بسم الله الرحمن الرحيم
بابه‌تى قه‌ده‌ر یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه لاوان پرسیارى زۆرى له سه‌ر ده‌كه‌ن و گومانیان هه‌یه تیایدا ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نه‌هى كردووه له ناكۆكى و مشت و مڕ له‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌دا ، زۆر ڕۆچوون له بابه‌تى قه‌ده‌ردا ، مرۆڤ به‌ره‌و تیاچوون ده‌بات .
كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌ى به هاوه‌ڵان فه‌رموو : كه هه‌ركه‌سێك جێگاكه‌ى له به‌هه‌شت و جێگاكه‌ى له دۆزه‌خدا نووسراوه ، هاوه‌ڵان فه‌رموویان : ئایا پشت نه‌به‌ستین به‌وه‌ى كه له سه‌رمان نووسراوه و واز له كاركردن بهێنین ، ئه‌ویش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : " اعملوا فكل میسر لما خلق له " پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌م ئایه‌تانه‌ى خوێنده‌وه : [ فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى * وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى * وَأَمَّا مَنْ بَخِلَ وَاسْتَغْنَى * وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى ] ( اللیل : 5 - 10 ) [ رواه البخاری ] . واته : جا ئه‌وه‌ى ده‌به‌خشێت و پارێزگار و له خواترسه ، و بڕواى پته‌وى به پاداشتى چاك و پته‌وى خوایى هه‌یه ، ئه‌وه ڕێگاى چاكه و چاكه‌كارى بۆ ئاسان ده‌كه‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆى بێ نیاز بزانێت و ( ڕه‌زامه‌ندى خوایى مه‌به‌ست نه‌بێت ) ، و بڕواى نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ى چاكى خوایى و به درۆى بزانێت ، ئه‌وه ڕێبازى ته‌نگانه و ناخۆشى بۆ ئاسان ده‌كه‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خى ده‌گه‌یه‌نین .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ڕێگه‌ى پێ نه‌دان پشت به‌وه ببه‌ستن كه له‌سه‌ریان نووسراوه و واز له كاركردن بهێنن ، چونكه ئه‌وه‌ى ناوى له كۆمه‌ڵى به‌هه‌شتیه‌كان نووسرابێت ، ناچێته به‌هه‌شته‌وه تاوه‌كو كرده‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌نجام نه‌دات ، وه ئه‌وه‌ى ناوى له كۆمه‌ڵى دۆزه‌خیه‌كان نووسرابێت ، ناچێته دۆزه‌خه‌وه تاوه‌كو كرده‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌نجام نه‌دات .
كاركردن به ده‌ست مرۆڤ خۆیه‌تى ، و خواى گه‌وره ویست ( الإرادة ) و توانا ( القدرة ) ى پێ به‌خشیوه بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى ، بۆ نموونه بیه‌وێ گه‌شت بكات ده‌یكات ، و ئه‌گه‌ر حه‌زى لێ نه‌بێت نایكات ، ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك و خراپیش به‌هه‌مان شێوه به‌نده به ویست و ئاره‌زووى خۆى ده‌یكات .
[وه‌ڵامدانه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێك له سه‌ر قه‌ده‌ر]
یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یه كه : مرۆڤ به ویست و تواناى خۆى كاره‌كانى ڕاده‌په‌ڕێنێت به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌وه بكات كه‌سێك زۆرى لێ ده‌كات ، باشه ئه‌مه چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌گونجێت كه ده‌ڵێن هه‌موو شتێك به قه‌زا و قه‌ده‌رى خوایه ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر بیربكه‌ینه‌وه له كاركردن و جووڵه‌ى به‌نده‌كان ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له دوو شته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت :
[یه‌كه‌میان : ویست ( الإرادة ) ]
[دووه‌میان : توانا ( القدرة ) ]
ئه‌گه‌ر ئه‌م دووانه نه‌بن كرده‌وه‌ش بوونى نابێت ، ویست و تواناش له‌و شتانه‌ن كه خواى گه‌وره درووستى كردوون ، چونكه ویست له هێزى ژیریه‌وه‌یه ، و تواناش له هێزى جه‌سته‌وه‌یه ، و ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره بیه‌وێ عه‌قڵ له مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه به‌مه‌ش ویستى نامێنێت ، یان تواناى لێ ده‌سێنێت ، ئه‌و كاته مه‌حاڵه بتوانێت كرده‌وه ئه‌نجام بدات .
بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ سووربوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كارێك ، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌زانین كه خواى گه‌وره ئه‌و كاره‌ى ویستووه و دیارى كردووه ، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌یویستایه ئه‌وا نه‌یده‌هێشت كه‌سه‌كه كاره‌كه ئه‌نجام بدات یان ڕێگرێك ( مانع ) ى بۆ درووست ده‌كرد كه به هۆیه‌وه نه‌یتوانیایه كاره‌كه جێبه‌جێ بكات .
به كابرایه‌كى ده‌شته‌كیان ووت به چى په‌روه‌ردگارت ناسى ؟ ئه‌ویش ووتى : ( بنقض العزائم و صرف الهمم ) .
دووه‌م : خواى گه‌وره چۆن سزاى كه‌سێك ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاوان و سه‌رپێچیه‌ك له كاتێكدا كه هه‌ر خۆى له‌سه‌رى نووسیوه و هه‌رده‌بێت ببێت ؟
[وه‌ڵام : وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره به‌چه‌ند خاڵێك ده‌ده‌ینه‌وه ]
1 . ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م پرسیاره ده‌كات ، ئه‌ى بۆ ناڵێت بۆچى خواى گه‌وره پاداشتى كه‌سێك ده‌داته‌وه له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه خۆى له‌سه‌رى نووسیوه و هه‌رده‌بێت بیكات ، چونكه دادپه‌روه‌رى ( عدل ) نیه تۆ قه‌ده‌ر بكه‌یت به بیانوو و به‌ڵگه بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رپێچیه‌كان و نه‌یكه‌یت به به‌ڵگه و بیانوو له كاتى ئه‌نجامدانى گوێڕایه‌ڵى و كرده‌وه چاكه‌كاندا .
2 . خواى گه‌وره ئه‌م بڕوبیانووه‌ى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه له قورئاندا ، و به قسه‌ى بێ زانستى له قه‌ڵه‌م داوه ، و فه‌رموویه‌تى : [ سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلا آبَاؤُنَا وَلا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّى ذَاقُوا بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلاَّ تَخْرُصُونَ ] [ الأنعام : 148 ] . واته : له‌مه‌ودوا هاوه‌ڵ بڕیارده‌ره‌كان ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا !! باو و باپیرانیشمان هاوه‌ڵ بڕیارده‌ر ( مشرك ) نه‌ده‌بوون !! هیچ شتێكیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌كرد !! ( ئه‌مانه هه‌مووى قسه‌ى به‌تاڵه و هه‌رگیز خواى گه‌وره زۆر له كه‌س ناكات بۆ باوه‌ڕهێنان یان بێباوه‌ڕى ) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ى پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست ، هه‌تا تووشى به‌ڵاى ئێمه بوون و سزاى ئێمه‌یان چه‌شت ، پێیان بڵێ : ئایا هیچ زانیارى و زانستێكى خواییتان له‌لایه ، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن ؟ ئێوه شوێنى هیچ شتێكى تر ناكه‌ون جگه له گومان ، و هیچ شتێكى تر ناكه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه درۆ ده‌كه‌ن .
خواى گه‌وره ڕوونى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ى قه‌ده‌ر ده‌كه‌ن به بیانوو له‌سه‌ر هاوه‌ڵ بڕیاردانه‌كانیان ، پێشتر خه‌ڵكى تر هه‌بوون وه‌كو ئه‌وان به‌رنامه‌ى خوایان به درۆ خستووه‌ته‌وه ، و به‌رده‌وام بوون تاوه‌ك سزاى خواى گه‌وره‌یان چه‌شت ، ئه‌گه‌ر بڕوبیانووه‌كانیان ڕاست بوایه خواى گه‌وره سزاى نه‌ده‌دان ، پاشان داوا له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ده‌كات ، داوایان لێ بكات به‌ڵگه بخه‌نه ڕوو له سه‌ر ڕاستى و درووستى بڕوبیانووه‌كانیان ، و ڕوونى ده‌كاته‌وه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كان نیه .
3 . قه‌ده‌ر نهێنیه‌كى شاردراوه‌یه ، جگه له خواى گه‌وره كه‌س نایزانێت تاوه‌كو ڕوونه‌دات ، ، باشه كابراى سه‌رپێچیكار و تاوانبار چۆن زانى خواى گه‌وره سه‌رپێچى و تاوانى له‌سه‌ر نووسیوه تاوه‌كو ئه‌نجامى بدات ؟ ئایا ناكرێ گوێڕایه‌ڵى و چاكه‌ى له‌سه‌ر نووسی بێت ؟ ئه‌ى باشه بۆ له جیاتى سه‌رپێچى و تاوان ، چاكه و گوێڕایه‌ڵى ناكات و بڵێت : خواى گه‌وره چاكه و گوێڕایه‌ڵى له‌سه‌ر نووسیوم ؟ .
4 . خوا فه‌زڵ و ڕێزى مرۆڤى داوه به سه‌ر زینده‌وه‌ره‌كانى تردا ، ئه‌مه‌ش له ڕێگاى ئه‌و ژیرى و تێگه‌یشتنه ( عقل و فهم ) ى كه پێى به‌خشیوه ، وه هه‌روه‌ها له ڕێگاى ناردنى پێغه‌مبه‌ران و كتێبه ئاسمانیه‌كانه‌وه ، ڕێگاى چاكه و خراپه‌ى بۆ ڕوون كردووه‌ته‌وه ، و ویست و تواناشى پێبه‌خشیوه ، كه ده‌توانێت یه‌كێك له‌و دوو ڕێگایه بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت ، باشه بۆچى كابراى سه‌رپێچیكار ڕێگاى خراپه هه‌ڵده‌بژێرێت و ڕێگاى چاكه هه‌ڵنابژێرێت ؟
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بیه‌وێت گه‌شتێك بكات ، و دوو ڕێگا هه‌بێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه ئه‌و گه‌شتى بۆ ده‌كات ، ڕێگایه‌كیان ئارام و بێ ترس ، و ڕێگایه‌كیان ترسناك ، ئایا كامیان ده‌گرێته به‌ر ؟
بێگومان ڕێگا ئارام و بێ ترسه‌كه ده‌گرێته‌به‌ر ، و ڕێگاكه‌ى تر ناگرێته‌به‌ر به بیانووى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره له‌سه‌رى نووسیوه ، بێگومان ئه‌گه‌ر ڕێگا ترسناكه‌كه بگرێته به‌ر و بڵێت : خواى گه‌وره له سه‌رى نووسیوم ، ئه‌وا خه‌ڵكى به گێل و گه‌مژه و شێت له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن .
بۆیه پێویسته له سه‌ر مرۆڤ ڕێگاى چاكه بگرێته به‌ر ، و خۆى هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێ به گرتنه‌به‌رى ڕێگاى خراپه به بیانووى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره له‌سه‌رى نووسیوه .
ده‌بینین مرۆڤ هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڕزق و ڕۆزى ، و له ماڵدا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانانیشێت و پشت به قه‌ده‌ر ببه‌ستێت ، ئه‌ى باشه جیاوازى چیه له نێوان هه‌وڵ و كۆشش بۆ دونیا و هه‌وڵ و كۆشش بۆ قیامه‌ت ؟
بۆچى له سه‌رپێچى كردنى خواى گه‌وره‌دا ده‌ڵێن : خواى گه‌وره له سه‌رى نووسیوین و قه‌ده‌ر ده‌كه‌ن به بڕوبیانوو ، به‌ڵام له كارى دونیایى دا ئه‌وه ناكه‌ن ؟
شته‌كه زۆر ڕوونه ، به‌ڵام هه‌وا و ئاره‌زوو ، مرۆڤ كه‌ڕ و كوێر و لاڵ ده‌كات ـ خواى گه‌وره په‌نامان بدات ـ آمین .