بسم الله وحده والحمد لله جل وعلا والصلاة والسلام على رسول الله.
أما بعد:-
خوداى په‌روه‌ردگارى جیهانیان كه ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ى داهێناوه, وه‌جنۆكه‌و ئاده‌میزادى دروست كرد, وه‌سه‌ر زه‌وى پێ ئاوه‌دان كردنه‌وه, وه‌مانگ وڕۆژو زه‌وى وئه‌وه‌ى تیاىدایه به‌رده‌ستى كردن بۆیان تاكو بتوانن به‌بێ كه‌م وكوڕى تیایدا بژین, وه‌هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا, به‌ڵكو نێردراوى خۆى بۆ ناردن تا تێ‌یان بگه‌یه‌نێت كه‌بنیاد نانى ئه‌وان و ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ش بۆچى و له‌به‌ر چى؟ وه‌پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ر له(نوحه‌وه هه‌تا محمد)(عليهم الصلاة والسلام) ) به‌خۆیان و شوێن كه‌وتوانیان شه‌و ڕۆژیان لێك ده‌كرده‌وه, وه‌ئاماده‌ى چه‌شنى هه‌موو جۆره ناخۆشىیه‌ك بون, هه‌ر له‌برسێتى و ده‌ربه‌ده‌رى وسه‌رماو گه‌رما... هه‌تا ده‌گاته به‌خت كردنى گیان وماڵیان. چونكه ئه‌وان وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌یان له‌لابوو, وه‌گرنگى ئه‌و مه‌به‌سته‌شیان ده‌زانى كه له‌پێناویدا دروست كرابوون ونێررابوون كه په‌رستنى تاكه به‌دیهێنه‌ر وبژێوده‌ریانه به‌تاك وته‌نهایى, واته ئێمه‌ش له‌چه‌ند خاڵێكدا گرنگى و سوده‌كانى ئه‌و یه‌كتا په‌رستىیه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م: گرنگى یه‌كتا په‌رستى
1.خواى گه‌روه ده‌فه‌رموێت:[ومَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْأِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ]{سورة الذاريات:56} واته: دروستم نه‌كردووه جنۆكه وئاده‌میزاد ته‌نها بۆ په‌رستنى خۆم نه‌بێ به‌ته‌نها.
2.وه‌هه‌ر وه‌ها ده‌فه‌رموێت: [وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ]{سورة الأنبياء:25}. واته: (پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه نه‌كردووه كه وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ى كه:بێگومان هیچ په‌رستراوێك نىیه به‌حه‌ق جگه له‌من, ده‌من به‌ته‌نها بپه‌رستن).
3.وه‌هه‌ر له‌به‌ر گرنگى وگه‌وره‌یى یه‌كتا په‌رستى وپێویستى ئاده‌میزاد بۆى, خواى په‌روه‌ردگار بۆ هه‌ر میلله‌تێك پێغه‌مبه‌رێكى ناردووه, تاكو خوایان پێ بناسێنى وفه‌رمانه‌كانى خوایان پێ ڕابگه‌یه‌نێ, چونكه ئاده‌میزاد ته‌نها له ڕێگه‌ى پێغه‌مبه‌رانه‌وه خوا ده‌ناسێ وئاگادار ده‌بێ به فه‌رمانه‌كانى وباوه‌ڕى پێدێنێ, هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رموێت: [وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلالَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ]{سورة النحل:36}.
واته: له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌رێكمان(صلى الله عليه وسلم) ناردووه و پێمان ڕاگه‌یاندووه كه پێیان بڵێن: (ته‌نها خوا بپه‌رستن و خۆتان دوور بگرن له هه‌موو په‌رستراوێكى تر, جا هه‌بوو له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا كه بیر‌و ژیرى خۆى ده‌خسته كار‌و به‌شوێن ڕاستىدا ده‌گه‌ڕِا, په‌روه‌ردگاریش هیدایه‌تى ده‌دا, وه‌هه‌یشیان بوو خۆى شایسته‌ى گومڕایى ده‌كردو پشتى له‌ڕاستى ده‌كرد و به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپا, كه‌وابوو بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌وىدا سه‌رنج بده‌ن, بزانن سه‌ره‌نجامى ئه‌و كه‌سانه چۆن بوو كه بڕوایان به‌به‌رنامه‌ى ئێمه نه‌بوو).
4.وه به تێڕوانینى ئایه‌ته پیرۆزه‌كانى قورئان زیاتر ماناى ئه‌م ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه وده‌رده‌كه‌وێت. كه‌وا هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك(صلى الله عليه وسلم) ڕه‌وانه‌كراوه پێش هه‌موو شتێك بانگه‌وازى گه‌له‌كه‌ى خۆى كردووه بۆ په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار به‌تاك و ته‌نهایى ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر نوح(صلى الله عليه وسلم) به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى ده‌فه‌رموو:[ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ]{سورة الاعراف:59}. واته: ته‌نها خوا بپه‌رستن جگه له‌و په‌رستراوێكى ترتان نىیه كه ڕاست بێت وشایسته‌ى په‌رستن بێت.
وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رانى تر(عليهم الصلاة والسلام) هه‌مان بانگه‌وازیان كردووه وله‌پێناویدا هه‌وڵ وكۆششیان داوه وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (هود, وصاڵح, وشوعه‌یب, وئیبراهیم) (علیهم الصلاة والسلام), وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان محمد(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (ألأنْبياءُ إخوَة مِنْ عَلاَّتٍ أُمَهاتُهُم شَتَّى وَدينُهُمْ وَاحِدْ)(اخرجه : البخاري, ومسلم, واحمد, وابو داوود.), (ئیبن حه‌جه‌ر) ده‌رباره‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌فه‌رموێت: (إنَّ أصْلَ دِينِهِمْ واحِدْ, وَهُوَ التَوحِيد وإنْ أختَلَفَتْ فُرُعْ الشَرائِعْ)(انظر : (فتح الباري) (6/597).), واته: بنچینه‌ى دینى هه‌موویان (پێغه‌مبه‌ران) یه‌كه ئه‌ویش یه‌كتا په‌رستىیه, ئه‌گه‌ر چى جیاوازىیان هه‌یه له شێوازى په‌رستش وهه‌ڵس وكه‌وتى ڕۆژانه‌یان.
5.هه‌روه‌ها یه‌كتا په‌رستى دادوه‌رترین داده (أعدَلُ العَدلِ) هه‌روه‌كو چۆن هاوه‌ڵ بڕیاردان گه‌وره‌ترین سته‌مه به‌به‌ڵگه‌ى [إنَّ الشِركَ لَظُلْمٌ عَظيمْ], واته: هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ په‌روه‌ردگار گه‌وره‌ترین سته‌مه كه خاوه‌نه‌كه‌ى توشى سزاى هه‌میشه‌یى ده‌كات وبێ به‌شى ده‌كات له‌به‌زه‌یى وبه‌خششى په‌روه‌ردگارى, كه مانه‌وه‌یه له‌ناو ناز وخۆشىیه هه‌میشه‌یى یه‌كانى به‌هه‌شت, هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگارى جیهانیان ده‌فه‌رموێت: [ إِنَّهُ مَنْ يُشْڕكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ]{سورة المائدة:72}. واته: ئه‌و كه‌سه‌ى هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات, خواى گه‌وره به‌هه‌شتى لێ حه‌رام ده‌كات, وه‌بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌ناو ئاگردا ده‌مێننه‌وه, وه‌له‌و ڕۆژه‌دا هیچ یاریده‌ده‌رو پشتیوانێك نىیه بۆ سته‌م كاران.
6.وه‌هه‌تا له قورئانى پیرۆز ورد ببینه‌وه ده‌بینین هه‌مووى هه‌ر باسى یه‌كتا په‌رستىیه چونكه:
یان هه‌واڵ دانه ده‌رباره‌ى خوا‌و ناو‌و سیفه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ش برتىیه له (التوحید الخبري) ڕاگه‌یاندنى یه‌كتا په‌رستى.
یان بانگه‌وازه بۆ په‌رستنى خوا به‌ته‌نیا و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر په‌رستراوێكى تر جگه له‌و, ئه‌مه‌ش بریتىیه له (التوحيد الطلبي) جێ به جێ كردنى و داوا كردنى یه‌كتا په‌رستى.
یان فه‌رمانى داواكردنى پابه‌ند بوونه به گوێ ڕایه‌ڵى خوا, ئه‌مه‌ش له‌ته‌واو كه‌رى ماناكانى یه‌كتاپه‌رستىیه.
یان هه‌واڵه له‌باره‌ى ڕێزگرتنى خواى گه‌وره له‌كه‌سانى یه‌كتاپه‌رست له دونیا وڕۆژى دوایىدا, ئه‌مه‌ش پاداشتى یه‌كتا په‌رستىیه.
7.ووشه‌ى یه‌كتا په‌رستى كه (لاإله إلاّ الله)یه هه‌ر ئه‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌رى (خاتم)ى پێغه‌مبه‌ران فه‌رمانى پێ كراوه, كه شه‌ڕى له‌سه‌ر بكات, تائه‌و كاته‌ى به‌زمان ده‌رى ده‌بڕن وبه‌دڵ باوه‌ڕى پێدێنن وبه‌كرده‌وه ده‌یسه‌لمێنن, هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(أُمِرتُ أَنْ أُقاتِلَ النَاسْ حَتى يَشْهَدوا أنْ لاإله إلاّ الله, وأَنَّ مُحَمَداً رَسُولُ الله, وَيُقِيموا الصَلاةَ وَيُؤتوا الزَكاةَ‌َ)(اخرجه : البخاري من حديث ابن عمر في الايمان (1/75), ومسلم (1/53) في الايمان.), واته: فه‌رمانم پێكراوه كه‌بجه‌نگێم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكىدا هه‌تاكو شایه‌تى ده‌ده‌ن كه‌وا هیچ په‌رستراوێك نىیه شایسته‌ى په‌رستن بێت ته‌نها الله نه‌بێت وه محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌رى خوایه وه‌نوێژ بكه‌ن وزه‌كاتى سه‌روه‌ت وسامانیان بده‌ن.
8.(وه‌له‌به‌ر گرنگى یه‌كتا په‌رستىیه كه‌وا یاساى شه‌رعى له بیر‌و باوه‌ڕو په‌رستشدا وه‌رنه گرتن و كارپێنه‌كردنێتى هه‌تا به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر دێته‌وه, به‌ڵام یاساى شه‌رعى له‌شته‌كانى تردا له‌دنیادا بریتىیه له‌ڕێ پێدران وحه‌ڵاڵ بوون مادام به‌ڵگه نه‌بێت له‌سه‌ر حه‌رامى)(هذه قاعدة مهمة وجليلة في (اصول الفقه) كما يقولون (الاصل في العبادة المنع إلاّ بالنص, والأصل في الأشياء الإباحة إلاّ بالنص).
9.بیر وباوه‌ڕ له‌ئیسلامدا چه‌ند به‌ش وپله‌یه‌كه, كه به‌رزترینیان شایه‌تىدانه به‌نه‌بوونى هیچ په‌رستراوێك كه حه‌ق بێت بێجگه له (الله) ئه‌و شایه‌تى دانه‌ش (التوحید) پته‌و ترین په‌تى ئیسلامه كه پچڕانى بۆ نىیه, وه گه‌وره‌ترین ئامۆژگاریشه له‌په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ به‌نده‌كانى هه‌روه‌ك ئه‌بو هوریره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه وده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (الأيمان بِضعٌ وَسَبعُونَ أو بِضْعٌ وَسِتونَ شُعْبة, فَأفضَلُها قَولُ لاإله إلاّ الله وأدناها إماطَةُ ألأذى عَنْ الْطَريِقْ والحَياءُ شُعْبَةٌ مِنْ ألإيمان)اخرجه : مسلم في كتاب الايمان(2/6).
10.خواى گه‌وره به‌نده‌كانى كردووه به‌دوو جۆره‌وه (عاقڵ وژیر وه‌گێل و بێ عه‌قڵ) عاقڵ وژیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رى یه له‌هاوه‌ڵ دانان بۆ په‌روه‌ردگار وكردار وگوفتارى بریتىیه له (توحید) به‌ڵام چینى دووه‌م ئه‌وانه‌ن كه په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: [وَمَنْ يَرْغَبْ عَنْ مِلَةِ إبراهِمَ إلاّ مَنْ سَفِهَ نَفْسَهُ]{سورة البقرة:130}. واته: هیچ كه‌سێك پشت له ڕێگا وئاینى إبراهیم پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ناكات ته‌نها كه‌سێك نه‌بێت كه خۆى گێل كردبێت, كه‌واته ئه‌وه‌ى پشت له‌ته‌وحید ده‌كات به‌ویستى خۆى خۆى گێل وبێ عه‌قڵ كردووه‌و پشتى له ڕاستى كردووه هاوبه‌شى بۆ په‌روه‌ردگارى داناوه.
11.هه‌روه‌ها ده‌بینین ئه‌و كه‌سه‌ى كه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له دینى ئیسلام و ته‌وحید ئه‌وانه سه‌ربڕاوى ده‌ستیان حه‌رامه بیخۆى, وه‌نابێ ژنیان بده‌ینێ وژنیان لێ بێنین, وه‌كه مرد نابێ بشۆررێت ونوێژى له‌سه‌ر بكرێت, وه‌نابێت له گۆڕستانى موسوڵمانان بنێژرێ, وه‌نابێ داواى لێ‌خۆش بوون وچاكه‌یان بۆ بكرێ مادام به‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌وه مردبێت.
12.وه‌یه‌كێكى تر له گرنگىیه‌كانى یه‌كتا په‌رستى(توحید) ئه‌وه‌یه كه‌وا خواى گه‌وره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه ئاده‌مى دروست كرد په‌یمانى له ئاده‌م ونه‌وه‌كانى وه‌رگرتووه كه بریتىیه له دان نان به‌ته‌نهایى خواى گه‌وره وه‌شایه‌تى دان له‌سه‌ر نه‌فسى خۆیان كه خوا (الله) په‌روه‌ردگار وخاوه‌ن ومه‌لیكیانه, وه‌هیچ خوایه‌ك نىیه بێجگه له‌و ڕاست بێت هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: [وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنْ بَنِي آدَمَ مِنْ ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُوا بَلَى شَهِدْنَا أَنْ تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ]{سورة الاعراف:172}
كه‌واته كه‌س ناتوانێت له ڕۆژى دوایى دا بڵێت په‌روه‌ردگار ئێمه بێ ئاگابوین وه‌زانیاریمان نه‌بووه به‌وه‌ى كه (الله) به‌تاك وته‌نها په‌روه‌ردگارمانه وهیچ هاوه‌ڵى نىیه.
13.هه‌روه‌ها گرنگى دانێكى بێ وێنه‌ى زانا پایه‌به‌رزه‌كانى ئیسلام به مه‌سه‌له‌ى (توحید) و نوسینى په‌رتووكى زۆر گه‌وره له‌م بابه‌ته‌وه زیاتر گرنگى (توحید) ده‌رده‌خه‌ن, ئه‌وه‌تا ئیمامى ڕبو حنیفه (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) كتێبێكى به‌ناوى (الفقه الأكبر) له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوسیوه, دیاره گرنگترین باس بووه به‌لاى ئه‌وانیشه‌وه.
14.هه‌روه‌ها له‌به‌ر گرنگى وگه‌وره‌یى (توحید)ه كه‌یه‌كه‌م پرسیارى ناو گۆڕ ده‌رباره‌ى (خوات كێیه؟) وه‌له‌وێوه هه‌موو شتێك ده‌ست پێده‌كات, یان له ڕۆژى قیامه‌ت كاتى حه‌شر وحیساب یه‌كه‌م پرسیاره كه‌له دروست كراوه‌كانى په‌روه‌ردگارى بێ هاوتا ده‌كرێت, وه‌هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت كه بارت به‌لاى كامیان داده‌كه‌وێت. به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ.
كه‌واته له‌م خاڵانه‌دا ڕوون كرایه‌وه كه گرنگى وگه‌وره‌یى ئه‌و (توحید)ه چىیه كه جنۆكه‌و ئاده‌میزادى له پێناویدا دروست كراوه وه بوونه‌وه‌ریش بۆ ئه‌و دوو دروستكراوانه ژێر ده‌ست كراوه..وه خوا بمان گێڕێ له‌و كه‌سانه‌ى كه مافى ته‌واوى ئه‌و یه‌كتا په‌رستىیه بده‌ین وهه‌ست به‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ت وبه‌خششانه بكه‌ین وهه‌میشه بیرى خۆمان بێنینه‌وه كه ئێمه بۆچى دروست كراوین وئه‌و دنیایه‌ش بۆچى خراوه‌ته ژێر ده‌ستى ئێمه وه‌بۆ ده‌بین وبۆ ده‌ژین وبۆ ده‌مرین؟!.








