خراپه‌كاریه‌كانى جه‌ژن
بەروار: 2014/07/27سەردارن: 3999نوسەر: إدریس محمود

بزانه‌ براى مسوڵمانم خواى گه‌وره‌ من و تۆش شاره‌زا بكات ، ئه‌و خۆشییه‌ى كه‌ له‌ جه‌ژنه‌كاندا رِووده‌دات واى كردووه‌ له‌ زۆربه‌ى خه‌ڵك كه‌وا فه‌رمان و حوكمه‌كانى دینه‌كه‌یان له‌ بیربچێته‌وه‌ یان له‌ بیرى خۆیانى به‌رنه‌وه‌ ، بۆیه‌ ده‌یانبینین جۆره‌ها تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چه‌نده‌ها خراپه‌ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا ده‌زانن باشیان كردووه‌ ، بۆیه‌ بۆ وریاكردنه‌وه‌ى مسوڵمانان هه‌وڵمان داوه‌ له‌م نامیلكه‌یه‌دا هه‌ندێك له‌و خراپه‌ كاریانه‌ باس بكه‌ین ( خواى گه‌وره‌ ئێمه‌ و ئێوه‌شى لێ به‌ دوور بگرێت ) .
خراپه‌ كاریه‌كان
یه‌كه‌م: خۆ رِازاندنه‌وه‌ به‌ تاشینى رِیش ، ئه‌م خراپه‌یه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، هه‌رچه‌نده‌ رِیش تاشین له‌ ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا حه‌رامه‌ ، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌ زۆر فه‌رمووده‌دا فه‌رمانى كردووه‌ به‌ هێشتنه‌وه‌ى رِیش ، وه‌ به‌ڵگه‌ى حه‌رامێتى له‌ په‌رِتووكى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌دا هاتووه‌ .( برِوانه‌ : فتح الباري : 10 / 351 )
دووه‌م : ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌م ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: " ئه‌گه‌ر ده‌رزى ئاسن له‌ سه‌ر پیاوێك دابكوترێت باشتره‌ بۆى له‌وه‌ى ده‌ستى به‌ر ده‌ستى ئافره‌تێك بكه‌وێت بۆى حه‌ڵاڵ نه‌بێت ". ( حديث صحيح )
سێیه‌م : لێكچوون به‌ كافران و رِۆژئاواییان له‌ جل و به‌رگ و گوێگرتن له‌ مۆسیقا و چه‌ند شتێكى تردا ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت :" من تشبه بقوم فهو منهم " ( أحمد : 2 / 50 ، 92 وإسناده حسن ) . . واته‌ : هه‌ركه‌سێك خۆى بشوبهێنێت به‌ هه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌وا له‌وانه‌.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت صلى الله عليه وسلم : " له‌ ناو ئوممه‌تى من چه‌ند كۆمه‌ڵێك په‌یدا ده‌بن كه‌وا زینا و ئاوریشم و عه‌ره‌ق و مۆسیقا حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن " ( رواه البخاري : 5590 معلقا و وصله أبو داود : 4039 ) .

چواره‌م : چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لاى ئافره‌ت به‌ ته‌نها له‌ یه‌ك ژووردا ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : " ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ نه‌چنه‌ لاى ئافره‌ت به‌ ته‌نها ، پیاوێك له‌ ئه‌نێار فه‌رمووى : ئه‌گه‌ر خزمى مێرده‌كه‌ى بێت ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : ئه‌مه‌ مردنه‌ " ( البخاري : 5232 ) .
پێنجه‌م : خۆ دانه‌پۆشین و ده‌رچوونى ئافره‌تان بۆ بازارِ و پارك و شوێنه‌ گشتیه‌كانى تر كه‌ تێكه‌ڵى پیاو و ئافره‌تى تێدایه‌ .
شه‌شه‌م : تایبه‌تكردنى رِۆژى جه‌ژن به‌ سه‌ردانكردنى ( گۆرِستان ) ، وه‌ دانیشتن له‌ سه‌ر گۆرِه‌كان و دابه‌ش كردنى خواردن و شیرینى تیایدا ، وه‌ تێكه‌ڵ بوونى پیاو و ژن ، وه‌ گریان و هاواركردن له‌ سه‌ر مردووه‌كان ، وه‌ دانانى لق و چڵى دارخورما و دارى تر له‌ سه‌ر گۆرِه‌كان كه‌ ئه‌ێڵى نیه‌ له‌ دیندا و بیدعه‌یه‌.( أحكام الجنائز : 254 ) .
حه‌وته‌م : زیاده‌ مه‌سره‌ف كردن و ده‌ست بڵاویه‌كى زۆر كه‌ هیچ سوود و قازانجێكى تێدا نیه‌ . خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[ و لا تبذر تبذيرا ، إن المبذرين كانوا إخوان الشياطين ].( الإسراء : 26، 27 ).

واته‌ : زیاده‌ مه‌سره‌فى مه‌كه‌ن ، چونكه‌ زیاده‌ مه‌سره‌فى له‌ شه‌یتانه‌وه‌یه‌ ، هه‌ركه‌سێك بیكات گوێرِایه‌ڵى شه‌یتانى كردووه‌ .
هه‌شته‌م : وازهێنانى زۆربه‌ى خه‌ڵكى له‌ نوێژكردن له‌ مزگه‌وتدا به‌ بێ هیچ هۆیه‌كى شه‌رعى ، وه‌ هه‌ندێكیشیان ته‌نها نوێژى جه‌ژن له‌ مزگه‌وتدا ده‌كه‌ن ، سوێند به‌ خوا ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ گه‌وره‌كان.
نۆیه‌م : به‌زه‌یى و سۆز نه‌هاتنه‌وه‌ به‌ هه‌ژاراندا و خواردن و جلى جوان له‌ به‌ركردنى منداڵى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌ به‌ر چاوى منداڵى هه‌ژاراندا به‌ بێ هه‌ست كردن به‌ سۆز و هاوكارى و لێپرسینه‌وه‌ , پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " باوه‌رِى ته‌واو نیه‌ هیچ كه‌س له‌ ئێوه‌ تاوه‌كو ئه‌وه‌ى بۆ خۆى پێیخۆشه‌ بۆ براكه‌یشى پێیخۆش نه‌بێت " ( البخاری : 13 ) .
ده‌یه‌م : زیندووكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو شه‌وى جه‌ژن به‌ عیباده‌ت له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكه‌وه‌ ، وه‌ برِوایان وایه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى " هه‌ركه‌سێك شه‌وى جه‌ژنى رِه‌مه‌زان و شه‌وى جه‌ژنى قوربان زیندوو بكاته‌وه‌ ئه‌وا دڵى نامرێت له‌ رِۆژێكدا كه‌ هه‌موو دڵه‌كان ده‌مرن " به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ( موضوع ) و پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم شتى واى نه‌ فه‌رمووه‌ .سلسلة الأحاديث الموضوعة : 520 ، 521 )
بابەتەکانی تر
دوای زیاتر لە بیست ساڵ حزبایەتی‌و پارچەكردنی موسڵمانان هەر لە گومان دا دەژین!! بۆیە دەیانەوێت پەردەپۆشی حزبایەتیەكەیان بكەن بە پەردەی كاری بە كۆمەڵپێویستە زانایان بە بەڵگەوە وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوەحوكمی دواكەوتن لە كاتی دیاری كراوی كاركردنتاوانی كەسێكی ئەمریكی چیە كە ئیسلام لە داعشدا دەبینێت ، و بڕوا ناهێنێت ، و دەمرێت ؟ئادابەكانی كەسی وەڵامدەرەوە باشترین هاوڕێی بێده‌نگ كتێبه‌مانگى بەرزبونەوەى کردەوەکان بۆ لاى خواى گەورەهه‌ركه‌س نه‌زر بكات و نه‌توانێ وه‌فاى پێوه‌ بكات ,چى له‌سه‌ر پێویسته‌ ؟واجبێتی وەڵامدانەی پرسیارەكان لە لایەن ئەهلی عیلمەوەفه‌تواى زانایان سه‌باره‌ت به‌ بانگدان له‌ ڕێگه‌ى ئامێرى ته‌سجیله‌وه‌ مژده‌یه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕى به‌هه‌شته‌وه‌ئایا ئێن ئاڕ تی چی لەئاینی ئیسلام دەوێت ؟!!!ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویى سه‌باره‌ت به‌ وه‌هابیه‌ت(30) سود و خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان