ڕۆژوو لەسەر ئافرەتی زەیسانیدار پێویستە ئەگەر پێش چلە پاك بێتەوە
بەروار: 2010/08/16سەردارن: 2259

*پرسیار : ئەگەر ئافرەتی زەیسانیدار پێش چلە پاك بوویەوە و ڕۆژووی گرت ، ئایە ڕۆژووەكەی تەواو و دروستە ؟
وەڵام : بەڵێ‌ ڕۆژووەكەی تەواوە و دروستە , چونكە ئەگەر بینی پاك بووەتەوە ، باپێش چلەش بێت ، ئەوا لە حوكمی ئافرەتە پاكەكاندایە لە هەموو ڕوویەكەوە .( عبدالرحمن بن ناصر السعدي : فتاوى المراة المسلمة : ص 64 ) .
[ پاكبوونەوەی ئافرەت لە سوڕی مانگانە و زەیسانی لە پێش دەركەوتنی سپێدە ڕۆژوو لەسەر ئافەرەت فەرز دەكات ]
*پرسیار : ئەگەر ئەو ئافرەتەی كە لە سوڕی مانگانە یان لە زەیسانیدایە ، و لە پێش سپێدە پاك دەبێتەوە ، بەڵام پێش سپێدە خۆی نەشوات ، بەڵكو خۆشۆردنەكەی لە پاش سپێدە بێت ، ئایا ڕۆژووەكەی دروستە یان نە ؟
وەڵام : بەڵێ‌ ڕۆژووی ئەو ئافرەتە دروستە كە سوڕی مانگانەی هەیە ، وپێش دەركەوتنی سپێدە پاك دەبێتەوە ، بەڵام خۆشۆردنەكەی لە پاش دەركەوتنی سپێدە ئەنجام دەدات , بەهەمان شێوەش ئافرەتی زەیسانیدار , چونكە لەم كاتەدا لەو كەسانەیە كە ڕۆژوویان لەسەر پێویستە , و هاوشێوەی ئەو كەسەیە كە خۆشۆردنی لەش گرانی لەسەرە ئەگەرچی فەجریشی لەسەر دەركەوتبێت بە لەش گرانیەوە , ڕۆژووەكەی دروست و تەواوە لە بەر ئەم فەرموودەیەی خوای پەروەردگار كە فەرموویەتی : [ فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ] ( البقرة : 187 ) ، واتە : كەوابوو لە ئێستە بەدواوە نزیكیان بكەون و ئەوە داوا بكەن كە خوا بۆی بریارداون ، و بخۆن و بخۆنەوە هەتا بەڕوونی بەرەبەیان و سپێدەتان بۆ دەردەكەوێت و لە ڕۆژهەڵاتەوە دیار دەدات ، و تاریكی شەو لادەبات .( محمد بن صالح العثيمين : فتاوى المراة المسلمة : ص 181 ـ 182 ) .