ڕۆژووگرتن تەنها وازهێنان نیە لە خواردن و خواردنەوە
بەروار: 2010/08/21سەردارن: 3714نوسەر: هاوار عبدالله

خەڵكانێكی زۆر هەن پێیان وایە ڕەمەزان واتا خۆ گرتنەوە لە خواردن خواردنەوە و خەوتن بۆ چەند سەعاتێك !!! گەر وا بێت لە ڕۆژوو گرتن ئاسان تر نیە ، بەڵام ئەمە گەورەترین هەڵەیە كە پێویست ئەكات خۆمانی لێ‌ بپارێزین ، چونكە هەروەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ((ليس الصيام من الأكل والشرب ، إنما الصيام من اللغو والرفث ، فإن سابك أحد أو جهل عليك ، فقل إني صائم إني صـائم)) ( صحيح الجامع الصغير / 5376 ) ، واتە : ڕۆژوو تەنها خۆ گرتنەوە نیە لە خواردن و خواردنەوە ، بەڵكو ڕۆژوو بریتییە لە خۆگرتنەوە لە قسەی پڕوپوچ و بێ‌ سوود ، وە ئەگەر هاتوو كەسێك جنێوی پێ‌ دایت یان كردەوەیەكی نەفامانەی بەرامبەرت ئەنجام دا ( هەڵەیەكی دەرحەق كردی ) ئەوا پێی بڵێ‌ : من بە ڕۆژووم ، من بە ڕۆژووم .
موسڵمانی یەك خوا پەرست زۆرشتێك هەیە لەگەڵ ڕۆژوو گرتندا ناگونجێت وە بۆ ئەوەی ڕۆژووەكەمان بەبێ‌ كەم و كوڕی ببەخشینە پەروەردگارمان ئەبێ خۆمان لەو شتە خراپانە بپارێزین ، جا نازانم بۆچی كە دیاری بۆ كاربەدەستێكی پایە بەرز ئەبەین هەوڵ ئەدەین كەموو كوڕی تیا نەبێت كە چی بیر لەوە ناكەینەوە ـ نموونەی بەرزی بۆ خوای پەروەردگار ـ كە ڕۆژووەكانمان بۆ پەروەردگارە و گوێی نادەینێ‌ كەم و كوڕی تیابێ یا نە ؟!! هەروەها لەخەڵكی وا بێت ڕۆژوو تەنها ڕۆژوی دەم بەستنە بێ‌ گوێدانە ئەندامەكانی تری لەش بۆیە كە ڕۆژوو ئەگری و خۆت لە خواردن و خواردنەوە ئەگریتەوە با زمانیشت بەڕۆژوو بێت ، بیپارێزە لە درۆ و قسەی پڕو پوچ و ناشەرعی و نوكتەی هەڵبەستراوی خەیاڵ چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی فەرموویەتی : (( إن الرجل ليتكلم بالكلمة لا يرى بها بأسا يهوي بها سبعين خريفا في النار)) ( صحيح الجامع الصغير / 1618 ). واتە : مرۆڤ ووشەی وای بەسەر زاردا دێ‌ ، و هیچ بایەخێكی بۆ دانانێت ، كەچی حەفتا پایز ـ ساڵ ـ دەیهاوێتە ناو دۆزەخەوە .
هەروەها فەرموویەتی : (( من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه)) ( رواه البخاري ). واتە : ئەگەر ڕۆژووان واز نەهێنێ‌ لە ووتەی درۆ و ئەنجامدانی ، خوای پەروەردگار پێویستی بەوە نیە كە ئەو كەسە واز لەخواردن و خواردنەوەكەی بهینێ‌ .
هەروەها فەرموویەتی :((ألا أخبركم بأكبر الكبائر ؟ قالوا : بلى يا رسول الله ، قال : الإشراك بالله ، وعقوق الوالدين ، وشهادة الزور أو قول الزور ، قال : فما زال رسول الله صلى الله عليه وسلم يقولها حتى قلنا ليته سكت)) ( صحيح سنن الترمذي / 2301 ) .واتە : ئایا گەورەترینی تاوانە گەورەكانتان پێ ڕاگەیەنم ؟ ووتیان : بەڵێ‌ ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ! فەرمووی : هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان و خراپەكاری و ئەزیەتدانی دایك و باوك ، و شایەتیدانی درۆ و ، یان ووتە درۆ ، دەڵێت : بەردەوام ئەوەی دووبارە دەكردەوە تاكو ووتمان خۆزگە بێدەنگ ببایە .
خوای پەروەردگاریش ئەفەرموێ‌ : [ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ] ( الحج : 30 ) . واتە : هەروەها خۆتان بپارێزن لە قسەی درۆ و ناڕەوا .
چاوەكانیشت لە تەماشا كردنی حەرام بپارێزە ، شەوان با چاوت بەڕۆژوو بێت بەرامبەر سەتەلایت ، ڕۆژانیش لە دەشت و دەر و لە بازار چونكە خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌ [ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ] ( النور :30 ) . واتە : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە ئیمانداران بڵێ‌ : چاوتان بپارێزن لەئاست تەماشاكردنی نامەحرەمدا وە داوێنیشتان لە تاوان بپارێزن ، بێگومان ئەوە باشترە بۆتان ، بێگومان خوا لە هەموو كردەوەكانیان بە ئاگایە .
خۆت لە بیستنی گۆرانی و قسەی ناشەرعی و پڕوپوچ و هەموو جۆرە تاوانێك بپارێزە ، بۆ ئەوەی لە كۆمەڵەی ئەو كەسانە نەبیت كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەربارەیان فەرمویەتی : (( رب صائم حظه من صيامه الجوع والعطش ورب قائم حظه من قيامه السهر)) ( صححه الألباني في صحيح الترغيب و الترهيب / 1084 ) . واتە : زۆرێك ڕۆژووەوان هەیە تەنها برسێتی و تینوێتی بۆ ئەمێنێتەوە . وە زۆرێك هەیە لەوانەی شەو نوێژ ئەكەن تەنها بەشیان ماندو بون و شەونخونیەكی بێ‌ پاداشتە .
ئەمەش لەهۆكاری ئەو هەموو تاوانانەی ئەیكات لە درۆ و غەیبەت و تەماشاكردنی حەرام و ... هتد . كە دەبنە هۆی ئەوەی پاداشتی ڕۆژووەكەی و شەو نوێژەكەی كەم بكات تا هیچی لێ‌ نامێنێتەوە .
بۆیە چ سودێكی هەیە ئەو ڕۆژوەی خاوەنەكەی ماندو ئەكاو ئێوارە وەختی بەربانگ هیچی بۆ نامێنێتەوە ، چونكە دڵی مردوە و تەنها وەكو عادەتێك ڕۆژوو ئەگرێت نەك وەكو عیبادەتێك ، هەر لەسەرەتای ڕەمەزانەوە تا كۆتایی تینوی ئەبێ‌ و برسی ئەبێ‌ و دڵیشی هەمان دڵی ڕەش و ڕەقە و هیچ نەگۆڕاوە و هەر بەردەوامە لەسەر تاوان كردن ، لەكاتێكدا ئەگەر بە مردوەكان بڵێن ئومێدی چی ئەكەن ئەڵێن مانگی ڕەمەزان لەگەڵ ئەوەشدا زیندوەكان هەر بەردەوامن لەسەر تاوان كردن ، بۆیە ئاگەداربە ، چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەسەر مینبەر فەرمووی آمين آمين آمين پاشان پرسیاریان لێ‌ كرد ئەی پێغەمبەری خوا تۆ كاتێ‌ ڕۆیشتیتە سەر مینبەر فەرمووت آمين آمين آمين ؟ فەرمووی لەوكاتەدا جبریل ـ سەلامی خوای لێ‌ بێت ـ هاتە لام و فەرموی : هـەر كـەسێك لـە ئـوممـەتـەكـەت مـانگی ڕەمـەزانی بـەسـەردا هـاتوو خـوا لێی خـۆش نەبوو با بڕواتە دۆزەخەوە و خوا دوری كاتەوە لە ڕەحمەتی خۆی ، بڵێ‌ (آ‌مین) ، ئەفەرموێت : منیش وتم ( آمین )
هەروەها پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( ورغم أنف رجل دخل عليه رمضان ثم انسلخ قبل أن يغفر له)) ( صححه الألباني في مشكاة المصابيح / 927 ) . واتە : بێ‌ دەسەڵاتی و سەرشۆڕی بۆ كەسێك مانگی ڕەمەزانی بەسەردا هات و كۆتایی بێت پێش ئەوەی خوا لێی خۆش بێت .
هەروەها ( ابن القیم ) فەرموویەتی : ( كل قيام لا ينهى عن الفحشاء و المنكر لايزيد صاحبه إلا بعداً ، وكل صيام لايصان عن قول الزور والعمل به لايورث صاحبه إلا مقتاً و رداً ، يا قوم أين آثار الصيام !! أين أنوار القيام )
واتە : هەموو شەونوێژێك كە یاساغی نەكات لە خراپە و خراپەكاری جگە لە دووری شتی تر بەخاوەنەكەی نابەخشێت ، وە هەموو ڕۆژوویەكیش كە خاوەنەكەی نەپارێزێت لە ووتەی درۆ و ئیش پێكردنی ، جگە لە تووڕەیی و ڕەتكردنەوەی كارەكەی هیچی تر بە خاوەنەكەی نابەخشێت ، جا خەڵكینە كوا شوێنەواری ڕۆژوو !! كوا ڕووناكیەكانی شەونوێژ !!! .
بۆیە موسڵمانی بەڕێز ڕۆژوو بۆ ئەشكەنجەدان نیە بەڵكو بۆ پەروەردەكردنە كەچی خەڵكێكی زۆر لەم پەروەردەكردنە بێبەشن و خۆیان توشی بێهێزی و ماندوبون ئەكەن و لەتاوان زیاتر هیچی تریان بۆ نامێنێتەوە .