ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
دەروازەی یەكەم:خـوێنەكانی ئافـرەت لـە زانستی پزیشكی دا. بەشی دووەم خـــوێنــی نەخۆشی


* بڕگەی یەكەم: مەبەست لە خوێنی نەخۆشی.
* بڕگەی دووەم: هۆكارەكانی خوێنی نەخۆشی.
* بڕگەی سێیەم: جیاوازی لە نێوان خوێنی بێ نوێژی و خوێنی نەخۆشی
[خــوێنی نــەخۆشی]
بڕگەی یەكەم: مەبەست لە خوێنى نەخۆشی:
خوێن بەربوونێكە لە مناڵدا ڕوودەدات بە هۆیەك لە هۆیەكانی نەخۆشی تایبەت بە كۆئەندامی مێینەی ئافرەت، كە پەیوەندی بە حاڵەتەكانی بێ نوێژیەوە نى یە.
جا ئەم خوێنی نەخۆشیە هەندێ جار پێش خوێنی بێ نوێژی دەكەوێت و، هەندێ جاریش دوا دەكەوێت، وەهەندێ جار لەگەڵ بێ نوێژی تێكەڵ بە یەك دەبن و، هەندێ جاریش بە درێژای مانگەكە بەردەوام دەبێ.
بڕگەی دووەم هوكارەكانی خوێنى نەخۆشی:
گەلێك هۆكاری جۆراوجۆر هەیە بۆ توش بوون بەم نەخۆشی خوێن لێ بەربوونە، لەوانە:
سەرنەكەوتنی كرداری هێلكەدانان، شێرپەنجەی كۆئەندامی مێینەی ئافرەت، هەوكردنی، نەخۆشی هۆرمۆنەكان، زامداربوونی كۆئەندامی مێینە‌ و بەتایبەت ملی مناڵدان، شێواوی بۆڕیەكانی خوێن، بە كارهێنانی هۆكارەكانی ڕێگرتن لە سك پڕی.
نەخۆشیەكانی خوێن، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشیەكانی گورچیلە، جگەرە كێشان. كێشەكانی سك پڕی، كێشە دەروونیەكان.
بڕگەی سێیەم: جیاوازی لە نێوان خوێنی بێ نوێژی و خوێنی نەخۆشی
بەپێی سەرچاوە پزیشكیەكان دەتوانرێ خۆێنی بێ نوێژی و خوێنی نەخۆشی لەیەك جیابكرێتەوە بە هۆی چەند خالێكەوە لەوانە:
1- خۆێنی بێ نوێژی رەنگەكەی ڕەشە، بەڵام خوێنی نەخۆشی ڕەنگی سوورە.
2- خۆێنی بێ نوێژی بۆنێكی تایبەت و جیاكراوەی هەیە، بەڵام خوێنی نەخۆشی بونی جیاكراوەی نى یە.
3- خۆێنی بێ نوێژی، نا بێ كەمتر بێ لە شەوو ڕۆژێك و نابێ زیاتریش بێ لە هەشت ڕۆژ، بەڵام ئەگەر لەو ماوەیە كەمتر بوو یان زیاتر بوو، ئەوە بە خوێنی نەخۆشی دادەنرێ.
4- خۆێنی بێ نوێژی بە تەوژم دێتە خوارەوە، بەڵام خوێنی نەخۆشی لەسەر خۆی دێتە خوارەوە.
5- خۆێنی بێ نوێژی كەمترینی تەمەن بۆی نۆ ساڵە، بەڵام هەر خوێنێك پێش نۆ ساڵ بینراو هاتە خوارەوە، ئەوە بە خوێنی نەخۆشی دادەنرێ.
6- خۆێنی بێ نوێژی لەكاتی سكپریدا نابینرێ، بەڵام ئەگەر لەكاتی سكپڕی دا خوێن بینرا، ئەوە بە خوێنی نەخۆشی دادەنرێ.
7- خۆێنی بێ نوێژی پاش تەمەنی 45- 55 ساڵی نامێنێ لە زۆربەی ئافرەتان دا، بەڵام هەر خوێنێ لە دوای ئەو تەمەنەوە بینرا، ئەوا خوێنی نەخۆشیە.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام