چۆن پێشوازى له مانگى رِهمهزان بكه‌ین ؟
بەروار: 2010/08/02سەردارن: 4076
إن الحمد لله ، نحمده ، ونستعينه ، ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، وسيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا ه ادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، و أشهد أن محمدا عبده ورسوله ..
أما بعد :
هه‌رهه‌موومان كه میوانێكمان دێت چه‌ند رِۆژێك پێشوه‌خت تێ ئهفكرین بۆ ئه‌وه‌ى چۆن بێشوازى له‌و میوانه بكه‌ین ، جارى واش هه‌یه نازانین ئه‌و میوانه شایسته‌ى ئه‌و رِێز و ماندو بوونه‌یه ؟ باش بێت یان خراپ له ئه‌نجامدا بۆ مرۆڤێكى ئه‌كه‌ین ، رِاسته منیش پێم وایه مرۆڤ جێگاى رِێزگرتنه به‌ڵام كاممان به هه‌فته‌یه‌ك بیرمان كردۆته‌وه و له خۆمان پرسیوه ئایا چۆن پێشوازى له‌و میوانه بهرِێزه بكه‌ین كه ساڵى یه‌ك جار سه‌ردانمان ئه‌كات ؟ كه ئه‌ویش مانگى رِهمهزانى پیرۆزه ؟ پرسیارێكه و زۆربه‌مان خۆمانى لێ ئه‌دزینه‌وه لـــــهكــاتێكدا ( معلى ) ى كورِى ( فضل) ئه‌ڵێت : (( پێشینه‌كان مانگى به‌ر له‌هاتنى رِهمهزان له‌خوا ئهپارِانهوه كه خواى گه‌وره بیانگه‌یه‌نێته مانگى رِهمهزان )) ، ئه‌مه پێشوازى كردنه كه‌چى خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه زۆریان بۆ ئاهه‌نگ و خۆشیه‌كان خۆیان ئاماده ئه‌كه‌ن به‌ڵام ئایا چۆن خۆمان بۆ رِهمهزان ئاماده كردووه ؟ ئایا برِیارى تهوبهكردنتان داوه؟ برِیارت داوه واز له تاوانه‌كانت بهێنیت ؟ هه‌وڵى ئه‌وه‌ت داوه پهرِهیهكى نوێ هه‌ڵبده‌یته‌وه ؟ هیچ پلانێكى دارِێژراوت هه‌یه بۆ ئه‌م مانگه ؟ چه‌ندین پرسیاری تریش .
براى به‌رێز و خوشكى به حیشمه‌ت : وه‌ك برایه‌كى دڵسۆز پێتان ئه‌ڵێم به‌رنامه‌ى مانگى رِهمهزانتان به ته‌وبه‌كردن و گهرِانهوه ده‌ست پێبكه‌ن ، هه‌وڵبده‌ن به ته‌وبه‌كردن پێشوازى له‌م مانگه بكه‌ن ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : [ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ] ( النور : 31 ) .
واته : ئه‌ى ئیمان داره‌كان هه‌مووتان ته‌وبه بكه‌ن و بگهرِێنهوه بۆ لاى په‌روه‌ردگارتان تا رِزگار و سه‌ركه‌وتوو بن .
هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ :[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحاً عَسَى رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ ] ( التحريم : 8 ) .
واته : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوهرِتان هێناوه بگهرِێنهوه بۆ لاى خوا به ته‌وبه و گهرِانهوهیهكى یه‌كجارى تا په‌روه‌ردگارتان له گوناهو تاوانه‌كانتان خۆش ببێ .
ته‌وبه‌كردن سه‌ره‌تاى رِێگاى خۆشبه‌ختیه ، هه‌موومان تاوانكارین و پێویستمان به ته‌وبه‌كردن هه‌یه ، با پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بكه‌ینه پێشه‌وامان ئه‌و زاته‌ى سهرهرِاى هه‌ڵگرتنى تاوان له سه‌رى رِۆژانه ته‌وبه‌ى ئه‌كرد وه‌ك فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : " توبوا إلى الله تعالى ، فإني أتوب إليه كل يوم مائة مرة " ( صحيح الجامع الصغير / 3005 ) .
واته : بگهرِینهوه بۆ لاى خوا به ته‌وبه‌كردن چونكه من له رِۆژێكدا سه‌د جار ته‌وبه ئه‌كه‌م و داواى لێ‌خۆش بوون ئه‌كه‌م .
ئه‌وه‌شمان له‌یاد بێت تاوانه‌كانمان هه‌رچه‌نده زۆر و گه‌وره‌بن ئه‌وا رِهحمهت و به‌زه‌یی خواى په‌روه‌ردگار زۆرتر و گه‌وره‌تره .
په‌روه‌ردگارمان ده‌رگایی ته‌وبه‌كردن له مه‌غریبان ئه‌كاته‌وه تا وه‌كو خۆر هه‌ڵهاتن دایناخات شه‌وانیش دائه‌به‌زێ بۆ ئاسمانى دوونیا هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :" ينزل الله في كل ليلة إلى سماء الدنيا ، فيقول : هل من سائل فأعطيه ؟ هل من مستغفر فأغفر له ؟ هل من تائب فأتوب عليه ؟ حتى يطلع الفجر " ( رواه مسلم ) .
واته : خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو شه‌وێك دێته ئاسمانى دونیا ـ دابه‌زینێك لایه‌ق بێت به گه‌وره‌یى و جه‌لالى خۆى ـ و ده‌فه‌رمووێت : ئایا داواكارێك هه‌یه پێی ببه‌خشم ؟ یان كه‌سێك هه‌یه داواى لێخۆشبوو‌ن بكات بۆ ئه‌وه‌ى لێیخۆشبم ؟ یان كه‌سێك هه‌یه تۆبهبكات بۆ ئه‌وه‌ى لێى ببورم ؟ ئه‌وه‌ش تاكو فه‌جر ( گزنگ ) ده‌رده‌كه‌وێت .
ده‌با ئه‌م هه‌له له ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین ، ئاسانه هیچ پاره‌ى تێ ناچێت ته‌نها پێویستى بهرِاست گۆیى و له خوا ترسان و پارِانهوه هه‌یه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و كارانه ئه‌نجام بده‌ین كه ده‌بنه هۆى گیرابوونى دووعا و قبوڵبوونى تهوبهكانمان ، وه‌ك شه‌ونوێژ و زیكر و دووعا و قورئان خوێندن و دووركه‌وتنه‌وه له تاوان ، پێویست ئه‌كات سوپاس گوزارى په‌روه‌ردگارمان بین كه مانگى رِهمهزانى پێبه‌خشیوین ده‌با ئه‌م دیاریه جوانه به‌هه‌ل بزانین و له ده‌ستى خۆمانى نه‌ده‌ین و به تۆبه كردن و گهرِانهوه بۆ لاى په‌روه‌ردگار پێشوازى له مانگى رِهمهزان بكه‌ین با پێشوازیهكهمان وه‌كو پێشوازى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوهڵانى بێت كه ده‌یفه‌رموو : " أتاكم شهر رمضان شهر مبارك فرض الله عليكم صيامه تفتح فيه أبواب الجنة وتغلق فيه أبواب الجحيم وتغل فيه مردة الشياطين وفيه ليلة هي خير من ألف شهر من حرم خيرها فقد حرم " ( صحيح الجامع الصغير / 55 ) .
واته : ئه‌وا مانگى رِهمهزانتان به‌سه‌ردا داهات ، كه مانگێكى پیرۆز و به به‌ره‌كه‌ته ، خواى په‌روه‌ردگار رِۆژووى ئه‌و مانگه‌ى له سه‌ر فه‌رزكردوون ، تیایدا ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه و دهگاكانى دۆزه‌خى تێدا داده‌خرێن ، شه‌یتانه سه‌ركه‌شه‌كانى جنۆكه‌ى تێدا كۆت ده‌كرێت ، وه شه‌وێكى تێدایه خێر و چاكه‌ى له هه‌زار مانگ چاكتره ، ئه‌و كه‌سه‌ى له خێر و چاكهكهى بێبه‌ش بێت ئه‌وا بێبه‌ش بووه .
هاوه‌ڵانیش شه‌ش مانگ پێش هاتنى مانگى رِهمهزان له‌خوا ئهپارِانهوه كه بگه‌نه مانگى رِهمهزان ، هه‌روه‌ها ( ابن كثير ) ئه‌ڵێت : (( پارِانهوهى یه‌كێ له پێشینه‌كان بریتى بووه له : ئه‌ى خوایه بمگه‌یه‌نه به مانگى رِهمهزان و مانگى رِهمهزانیش بگه‌یه‌نه بهمن ، وه ئه‌و مانگه‌م بۆ به‌ره سه‌ر به قبوڵ بوونى ئه‌و پهرهستنهى كه كردومه تیایدا )) ، ئه‌مه‌یه پێشوازى كردنى رِاستهقینه ئه‌مه‌یه خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى رِهمهزان ده‌با ئێمه‌ش هه‌وڵ بده‌ین خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ مانگى رِهمهزان به دارِشتنى كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ى به سوود بۆ خۆمان و ده‌ورو به‌رمان .