له ده‌رگاكانی چاكه‌كردن له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا
بەروار: 2010/08/11سەردارن: 838نوسەر: مامۆستا مجید حمید
خوای په‌روه‌ردگار مانگی ره‌مه‌زانی به چه‌ند خه‌سڵه‌تێك له مانگه‌كانی تری جیا كردووه‌ته‌وه گه‌وره‌ترین ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ئه‌وه‌یه كه پاداشتی كاری چاكه به چه‌نده‌ها جار ده‌درێته‌وه وه خوای په‌روه‌ردگار به بێ ژماردن پاداشتی كرداره‌كان ده‌داته‌وه بۆیه حه‌زمان كرد لێره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و ده‌رگا چاكانه بخه‌ینه روو كه له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت :-
1- رۆژوو گردنی مانگی ره‌مه‌زان به‌و مه‌رجه‌ی كه باوه‌رِی به فه‌رز بوونی هه‌بێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌رِوانی پاداشتی لێ بكات / پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت :0 (( من صام رمضان إيماناً وأحتسابا ً غفر له ما تقدم من ذنبه)) متفق علیه , واته :- هه‌ر كه‌سێك رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان بگرێت به مه‌رجێ برِوای به فه‌رزێتی ئه‌م كاره هه‌بێ و چاوه‌رِوانی پاداشتی رۆژی دوایی بێت ئه‌وا خوای میهره‌بان له هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ی كه كردوویه‌تی خۆش ده‌بێت ))
2- زیندوو كردنه‌وه‌ی شه‌وانی مانگی ره‌مه‌زان به خوا په‌رستی به باوه‌رِه‌وه و چاوه‌روانی پاداشتیش بكات , پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((من قام رمضان إيماناً واحتساباً غُفِرَ له ما تقدَّم من ذنبه)) [متفق علیه].
هه‌ركه‌سێ شه‌وانی مانگی ره‌مه‌زان به خواپه‌رستی زیندوو بكاته‌وه به باوه‌رِه‌وه و چاوه‌رِوانی پاداشتی لێ بكات له خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وا خوای میهره‌بان له هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ی كه كردوویه‌تی خۆش ده‌بێت ))
3- زۆر به‌خشینی پاره و پول له‌م مانگه‌دا : ((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم أجود الناس، وكان أجود ما يكون في رمضان حين يلقاه جبريل فيدارسه القرآ‌ن، وكان جبريل يلقاه كل ليلة فيدارسه القرآ‌ن، فلَرسول الله صلى الله عليه وسلم حين يلقاه جبريل أجود بالخير من الريح المرسلة)) [متفق علیه].
واته: ((پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له هه‌موو كه‌س زیاتر به‌خشنده تر بوو وه له مانگی ره‌مه‌زاندا له هه‌موو كاتێك زیاتر به‌خشنده تر ده‌بوو كاتێ كه جبریل (علیه السلام ) ده‌هات بۆ لای و قورئانی فێر ده‌كرد , وه جبریل (علیه السلام)هه‌موو شه‌وێك ده‌هات بۆ لای و فێری ده‌كرد وه كاتی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له جبریله‌وه ئه‌و وانانه‌ی وه‌رده‌گرد له بایه‌كی نێردراو زیاتر به‌خشنده تر ده‌بوو )) متفق علیه .
4- ناندانی رۆژووان / پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((من فطَّر صائماً كان له مثل أجره غير أنه لا ينقص من أجر الصائم شي‌ء)) [رواه أحمد وصححه الألباني].
واته : هه‌ر كه‌سێ نانی رۆژووانێك بدات ئه‌وا وه‌كو پاداشته‌كه‌ی ئه‌وی هه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی له پاداشتی رۆژووانه‌كه كه‌م ببێته‌وه )) رواه ڕحمد وێححه الالبانی .
5- زۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له‌م مانگه‌دا /پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((الصيام والقرآن يشفعان للعبد يوم القيامة، يقول الصيام: أي رب منعته الطعام والشهوة فشفعني فيه، ويقول القرآ‌ن: منعته النوم بالليل فشفعني فيه، قال: فيشفََّعان)) [رواه أحمد وصححه الألباني].
واته : (( رۆژوو و قورئانی پیرۆز شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ن بۆ خاوه‌نه‌كانیان له رۆژی دوایی دا رۆژوو ده‌ڵێت :- په‌روه‌ردگارم خواردن و ئاره‌زووكانم له دونیادا لێ قه‌ده‌غه كردبوو خوایه له به‌ر من لێی خۆش به , قورئانیش ده‌ڵێت :- منیش شه‌وان خه‌وم لێ قه‌ده‌غه كردبوو , جا خوایه له به‌ر من لێی خۆشبه , پاشان فه‌رمووی :- خوای په‌روه‌ردگار له به‌ر ئه‌وان لێی خۆش ده‌بێت , واته :- هه‌ردوو ده‌بن به شه‌فاعه‌ت كار بۆی .)) رواه أحمد وصححة الالباني .
6- تێكۆشانێ زیاتر له ده شه‌وی دواییدا : ((فقد كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا دخل العشر شدّ مئزره، وأحيا ليله، ,أيقظ أهله)) [متفق علیه].
واته : (( پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر ده شه‌وی كۆتایی بهاتایه پشتی لێ ده‌به‌ست (واته: دوور ئه‌كه‌وته‌وه له جووت بوون له گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا ) و شه‌وه‌كانی زیندوو ده‌كرده‌وه خێزانه‌كانیشی به خه‌به‌ر ده‌هێنا . )) متفق علیه .
7- گه‌رِان به دواى (لیله القدر) دا , له به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم):- (( له تاكه‌كانی ده شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زاندا بگه‌رِێن به دوای شه‌وی قه‌دردا )) متفق علیه , وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌ڵێت :- (( هه‌ر كه‌سێ شه‌وی قه‌در زیندوو بكاته‌وه و باوه‌رِی پێی هه‌بێ و چاوه‌رِێی پاداشتی خوا بێ , ئه‌وا خوای گه‌وره له تاوانه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت )) متفق علیه .
8- عه‌مره كردن له مانگی ره‌مه‌زاندا له به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت : ((عمرة في رمضان تعدل حجة - أو قال - حجة معي)) [متفق علیه].واته : (( عه‌مره‌یه‌ك له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌رانبه‌ر به حه‌جێكه _ یان فه‌رمووی _ حه‌جێك له گه‌ڵ مندا )) متفق علیه .
9- مانه‌وه له مزگه‌وت / چونكه (( پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له ده رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه تاكۆ كۆچی دوایی كرد )) متفق علیه وه له ریوایه‌تی (البخاري) دا (( پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له هه‌موو ره‌مه‌زانێك ده رۆژ له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه , به‌ڵام كاتێك ئه‌و ساڵه‌ی كه تێیدا وه‌فاتی كرد بیست رۆژ مایه‌وه )) له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه تاكۆ كۆچی دوایی كرد )) متفق علیه وه له ریوایه‌تی (البخاري) دا (( پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له هه‌موو ره‌مه‌زانێك ده رۆژ له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه , به‌ڵام كاتێك ئه‌و ساڵه‌ی كه تێیدا وه‌فاتی كرد بیست رۆژ مایه‌وه ))
10- زۆر یادكردنی خوای گه‌وره و پارِانه‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره , چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی :- (( هه‌موو موسڵمانێك له هه‌موو شه‌و و رۆژێكی دا _واته له مانگی ره‌مه‌زاندا _ دوعایه‌كی هه‌یه كه خوای گه‌وره وه‌ڵامی ده‌داته‌وه . رواة البزار وصححة الالباني وه ده‌فه‌رموێت(صلى الله عليه وسلم) :- (( سێ كه‌س پارِانه‌وه‌كه‌یان وه‌ڵام ده‌درێته‌وه :- پارِانه‌وه‌ی رۆژووانێك و پارِانه‌وه‌ی سته‌م لێكراوێك و پارِانه‌وه‌ی مسافرێك )) رواه البيهقي وصححة الالباني . .
11- سور بوون له سه‌ر ئه‌نجامدانی پێنج نوێژه فه‌رزه‌كه له گه‌ڵ موسڵماناندا به‌جه‌ماعه‌ت وه پارێزگاری كردن له نوێژه سوننه‌ته‌كان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((ما من امرئ مسلم تحضره صلاة مكتوبة، فيحسن وضوءها وخشوعها، وركوعها إلا كانت كفارة لما قبلها من الذنوب ما لم تؤت كبيرة، وذلك الدهر كله)) [رواه مسلم].
واته : (( ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك كاتی نوێژی فه‌رز هات و موسڵمانێك به جوانی ده‌ست نوێژی گرد و به جوانی و به خشوعه‌وه نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجامدا ئیلا ده‌بێته هۆی كه‌فاره‌تی تاوانه‌كانی كه له‌وه و پێش ئه‌نجامی دابێت به مه‌رجێك تاوانه گه‌وره‌كانی نه‌كردبێت , ئه‌ویش هه‌موو ساڵه‌كه )) رواه مسلم .
12- دوور كه‌وتنه‌وه له قسه‌ی پرِو پوچ و بێ سوود :- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ڵێت :- (( رۆژوو ته‌نها خۆگرتنه‌وه نییه له خواردن و خواردنه‌وه به‌ڵكو رۆژوو بریتییه له خۆگرتنه‌وه له وته‌ی پرِ و پوچ و بێ سوود ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك جوێنی پێ دای یان نه‌زانینێكی به‌رانبه‌رت ئه‌نجامدا ئه‌وا پێی بڵێ :- من به رۆژووم , من به رۆژووم .)) وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ((ومن لم يدع قول الزور والعمل به والجهل، فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه)) [رواه البخاری].
واته : ئه‌گه‌ر رۆژووان واز نه‌هێنێ له وته‌ی درۆ و كرده‌وه‌و پێكردنی ئه‌وا خوای به توانا و گه‌روه پێویستی به‌وه نییه واز له خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ی بێنێت .
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين