بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وحدة ، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعد .و بعد :
هه‌موو په‌رستنێكى موسڵمان كاتێكى دیارى كراوى هه‌یه ، ساڵى جارێك یان چه‌ن جارێك ئه‌نجامى ئه‌دات ، یان ئه‌توانێ دواى بخات یان هه‌ندێكى پێش بخات یان به‌هۆى عوزرێكى شه‌رعى ده‌ست له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبگرێ ، جگه له نوێژ كردن كه تاكه په‌رستنێكه نه ئه‌توانى له كاتى دیارى كراوى دواى بخه‌ى وه نه ئه‌توانى پێش كاتى هاتنى ئه‌نجامى بده‌ى وه ناشتوانى به‌بێ هیچ هۆیه‌ك ده‌ست له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبگرى ، وه هیچ پاساوێك نیه بۆ نه‌كردنى یان وازهێنان له ئه‌نجامدانى . هه‌موو پایه‌كانى ئیسلام ته‌نها نوێژكردن له‌هه‌مویان جیاوازتره نوێژ تاكه په‌رستنێكه ڕۆژانه چه‌ند جارێك دوباره ئه‌بێته‌وه . ته‌نانه‌ت هه‌موو كرده‌وه‌كان له كاتى نه‌بوونى تواناى جه‌سته‌یى و ئابوورى و ئاسایش ، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌كه‌وێت ، جگه له نوێژ كه هیچ په‌رستنێكى تر جێگاى پڕناكاته‌وه و له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى ناكه‌وێ .
* شایه‌تى دان : كه‌سێك كافریش بێت ته‌نها به یه‌كجار وتنى به دڵه‌وه و به بوونى مه‌رجه‌كانى ده‌بێته موسڵمان .
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت : [ أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا عبده ورسوله ..... فإذا فعلوا ذلك حرمت علينا دماؤهم وأموالهم إلا بحقها له‌م ما للمسلمين وعليهم ما على المسلمين ]( سنن أبي داود : 2641 )، واته : فه‌رمانم پێكراوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بجه‌نگم تاوه‌كو شایه‌تومان دێنن به( لا إله إلا الله محمدا رسول الله ) تاكو ئه‌فه‌رموێ .. ئه‌گه‌ر كردیان ئه‌وا خوێن و ماڵیان له من حه‌رام ده‌بێ مه‌گه‌ر به حه‌قی شایه‌تومان نه‌بێت ، ئه‌وه موسڵمانه و مافـی به سه‌رمانه‌وه هه‌یه و مافمان به سه‌ریه‌وه هه‌یه .
* ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان ، له‌كاتى نه‌خۆشى و ( سوڕى مانگانه و زه‌یسانى ) و سه‌فه‌ر له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانى ئه‌كه‌وێ تا كاتى گه‌ڕانه‌وه و چاك بونه‌وه هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ :[ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ] ( البقرة : 184 ) واته : هه‌ریه‌كێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان ڕێبوار و له سه‌فه‌ردا بوو ، بۆی ڕه‌وایه به ڕۆژوو نه‌بیت ، به‌ڵام پاش ئه‌و نه‌خۆشی و ڕێبواریه پێویسته به ژماره‌ى ئه‌و ڕۆژانه قه‌زاى ڕۆژووه‌كه‌ى بكاته‌وه . ته‌نانه‌ت پیر و په‌ككه‌وته و نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و ئافره‌تى شیرده‌ر و سك پڕ به فدیه‌دان قه‌ره‌بوى ڕۆژوو نه‌گرتنه‌كه‌یان ئه‌كه‌نه‌وه هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ :[ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ] (البقرة:184) واته : ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تواناى دانى فیدیه‌یان هه‌یه با فیدیه بده‌ن واته : (ئه‌وانه‌ى ناتوانن به‌ئاسانى به‌ڕۆژوو بن و زۆر به‌سه‌ختى بۆیان ده‌گیرێ وه‌ك پیر و نه‌خۆشى سه‌ر جێگه و درێژ خایه‌ن و ئافره‌تى شیر ده‌ر و ژنى دووگیان ئه‌وه پێویسته له‌جیاتى هه‌ر ڕۆژه‌ى له ڕۆژوه‌كه خواردنى ژه‌مێك خۆراك بده‌نه هه‌ژارێ )
* حه‌ج كردنى ماڵى خوا له‌گه‌ڵ بونى تواناى ئابورى و جه‌سته‌یى و هێمنى و ئاسایش له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رزه هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ : [ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً ] (آل عمران: 97)
واته : خوا حه‌جى كه‌عبه‌ى بڕیار داوه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى له توانایاندایه .
ته‌نانه‌ت خواى په‌روه‌ردگار به سۆز و میهره‌بانى خۆى (عه‌مره)ى ڕه‌مه‌زانى بۆ به‌نده‌كانى وه‌ك حه‌جێك داناوه موسڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌نجامى دابێت ، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى هه‌ر له توانایان نیه ته‌نها نیه‌تى دڵ و حه‌ز كردنى له حه‌ج و له‌به‌ر هۆیه‌كى شه‌رعى نه‌توانێ ئه‌نجامى بدات ، ئه‌وا خوا پاداشتى حه‌جێكى بۆ ئه‌نوسێ
* زه‌كات دان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پاره‌ى (20) مسقاڵ (زێڕ)ئاڵتونیان هه‌بێ و ساڵێكى به‌سه‌ر تێپه‌ڕى بێ
جگه له نوێژ كه لاو و پیر و ساغ و نه‌خۆش هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌ك یه‌ك ده‌بێ ئه‌نجامى بده‌ن ، له شه‌ڕ و ئاشتى و ئاسایش ، له سه‌فه‌ر و نه‌خۆشى هه‌ر فه‌رزه و له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى ناكه‌وێ و به‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كى تر قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه و له‌كاتى خۆى دوا نا‌خرێت .
ته‌نها ئافره‌تێ دوچارى (سوڕى مانگانه یان زه‌یسانى) بوبێت نوێژى له‌سه‌ر نیه تا پاك ئه‌بێته‌وه .
ئێستا زانیت نوێژ په‌رستنێكى زۆر جیاوازه له په‌رستنه‌كانى تر ، ده‌سا به خۆتا بچۆره‌وه ئه‌گه‌ر نوێژ ناكه‌ى ئه‌وا ته‌وبه بكه و ده‌ست بكه به نوێژكردن وه ئه‌گه‌ر نوێژ ئه‌كه‌یت هه‌وڵ بده نوێژه‌كانت به ڕێك و پێكى و له‌كاتى خۆى ئه‌نجام بده‌ى . چونكه مردن له پڕێكا دێ و هه‌واڵى هاتنى نازانى تا ئه‌و كاته‌ى یه‌خه‌ت ده‌گرێ ، ئه‌و كاته‌ش ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه دادت نادات هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ : [ حَتَّى إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ * لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ] ( المؤمنون : 99 ـ 100) . واته : خوا نه‌ناسان هه‌ر درێژه به‌كارى خراپه و بێ بڕوایى خۆیان ئه‌ده‌ن تا كاتێ مردن یه‌خه‌ى یه‌كه به یه‌كه‌یان ده‌گرێ و ئه‌حواڵى ئاخیره‌تی بۆ ئاشكرا ئه‌بێ ئه‌وكات ئه‌ڵێ په‌روه‌ردگارم بمگێره‌وه بۆ دونیا به‌ڵكو ئه‌وكاره چاكه‌ى كاتى خۆى له‌ده‌ستم چوو ئێسته بیكه‌م ، نه‌خێر هه‌رگیز ئه‌و داخوازیه جێبه‌جێ نابێت ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و قسه‌یه یه‌و ئه‌و به‌ناچارى ده‌یكات وه‌تا ڕۆژێ زیندو ده‌كرێنه‌وه به‌ربه‌ستێكى زۆر گه‌وره‌یان له‌پێشدایه و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا ، واته : هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه و هه‌ر له سزایشدا ئه‌بن .
ته‌نانه‌ت له پاش مردنت كه‌س و كار و نزیكه‌كانت ئه‌توانن له‌جیاتى تۆ زه‌كاتى ماڵه‌كه‌ت ده‌ربكه‌ن ئه‌توانن له‌جیاتی تۆ ڕۆژووى نه‌زرت بۆ بگرن ، ئه‌توانن حه‌جت بۆ بكه‌ن ، جگه له نوێژ كه له‌پاش مردنت كه‌س ناتوانێ بۆتى ئه‌نجام بدا و به هیچ شێوه‌یه‌كیش كه‌س ناتوانێ بۆتى قه‌ره‌بوو بكاته‌وه . ده‌سا تێفكره و به‌خۆتا بچۆره‌وه .
ده‌زانى ئه‌گه‌ر مه‌جالى تیابوایه بۆ ماوه‌یه‌ك نوێژ هه‌ڵ بگیرێ ئه‌وا له‌پێش تۆ ڕوخستى پیرو په‌كه‌وته‌كان ئه‌درا نوێژ نه‌كه‌ن ، ڕوخسه‌تى نه‌خۆش و هه‌ژاره‌كان ئه‌درا ، ئه‌وانه‌ى له پێناو خوا ئه‌جه‌نگان له پێش تر بوون نوێژ نه‌كه‌ن چونكه له ترسا ئه‌ژیان ، كه‌چى له‌و ساته وه‌ختى ترس و شه‌ڕه كه دوژمن چاوه‌ڕوانى ده‌رفه‌تێكه هێرش بكاته سه‌ریان خواى گه‌وره پێیانى فه‌رموو : [ وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلاَةَ فَلْتَقُمْ طَآئِفَةٌ مِّنْهُم مَّعَكَ] (النساء : 102) واته ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیان بوویت له‌كاتى ترس دا ئه‌وا نوێژه‌كه‌تان به‌جه‌ماعه‌ت بكه‌ن .
خواى گه‌وره فه‌رمانى به‌و موسڵمانانه كرد كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رن صلى الله عليه وسلم له كاتى ترس دا و له جه‌نگدا به‌جه‌ماعه‌ت نوێژى له‌گه‌ڵ بكه‌ن ، كه‌چى زۆرێكمان ئاماده نیه له هێمنى و ئاسایش ته‌نانه‌ت به ته‌نهایش بیكات نه‌ك به جه‌ماعه‌ت . جا ئه‌گه‌ر نوێژ واجب نه‌بوایه له‌سه‌ریان ئه‌وا چاوپۆشی له هاوه‌ڵان ده‌كرا له‌كاتى جه‌نگ و ترس نوێژ نه‌كه‌ن . جگه له‌وانیش پێغه‌مبه‌ران له‌پێش تربوون نوێژ نه‌كه‌ن چونكه دڵ و ده‌رونیان پاك بوو ، له لایه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه پارێزراوبوون له تاوان ، خواى په‌روه‌ردگار له تاوانى ڕابردوو و داهاتوویان خۆش بوبو ، وه مژده‌ى به‌هه‌شتى پێیان داوبو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ترسا به‌رده‌وام نوێژیان ئه‌كرد و له ئاشتى و ئاسایش‌دا زیاتر ، ئایه ژیانى پێغه‌مبه‌ران به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان نوێژ بكه‌ین ؟
دواى ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌یه هه‌ر ئه‌ته‌وێ به‌دواى پاساو بگه‌ڕێیت بۆ نوێژ نه‌كردن ؟ ئه‌گه‌ر واى ئه‌وا كورده‌وارى وته‌نى : ونت كردوه و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێیت . به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه هه‌رگیز نایدۆزیته‌وه . له قیامه‌تیش له‌سه‌ر نوێژ نه‌كردن چیت به‌سه‌ر هات ئۆباڵت به‌ئه‌ستۆى خۆت
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ