ئه‌م شه‌وه فه‌زڵی گه‌وره‌یه ، چونكه شه‌وی هاتنه خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه ، ئه‌و قورئانه‌ی رێنیشانده‌ره بۆ كه‌سێك ده‌ستی پێوه بگرێت بۆ ڕێگه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفه‌رازی ، به‌رزیشی ده‌كاته‌وه بۆ چڵه‌پۆپه‌ی سه‌رفه‌رازی و مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی ئوممه‌تی ئیسلامیش كه شوێنكه‌وتووی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ركه‌یه‌تی صلى الله عليه وسلم شوێن پێ به شوێن پێ ، له‌م شه‌وه‌دا ئاڵا هه‌ڵ ناكات ، و كه‌وان دانانێ ، به‌ڵكو پێش بڕكێ ده‌كه‌ن له زیندو كردنه‌وه‌ی به بیر و باوه‌ڕه‌وه له گه‌ڵ چاوه‌ڕێ كردنی پاداشت له لایه‌ن خواوه .
ها بگره برای موسوڵمان ئه‌مه‌ش ئه‌و ئایه‌ته قورئانیانه و ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم كه لێی وه ده‌یگێڕنه‌وه و ده‌رباره‌ی ئه‌م شه‌وه هاتووه ، ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه :
1ـ فه‌زڵی شه‌وی قه‌در :
به‌سه بۆ پایه‌ی شه‌وی قه‌در كه چاكتره له هه‌زار مانگ ، خوای به توانا و پایه به‌رز فه‌رموویه‌تی : : [إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ وَ مَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيلَةُ القَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ] [القدر : 1 ـ 5] .
وه تیایدا هه‌موو كردارێكی دانایانه جیا ده‌كرێته‌وه : خوای پایه به‌رز فه‌رموویه‌تی : [ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ أَمْراً مِنْ عِنْدِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ] [الدخان : 3 ـ 6] .
2 ـ كاتی شه‌وی قه‌در
ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشتووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم كه ئه‌و شه‌وه شه‌وی بیست و یه‌ك ، و شه‌وی بیست سێ ، و شه‌وی بیست و پێنج ، و شه‌وی بیست و حه‌وت ، و شه‌وی بیست و نۆ ، وه شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زانه . (1)
ئیمامی (الشافعي) فه‌رموویه‌تی : (( ئه‌مه له لای من وه‌كو ئه‌وه‌یه ـ خواش زاناتره ـ كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه به‌و پێیه‌ی كه پرسیاری لێ ده‌كرا له سه‌ر ئه‌و شه‌وه ، پێیان ده‌فه‌رموو : ئایا به دوایدا بگه‌رێین له شه‌وی ئه‌وه‌دا ، ده‌یفه‌رموو : به‌دوایدا بگه‌رێن له شه‌وی ئه‌وه‌دا )) ( 2 ) .
ووته‌ی هه‌ڵبژارده‌ش ئه‌وه‌یه كه له (10) ده شه‌وه تاكه‌كانی كۆتایی ڕه‌مه‌زاندا بێ ، به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌مه فه‌رمووده‌ی ( عائشه ) یه ـ ڕه‌زای خوای لێبێت ـ كه فه‌رموویه‌تی :(( كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يُجَاوِرُ في العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان وَيَقُولُ : تَحَرَّوا ( وفي روايةٍ : الْتَمِسُوا ) لَيْلَةَ القَدْرِ في ( الوترِ مِن ) العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان )) (3)
واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ده ڕۆژی كۆتایی ڕه‌مه‌زاندا له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه بۆ خوا په‌رستی ( الإعتكاف ) ، و ده‌یفه‌رموو : له تاكه‌كان له ده شه‌وی كۆتایی ڕه‌مه‌زان دا بگه‌رێن به‌دوای شه‌وی قه‌در دا .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ لاواز بوو یان توانای نه‌بوو با حه‌وتی كۆتایی له ده‌ست نه‌ڕوات ، له به‌ر ئه‌و فه‌رموودیه‌ی كه له ( ابن عمر ) ه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی :پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : ((التَمِسُوهَا في العَّشْرِ الأوَاخِرِ ، فإِنْ ضَعُفَ أَحَدُكُم أَوْ عَجَزَ فَلا يغْلبَنَّ عَلَى السَّبْعِ البَوَاقي))(4) واته : به‌دوایدا بگه‌رێن له ده شه‌وی كۆتایی دا ، ئه‌گه‌ر یه‌كێكان لاواز بوو یان توانای نه‌بوو ، با له ده‌ستی نه‌ڕوات له‌و حه‌وته‌ی كه ماون .
ئه‌مه‌ش ئه‌و ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ڕاڤه و ته‌فسیر ده‌كات كه فه‌رموویه‌تی :(( أَرَى رُؤْيَاكُم قَدْ تَوَاطَأَتْ فَمَنْ كَانَ مُتَحَرِّيَهَا فَلْيَتَحَرِّهَا في السَّبْعِ الأَوَاخِرِ ))( 5 ) . واته : وا ئه‌بینم خه‌ونه‌كانتان پێكهاتوون ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێ ویستی به‌دوایدا بگه‌رێت با له حه‌وتی كۆتایدا بێ .
ئه‌وه‌ش زانراوه له سوننه‌ته‌وه كه زانینی ئه‌و شه‌وه هه‌ڵگیراوه ، چونكه خه‌ڵكی دوو به‌ره‌كێیان كرد له سه‌ر ئه‌و شه‌وه و به هۆیه‌وه هه‌ڵگیرا ، له (عبادة بن الصامت) رضي الله عنه ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له شه‌وی قه‌دردا ده‌رچوو دوو پیاو له موسوڵمانان دوو به‌ره‌كێیان ده‌كرد له سه‌ر شه‌وی قه‌در ، فه‌رمووی : ((إِنّي خَرَجْتُ لأُخْبِرَكُم بِلَيْلَةِ القَدْرِ فَتَلاحَى ( 6 ) فُلانٌ وَفُلان فَرُفِعَتْ ، وَعَسَى أَنْ يَكُونَ خَيْرَاً لَكُمْ ، فَالْتَمِسُوهَا فِي التَّاسِعَةِ وَالسَّابِعَةِ وَالخَامِسَةِ (وفي روايةٍ : في السَّبْعِ وَالتّسْعِ وَالخَمْسِ )) (7) . واته : من هاتم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و شه‌وه‌تان پێ بده‌م ، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی فڵان و فڵان دووبه‌ره‌كێیان كرد ، هه‌ڵگیرا ، هیوام وایه ئه‌و كاره خێر بێ بۆتان ، جا به دوایدا بگه‌رین له نۆیه‌م ، و حه‌وته‌م ، و پێنجه‌م ( وه له ریوایه‌تێكی تردا : له حه‌وت ، و نۆ ، و پێنج دا ) .
بیر خستنه‌وه‌یه‌ك
هه‌ندێك فه‌رمووده‌مان پێ گه‌شیتووه كه شه‌وی قه‌در له ده شه‌وی كۆتایدایه ، وه هه‌ندێكی تر كه له تاكه‌كانی ده‌ی كۆتاییه ، یه‌كه‌میان گشى یه و دووه‌میان تایبه‌ته ، و تایبه‌تیش پێش ده‌خرێ له سه‌ر گشتى ، هه‌روه‌ها هه‌ندێك فه‌رمووده ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له حه‌وته‌ی كۆتایی بێ ، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به نه‌توانین و لاوازیه‌وه و ئیشكالیش نیه له نێوانیاندا ، لێره‌دا فه‌رمووده‌كان یه‌ك ده‌گرنه‌وه و دژ یه‌ك نین ، وه كۆ ده‌بنه‌وه و بڵاوه ناكه‌ن .
پوخته‌ی ووته‌یش ئه‌وه‌یه كه موسوڵمان به‌دوای شه‌وی قه‌دردا ده‌گه‌ڕێت له ته‌كاكانی ده‌ی كۆتایی ، شه‌وی بیست و یه‌ك ، و بیست و سێ ، و بیست و پێنج ، و بیست و حه‌وت ، و بیست و نۆ ، وه ئه‌گه‌ر لاواز بوو یان توانای نه‌بوو ئه‌وا با له تاكه‌كانی ئه‌و حه‌وته‌ی كه ماوه به دوایدا بگه‌رێت : (شه‌وی بیست و پێنج ، و بیست و حه‌وت ، و بیست و نۆ ) ، خواش زاناتره .
3 ـ چۆن موسوڵمان به‌دوای ئه‌م شه‌وه‌دا بگه‌رێت ؟
ئه‌م شه‌وه پیرۆزه هه‌ر كه‌سێك له ده‌ستی بچێ ، هه‌موو خێرێكی له ده‌ست چووه ، كه‌سیش له ده‌ستی ناچێ جگه له بێ به‌ش نه‌بێ ، له به‌ر ئه‌وه سوننه‌ته بۆ موسوڵمانی سور بوو له سه‌ر گوێرایه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار ، ئه‌م شه‌وه زیندوو بكاته‌وه به باوه‌ڕه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاداشتی گه‌وره‌ی خوای په‌روه‌ردگار ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دا خوای په‌روه‌ردگار له‌و تاوانانه‌ی كردونیه‌تی خۆش ده‌بێ .
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : (( مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ))( 8 ). واته : هه‌ر كه‌سێ شه‌وی قه‌در زیندو بكاته‌وه و باوه‌ڕی پىَى هه‌بێ و چاوه‌ڕىَی پاداشتی خوا بێ ، خوا له تاوانه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێ .
سوننه‌تیشه له‌و شه‌وه‌دا پاڕانه‌وه زۆر بكرێت ، چونكه له دایكه (عائشه) وه ـ ڕه‌زای خوای لێبێت ـ ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی : " ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر زانیم چ شه‌وێك شه‌وی قه‌دره ، چی بڵێم له‌و شه‌وه‌دا ؟ فه‌رمووی : بڵێ :((اللهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي)) ( 9 ). واته : خوایه تۆ لێ بورده‌یت و لیبوردنت خۆش ئه‌وێ ، لێم ببوره .
برام ـ خوای په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌تی خۆیت به‌سه‌ردا بڕێژێت و سه‌ركه‌وتووت كات بۆ گوێرایه‌ڵی خۆی ـ كه زانیت ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێكی گه‌وره‌یه ، كه‌وابوو ده شه‌وی كۆتایی هه‌سته و زیندووی بكه‌ره‌وه به په‌رستن و دوركه‌وتنه‌وه له ئافره‌تان ، و فه‌رمان بكه به خێزانه‌كه‌ت به‌و شتانه و په‌رستنی زیاتر بكه له‌م شه‌وه‌دا .
له (عائشه)وه ـ ڕه‌زای خوای لێبێت ـ ده‌گێڕنه‌وه ، فه‌رموویه‌تی: ((كَانَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه (10) ،وأَحْيى لَيْلُهُ ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ ))(11). واته : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌گه‌ر ده شه‌وی كۆتای بهابتایه پشتی لێ ده‌به‌ست ( واته : دوور ئه‌كه‌وته‌وه له جووت بوون له گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا ) و شه‌وه‌كانی زیندو ده‌كرده‌وه خێزانه‌كانیشی به خه‌به‌ر ده‌هێنا .
هه‌روه‌ها له ( عائشه ) وه ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموویه‌تی : ((كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَجْتَهِدُ في العَشْرِ الأَوَاخِرِ مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْرِهَا))( 12 ) . واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ده ڕۆژی كۆتایدا زیاتر هه‌وڵی خواپه‌رستی ده‌دا به شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه‌ی له ڕۆژانی تردا نه‌ده‌دا .
4 ـ نیشانه‌كانی ئه‌م شه‌وه
بزانه ئه‌ی به‌نده‌ی گوێڕایه‌ڵ ـ خوای په‌روه‌ردگار یارمه‌تێت بدات به‌ڕه‌حمی خۆی و پشتوانیشت بێ به‌سه‌ركه‌وتنی خۆی ـ كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌مه‌و به‌یانی ئه‌م شه‌وه‌ی بۆ وسف كردووین ، بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان بزانێت ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێكه (13)
له ( أُبَیّ بن كعب ) ه‌وه رضي الله عنه ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : (( صَبِيحَةُ لَيْلَةِ القَدْرِ تَطْلُعُ الشَّمسُ لا شُعَاعَ لَهَا ، كَأَنَّهَا طَسْتٌ حَتَى تَرْتَفِعَ)) ( 14 ) . واته : به‌ره به‌یانی شه‌وی قه‌در خۆر هه‌ڵدێت و تیشكی نیه ، هه‌روه‌كو ته‌شتێك تا ئه‌و كاته‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه .
وه له ( أبو هریرة ) وه رضي الله عنه ده‌گێڕنه‌وه فه‌موویه‌تی : باسی شه‌وی قه‌درمان ده‌كرد له لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : (( أَيُّكُم يَذْكُرُ حِيْنَ طَلَعَ الْقَمَرُ ، وَهُوَ مِثْلُ شِقّ جَفْنَةٍ )) ( 15 ) . واته : كامه‌تان له یادێتی كاتێ مانگ ده‌ركه‌وت وه‌كو نیوه‌ی قاپێك بوو .
وه له (ابن عباس)ه‌وه ـ ڕه‌زای خوا له خۆی و باوكی بێت ـ ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : (( لَيْلَةُ الْقَدْرِ سَمْحَةٌ ، طَلِقَةٌ ، لا حَارَّة ، وَلا بَارِدَة ، تُصْبِحُ الشَّمْسُ صَبِيْحَتَهَا ضَعِيْفَةً حَمْرَاء ))( 16 ) . واته : شه‌وی قه‌در شه‌وێكی بێ ده‌نگ و ڕوونه ، نه گه‌رمه و نه‌سارد ، خۆری به‌یانیه‌كه‌ی لاواز و سور ده‌بێ .
=============================
( 1 ) والأقوال الواردة فيها مختلفةٌ و متغايرةٌ ، و قد صَنَّف الإمام العراقيُّ رسالةٌ مفردةٌ سمَّاها : ( شرح الصدر بذكر ليلة القدر ) استوعب فيها كلام العلما‌ء في المسألة ، فلتنظر
( 2 ) فيما نقله عنه البغوي في ( شرح السنة ) : ( 6 / 388 ) .
( 3 ) أخرجهُ البخاري : (4/225 ) رقم : (2017) و (2019) و (2020) ، ومسلم رقم : (1169).
( 4 ) أخرجهُ البخاري : ( 4 / 221 ) رقم : ( 2015 ) ، ومسلم رقم : ( 1165 ) .
( 5 ) انظر التعليق السابق .
( 6 )تلاحى : تخاصم ، واته : دوو به‌ره‌كی كردن .
( 7 ) أخرجهُ البخاري : ( 4 / 232 ) رقم : ( 2023 ) و ( 49 ) .
( 8 ) أخرجهُ البخاري : ( 4 / 217 ) رقم : ( 2014 ) ، و مسلم رقم : ( 759 ) .
( 9 ) أخرجهُ الترمذي رقم : ( 3760 ) ، وابن ماجه رقم : ( 3850 ) عن عائشة . وسندهُ صحيحٌ .وراجع لشرحه : ( بغية الإنسان في وظائف رمضان ) ص : ( 55 ـ 57 ) لابن رجب الحنبلي .
( 10 )واته : دور ئه‌كه‌وته‌وه له ئافره‌ت به مه‌به‌ستی خوا په‌رستن ، وه قۆڵی بۆ هه‌ڵ ده‌كرد و به دوایدا ده‌گه‌ڕا .
( 11)أخرجهُ البخاري : ( 4 / 233 ) رقم : ( 2024 ) ، و مسلم رقم : ( 1174 ) .
(12) أخرجهُ مسلم رقم : ( 1174 ) .
(13) خه‌ڵكی عه‌وام ( نه شاره‌زا له دین ) زۆر نیشانه‌یان هه‌یه ده‌رباره‌ی شه‌وی قه‌در و هه‌مووشی خورافی و بیر و باوه‌ڕی پوچه‌ڵن ، له‌وانه : داره‌كان سوجده ده‌به‌ن ، وه خانوه‌كان ده‌خه‌ون (!) و ... و ... هتد.
منیش ده‌ڵێم : له كوردستانی خۆشمان هه‌ندێ له‌و خورافه‌ت و بیر و باوه‌ڕه پوچه‌ڵانه له لای خه‌ڵكی عه‌وام باسی لێ وه ده‌كرێت ، له‌وانه : له‌م شه‌وه‌دا ئه‌ستێره داناچۆڕێت و سه‌گه‌كان ناوه‌ڕن و ... و ... هتد ، كه هه‌مووی ووته‌ی پوچه‌ڵ و بێ به‌ڵگه‌ن و هیچ بنه‌وایه‌كیان نى یه له ئایینی ئیسلامی پیرۆزدا .
(14)أخرجهُ مسلم رقم : ( 762 ) .
(15) أخرجهُ مسلم رقم : (1170) .
وه (شِقّ جَفْنَة) : الشِقّ : واته : نیو ، الجَفْنه : واته : قاپ ، وه (القاضي عياض) ده‌فه‌رمووێ : (له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئاماژه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه له كۆتای مانگدا ئاوا ده‌بێت ، چونكه مانگ به‌و شێوه‌یه نابێت له كاتی ده‌ركه‌وتنیدا جگه له كۆتای مانگ نه‌بێت) .
(16)أخرجهُ الطيالسي رقم : (349) ، وابن خُزَيمة : (3/231) ، والبزار : (1/486) ، و سندهُ حَسَنٌ .
ئه‌م بابه‌ته له كتێبی چۆنێتى ڕۆژووى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌رگیراوه
=========================================
پاداشتى زیاتر لە هەشتا و سێ ساڵ پەرستن لە تەنها یەك شەودا
ن/هاوار عبدالله
بسم الله الرحمن الرحيم
موسڵمانى یەك خواپەرست زۆرێكمان لە هەوڵ و كۆششى بەردەوامداین بۆ بەدەستهێنانى بژێوى ژیانمان تا واى لێ هاتووە پەرستنەكانمان لە یادچووە لە كاتێكدا دڵنیانین لەوەى كە ئایە مردن دەرفەتمان ئەدات ئەو بڕە سامانە سەرف بكەین كە بەدەستمان هێناوە؟ بۆیە زۆرجار بۆ ئاوەدانكردنەوەى ماڵى دونیا خۆمان ماندوو ئەكەین و لەگەڵیا ماڵى قیامەتمان وێران ئەكەین لەكاتێكدا ئاوەدانكردنەوەى ماڵى قیامەتمان ئاسانە و ماندبونێكى زۆرى ناوێ بەڵام وێران كردنى پێوستى بە هەوڵێكى زۆر هەیە، ڕێگایەكى دوورمان گرتۆتە بەر بەمەبەستى گەشتن بە خۆشبەختى كەچى ڕێگاى خۆشبەختى زۆر ئاسانە و زۆریش نزیكە لێمانەوە.
لە دەرئەنجامى هەموو ئەو تاوانانەى ئەیكەین هێدنەى تر دڵەكانمان ڕەش ئەبێت لە كاتێكدا هەندێ پەرستن هۆكارن بۆ سڕینەوەى زۆرێك لە تاوانەكانمان بۆیە لێرەدا ئەپرسم: لەماوەى (11) مانگ و (20) شەودا هەمیشە خەوتن چیمان دەستكەوتووە ولەئەنجامى چى ؟ بێگومان لە دەست چوونى نوێژى بەیانى و ئەمیش لەئەنجامى ماندووبوونى ڕۆژ.
باشە لەماوەى (11) مانگ و (20) شەو دانیشتن بە دیار سەتەلایتەوە چیمان دەستكەوتووە ؟
بێگومان ئازاردانى چاوەكانمان و زیادكردنى تاوانەكانمان، ئەمە جگە لە شەونخونى و قسەكردن بەتەلەفۆن تا دەمەو بەیان و چەندین تاوانى تر ئەى لە ئەنجامى كاركردنى بەردەوام لە ماوەى (11) مانگ و (20) ڕۆژ چیمان دەستكەوتووە؟ هەندێ پارە و سامان كە زۆرجار بە ناشەرعى یان لەسەر حیسابى پەرستنەكانمان دەستمان ئەكەوێت.
بەداخەوە بازرگانى كردنى دونیا بۆ زیاد كردنى سامان و بژێوى ماڵ و منداڵ سەرقاڵى كردووین لەوەى كە هەوڵ و كۆششەكانمان بخەینەگەڕ بۆ ئەو ڕۆژەى خواى پەروەردگار لەبارەیەوە ئەفەرموێ: [ يَوْمَ لا يَنْفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ إِلاَّ مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ] (الشعرا‌ء: 88 ـ 89)، واتە: ئەو ڕۆژە كە نە ماڵ و سامان سودى دەبێت نە مناڵ و كوڕان بەكەڵك دێن مەگەر كەسێك بە دڵێكى ساغەوە بێتە حوزورى خوا... زانایان لە پێناسەى (القلب السلیم) دا ئەڵێن: ئەو دڵەیە كە خاڵى بێت لە بیدعە و دامەزراو بێت لەسەر سوننەت.
لە دونیادا گرێبەستێك بكە بۆ ماوەى هەشتاو سێ ساڵ بازرگانى كردن، بۆچى و بۆ كێ ؟! بۆ زیاد كردنى سامان و سەرمایە و ئەو مناڵانەى كە ڕەنگە لە پاش مردنت لەو سامانەت هیچ خێرێكت بۆ نەكەن، لێرەدا پێت ئەڵێم وەرە بۆ ماوەى (10) شەو لەگەڵ پەروەردگارتا بازرگانیەك بكە قازانجى ئەو (10) شەوەیشت لە(83) ساڵ پەرستن زیاترە لە تەنها (10) شەودا، ئێستا كاتى ئەوە هاتووە تاقى كردنەوەیەكى تر بكەین بە تەنها دە شەو نەخەوتن تەعویزى یانزە مانگ و بیست شەو غەفڵەت بكەینەوە.
خواى پەروەردگار لەبەر سۆز و بەزەیى بەبەندەكانى تەنها دەشەوى كردۆتە هۆكار بۆ دەستكەوتنى پاداشتى هەشتاو سێ ساڵ پەرستن بەڵام چۆن؟ بە چ شێوەیەك دەشەو بتوانێ لە یانزە مانگ و بیست شەو گەورە تر بێـت ؟ بە دڵنیاییەوە لە تەرازوى شەرعدا ئەو دە شەوە نەك لە یانزە مانگ قورس تر و گەورە ترە بەڵكو لە هەشتاو سێ ساڵ گەورەترە بەواتایەكى تر پاداشتى هەشتا و سێ ساڵ پەرستن بە تەنها دە شەو پەرستن بەدەست ئەهێنیت، بڵێى ئەم دەشەوەى كە بەشێكن لە ساڵ چ جیاوازیەكیان لەگەڵ شەوەكانى تردا هەبێت؟ لێرەدا ئەمەوێ وەڵامى ئەم پرسیارە لەمرۆڤێكەوە نەبیستى بەڵكو وەڵامى پرسیارەكەت لە كتێبى خواى پەروەردگارەوە بیبیستى كە ئەفەرموێ: [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ ] (القدر: 1 ـ 5).
بەڵێ موسڵمانى بەڕێز: ئەو دەشەوەى باسمان كرد (شەوى قەدر) ە كە پاداشتى هەزار مانگى هەیە بۆیە ئەڵێم بەیەك شەو پەرستن چونكە دە شەوى كۆتایى ڕەمەزان بە پەرستن زیندوو بكەیتەوە دڵنیابە ئەو شەوە ئەدۆزیتەوە كە (ليلة القدر) ى تیایە وە بۆیە ئەڵێم هەر دە شەوەكەى زیندوو بكەرەوە بۆ ئەوەى دڵت ئارام بگرێت كە لەشەوى قەدردا بەخەبەر بویت و پاداشتى هەزار مانگت دەست كەوتووە.
وە بۆ ئەوەى دڵنیابی لەگەورەیى ئەم دە شەوە ئەوا پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: (( من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه )) (متفق عليه)، واتە: هەركەسێك شەوى قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕى پێى هەبێ و چاوەڕوانى پاداشتى خوا بێت، ئەوا خوا لەتاوانەكانى پێشووى خۆش ئەبێت.
بزانە خواى پەروەردگار چەند بەسۆز و بەبەزەیى یە بەرامبەر بە بەندەكانى پاداشتى زیاتر لەهەشتاو سێ ساڵ لەیەك شەو پەرستن توخوا موسڵمانى بەڕێز ئەمە كارى پەروەردگارە بەرامبەرمان باشە ئێمە شەرم ناكەین لەكردەوەكانمان بەرامبەر پەروەردگارمان ؟ تەنانەت گەورەیى ئەم شەوە گەشتۆتە ڕادەیەك فریشتەكانیش داواى لێ‌خۆش بوون بۆ موسڵمانان ئەكەن.
ئێمەى مرۆڤ كە بەردەوام لە تاوان داین لە جیاتى گریان پێ ئەكەنین لەكاتێكدا پێغەمبەرى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم خواى پەروەردگار لە تاوانەكانى داهاتوو و ڕابردووى خۆش بوبوو كەچى شەوى قەردى بە پەرەستن زیندوو ئەكردەوە هەروەك دایكە عائیشە سەبارەت بە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: ((كَانَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه، وأَحْيى لَيْلَهُ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ)) (رواه البخاري ومسلم). واتە: دوور ئەكەوتەوە لە جووت بوون لە گەڵ خێزانەكانیدا، و شەوەكانی زیندو دەكردەوە خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا.
بەڕاستى شەرمەزارى یە بۆ ئێمەى مرۆڤ كە كاتێك میوانێكمان دێت تا نیوە شەو ناخەوین و لەگەڵیا غەیبەتى ئەم و ئەو دەكەین و تاوان دەكەین لەكاتێكدا لە شەوى قەدردا هەزاران فریشتە میوانمانن كەچى بێ گوێدانە ئەم میوانە بەڕێزانە خەوتن هەڵئەبژێرین.
حەسەنى بەسرى ـ ڕەزاى خواى لەسەر بێت ـ فەرموویەتى: نەمبینى شتێك لە عیبادەتدا وەكو شەو نوێژ بێت.
وە هەركاتێ شەدادى كوڕى ئەنەسیش بچوایەتە سەر جێگاى خەوتن لە شەودا، وەكو پاقلەیەك چۆن دەیكوڵێنى واى لێدەهات، دەیووت خوایە جەهەننەم نایەڵێ بخەوم، و هەڵئەسا بۆ شەو نوێژ كردن.
ئەمە حاڵى پێشین بووە كەچى ئێمە چركەیەك خەو نادەین بەهەموو دنیا بۆیە موسڵمانى بەڕێز چۆن شەوانیتر تا نیوەشەو بەدیار دووگۆڵى ودەمەتەقێى تەلیفۆنەوە شەو نخونیت دەكرد ئەوا هیچ نەبێت وەكو شەوانى تریش ئەم دەشەوە تاقى بكەرەوە بەڵام بەپەرەستنى پەروەردگار هیچ نەبێ لێخۆشبوونى پەروەردگارت دەس ئەكەوێ.
بۆیە ئاگەدار بە چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: (( أتاكم شهر رمضان شهر مبارك... وفيه ليلة هي خير من ألف شهر من حرم خيرها فقد حرم)) (صحيح الجامع الصغير / 55). واتە: ئەوا مانگى ڕەمەزانتان بەسەردا داهات، كە مانگێكى پیرۆز و بە بەرەكەتە،...، وە شەوێكى تێدایە خێر وچاكەى لە هەزار مانگ چاكترە، ئەو كەسەى لە خێر وچاكەكەى بێبەش بێت ئەوا بێبەش بووە.
ئەوەشمان لەبیر نەچێ فەزڵى ئەم دە شەوە زۆرگەورەیە لەوانەش:
1 ـ شەوێكە قورئانى تێدا نێردراوەتەوە خوارەوە [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ] .
2 ـ شەوێكى پیرۆز و موبارەكە [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ] .
3 ـ خاڵى یە لە خراپە كارى و پڕە لەكارى چاكە [ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ ] .
4 ـ فریشتەكان دێنە خوارەوە بۆ سەر زەوى خێر‌و چاكە و لێ‌خۆش بوون ئەهێنن [ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ ]
.5 ـ تیایدا خواى پەورەدگار ئەجەل و ڕۆزى بەندەكانى ئەنوسێ [ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ] .
6 ـ پاداشتى پەرستن تیایدا لە هەزار مانگ زیاترە [ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ] .
7 ـ هۆكارە بۆ لێخۆشبوونى تاوانەكانى ڕابردوومان: ((مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْڕ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ)) (رواه البخاري و مسلم)، واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێ ى هەبێ و چاوەڕێ ی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.
8 ـ خواى پەروەردگار سورەتێكى لە فەزڵى ئەم شەوە ناردۆتە خوارەوە كە تا قیامەت ئەخوێنرێتەوە.
بۆیە لەم (10) شەوەى كۆتاى ڕەمەزانە با خوڕەوشتت وەكو خوڕەوشتى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بێت كە (( كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَجْتَهِدُ في العَشْڕ الأَوَاخِڕ مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْڕهَا )) (رواه مسلم). واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە دە ڕۆژی كۆتایدا زیاتر هەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەك ئەو هەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.
بۆیە ئەى ئەو كەسەى منداڵت نابێ و پەنا ئەبەیتە بەر شێخ و جادوگەر !!! ئەى ئەو كەسەى نەخۆشیت و خۆڵى سەرقەبران ئەخۆیت !!! ئەى ئەو كەسەى هەژار و دەستكورتیت و داواى ڕۆزى لە مردوان ئەكەى !!! ئەى ئەو كەسەى كێشەیەك هەیە و بیرت چووە خوایەك لە ئاسمانە و لەكێشەكەى تۆ گەورە ترە !!! شەوى قەدر بە پەرستن زیندوو بكەنەوە چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: ((ينزل الله في كل ليلة إلى سماء الدنيا، فيقول: هل من سائل فأعطيه ؟ هل من مستغفر فأغفر له ؟ هل من تائب فأتوب عليه ؟ حتى يطلع الفجر)) (رواه مسلم). واتە: خواى پەروەردگار هەموو شەوێك دێتە ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك لایەق بێت بە گەورەیى و جەلالى خۆى ـ و دەفەرمووێت: ئایا داواكارێك هەیە پێی ببەخشم ؟ یان كەسێك هەیە داواى لێخۆشبوو‌ن بكات بۆ ئەوەى لێیخۆشبم ؟ یان كەسێك هەیە تۆبەبكات بۆ ئەوەى لێى ببورم ؟ ئەوەش تاكو سپیدە (فەجر یان گزنگ) دەردەكەوێت.
لە كۆتایدا ئەڵێم: ئەى موسڵمانى لە خواترس شوكرى خوا بكە كە ئەم ڕەمەزانە زیندووى ڕەنگە ڕەمەزانى داهاتو ژیانت بە جێهێشتبێت و كەسێك نەبێت لە جیاتیت تەنها دوو ڕكات نوێژ بكات ئەوجا پەنجەى پەشیمانى ئەگەزى هەر وەك خواى پەروەردگار سەبارەت بەو جۆرە كەمتەرخەمانە ئەفەرموێت: [ حَتَّى إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ] (المؤمنون: 99 ـ 100). واتە: هەتا كاتێ مردن دێت بۆ هەر كامیان ئەوسا ئەڵێ: ئەى پەروەردگارم بمگێڕەوە (بۆ دونیا) بەڵكو كردەوەى چاك بكەم (لەبرى ئەوەى نەمكردوە) لەو تەمەنەى لەدەستم چوو، نەخێر بێگومان ئەمە تەنها قسەیەكە ئەو ئەیڵێ و لەپاش مرنیشیان لەژیانى بەرزەخى دا ئەژین تا ڕۆژێك زیندو ئەكرێنەوە.
(سبحان الله) ئەوانەى مژدەى بەهەشتیان پێدرا بوو دەگریان و بەگریانەوە شەوى قەردیان زیندوو ئەكردەوە، ئێمەش هێشتا نازانین ئەنجاممان بۆ كوێ یە كەچى یانزە مانگ و بیست شەو بۆ خۆمان ئەخەوین كەچى ناتوانین تەنها (10) شەو شەونخونى بكەین لە پێناو لێخۆشبوونى پەروەردگار بۆیە موسڵمانى بەڕێز تەنها پێت ئەڵێم بەر لەوەى مردن یەخەت بگرێت بە تەنها (10) شەو پەرستن گۆڕى تاریكت ڕووناك بكەرەوە و لێخۆشبوونى پەوەردگاریش بۆ خۆت بە دەست بهێنە.