ئایاغەیبەت كردن لە ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی بەتاڵ بونەوەی ڕۆژوو ؟
بەروار: 2010/08/21سەردارن: 3007

وەڵام : غەیبەتكردن ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە ، غەیبەتیش بریتیە لەوەی مرۆڤ باسی براكەی خۆی بكات بەشتێك كەوا پێی ناخۆشە ، وە ئەمەش سەرپێچیە ، لەبەر وتەی خوا ـ عز وجل ـ :[ ولا يَغتب بَعضُكُم بعضاً ] ( الحجرات : 12 ) ، واتە : لە پاشملە باسی یەكتری و ناوی یەكتری بەخراپە مەبەن .
بەهەمان شێوە قسەهێنان و قسەبردن و جوێن دان و درۆ هەموو ئەمانە ڕۆژوو بەتاڵ ناكەنەوە ، بەڵام سەرپێچین ، پێویستە لێیان وریابین و لێیان دوور بكەوینەوە ، ڕۆژووان و جگە لەویش ، ئەم سەرپێچییانە ڕۆژوو دەڕووشێنی و پاداشتی كەم دەكاتەوە ، لەبەر فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم : (( من لم يدع قول الزور والعمل به والجهل ، فليس للهِ حاجه في أن يدعَ طعامه وشرابه)) ( رواه البخاري في صحيحه ) . واتە : هەركەسێك واز لە وتەی درۆو كارپێكردنی و كاری خراپە نەهێنێ ، ئەوە خوا پێویستی بەوە نیە كەواز لەخواردن و خواردنەوە بهێنێ .
وە لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم : (( الصيام جنة فإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفت ولا يصخب فإن سابَّهُ أحد أو قاتله فليقل إِني صائم)) ( متفق علیه ) ، واتە : ڕوژوو پارێزەرە لە ئاگری دۆزەخ ، جا هەریەكێك لەئێوە ئەگەر بە ڕۆژوو بوو با كاری خراپەو هاوارو دەنگە دەنگ نەكات ئەگەر كەسێك جنێوی پێدا یان شەڕی لەگەڵدا كرد بابڵێ من بەڕۆژووم .

بابەتەکانی تر
دوای زیاتر لە بیست ساڵ حزبایەتی‌و پارچەكردنی موسڵمانان هەر لە گومان دا دەژین!! بۆیە دەیانەوێت پەردەپۆشی حزبایەتیەكەیان بكەن بە پەردەی كاری بە كۆمەڵپێویستە زانایان بە بەڵگەوە وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوەحوكمی دواكەوتن لە كاتی دیاری كراوی كاركردنتاوانی كەسێكی ئەمریكی چیە كە ئیسلام لە داعشدا دەبینێت ، و بڕوا ناهێنێت ، و دەمرێت ؟ئادابەكانی كەسی وەڵامدەرەوە باشترین هاوڕێی بێده‌نگ كتێبه‌مانگى بەرزبونەوەى کردەوەکان بۆ لاى خواى گەورەهه‌ركه‌س نه‌زر بكات و نه‌توانێ وه‌فاى پێوه‌ بكات ,چى له‌سه‌ر پێویسته‌ ؟واجبێتی وەڵامدانەی پرسیارەكان لە لایەن ئەهلی عیلمەوەفه‌تواى زانایان سه‌باره‌ت به‌ بانگدان له‌ ڕێگه‌ى ئامێرى ته‌سجیله‌وه‌ مژده‌یه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕى به‌هه‌شته‌وه‌ئایا ئێن ئاڕ تی چی لەئاینی ئیسلام دەوێت ؟!!!ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویى سه‌باره‌ت به‌ وه‌هابیه‌ت(30) سود و خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان