برای خۆشەویستم، خوشكى بەڕێزم
وەكو بتەوێ پێم بڵێی: بەڵێ، نەفسم ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگارەكەی، ئەیەوێ پەشیمان بێتەوە لە خراپیەكەى، نەفسم دڵنیا بووە لەوەى سەرفرازی لە شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوەكان و ئەنجامدانی كارە حەرامەكاندا نیە.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانم چۆن توبە بكەم؟ لە كوێوە یەكەم هەنگاو بنێم؟
منیش ئەڵێم: خوای مەزن چاكەى بۆ هەر بەندەیەكی خۆی بوێت، هۆكارەكانی بەدەستهێنانی بۆ ئاسان دەكات و یارمەتی دەدات، جا منیش باسی هەندێك لەو شتانە دەكەم كە یارمەتیت دەدەن و هاوكاریت دەكەن لە بۆ تەوبە كردن و گەڕانەوە:
[چواره‌م: واز له براده‌ری خراپ بهێنه]
چونكه ته‌بیعه‌تت شت له‌وان ده‌دزێت، بشزانه ئه‌وان ده‌ستبه‌ردارت نابن و وازت لێناهێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌وان شه‌یتانیان له‌پشته‌وه‌یه، زۆر به توندی و گه‌رمی هانیان ده‌ده‌ن له بۆ خراپه‌كاری و تاوان، پاڵیان پێوه ده‌نێن و ڕایان ده‌كێشن و په‌له كێشیان ده‌كه‌ن، ئاوها به‌دبه‌ختن به ده‌ست شه‌یتانه‌كانه‌وه -وه‌ك خوای زانا له قورئاندا باسی لێوه كردوه-.
هه‌وره‌ها ئه‌گه‌ر توانیت ژماره مۆبایله‌كه‌ت بگۆڕی بیگۆڕه، ئه‌گه‌ر توانیت ناونیشانی ماڵه‌كه‌ت بگۆڕی بیگۆڕه، ته‌نانه‌ت -ئه‌گه‌ر توانیت- ئه‌و ڕێگایه‌ش بگۆڕی كه پێشتر پێیدا هاتوچۆت ده‌كرد، زۆر چاكه..، كه وات كرد دڵنیابه پشت به‌خوا ڕزگارت ده‌بێت له شه‌یتانه مرۆییه‌كان.
[چیرۆكێكت بۆ ده گێڕمه‌وه به هیوای په‌ند لێوه‌رگرتنی]:*
گه‌نجێك ته‌وبه ده‌كات و ڕێگای ڕاست ده‌گرێته به‌ر، ده‌ست ده‌كات به نوێژكردن، ڕۆژوی سوننهتگرتن، ته‌نانه‌ت ده‌ست ده‌كات به له‌به‌ركردنی قورئان.. كه خۆی ئه‌بینێ له‌م ژیانه پڕ تام و چێژه، له‌م دونیا پڕ خۆشیه، هه‌ندێك براده‌ری پێشوی خۆی بیر كه‌وته‌وه كه هێشتا له گێژاوی بێ ئاگایی و دونیای ئاره‌زوو بازیدا ده‌تلێنه‌وه، حه‌زی كرد له‌وه‌ى خۆی پێی گه‌یشتووه به‌هره‌مه‌ندیان بكات، ئه‌وانیش سواری ئه‌م كه‌شتیه ڕزگاركه‌ره ببن، ئه‌وانیش بێنه ڕیزی تۆبهكارانهوه. ڕۆیشت سه‌ردانی كردن، به‌س شهلڵا نه‌ڕۆشتایه..
ئه‌مه‌ش ئامۆژگاریمانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى تازه ته‌وبه‌یان كردوه، تازه ئیلتیزامیان وه‌رگرتووه، با هه‌رگیز به ته‌نها سه‌ردانی هاوڕێ خراپه كۆنه‌كانی خۆیان نه‌كه‌ن، بایه‌كێك ببه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان كه هاوكاریان بێ و كار ئاسانیان بۆ بكا، نه‌وه‌ك تیا بچن، چونكه زۆری له زیره‌كی ئه‌باته‌وه.
سه‌ردانی كردن به مه‌به‌ستی هیدایه‌تدانیان، به‌ڵام ئه‌م هاوڕێ خراپانه، ده‌ستیان كرده هێرشكردن، هه‌ر كه‌سه و تیرێكی تێده‌گرت، ته‌علیقیان لێده‌دا و ئه‌وسایان بیر ده‌هێنایه‌وه، فلانه ڕۆژ و فیسانه ڕۆژت له بیر نایه؟! ئاوها و ئاوهات له‌گه‌ڵمان نه‌كرد...؟! به ده‌نگی به‌رز و به قاقا پێده‌كه‌نین، ئه‌ویش لایان هه‌ستا، به‌ڵام دوای چی؟! ئه‌وه‌ى هه‌ندێك شتیان له ده‌رونیا دروستكرد، دیسانه‌وه كێشمه‌كێشی ده‌رونی له ناخیه‌وه ده‌ستی پێكرد.
دوای چه‌ند ڕۆژێك هاتن بۆلای و وتیان: ئه‌مانه‌وێ سه‌فه‌رێك بكه‌ین بۆ ئه‌م نزیكانه به مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبیلێك، جا حه‌ز ئه‌كه‌ین یه‌كێكمان له‌گه‌ڵ بێت خوامان یاد بخاته‌وه و پێش نوێژیمان بۆ بكات و فێری قهێر و جهمعمان بكات.
ببینه شه‌یتان و دار و ده‌سته‌كه‌ى چۆن ئه‌یه‌وێت له ده‌رگای خێره‌وه توشی شه‌ڕت بكات؟!
ئه‌وه‌بوو شه‌یتان سه‌فه‌ركردنی لاخۆش و جوان كرده‌وه، بۆیه ڕازی بوو، به‌ڵام شهلڵا ڕازی نه‌بوایه، هه‌زار خۆزگه ڕازی نه‌بوایه..
ئه‌و شوێنه‌ى ئه‌وان بۆی چون به ئاشكرا سه‌رپێچی خوای مه‌زنی تێدا ئه‌كرا، له‌وێ ئوتێلێكی خۆشیان به كرێ گرت و وتیان تۆ لێره بمێنه‌وه و خۆیان ڕۆیشتن ده‌ستیان كرد به پیلان گێڕان كه‌وا چۆن بیگێڕنه‌وه بۆ ڕێگای گه‌نده‌ڵی و چه‌وتی و سه‌رپێچی خۆیان.
ئه‌و شه‌وه‌یان له نێو گۆرانی و عاره‌ق خواردن و ئافره‌تی داوێن پیسدا برده سه‌ر، ئه‌و هه‌ژاره‌ش له‌وێ چاوه‌ڕێی ده‌كردن.
ڕۆیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و داوێن پیسانه‌دا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌رچیه‌ك ده‌یه‌وێت، پاره‌ى چه‌ند بار پێده‌ده‌ن، به‌س بتوانێت ئه‌و هاوڕێیه‌یان له خشته به‌رێت و كاری خراپه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات.
الله أكبر.. ئه‌و ڕۆیشت هیدایه‌تیان بدات ڕێی خوایان نیشان بدات، به‌ڵام ئه‌مان نه‌خێر، ئه‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر بهێنن.. سه‌ری له زینا كردنه‌وه ده‌ربكه‌ن، ته‌نانه‌ت ماڵی خۆشیان له‌و پێناوه‌دا ده‌به‌خشن، بڕوانه هاوڕێی خراپ چۆنه!؟ بردیان بۆلای، ئه‌ویش كاسێتێك گۆرانی و عاره‌قی له‌گه‌ڵ خۆی برد.
جا عاره‌قیش عه‌قڵ ناهێلێ، گۆرانیش به‌ریدی زینایه.
هه‌ردوولا ته‌نیا كه‌وتن. هیچ كوڕ و كچێكیش ته‌نیا ناكه‌ون مه‌گه‌ر شه‌یتان سێیه‌میانه.
به‌رده‌وام هه‌ر فریوی ده‌دا، هه‌تا په‌رداخێك عاره‌قی بهخۆرددا، پاشان یه‌كێكی تر و پاشان یه‌كێكی تریش، پاشان حهرامهكهش ڕویدا و زینای له‌گه‌ڵ كرد -خوا په‌نابدات-.
به چه‌ند ساتێكی كه‌م ئه‌و بینایه‌ی كه ماوه‌یه‌كه شه‌كه‌ت بووه تا دروستی كردوه، به‌ڵام به‌ده‌ستی خۆی ڕوخانی.
پاشان خه‌وتن.. هه‌ر به‌و حاڵه و به‌و سه‌رخۆشیه‌وه -خوا په‌نابدات-.
كه به‌یانی بوویه‌وه شه‌یتانه مرۆییه‌كان -هاوڕێ خراپه‌كانی- زوو هاتن و دایان له ده‌رگا. قاقای پێكهنینیشیان ئه‌و ناوه‌ى داگرتبوو.
ئه‌و داوێن پیسه زیناكاره ده‌رگاكه‌ى بۆ كردنه‌وه.
وتیان: ها چیتكرد؟! ده‌نگوباس؟! مژده‌ى چیت پێیه؟!!
ئه‌ویش وتی: مژده‌تان لێ‌بیت، هه‌موو شتێكی كرد، عاره‌قی خوارد، پاشان زینای كرد و پاشان خه‌وت .. ئه‌وه‌تا به ڕوتی له نێو جێگاكه‌ی خه‌وتوه.
ئه‌وانیش ڕۆیشتن بۆلای به پێكه‌نین و تانه و ته‌علیق وه‌شاندنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بیداری بكه‌نه‌وه له جێگاكه‌ى خۆی.
بیداریان كرده‌وه.. فلان كه‌س .. فلان كه‌س ..؟؟!
وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه..!
دیسانه‌وه بانگیان لێكرده‌وه.. فلان كه‌س.. فلان كه‌س..!
ئه‌م لایان پێكرد .. ئه‌و لایان پێكرد .. هه‌ڵیان گه‌ڕانه‌وه .. نه‌خێر سودی نییه و وه‌ڵام ناداته‌وه...
ته‌ماشای ئه‌م موسیبه‌ته بكه..:
عاره‌قی خواردوه و زینای كردوه و خه‌وتوه و هه‌ر ئه‌و شه‌وه مردوه له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ى..إِنَّا لِله وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون..
ئه‌مانه چ برادهرێكن.. بۆ مه‌گه‌ر نه‌ڕۆیشت هیدایه‌تیان بدات..؟!
هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وآله وسلم ده‌فه‌رموێت:((المَرْأُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ؛ فَلْيَنْظُرْ أَحَدُكُمْ مَنْ يُخَالِلُ))رواه أحمد و الحاكم أبو داود والترمذي وحسنه وصححه الحاكم و الذهبي و النووي، وجود إسناده شعيب الأرناؤوط وحسنه الألباني واته: مرۆڤ له‌سه‌ر دینی هاوڕێكه‌یه‌تی، جا بۆیه ووریا بن بزانن هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌ن.
كه ئه‌ڵێم براده‌ری خراپ هه‌موان بیریان بۆ ئه‌و هاوڕێ و براده‌رانه ئه‌ڕوات كه به‌ره‌و عاره‌ق خواردن و جگه‌ره كێشان و ماده هۆشبه‌ره‌كان و داوێن پیسی و باقی تاوانه مهعروفهكانی تر مرۆڤ ڕاده‌كێشن.
به‌ڵێ بێگومان ئه‌مانه برداهری خراپن و زۆریش خراپن و سه‌ری موسڵمان له‌و موسیبه‌ته گه‌ورانه‌وه ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام براده‌ری خراپتر هه‌یه وه‌كو ئه‌مان به‌ڵكو -به‌خوا- له‌مانه خراپتریشن، ئه‌وانه‌ش بریتین له‌و كه‌سانه‌ى كه بیر و بۆچوون و عه‌قیده‌یان گه‌نیوه، پڕ مێشكیان له شوبهه‌یه.
جا ئه‌ێڵی كردنی تاوان یان شوبهه و بیروبۆچونه یان شه‌هوه‌ت و هه‌وا و ئاره‌زوه، جا ئه‌وه‌یان كه له‌به‌ر شوبهه و عه‌قیده‌یه زۆر خراپتره له‌وه‌یان كه له‌سه‌ر شه‌هوه‌ت و هه‌وا و ئاره‌زوه، ته‌نانه‌ت كه‌متر ئومێدی ته‌وبه‌كردنی لێده‌كرێت، دره‌نگتر و گرانتریش ته‌وبه ده‌كات. هه‌ر بۆیه ئه‌بێت زۆرتر خۆپارێزی له كۆمه‌ڵی یه‌كه‌میان بكرێت تا كۆمه‌ڵی دووه‌میان، ئه‌مه‌ش به‌بێ به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی كۆمه‌ڵی دووه‌م، چونكه دووه‌میشیان به‌ریدی یه‌كه‌میانه.
================
* خالد ڕاشد له شریتی ((أحوال الغارقین))دا باسی ده‌كات، ئه‌ڵێ: پێم گه‌یشتوه...