برای خۆشەویستم، خوشكى بەڕێزم
وەكو بتەوێ پێم بڵێی: بەڵێ، نەفسم ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگارەكەی، ئەیەوێ پەشیمان بێتەوە لە خراپیەكەى، نەفسم دڵنیا بووە لەوەى سەرفرازی لە شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوەكان و ئەنجامدانی كارە حەرامەكاندا نیە.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانم چۆن توبە بكەم؟ لە كوێوە یەكەم هەنگاو بنێم؟
منیش ئەڵێم: خوای مەزن چاكەى بۆ هەر بەندەیەكی خۆی بوێت، هۆكارەكانی بەدەستهێنانی بۆ ئاسان دەكات و یارمەتی دەدات، جا منیش باسی هەندێك لەو شتانە دەكەم كە یارمەتیت دەدەن و هاوكاریت دەكەن لە بۆ تەوبە كردن و گەڕانەوە:
سێیه‌م: خۆت له‌و شوێنانه دووربخه‌ره‌وه كه تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت:
وازهێنان له‌و جێگایه‌ى پێشتر تاوانت تێدا ئه‌نجامداوه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ته‌وبه‌كردن، هه‌ربۆیه ده‌بینیت ئه‌و پیاوه‌ى كه نه‌وه‌د و نۆ كه‌سی كوشتبوو، كاتێك ویستی ته‌وبه بكات و رِۆیشت بۆلای زاناكه و پرسیاری لێ‌كرد، زاناكه پێی ووت: ((میلله‌ته‌كه‌ت میلله‌تێكی خراپن، جا له فڵانه شوێندا جێگایه‌كی ئاوها و ئاوها هه‌یه خه‌ڵكێكی خوا په‌رستن، برِۆ بۆلایان و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا خوا په‌رستی بكه)) .