برای خۆشەویستم، خوشكى بەڕێزم
وەكو بتەوێ پێم بڵێی: بەڵێ، نەفسم ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگارەكەی، ئەیەوێ پەشیمان بێتەوە لە خراپیەكەى، نەفسم دڵنیا بووە لەوەى سەرفرازی لە شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوەكان و ئەنجامدانی كارە حەرامەكاندا نیە.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانم چۆن توبە بكەم؟ لە كوێوە یەكەم هەنگاو بنێم؟
منیش ئەڵێم: خوای مەزن چاكەى بۆ هەر بەندەیەكی خۆی بوێت، هۆكارەكانی بەدەستهێنانی بۆ ئاسان دەكات و یارمەتی دەدات، جا منیش باسی هەندێك لەو شتانە دەكەم كە یارمەتیت دەدەن و هاوكاریت دەكەن لە بۆ تەوبە كردن و گەڕانەوە:
[پێنجه‌م: بیر له عاقیبه‌ت و زه‌ره‌ر و زیانی تاوانه‌كان بكه‌ره‌وه]
چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ زانی تاوانه‌كان عاقیبه‌تیان خراپه و داهاتوویان ڕه‌شه، سزاكه‌ى له بۆسه‌دایه و چاوه‌ڕێیه‌تی، وای لێده‌كات پێش هه‌موو شتێك واز له تاوانكردن بهێنێت و ته‌وبه بكات له تاوانه‌كان.
تاوان و سه‌رپێچی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان زۆر زۆر گه‌وره‌یه، سزاكانی هه‌مه‌جۆره، ئیتر چی له دونیا بێت یان له دواڕۆژ، له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان بێت یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان، له‌وانه، زۆر به كورتی:
1. مه‌حروم بوون له زانستی شه‌رعی.
2. مه‌حروم بوون له ڕزق و ڕۆزی و كار و كه‌سابه‌ت.
3. نه‌مانی به‌ره‌كه‌ت. به‌ره‌كه‌تی رزق و ڕۆزی، به‌ره‌كه‌تی زانست، به‌ره‌كه‌تی ته‌مه‌ن.. هتد.
4. به‌ر لهعنهتكهوتنی له لایه‌ن ئاژه‌ڵانه‌وه.
5. ئه‌و دڵته‌نگی و بێ تاقهتیهى كه سه‌ر دڵی داده‌گرێت چ له نێوان خۆیی و خه‌ڵك بێت؟ یان له نێوان خۆیی و خوای مه‌زن.
6. ڕه‌شبوونی دڵ.
7. تاریكی دڵ.
8. ته‌سكی و ته‌نگی دڵ.
9. خه‌مباری دڵ.
10. ئێش و ئازاری دڵ.
11. دڵه‌ڕاوكێ.
12. گرانبوونی كار و باره‌كان له‌سه‌ری.
13. ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕانی ده‌م و چاو.
14. مه‌حروم بوون له تاعه‌ت و عیبادهت، كه پێئه‌چێت به‌هۆی تاوانێكه‌وه، ده‌یان كاری خێرت له ده‌ست بچێت، هه‌روه‌ك چۆن به‌هۆی تاوانێكه‌وه كار و كه‌سابه‌ت و خێرێكی زۆرت له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
15. ته‌مه‌ن كورتی.
16. كه‌م سه‌ركه‌وتن، كه‌مجار سه‌ركه‌وتو ده‌بێت له كار‌و باره‌كانیدا.
17. گیرانهبونی دوعا.
18. نه‌مانی به‌خششی خوایی و ناز و نیعمه‌ت.
19. نقوم بون له توڕه‌یی خه‌شم و نیقمه‌ت.
20. له شومی و غه‌ڕی تاوان ئه‌وه‌یه: تاوانی تر به دوای خۆیدا دێنێت.
21. كزبونهوهى چرای ته‌وبه.
22. ڕاهاتن له‌سه‌ر تاوانكردن.
23. غیره‌ت له دڵدا كز ده‌كات تا وای لێده‌كات به ته‌واوه‌تی ده‌یمرێنێت.
24. شه‌رم و حه‌یا له ئینساندا كز ده‌كات تا وای لێده‌كات ده‌بێته پێشه‌وا له بێشه‌رمی و بێحهیاییدا.
25. تاوانكردن وا ده‌كات په‌روه‌ردگار به كه‌م و سوك ته‌ماشای بكات -خوای مه‌زن په‌نا بدات-.
26. گه‌وره ڕاگرتنی په‌روه‌ردگاری پایه‌به‌رز له دڵدا لاواز ده‌كات.
27. به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر تاوان كردن وا ده‌كات خوای مه‌زن سبحانه وتعالى به‌نده‌كه‌ى له‌بیر بكات و بیداته ده‌ستی نه‌فسی خۆیی و شه‌یتانه‌وه، -په‌نا به په‌روه‌ردگاری مه‌زن-.
28. له زیانه‌كانی تاوانكردن ئه‌وه‌یه: زهرهرهكهى هه‌ندێك جار سه‌رده‌كێشێ بۆ ده‌وروبه‌ر.
29. لاوازكردنی بیر و هۆش و عه‌قڵ.
30. مۆردانه سه‌ر دڵ.
31. ترس و بیم دڵ داده‌گرێت، ئه‌و ئه‌مان و دڵنیاییه‌ى ئه‌وسای نامێنێت.
32. تاوانكردن مرۆڤ بێ ڕێز ده‌كات دوای ئه‌وه‌ى به‌ڕێز و شكۆ بووه.
33. ئاخر شه‌ڕی.
34. سزای دواڕۆژ.
35. دوای ئه‌وه‌ى به‌نده‌ى خوا بووه ده‌بێته به‌نده‌ى هه‌زاره‌ها شه‌یتانی مرۆیی و جنۆكه‌یی، هه‌زاره‌ها هه‌وا و ئاره‌زوی بێكهڵك.
36. هه‌روه‌ها له زیانه‌كانی تری تاوانكردن: له ده‌ستچونی به نرخترین و گرانترین و به به‌هاترین شت كه ئه‌ویش بریتیه له: كات، كه هه‌رگیز و به هیچ شتێك ته‌عویز ناكرێته‌وه و بۆی ناگه‌ڕێته‌وه.
به كورتی زیانه پیسه‌كانی تاوانكردن له‌وه زۆرتن كه كورتههڵبهێنرێن و حه‌صر بكرێن. هه‌روه‌كو چۆن سوده چاكه‌كانی تاعه‌ت و عیباده‌تكردن له‌وه زۆرتن كه كورتههڵبهێنرێن و حه‌صر بكرێن، به كورتتر: هه‌رچی خێری دونیا‌و ئاخیره‌ت هه‌یه له تاعه‌ت و عیباده‌تكردن دایه، هه‌رچی شه‌ڕ و خراپه‌ى دونیا و ئاخیرهتیشدایه له تاوان و سه‌رپێچیكردنی خوادایه.