|
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (15) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
16- نامەیەك بۆ هەموو فەرمانبەرێك. 17- ئاهەنگ و یادى مەولودى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بیدعەیە نەك زادەى قورئانى پیرۆزو فەرموودەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. 18-ئاواتى مردووەكان. 19- هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن. 20- نوێـژ ئەو عیبادەتەى لاى زۆرێك بوە بە عادەت. 21- دەزانى كێ نوێژ ناكات؟ 22- لە خوا بترسـن لە نوێژەكانتان 23-بۆچى نوێژ بكەین ؟ 24- نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە. 25- مەترسى جلە وەرزشیەكان لەسەر قبوڵ نەبونى نوێژەكانمان. (فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن) http://ba8.org/babet-869 بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
چۆنێتی زەكاتی سەرفترەدان لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم)
نووسەر: مامۆستا عدنان بارام
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٨/٢٧ سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە زەكاتی سەرفترەی واجب كردووە لە سەر موسوڵمانان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، وە صەڵات و سەلامی لە سەر ئەو پێغەمبەرە خۆشەویستە بێت (صلى الله عليه وسلم) كە چۆنێتی سەرفترە دانی بۆ ئوممەتەكەی ڕوون كردووەتەوە بە جوانترین شێواز. 1 ـ حوكمەكەی: زەكاتی سەرفترە فەرز و واجبە لە بەر ئەو فەرموودەیەی (ابن عمر رضي الله عنه) كە فەرموویەتی: ((فرض رسول الله (صلى الله عليه وسلم) زكاة الفطر من رمضان على الناس)). واتە: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زەكاتی سەرفترەی فەرز كرد بە سەر خەڵكیدا لە مانگی ڕەمەزاندا. 2 ـ لە سەر كێ واجب دەبێ ؟ زەكاتی سەرفترە (واجب) دەبێ لە سەر هەموو بچووك و گەورە ونێرینە و مێینە وئازاد و بەندەیەك لە موسڵمانان لە یەر فەرموودەكەی (ابن عمر رضي الله عنه) كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زەكاتی سەرفترەی فەرز كردووە بە بڕی (صاع)ێك لە خورما یان (صاع)ێك لە جۆ لە سەر بەندە و ئازاد و نێر و مێ و بچووك و گەورەی موسوڵمانان. [بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەكە كلیك لەسەر داگرتن بكە] www.ba8.org |