بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحدة ، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده ....
و بعد :
قه‌ت به خه‌یاڵتدا هاتووه ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێت بڵێت كافر چه‌ن سه‌غڵه‌ت ئه‌بى ؟ نازانم چى به‌و كه‌سه ئه‌كه‌یت كه پێت ئه‌ڵێت شێت ؟ خۆزگه بزانم كاردانه‌وه‌ت چۆن ئه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى پێت بڵێ عه‌قڵت مناڵه ؟ .... هتد .
ئه‌ى قه‌ت له خۆت پرسیوه كێ نوێژ ناكات ؟
1 ـ كه‌سێكى كافر كه باوه‌ڕى به خوا و ڕۆژى دوایى نه‌بێت و نه‌یه‌وێت سوژده بۆ خوا ببات و دژایه‌تى خوا ده‌كات بۆیه نوێژ ناكات ، كه سه‌ر ئه‌نجام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه بمرێت ئه‌وا بۆ هه‌تا هه‌تایى دۆزه‌خ ئه‌بێته دوا ماڵى نیشته‌جێ بوون و مه‌نزڵگاى . هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَى عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذَابِهَا كَذَلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ] ( فاطر : 36 ) واته : ئاگرى دۆزه‌خ دوا ماڵی ئه‌وانه‌یه كه بێ باوه‌ڕن و بۆ تا هه‌تایه تیایدا ئه‌مێننه‌وه و نه ئه‌وه‌تا بمرن و له‌و سزا سه‌خته ڕزگاریان بێت و نه له سزاكه‌شیان سووك ئه‌كرێته‌وه ، وه هه‌ر به‌و جۆره پاداشتى هه‌موو بێ باوه‌ڕێك ئه‌درێته‌وه .
دڵنیام تۆى موسڵمان ڕازی نابى به‌وه‌ى كه له كوفر بژیت ، وه دوورى له كوفر و ڕقیشت له كافرانه .
2 ـ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى توشى ( حيض و نيفاس ) ئه‌بن نوێژ كردنیان له‌سه‌ر نیه ته‌نها تا كاتى پاك بونه‌وه‌یان . ته‌نانه‌ت خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و ماوه‌یان به نوێژ كردن بۆ ئه‌نوسێ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : ( إذا مرض العبد أو سافر كتب الله تعالى له من الأجر مثل ما كان يعمل صحيحا مقيما) واته : ئه‌گه‌ر به‌نده‌ى خوا نه‌خۆش كه‌وت یان سه‌فه‌رى كرد ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار پاداشتى بۆ ئه‌نوسێ به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه له‌كاتى له‌ش ساغى و پێش سه‌فه‌ركردنى ئه‌نجامى ئه‌دان.
ئاشكرایشه (حیض و نفاس) هه‌م نه‌خۆشیه و هه‌م ڕێگریشه ده‌بێته هۆى نوێژ نه‌كردنیان كه‌واته نیه‌ته‌كه‌ى دڵیان له‌گه‌ڵ بونى ئه‌و ڕێگره به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و ماوه‌یه پاداشتى نوێژ كردنیان بۆ بنوسێ با نوێژیشیان نه‌كردبێ .
نازانم برایانى موسڵمان وه‌ڵامیان چیه بۆ ئه‌م خاڵه ؟!!
3 ـ مناڵى باڵغ نه‌بوو ته‌نها تا كاتى باڵغ بوونى نوێژ كردنى له‌سه‌ر نیه چونكه تا ئه‌وكاته تاوانى له‌سه‌ر نانوسرێت. پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت :(رفع القلم عن ثلاثة ... وعن الصبي حتى يحتلم .) واته : تاوان له‌سه‌ر سێ جۆر كه‌س نانوسرێ ... مناڵ تاكاتى باڵغ بونى
4 ـ كه‌سێكى خۆ به‌زل زانى به فیزى سه‌ركه‌ش سوژده بردنى بۆ خواى تاك و ته‌نها به كه‌موو كوڕى بزانێ ، ئه‌مه‌ش دووره له سیفه‌تى تۆى موسڵمان ، چونكه خۆ به‌زل زانین له ئاست به‌جێهێنانى فه‌رمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار ته‌نها سیفه‌تى شه‌یتانه وه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت :[ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ ] ( البقرة : 34 ) . واته : فرشته‌كان سوژده‌یان برد جگه له شه‌یتان سه‌رپێچى كرد‌و خۆى به زل زانى و بوه یه‌كێك له كافره‌كان .
سه‌رئه‌نجامى ئه‌وانه‌ش خۆیان به گه‌وره ئه‌زانن به‌م شێوه‌یه‌یه كه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ : [ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ] ( غافر : 60 ) واته : بَگومان ئه‌وانه‌ى خۆ به گه‌وره دائه‌نێن له ئاست په‌رستنى من به‌ته‌نها ئه‌وا به بچوكى وسه‌رشۆڕیه‌وه ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه .
دڵنیام تۆى موسڵمان زۆر له‌وه ژیر تر‌ى و ڕ‌ازى نابى به‌وه‌ى كه هاوه‌ڵى شه‌یتان بیت . ده‌سا به ئه‌نجام گه‌یاندنى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگارت پێچه‌وانه‌ى شه‌یتان به‌ره‌وه .
5 ـ كه‌سێك شێت بێ و عه‌قڵى له‌ده‌ست دابێ تا كاتى چاك بوونه‌وه‌ى ، واته شێته‌كان نوێژیان له‌سه‌ر نیه ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمویه‌تى : (رفع القلم عن ثلاثة عن المجنون المغلوب على عقله حتى يفيق .) واته : تاوان له‌سه‌ر سێ جۆر كه‌س نانوسرێ ، كه‌سێكى شێت عه‌قڵى له‌ده‌ست دابێت تا كاتى چاك بوونه‌وه‌ى و گه‌ڕانه‌وه‌ى هۆشى
[ئێستا زانیت كێ نوێژ ناكات ؟]
ـ كافر تا موسڵمان ئه‌بێت . ئایه تۆ موسڵمانیت ؟
ـ ئافره‌تێ دوچارى (حیض یان نیفاس) هاتبێ تا پاك ئه‌بێته‌وه . ئه‌ى تۆ چى ؟
ـ مناڵێكى باڵغ نه‌بوو تا باڵغ ئه‌بێت . ئایه تۆ خۆت له هه‌موو كه‌سێك به گه‌وره‌تر و عاقڵ تر و باڵغ تر نازانیت ؟
ـ شێتێك عه‌قڵى له‌داست دابێت تا چاك ئه‌بێته‌وه . ئایه تۆ شێتى و عه‌قڵت له‌ده‌ست داوه ؟
تۆ له‌كام له‌و كۆمه‌ڵانه خۆت ئه‌بینیته‌وه ، بڵێیت هه‌ركامیان ده‌بێ بیسه‌لمێنى ، نه‌ك بۆ من به‌ڵكو بۆ خواى په‌روه‌ردگار بیریشت نه‌چێ هه‌موو مرۆڤه‌كانى سه‌ر زه‌وى فریو بده‌ى ناتوانى خواى په‌روه‌دگار فریو بده‌ى هه‌روه‌ك خۆى ئه‌فه‌رموێ :[ يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ ] (غافر:19)واته :ئه‌و خوایه هه‌میشه به چاوه خیانه‌تكاره‌كان _ به‌رامبه‌ر نافه‌رمانى خۆى _ ئاگه‌داره و ئه‌زانێ و به‌وه‌ش كه دڵه‌كان حه‌شارى ئه‌ده‌ن
گه‌ر له هیچ له‌و كۆمه‌ڵانه نه‌بیت و واى دهرخهى ئه‌وا بزانه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ : [ يُخَادِعُونَ اللّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلاَّ أَنفُسَهُم وَمَا يَشْعُرُونَ ] ( البقرة : 9 ) واته : ئه‌وان به نیازى خۆیان ئه‌یانه‌وێ فێڵ و ته‌ڵه‌كه له خوا و ئیمانداران بكه‌ن ، به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نها فێڵ له خۆیان ئه‌كه‌ن و خۆیان فریو ئه‌ده‌ن و زیانهكهیشى ته‌نها بۆ خۆیانه به‌ڵام هه‌ستى پێ ناكه‌ن .
وه ئه‌گه‌ر چى له دونیایش هه‌موو خه‌ڵكى سه‌ر زه‌وى فریو بده‌ى له تاقیكردنه‌وه‌ى قیامه‌ت بۆ كوێ ئه‌چى و په‌نا ئه‌به‌یته به‌ر چى ؟
ئه‌و كاته‌ى نامه‌ى كرده‌وه‌كانت ئه‌درێته ده‌ستت ئه‌وتوانى نكۆڵى له‌و شتانه بكه‌یت كه تیایدایه ؟
مادام له‌و كۆمه‌ڵانه نیت كه باسمان كرد ، ئه‌گه‌ر نوێژ ناكه‌ى به‌ڕاشكاوى له‌خۆت بپرسه بۆ نوێژ ناكه‌ى ؟؟
نوێژكردن گومركى له‌سه‌ره ؟؟ یان زه‌كات دان ؟ كات به فیڕۆدانى تیایه ؟ یان زیان به جه‌سته ئه‌گه‌یه‌نێ ؟ هه‌ژارت ئه‌كا ؟ یان چى ؟؟ ته‌نها وه‌ڵامێكى شیاوم بده‌رێ ؟ ئه‌وه من چه‌ندین دێڕم نوسیوه به به‌ڵگه‌وه پێت ئه‌ڵێم له‌سه‌رت فه‌رزه نوێژ بكه‌ى ، ده تۆیش له‌خۆت بپرسه نوێژكردن چ زیانێكى هه‌یه ؟ ته‌نها یه‌ك زیانیمان پێ بلێ با ئێمه‌یش واز له نوێژه‌كانمان بهێنین ؟
ده‌زانى ئه‌گه‌ر مه‌جالى تیابوایه ئه‌وا له‌پێش تۆ ڕوخستى پیرو په‌كه‌وته‌كان ئه‌درا ڕوخستى نه‌خۆش و هه‌ژاره‌كان ئه‌درا ، ئه‌وانه‌ى له پێناو خوا ئه‌جه‌نگان له پێش تر بوون نوێژ نه‌كه‌ن چونكه له ترسا ئه‌ژیان ، هاوه‌ڵان له‌پێش تربوون نوێژ نه‌كه‌ن چونكه له پێناو سه‌رخستنى ئه‌م ئاینه ئازارێكى زۆریان ئه‌چه‌شت ، پێغه‌مبه‌ران له‌پێش تربوون نوێژ نه‌كه‌ن چونكه خواى په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانیان خۆش بوو بو ، ئایه تۆ خۆت له پێغه‌مبه‌رمان a به‌باشتر ئه‌زانى ؟ گه‌ر وابى پێى كافر ئه‌بى گه‌ر وایش نه‌بى سه‌رپێچى ئه‌كه‌ى . له كاتێكدا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار لێى خۆش بوو بو ئه‌وه‌نده شه‌و نوێژى ئه‌كرد قاچه‌كانى ده‌ئاوسا كه لێیشیان ئه‌پرسى بۆ وا له‌خۆت ئه‌كه‌ى مه‌گه‌ر خوا له هه‌موو تاوانه‌كانت خۆش نه‌بووه له‌وه‌ڵامدا ئه‌یفه‌رموو : (أفَلا أكُونُ عَبداً شَكُوراً) واته: ئه‌ی نابێت به‌نده‌یه‌كی سوپاسگوزاربم بۆ خواى په‌روه‌ردگار ؟
بۆیه من داوات لێناكه‌م شه‌ونوێژ بكه‌ى ته‌نها ئه‌مه‌وێ به خۆتا بچیته‌وه و له خۆت بپرسى كێ نوێژ ناكات ؟ و بۆ چى ؟ ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌وانه‌ى به‌بێ عوزرێكى شه‌رعى نوێژ ناكه‌ن ئازارى خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئه‌ده‌ن ، وه ئه‌وانه‌ش خواى پهروهردار له دونیا و له قیامه‌تیش لهعنهتى لێ كردون و به‌ڵێنى داوه سزایه‌كى سه‌ختیان بدات هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رموێت : [ إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَاباً مُّهِيناً ] (الأحزاب : 57) واته : به‌ڕاستى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئازارى خوا و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى ئه‌ده‌ن ـ سه‌رپێچى له فه‌رمانه‌كانیان ئه‌كه‌ن ـ خواى په‌روه‌ردگار له دونیا و قیامه‌تدا نه‌فرینى لێكردون و له میهره‌بانى خۆى دورى خستونه‌ته‌وه و سزایه‌كى سهرشۆڕكهرانهى بۆ ئاماده كردون .
خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانت پێ ده‌كا نوێژ بكه‌یت ، ئایه ئازارى له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه كه سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى ئه‌كه‌یت ؟ كه نوێژ كردن پایه‌ى دوه‌مى ئیسلام بێت ئایه نوێژ نه‌كردنت به بچوك ڕوانین نیه بۆ ئه‌و پایه گرنگه‌ى ئیسلام ؟ ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا ئازاردانه بۆ خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى چونكه له پاش شایه‌تومان داوات لێده‌كات نوێژ بكه‌یت ، كه نه‌تكرد یان كه‌مته‌رخه‌میت كرد له ئه‌نجادانى ئه‌وه خۆى بۆ خۆى ئازاردانه بۆ خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى .
كه‌واته نوێژه‌كانت له یاد مه‌كه ، وه كاتێك نوێژیش ئه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه بیكه خوا له خۆت ڕ‌ازى بكه‌ى ، چونكه زۆرێك جه‌سته‌ى خۆى ماندوو ئه‌كات له نوێژ كردن كه‌چى ئه‌و نوێژه‌ى ڕه‌نگه ببێته هۆى توڕه‌بوونى په‌روه‌ردگار لێى ، بۆیه ئه‌وه‌ت له یاد بێ ئه‌وانه‌ى به كه‌موكوڕى یه‌وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، جیاوازیه‌كى ئه‌وتۆیان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى هه‌ر نایكه‌ن هه‌روه‌ك ئیمامى عومه‌ر (رضي الله عنه) فه‌رمویه‌تى : ( إن الرجل ليشيب في الاسلام ولم يكمل لله ركعة واحدة !! قيل : كيف يا أمير المؤمنين قال : لا يتم ركوعها ولا سجودها ) .واته : كه‌سى وا هه‌یه له ئیسلامدا پیر ئه‌بێ و ته‌نها ركاتێك نوێژى به‌ته‌واوى بۆ خواى په‌روه‌ردگار نه‌كردوه . وتیان چۆن ئه‌ى ئه‌میرى موسڵمانان . فه‌رمووى : نه ركوعى به‌باشى ئه‌نجام ئه‌دا و نه سجودى .
كه‌واته كه نوێژیش ئه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه بیكه كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمویه‌تى :(صل صلاة مودع كأنك تراه فإن كنت لا تراه فإنه يراك
)واته : نوێژێك بكه وه‌كو نوێژى ماڵئاوایى كارێك وابێت ، هه‌روه‌كو خواى په‌ره‌ردگار ببینیت ، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ خواى په‌ره‌ردگار نه‌بینیت ، ئه‌وا ئه‌و تۆ ده‌بینێت
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِين