بسم الله الرحمن الرحيم
له‌وانه‌یه دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئێوه له ته‌مه‌نى لاوێتى ، هه‌ندێك لهوشتانهى له بیرتان بردبێته‌وه كه به‌سه‌ر گه‌نج دا دێت له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا له فێڵ و تهڵهكهكانى شه‌یتان ، وه له‌وانه‌یشه له ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌ستان به‌هیچ مه‌ترسیه‌ك نه‌كردبێت بۆ سه‌ر ڕۆڵه‌كانتان ، جا ئه‌وه‌تان یاد ده‌خه‌مه‌وه كه بیر له‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بكه‌نه‌وه كه ده‌فه‌رمووێت : " كلكم راع وكلكم مسؤول عن رعيته ، فالرجل راع على أهل بيته و مسؤول عن رعيته ... " البخاري ( 7138 )، واته : هه‌مووتان كاربه‌ده‌ستن وسهرپهرشتیارن و هه‌مووشتان به‌ر پرسیارن به‌رامبه‌ر به ژێردهستهكهتان ، پیاو كاربه‌ده‌سته به سه‌ر ئه‌هل و به‌یت و ماڵه‌كه‌یدا و به‌ر پرسیاره له ژێر ده‌سته‌كه‌ى .
وه پێش ئه‌وه‌ش بیر لهووتهى خواى گه‌وره بكه‌نه‌وه كه ده‌فه‌رمووێت [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ] (التحريم : 6 ) واته : ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه باوه‌ڕتان هێناوه ، خۆتان و كهسو كاریشتان بپارێزن له ئاگرێك كه سووته‌مه‌نیه‌كه‌ى به‌رد و مرۆڤه ، جۆره فریشته‌یه‌كى تووڕه و تووند و تیژى به‌سه‌ره‌وه‌یه كه هه‌رگیز سه‌رپێچى خواى په‌روه‌ردگار ناكه‌ن و به هه‌رچى فه‌رمانیان پێ بكات به‌ئه‌نجامى ده‌گه‌یه‌نن.
له یه‌كێك له‌و ڕاپۆرتانه‌ى كه رۆژنامه‌ى ( الانبا‌ء ) ى كویتى ئه‌نجامى داوه ، لاوێك له‌وانه‌ى كه تووشبوه به به‌ڵاى جگه‌ره كێشانه‌وه ده‌ڵێت : به‌ڕاستى من باوك و دایكم به به‌ر پرسیارى یه‌كه‌م ده‌زانم ، چونكه من ڕۆژێ له ڕۆژان باوكم لێى نه‌پرسیوم كه بۆ كوێ ده‌چم و له گه‌ڵ كێ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م.
وه هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه (دار الملاحظة ) له ( ریاض) باوكى خۆى تاوان بار ده‌كات و ده‌ڵێت : باوكم گوێ به‌وه نادات كه من فه‌رزو واجباته دینیه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌م یان نه، وه‌ك (نوێژ‌و و ڕۆژوو ، و ئه‌مر كردن به‌چاكه و نه‌هیكردن له خراپه ...) وه ئه‌گه‌ر باوكم منى به شێوه‌یه‌كى ئیسلامیانه و پاك په‌روه‌رده بكردایه ئه‌وا ئه‌و په‌روه‌رده‌یه بۆ من ئه‌بوو به قه‌ڵغانێك به‌رامبه‌ر به شه‌یتان و فڕو فێڵه‌كانى ... هه‌ر بۆیه من لایه‌نى دینیم لاواز بووبوو ، وه تووشى له رێ لادان هاتبووم ، جارێكى تریش گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌م خانه‌یه. ( * )
[وه ئیستاش ڕێگه‌ى ئه‌وه‌م بده‌ن كه چه‌ند پێشنیارێكتان ئاراسته بكه‌م]
1 / ڕێكه‌وتین له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه (ئیمان) وه‌ك قه‌ڵا و پارێزه‌رێك وایه له تاوان ، بۆیه ـ خواى په‌روه‌ردگار من و ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوو بكات ـ سووربن له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له دڵى ڕۆڵهكانتاندا بیڕوێنن و په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن له سه‌ر خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم .
2 / ڕێكه‌وتین له سه‌ر داخستنى ئه‌و ده‌رگایانه‌ى كه سه‌ر ده‌كێشن بۆ تاوان ، بۆیه ـ خواى په‌روه‌ردگار بتپارێزێت ـ بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه بده ده‌رباره‌ى ئامێره‌كانى ڤیدێو و ته‌له‌فزیون و گۆڤاره ڕه‌وشت ڕووخێنه‌ر و ئاره‌زوو ورووژێنهرهكان.
3 / به ڕاستى ـ جێى داخه ـ ئه‌و شته‌ى كه گه‌نج حه‌زى لێ ده‌كات و تینویه‌تى له لاى هاوڕێ خراپه‌كانى ده‌ستى ده‌كه‌وێت وه‌ك پێكه‌نین و ڕوو خۆشی و گاڵته و گه‌پ . ئه‌ى باشه تۆ بۆچى هه‌وڵ ناده‌ى كه‌ش و هه‌واى ماڵه‌وه بگۆڕى بۆ په‌یوه‌ندیه‌كى براده‌ریانه نه‌ك بیكه‌ى به سه‌ربازیانه و به‌شێك له‌و بزه و پێكه‌نینه‌ت كه پێشوازى هاوڕێكانتانى پێ ده‌كه‌ى بگوێزیته‌وه بۆ ماڵه‌وه و هه‌ندێ له گاڵته و گهپهكانیشت بگوێزیته‌وه بۆ جگه‌ر گۆشهكانت.
4 / باوكى به‌ڕیز .. مامۆستا و دایكى به‌سۆز : ئایه پێتان وایه كه ڕۆڵه‌كانتان كاتێك به ده‌ست گرفتێكه‌وه بناڵێنن ، دین بۆ لاتان و سنگى خۆیان بۆتان ده‌كه‌نه‌وه و باسى گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن ؟ ئه‌ى باشه ئێوه بۆ هه‌وڵى لابردنى ئه‌و په‌رده‌یه‌ى نێوانتان ناده‌ن كه بووه‌ته ڕێگر و فێرى ڕۆڵه‌كانتان ناكه‌ن كه كراوه بن له خستنه ڕووى گرفته‌كانیان له گه‌ڵتاندا
5 / ووریا به له ساده‌یى و خۆشباوهڕییهكى كوێرانه ، ببوره من ناڵێم گومانى خراپ ببه به كوڕه‌كه‌ت ، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانى كه تۆ دوایین كه‌سى كه كوڕه‌كه‌ت ده‌یه‌وێ شاره‌زاى حاڵى بیت، بۆیه ئه‌و شته‌كانت (خراپه‌كان ) لێ ده‌شارێته‌وه و شتێكت پیشان ده‌دات كه له ڕاستیدا وا نیه .
6 / له وانه‌یه ئه‌وه‌ت له بیر نه‌چووبێته‌وه كه ئێمه ئامۆژگارى رۆڵهكهتمان كرد به هاوڕێ چاك ، بۆیه تۆ یارمه‌تى ده‌رى به له‌و كاره‌ى و كار ئاسانى بۆ بكه له دۆزینه‌وه‌ى هاوڕێ چاك ، وه ئه‌وه‌ش بزانه كه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ت هاوڕێ ى چاكى نه‌بوو ئه‌وا بآ گومان هاوڕێیه‌تى كه‌سى خراپ ده‌كات ، بۆیه كامیان به باش ده‌زانى ئه‌وه هه‌ڵبژێره بۆ ڕۆڵه‌كه‌ت .
7 / ئه‌گه‌ر جارێكیش بۆت ده‌ركه‌وت كه كوڕه‌كه‌ت تووشى هه‌ڵه‌یه‌ك بووه ، ئه‌وا وریابه له په‌له‌كردن و زوو هه‌ڵچونت ، چونكه سه‌ره‌ڕاى ترسناكى ئه‌و كاره ، به‌ڵام پێویستى به چاره‌سه‌رێكى ژیرانه و دارێژراو هه‌یه پێش ئه‌وه‌ى به یه‌كجارى ڕۆڵه‌كه‌ت له ده‌ست بده‌ى ، وه پێشت وانه‌بێ كه قسه‌ى ناشرین و لێدان ، ده‌رئه‌نجامى چه‌ناى چه‌ند ساڵ بێباكیت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات ، له‌وانه‌شه باشترین كه‌سیك كه یارمه‌تیت بدات مامۆستایه‌ك بێت كه جێى ڕێزى ڕۆڵه‌كه‌ت بێت یان پێشنوێژى مزگه‌وتێك یان كه‌سانى هاوشێوه‌ى ئه‌مانه ، وه هیچى تێدا نیه كه باسى گرفتهكهى خۆتیان بۆ بكه‌ى به‌ڵكو یارمه‌تیت بده‌ن .
8 / وه ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ت یان كچه‌كه‌ت پێگه‌یشت و كاتى خۆى هاته پێشه‌وه ، چى ده‌بێته ڕێگر له‌وه‌ى كه ئامۆژگاریهكهى پێغه‌مبه‌رى خواى صلى الله عليه وسلم پێ جێبه‌جێ نه‌كه‌یت كه فه‌رموویه‌تى :" ئه‌ى كوڕانى گه‌نج هه‌ر كام له ئێوه تواناى هه‌بوو با ژن بهێنێت"؟
باوكانى به‌ڕێز ، مامۆستایانى دڵسۆز ، دایكانى به سۆز :
به ئه‌رك نه‌بێ جاریكى تر ئه‌م پێشنیارانه بخوێننه‌وه و لێى تێبگه‌ن و بیرى لێ بكه‌نه‌وه ، خواى گه‌وره یارمه‌تى من و ئێوه‌ش بدات بۆ پاراستنى ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ى كه دراوه به‌سه‌رماندا .
باوكان و لاوانى به‌ڕێزم ئه‌مه ئه‌وه بوو كه پێم خۆش بوو بیخه‌مه به‌رده‌ستى ئێوه‌ى خۆشه‌ویست ، هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مێكى كه‌مه ، به‌ڵام به پێویستى ده‌زانم له سه‌ر خۆم به‌رامبه‌ر به ئێوه‌ى به‌ڕێز ، به هیواى ئه‌وه‌ى كه شتێكى سوود به‌خشم پێشكه‌ش كردبێتن و هیواداریشم له تێبینییه‌كانى خۆتان بێ به‌شم مه‌كه‌ن ، داواكاریشم ـ به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار ـ له دووعاى چاكه‌ى خۆتان بێ به‌شم مه‌كه‌ن.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
============================
(*) گۆڤارى ( دارالملاحظة ) ژماره : ( 3 ) لاپه‌ڕه ( 51 - 52 ) .