هاتووه جێ به جێى بكه‌ین و توشى ده‌مارگیرى نه‌بین و نه‌ڵێین ماده‌م ئه‌م قورئانه به زمانى عه‌ره‌بى دابه‌زیوه كه‌واته هى عه‌ره‌به و بۆ ئێمه نیه چونكه ئه‌م قسه‌یه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه كوفره تێنهگهیشتوویى قسه‌كه‌ریش ده‌رده‌خات چونكه له یه‌كه‌م ئایه‌تى قورئانه‌وه بیخوێنه‌ره‌وه تاوه‌كو كۆتا ئایه‌ت شتێك نا‌بینیت به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م قورئانه بۆ عه‌ره‌به ، نه‌خێر وه‌ڵڵاهى ئه‌و كاته به دڵنیاییه‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م قورئانه كتێبێكه بۆ هه‌موو جیهان و بۆ چاككردن و گۆڕینى كاروبارى خه‌ڵكه له شه‌خس په‌رستیه‌وه بۆ خوا په‌رستى له سته‌مه‌وه بۆ دادپه‌روه‌رى له گه‌نده‌ڵى فیكرى و ئه‌خلاقیه‌وه بۆ ڕ‌ۆشنبیرى ڕاسته‌قینه و ڕه‌وشتى به‌رز و جوان
له نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و خاك و نیشتمان په‌رستیه‌وه بۆ برایه‌تى و خۆشه‌ویستى ڕاسته‌قینه‌ى نیشتمان له فیتنه وكوشتن و خۆ كوشتنه‌وه بۆ هێمنى و ئارامى و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاوڵاتیان له تاریكیه‌وه به‌ره‌و ڕووناكى
3 . هه‌موو ئه‌و ڕه‌وشته به‌رز و بیروباوه‌ڕه چاكانه‌ى كۆكردووه‌ته‌وه كه له كتێبه ئاسمانیه‌كانى تردا هاتوون .
4 . پشتگیر و بهڕاستخهرهوهى كتێبه ئاسمانیه‌كانى پێش خۆیه‌تى له یه‌كخواپه‌رستى و عیبادهت و پێویستى گوێڕایه‌ڵیكردنى خواى گه‌وره .
5 . به پاراوترین و فراوانترین زمان دابه‌زیوه كه بریتیه له زمانى عه‌ره‌بى .
6 . بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك گونجاوه و تایبه‌ت نیه به سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كانه‌وه ، وه كۆتا كتێبى ئاسمانیشه .
وه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندى تریش ....
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، آمين
--------------------------------------
تێبینى بۆ نوسینى ئه‌م بابه‌ته سوودم له كتێبى ( هجر القرآ‌ن العظيم ) وه‌رگرتووه .