به‌رنامه‌یه‌كی پێشنیار كرا‌و بۆ خوشكی موسڵمان له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا
بەروار: 2010/08/11سەردارن: 1179نوسەر: مامۆستا مجید حمید
الحمد لله وحدة والصلاة والسلام على من لا نبي بعده :- وبعد :-
وا تێبینی ده‌كرێت كه زۆربه‌ی ئافره‌تانی موسڵمانان زۆربه‌ی رۆژانی مانگی ره‌مه‌زان تێده‌په‌رِێ له كاتێكدا ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌من و خۆیان به شتێكه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن كه نه سوودی بۆ دونیایان هه‌یه و نه بۆ دوا رۆژی خۆیان به‌و بۆنه‌یه‌وه حه‌زمان كرد كه به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه دابنێین كه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا په‌یرِه‌وی بكات :-
1- خوشكی موسڵمان له پێش نوێژی به‌یانی له خه‌و هه‌ستێت به مه‌به‌ستی پارشێو كردن له سه‌ر فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌و كاره (( پارشێو بكه‌ن چونكه له پارشێودا به‌ره‌كه‌ت هه‌یه )) وه سوننه‌ت وایه كه پارشێو دوا بخرێت .
2- خۆ ئاماده كردن بۆ نوێژی به‌یانی به ده‌ست نوێژ گردن و چاوه‌رِوانی بانگی به‌یانی , ئه‌مجار ئه‌نجامدانی سوننه‌تی به‌یانی پاش دڵنیا بوون له ده‌ركه‌وتنی شه‌به‌ق چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم ) له هیچ كاتێكدا وازی لێ نه‌هێناوه نه له سه‌فه‌ردا و نه له شاردا .
3- سوور بوون له سه‌ر ئه‌نجامدانی ویرده‌كانی پاش نوێژه‌كان به تایبه‌تی له پاش ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی وه‌ك (سبحان الله) و ( لا اله الا الله ) و ( الحمد لله ) و ( الله أكبر )
4- مانه‌وه له جێگای نوێژ كردنه‌كه‌ی تاكو رۆژهه‌ڵات یادی خوای گه‌وره بكات .. قورئان بخوێنێ .. ویرده‌كانی به‌یانیان دوو باره بكاته‌وه .. ئه‌مجار دوو ركات نوێژ بكات بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی حه‌جێك و عه‌مره‌یه‌كی ته‌واوی ده‌ست بكه‌وێ .
5- له پاش ئه‌وه هه‌ندێ پشوو بدات و بخه‌وێ تاكو هێز و توانای خۆی جارێكی تر كۆ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست نه‌بێت به ده‌وامێكه‌وه یان به قوتابخانه‌وه ئه‌مجار له پێش نیوه‌رۆ هه‌ستێت و نوێژی چێشته‌نگاو (ضحى) ئه‌نجام بدات و خۆی ئاماده بكات بۆ نوێژی نیوه‌رِۆ .
6- ده‌بێ خوشكی رۆژووان به‌شێك له قورئان دیاری بكات كه له شه‌و رۆژدا بیخوێنێته‌وه یان له كاتی بێ كاری‌دا چونكه خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له مانگی ره‌مه‌زاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه , چونكه له‌م مانگه‌دا قورئان دابه‌زیوه .. خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ} (185) سورة البقرة هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی قورئان و گوێگرتن لێی له‌م مانگه‌دا له گه‌وره‌ترین ئه‌و كارانه‌یه كه له خوای گه‌وره نزیك ده‌بیته‌وه و له پیرۆزترین تاعه‌ته‌كانه , به لای كه‌مه‌وه ده‌بێت خوشكی موسڵمان جارێك قورئان خه‌تم بكات له‌و مانگه‌دا .
7- ئه‌گه‌ر بانگی عه‌سری دا ئه‌وا تۆیش له گه‌ڵیدا دوو باره‌ی بكه‌ره‌وه و ئه‌مجار نوێژه فه‌رزه‌كه بكه و ویرده‌كانی پاش نوێژت له یاد نه‌چێت .
8- ئه‌نجامدانی پێویستییه‌كانی ماڵه‌وه له ئاماده كردنی خواردن و ئاماده‌كردنی ئه‌وه‌ی كه خێزان پێویستی پێیه‌تی به بێ زیاده ره‌وی و ئیسراف كردن .
9- دانانی كاتێكی تایبه‌ت له پێش بانگی مه‌غریب بۆ ویرده‌كانی ئێواره و پارِانه‌وه چونكه له‌و كاته‌دا پارِانه‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌ه .
10- ئه‌گه‌ر بانگده‌ر بانگی مه‌غریبی دا وا باشه په‌له بكرێت له به‌ربانگ كردن‌دا له سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم ) كه ده‌فه‌رموێت: ( لا يزال الناس بخير ما عجلوا الفطر ) واته: (( خه‌ڵكی له چاكه و خه‌یردان تاكو په‌له بكه‌ن له به‌ربانگ كردن‌دا )) ئه‌مجار له سه‌رتای كاته‌كه‌یدا نوێژی مه‌غریب ئه‌نجام بده .
11- خۆ ئاماده كردن بۆ نوێژی عیشا و ته‌راویح له گه‌ڵ ره‌چاو كردنی ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه :_
ڕ- سوننه‌ت وایه كه ئافره‌ت نوێژی ته‌راویح له ماڵه‌وه بكات و ئه‌مه باشتره له سه‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ):(( رێگر مه‌بن به‌رانبه‌ر هاتنی ئافره‌تان بۆ مزگه‌وته‌كانی خوا وه ماڵه‌كانیان باشتره بۆیان )) رواه مسلم وه بۆی هه‌یه له مزگه‌وت نوێژ بكات .
ب- ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی نوێژ ده‌رچوو بۆ مزگه‌وت ئه‌وا بۆی نییه بۆنی خۆش له خۆی بدات و یان به پۆشاكی ناشه‌رعی یه‌وه ده‌رچێت چونكه ئه‌وه كاری خراپی لێ ده‌بێته‌وه .
ت- تێكه‌ڵی پیاوان نه‌بێت له پاش ده‌رچوونی له نوێژی ته‌راویح .
12- هه‌وڵ بده‌یت كه زوو بخه‌وێت له پاش نوێژی ته‌راویح چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) پێی ناخۆش بووه كه له پاش نوێژی عیشا دا‌نیشێت بۆ گفت و گۆ كردن .
له كۆتاییدا ئه‌مه چه‌ند پێشنیارێك بوو داوا له خواى گه‌وره ده‌كه‌ین كه ببێته جێگای سوودی هه‌مووو لایه‌ك له م مانگه پیرۆزه‌دا
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين