1. لاوازى باوه‌ڕ
به‌ڕاستى باوه‌ڕ بتهوى به خواى بڵند و باڵا ده‌ست هه‌ستكردن به چاودێرێكردنى خوا پارێزه‌ره له تاوانه‌كان و ڕێگرێكى سه‌خته كه ئاره‌زووه‌كانى نه‌فسى خراپه‌كارى له به‌رده‌مدا پووچ ده‌بێت, چونكه ئه‌وه زانراوه كه هه‌رچه‌نده باوه‌ڕی به‌نده لاواز بێت بووێرتر ده‌بێت له شكاندنى سنووره‌كانى خواى په‌روه‌ردگار توخنى تاوانه‌كان ده‌كه‌وێت,پاشان ده‌پرسم : ئایا تۆ پێت وایه ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌گاته ئه‌و پله‌یه‌ى كه خوا بپه‌رستێت وه‌ك چۆن بڵێى ده‌یبینێ , جورئه‌تى تاوانكردنى هه‌بێت ؟ وه‌ئه‌گه‌ر هاتو تاوانێكى كرد سوور ده‌بێت له سه‌رى و په‌شیمان نابێته‌وه ؟
هه‌ر بۆیه باش بزانه كه لاوازى باوه‌ڕ گه‌وره‌ترین هۆكارى كه‌وتنه نێو قوڕ و لیتاوى ئاره‌زووه پیسه‌كانه .
2. چاوێك به هاوڕێیهكانتدا بخشێنه‌وه
برای لاوم به‌ئه‌رك نه‌بێت تاك تاكى هاوه‌ڵ و هاوڕێكانت بهێنه پێش چاوى خۆت و بزانه له‌وانه‌یان تێدایه كه له ڕۆژى دوایدا پێیان بڵێى : [يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا] (الفرقان : 28 ـ 29 ) واته : وه‌یل بۆ من خۆزگه فڵانه‌كه‌سم به هاوه‌ڵى خۆم نه‌كردبایه ، چونكه ئه‌و بوو له باوه‌ڕ و ئیسلامه‌تى وێڵى كردم ولاى دام, دواى ئه‌وه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار هیدایه‌تى پێ پهخشیم ، بێگومان شه‌یتان ڕێگره له‌وه‌ى كه مرۆڤ ڕێگای ڕاست وه‌ربگرێت .
وه ئایا هه‌موویان له‌و هاوڕێیانه‌ن كه ڕازیت به‌وه‌ى له قیامه‌تتدا له گه‌ڵیان حه‌شر بكرێیت؟چونكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(المر‌ء مع من أحب)متفق عليه واته : مرۆڤ له ڕۆژى دواییدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه له دونیادا خۆشى ویستووه .
دواتریش ئایا ڕازیت له دین و ئاكارى هه‌موویان ؟ چونكه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوات صلى الله عليه وسلم له‌لا شاراوه نیه كه فه‌رموویه‌تى : " المر‌ء على دين خليله ، فلينظر أحدكم من يُخالل " السلسلة الصحيحة ( 927 )، واته : مرۆڤ له سه‌ر ئایینى براده‌ر و هاوڕێكهیهتى ، جا با هه‌ر یه‌كێك له ئێوه بزانێت براده‌رى و هاوڕێیه‌تى كێ ده‌كات .
له‌دوایشدا, ئایا بۆت ده‌ركه‌وت كه هاوڕێكانت له چ كۆمه‌ڵه‌یه‌كن ؟ له بفرۆشانى بۆنى خۆش وگوڵاون ، یان له كوورهچیانن ؟ چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " مثل الجليس الصالح والجليس السو‌ء ، كحامل المسك ونافخ الكير " صحيح سنن ابن ماجه 2378، واته : نموونه‌ى هاوڕێى چاك و خراپ ، وه‌كو بۆن فرۆش و كووره‌چى وان .
بۆیه براى خۆم ئه‌وه بزانه كه ئه‌گه‌ر هاوڕێ وبراده‌ر كاریگه‌رییان هه‌بێت له سه‌ر یه‌كتر له هه‌ر قۆناغێكى ته‌مه‌ن , ئه‌وا بێ گومان ئه‌و كاریگه‌رییه زیاتر ده‌بێت له قۆناغى لاوێتیدا به چاك بێت یان خراپ, له لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه ڕۆژنامه‌ى ( الأنباء ) ى كوه‌یتى ئه‌نجامى دابوو گه‌نجێك به ناوى ( ن . م , 17 ساڵ ) ده‌ڵێت : (( بۆ جارى یه‌كه‌م كه ئه‌و جۆره فلیمانه ـ سێكسى ـ ببینم پێش چه‌ند ساڵێـك بوو له سهردانێــكمـدا بۆ لاى هاوڕێیه‌ك كه ئه‌و فلیـمه له ژووره‌كه‌یدا بوو ,پێكه‌وه سه‌یرمانكرد)) ڕۆژنامه‌ى( الأنباء الكويتية ) ( 13 / 8 / 87 )
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه (دار الملاحظة) كه خانهیهكهكارى چاودێرى كردنى لاوان و چاره‌سه‌رى گرفتهكانیانه له ( ریاض ) , دواى ئه‌وه‌ى كه ماوه‌یه‌ك له‌و خانه‌یه ده‌بێت و دواتر ده‌رده‌چێت, ده‌ڵێت : (( هۆى دوباره گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌م خانه‌یه ئه‌وه‌یه كه له دواى ده‌رچوونم لێره دیسان گه‌ڕامه‌وه ناو هه‌مان پێڕى هاوڕێ خراپه كۆنه‌كانم , چونكه هه‌ر كه له‌م شوێنه ده‌رچووم ده‌بینم چاوه‌ڕێم ده‌كه‌ن و با‌نگم ده‌كه‌ن بۆ هه‌مان خراپه‌كارى یه‌كانى پێشووم ، پاش ئه‌وه‌ى كه كرده‌وه‌ى خراپم بۆ ده‌ڕازێننه‌وه و بهچاكم پیشان ده‌ده‌ن ، به‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ لاى په‌روه‌ردگار و تۆبهكان و سور بوون و به‌رده‌وامیم له سه‌ر كارى چاكه له بیر ده‌به‌نه‌وه , بۆیه منیش بڕیارمدا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌م خانه‌یه و خۆم ڕزگار بكه‌م له چنگ ئه‌و هاوڕێ خراپانه ))گۆڤارى ( دار الملاحظة ) ژماره‌ى ( 3 ) لاپه‌ڕه‌ى ( 51 ) .
وه ئه‌وه‌ش بزانه كه مه‌رج نییه هاوڕێی خراپ ته‌نها كه‌سانێك بن كه زیندانیان بینیبێت ، یان خانه‌كانى ئامۆژگارى و ڕاست كه‌ره‌وه‌كانى لاوان , وه‌ك هه‌ندێ پێیان وایه , و مه‌رجیش نییه له جگه‌ره‌كێشه‌كان بێت وه‌ك هه‌ندێكى تر پێیان وایه .
به‌ڵكو هاوڕێى خراپ ئه‌و كه‌سه‌یه كه تاوانه‌كانت به‌جوان دێنێته پێش چاو و ده‌یڕازێنێته‌وه و كارى چاكه‌ت له لا ناشرین ده‌كات ، كه ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ئامۆزا یان خزم و هاوسێ یان ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار براشت بێت .
وه له كۆتایدا ئه‌وه‌ت پێڕاده‌گه‌یه‌نم كه وریا به‌و نه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى واز له هاوڕێى خراپ بهێنى ! به‌ڵكو پێویسته هه‌ركات كه بۆت ده‌ركه‌وت فڵان كه‌سى هاوڕێت كه‌سێكى خراپه ئه‌وا هه‌وڵ بده بۆ سبه‌ینێ نه‌یبینیته‌وه , چونكه نموونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى كاتى واز له هاوڕێى خراپ ده‌هێنێت , وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه فێرى خواردنێكى زیان به‌خش بووه و كه زیانى ئه‌و خواردنه‌ى بۆ ده‌ركه‌وت بڕیار ده‌دات ڕۆژانه دوو ژه‌مى لێ بخوات له جیاتى سێ ژه‌م ، بگره هاوڕێى خراپ زیانى زۆر زیاتره له خواردنى زیانبه‌خش ، ئه‌گه‌ر به ووردى بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌یته‌وه ئه‌وه‌ت بۆ ئاشكرا ده‌بێت .
3. سه‌یركردنى حه‌رام تیرێكه له تیره‌كانى شه‌یتان
برای لاوم ئایا پێت درووست و ڕه‌وایه كه چاووت به‌ره‌ڵا بكه‌ى بۆ سه‌یركردنى هه‌مووئه‌وانه‌ى كه بهپێشتدا دێن و ده‌رۆن, پیاو بن یان ئافره‌ت ، پاشانیش بپرسی و وبڵێى : هۆى هه‌ڵچوون و ورووژاندنى ئه‌م شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌م چیه ؟ وه ئایا به‌جوان و شایسته‌ى ده‌زانیت كه به‌رده‌وام خه‌ریكى سه‌یركردنى هه‌موو ئه‌و شته خراپانه بیت كه له سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت له وێنه‌ى ئافره‌تانى ڕووت و نیمچه ڕووت و فلیمه ئاره‌زوو هه‌ژێنه‌ره‌كان , یان خۆت به خویندنهوهى گۆڤار و رۆمانى بزوێنه‌ره‌وه خه‌ریك بكه‌یت ، یان به دواى گۆرانى ئابڕوو به‌ردا بگه‌ڕێیت ؟ ئاخۆ برای لاوم تۆ ئه‌مانه ده‌كه‌ى ؟ نا... نا ... هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكم تۆ وا بیت, به ڵكو پێم وایه تۆ زۆر له‌وه ژیرتر بیت كه كاتى خۆت به‌و شته بێ سوودانه به‌سه‌ر به‌رى ، وه پێشم وانیه كه تۆ ئه‌و شتانه ئه‌نجام بده‌یت و پاشان بپرسى : چاره‌سه‌ر چیه ؟ چونكه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ ] ( سورة النور : 30 ـ 31 ) . واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمان بكه به پیاوانى باوه‌ڕدار و پێیان بڵى: با چاویان له ئاست ئافره‌تى نامه‌حره‌م دابخه‌ن و داوێنیشیان بپارێزن له داوێن پیسى و زیناكردن ، چونكه ئه‌وه پاكتر و چاكتره بۆیان ، ئه‌وه‌ش بزانن كه خواى په‌روه‌ردگار ئاگادار و شاره‌زایه له هه‌موو كرده‌وه‌كانیان ، هه‌روه‌ها به ئافره‌تانى باوه‌ڕدار بڵى : با چاویان له ئاست پیاوانى نامه‌حره‌م دابخه‌ن و داوێنیشیان بپارێزن له داوێن پیسى و زیناكردن .
هه‌روه‌ها ( ابن القیم ) ده‌ڵێت :
كل الحوادث مبداهـا من النظر و معظم النار من مستصغر الشرر
كم نظرة فتكت في قلب صاحبها فتك السهـام بلا قـوس ولا وتر
واته: هه‌موو تاوانه‌كان سه‌رچاوه‌یان له سه‌یركردن و ڕوانینى حهرامهوهیه ، ئاگره گه‌وره و بڵێسه داره‌كانیش به هه‌مان شێوه له ترووسكه بچووكه‌كانه‌وه درووست ده‌بن ، چه‌نده‌ها بینین هه‌بوو كاریگه‌ریان له سه‌ر دڵى خاوه‌نه‌كانیان وه‌ك كاریگه‌رى تیر وابوو ، كه‌چى كهوانیشى تێدا به‌كار نه‌هێنراوه .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :
مـازلت تتبـع نظرة في نظـرة في إثر كـل مليحـة و مليـح
وتظن ذاك دواء جرحك وهو في التـحقيق تجريـح على تجريـح
فـذبحت طرفك باللحاظ وبالبكا فـالـقلب من‌ك ذبيح أي ذبيح
واته : هه‌ر جوانێكت به‌ر چاو بكه‌وێت جار له دواى جار ته‌ماشاى ده‌كه‌یت ، گومانیشت وایه كه ئه‌وه تیمارى برینه‌كه‌ت بێت ! له ڕاستیدا ئه‌وه برینه له سه‌ر برین ، تۆ دیدهدهكانت سه‌رگه‌ردانى شوێنى ئه‌م و ئه‌و كردووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه دڵـت ببێته قۆچى قوربانى.
4. ته‌نهایى و دووره په‌رێزى له خه‌ڵك
برای لاوم یه‌كێكى تر له‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بێته هۆی لاوازى باوه‌ڕ ـ بیرى خۆم و تۆشى ده‌خه‌مه‌وه ـ بریتیه له ده‌ست به‌تاڵى و ته‌نهایى, چونكه تۆ كاتێك به‌ته‌نها له شوێنێك ده‌مێنیته‌وه , بیركردنه‌وه و خه‌یاڵ ده‌ست ده‌كێشێت به‌سه‌رتدا و شه‌یتانیش ئه‌م باره به‌هه‌ل ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ى جڵه‌وى كاره‌كان بگرێته ده‌ست ، بۆیه سه‌ره‌تا داوات لێ ده‌كات كه بیر له چێژى جنسى بكه‌یته‌وه, كه ئه‌مه‌ش به بیركردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات , به‌ڵام دواتر په‌ره‌ده‌سێنێت و ده‌بێته هیممه‌تێك له ناخت‌دا و دواتریش سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كارێك واته ده‌بێت به ( بڕیار ) كه قۆناغى پێش كۆتاییه وپاشان داواى جێبه‌جێكردنی ئه‌و كاره‌ت لێ ده‌كات كه له ناختدایه, برای خۆم ئه‌وه‌ش بزانه كه به لاى كه‌مه‌وه ئه‌نجامى هه‌موو ئه‌مانه بریتى ده‌بێت له به ده‌ست هێنانه‌وه‌ى ئاوى شه‌هوه‌ت ( ده‌ستپه‌ڕ),كه تووشى كۆمه‌ڵێك زیانى وه‌كو : غه‌م و پهژارهیى زۆر و گێلى و كه‌مته‌رخه‌مى و بێ هیممه‌تى و له ده‌ستدانى پیاوه‌تى و شه‌رم كردن و زیان گه‌یاندن به‌مێشك و چاو و لاواز بوون و چه‌مانه‌وه‌ى شان و باڵه‌كان و لاوازبوونى ماسولكه‌كانى هه‌رس و له‌وانه‌شه ببێته هۆى بێ توانایى به‌جێهێنانى ئه‌ركى ( جووتبوون ) ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌و كاره و به زۆرى ئه‌نجامى بده‌یت, ئه‌وا سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش كارێكى ناشه‌رعیه و ووته‌ى خواى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا ڕاست ده‌بێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى :[ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ ] ( المؤمنون 7 ) واته:ئه‌وانه لایانداوه بۆ شتێك كه رێپێدراو نیه بۆیان .
له‌وانه‌شه بڵێى تۆ داوات لێ كردم كه وازبهێنم له هاوڕێی خراپ و فه‌رمانى ئه‌وه‌یشت پێ كردم كه چاوێك بههاوڕێكانمدا بخشێنم , ئه‌ى چۆن ئێستا داوام لێ ده‌كه‌یت كه دووربكه‌ومه‌وه له ته‌نهایى ؟ منیش ده‌ڵێم : نامه‌وێ بێزارت بكه‌م و دووره په‌رێزت بكه‌م له خه‌ڵكی , به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارام بگرى و به‌رده‌وام بیت له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی به‌رده‌ستت, ئه‌وا به‌ویستى خوا وه‌ڵامه‌كه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێ له به‌شى چاره‌سه‌ریه‌كان .
5. بیركردنه‌وه له ئاره‌زووبازی ده‌ردێكى كوشنده‌یه
له ته‌واوی به‌سۆزى و میهره‌بانى خواى گه‌وره ئه‌وه‌یه كه له مرۆڤ ناپرسێته‌وه و سزاى نادات له سه‌ر بیركردنه‌وه و خهیاڵاتهكانى تاوه‌كو به‌قسه نه‌یكات یان به‌كرده‌وه ئه‌نجامى نه‌دات , گه‌نجێكى زۆر هه‌یه كه تام‌و چێژێكى كاتی له‌و جۆره بیركردنه‌وه یه وه‌رده‌گرن , كه له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تادا پێى خۆش بێت له سه‌ر شاخێكى زۆر به‌رز بخرێته خواره‌وه نه‌ك ئه‌و شته‌ى كه له مێشكیدایه به‌كرده‌وه ئه‌نجامى بدات ,به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ره‌ى پێده‌دات تا واى لێ دێت تێكه‌ڵ به نوێژه‌كانیش ده‌بێت ـ وه‌ك هه‌ندێ لاو خۆیان دانیان پێداناوه و باسیان بۆكردووم ـ وه ئه‌گه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه درێژه بكێشێت ئه‌وا ئاره‌زووش به‌رزده‌بێته‌وه تاوه‌كو ده‌ست به‌سه‌ر دڵدا ده‌گرێت و وه‌ك بوركانێكى گڕكاوى لێدێت كه به‌دواى هه‌لێكدا ده‌گه‌ڕێت كه به‌هۆیه‌وه بته‌قێته‌وه.
بۆیه برای ژیرم دوور به له‌وه‌ى كه بیر له ئاره‌زووبازى بكه‌یته‌وه ،به‌ڵكو هه‌ركاتێك له دهرگاتى دا ده‌رگاى به ڕوودا دابخه و بیر له‌و شتانه بكه‌ره‌وه كه سودى دنیا و دوا ڕۆژتى تێدایه , یان بیر له دروست كراوه‌كانى خواى گه‌وره و ڕۆژى دوایی و نه‌هامه‌تى موسڵمانان و دوورییان له ڕێبازى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ه‌وه بكه‌ره‌وه .