ئامۆژگاریه‌ك له‌باره‌ی هاتنی مانگی رِهمهزان
بەروار: 2010/07/31سەردارن: 4292نوسەر: علي عبد الله
موعهللای كورِی فهضل ده‌ڵێت پێشینه‌كان (صه‌حابه و تابیعییه‌كان) له شه‌ش مانگی به‌ر له هاتنی رِهمهزان له خوا دهپارِانهوه كه خوای گه‌وره بیانگه‌یه‌نێته مانگی رِهمهزان، وه له‌پاش هاتنی رِهمهزانیش شه‌ش مانگ دهپارِانهوه له‌خوا كه په‌رستنی ئه‌و مانگه‌یان لی وه‌ربگرێت.
وه هه‌روه‌ها یحی بن ابی كثير ده‌ڵێت: پارِانهوهی یه‌كێ له پێشینه‌كان بریتی بووه له: ئه‌ی خوایه بمگه‌یه‌نه به مانگی رِهمهزان و مانگی رِهمهزانیش بگه‌یه‌نه به من، وه ئه‌و مانگه‌م بۆ به‌ره سه‌ر به قه‌بوڵ بوونی ئه‌و په‌رستنه‌ی كه كردوومه تێیدا.
گه‌یشتن به مانگی رِهمهزان و به رِۆژوو بوون تێیدا نیعمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خوای گه‌وره یارمه‌تی بدات له‌سه‌ر ئه‌م په‌رستنه.
وه به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه كه باسی سێ كه‌سه‌كه ده‌كات كاتێك كه دوانیان شه‌هید ده‌بن، له پاشان ئه‌وی تریان ده‌مرێت له‌دوای ئه‌وان له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی، وه له خه‌ودا ده‌بینرێ كه پێش دوو شه‌هیده‌كه كه‌وتۆته‌وه بۆ به‌هه‌شت، له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ((ئایا كه‌سی سێیه‌م ساڵێك نه‌مایه‌وه دوای دوو شه‌هیده‌كه، وه له‌م ساڵه‌دا نه‌گیشته مانگی رِهمهزان و به رِۆژوو نه‌بوو، وه ئه‌و هه‌موو نوێژ و كرنوشهی بۆ خوا نه‌برد له‌و ساڵه‌دا، كه‌واته ماوه‌ی نێوان ئه‌م دوو شه‌هیده وه‌كو ماوه‌ی نێوان ئاسمان و زه‌وییه)) [رواه البيهقي وصححه الالباني في صحيح الجامع (1/281) رقم (1316).]
هه‌ر كه‌سێك به‌زه‌یی به خه‌ڵكدا بێته‌وه له‌و مانگه‌دا، ئه‌وا خواش به‌زه‌یی به‌ودا دێته‌وه، وه هه‌ركه‌سێك بێ به‌ش بێت له‌خێری ئه‌م مانگه، ئه‌وه بێ به‌ش ده‌بێت له خێر و پاداشتی خوا، وه هه‌ركه‌سێك له‌م مانگه‌دا هه‌وڵی توێشوی دوا رِۆژ نه‌بێت ئه‌وا به‌دبه‌خته.
هه‌روه‌ك شاعیر ده‌ڵێت:
أتي رمضان مزرعة العباد
لتطهير القلوب من الفساد
فأد حقوقه قولاَ وفعلا
و زادك فاتخذه للمعاد
فمن زرع الحبوب وما سقاها
تأوه نادماً يوم الحصاد
واته مانگی رِهمهزان ـ كه كێڵگه‌ی به‌نده‌كانه ـ هات بۆ پاك كردنه‌وه‌ی دڵه‌كان له خراپه، كه‌وابوو مافی ئه‌م مانگه بده به قسه و كرده‌وه، وتوێشوی خۆت ئاماده بكه بۆ رِۆژی دوایی. وه هه‌ركه‌سێك تۆوی دانه‌وێڵه برِوێنێت و ئاوی نه‌دات، ئاخی په‌شیمانی هه‌ڵده‌كێشێت له رِۆژی دروونه‌وه‌ی به‌رهه‌مدا.
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره خۆت وون كردووه لێمان، وا رِۆژی ئاشت بوونه‌وه نزیك بۆوه، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌رده‌وام له زیان و زه‌ره‌ردایه، وا رِۆژی بازرگانی و قازانج كردن هات، وه هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌م مانگه‌دا قازانج نه‌كات، ئه‌دی له چ كاتێكدا قازانج ده‌كات. وه هه‌ركه‌سێك نزیك نه‌بێته‌وه له دۆستایه‌تی كردن له‌و مانگه‌دا ئه‌وه به‌رده‌وام هه‌ر دوور ده‌بێت.
شاعیر ده‌ڵێت:
أناس أعرضوا عنا
بلا جرم ولا معنى
أساؤوا ظنهم فينا
فه‌لا أحسنوا الظنّا
فإن عادوا لنا عُدنا
وإن خانوا فما خُنا
فإن كانوا قد استغنوا
فإنا عنهم أغنا
واته ئایا خه‌ڵك پشتی له ئێمه كردووه به‌بێ تاوان و بێ مانا، ئایا گومانی خراپ به ئێمه ده‌به‌ن، ئه‌وه بۆچی گومانی چاكمان پێ نابه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان گهرِانهوه بۆمان ئێمه‌ش دهگهرِێینهوه، وه ئه‌گه‌ر خیانه‌تمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن ئه‌وا ئێمه خیانه‌ت ناكه‌ین وه ئه‌گه‌ر خۆیان بێ پێویست بزانن له ئێمه، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌وان بێ پێویست ترین.
چه‌ند جار بانگ ده‌ر بانگ ده‌كات: (حي علی الفلاح) وه‌ره بۆ سه‌رفرازی به‌ڵام تۆ گاڵته‌ت پێ دێت؟! وه چه‌ندین جار بانگ ئه‌كرێی بۆ كاری چاكه به‌ڵام تۆ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر خراپه؟!
إذا رمضان أتى مقبلاً
فأقبل فبالخير يستقبل
لعلك تخطئه قابلاً
وتأتى بعذر فلا يقبل
واته: مانگی رِهمهزان به‌ره‌و رِووت هات، ده‌ی تۆش به‌ره‌و رِووی برِۆ.
چه‌ندین كه‌س هه‌بوو به هیوای ئه‌وه بوو كه بهرِۆژو بێت له‌م مانگه‌دا به‌ڵام هیواو و ئاواته‌كه‌ی خیانه‌تی له‌گه‌ڵ كرد‌و پێش هاتنی رِهمهزان چووه ناو تاریكایی قه‌بره‌وه. وه چه‌ندین كه‌س هه‌بووه رِۆژێك پێشوازی لێ كرد و ئه‌م رِۆژهی ته‌واو نه‌كرد، وه زۆر كه‌س هه‌بوو به‌هیوای ئه‌وه بووه به‌یانی بهرِۆژوو بێت به‌ڵام نه‌گه‌یشت پێی. ئێوه ئه‌گه‌ر بتان زانیبا كاتی مردنتان چ كاتێكه، ئه‌وه رِقتان له هیواو ئاوات خواستن ده‌بووه‌وه.
عومه‌ری كورِی عبدالعزیز له كۆتا وتاریدا فه‌رمووی:
((ئێوه هه‌روا به‌گاڵته دروست نه‌كراون وه وازتان لێ ناهێنرێت به خۆرِایی و بێ سود، ئێوه كاتێكتان بۆ دیاری كراوه كه خوای گه‌وره تێیدا داده‌به‌زێ بۆ برِیاردان له‌نێوان به‌نده‌كانی، وه بهرِاستی هیوا برِاو و زه‌ره‌ر مه‌نده هه‌ركه‌سێك له رِهحمهتی خوای گه‌وره ده‌رچێت ـ كه هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه ـ و بێ به‌ش بێت له به‌هه‌شت كه فراوانیهكهی فراوانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی گرتۆته‌وه.
ئایا نابینن ئێوه له پاشماوه‌و میراتی خه‌ڵكانی پێش خۆتان، وه ئه‌وانه‌ی دێن له‌دواتان ئه‌م میراته ده‌گرن؟ هه‌ر به‌و شێوه‌یه تا ده‌گه‌ن به خوای گه‌وره. وه هه‌موو رِۆژێك هه‌ندێكتان دهگهرِێنهوه لای خوا و برِیاری مردنی بۆ دراوه، ته‌مه‌نی كۆتایی هات، ئێوه‌ش ماڵئاواییان لێ ده‌كه‌ن، له‌ناو چاڵی زه‌ویدا به‌جێی ده‌هێڵن كه سه‌رین و رِایهخی تێدا نیه، ئه‌و مردووه له كرده‌وه پچرِاو جیا بۆوه له خۆشه‌ویستان و، نیشته‌جێی ناو گڵ بووه، وه به‌ره‌و رِووی لێ پرسینه‌وه بۆوه. په‌یوه‌ندی نه‌ما به‌وه‌ی كه بهرِێی كرد به‌ڵام هه‌ژاره بۆ ژیانی له‌مه‌و دوای، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا له خوا بترسن پێش دابه‌زینی مردن و كاتی هاتنی، وه من ئه‌و قسانه‌تان پێ ده‌ڵێم وه نازانم خه‌ڵك چه‌ند تاوانباره ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌زانم من خۆم چه‌نده زۆر تاوانبارم. به‌ڵام من داوای لێبوردن له خوا ده‌كه‌م و دهگهرِێمهوه لای ئه‌و)).
له‌پاشان لایه‌كی عه‌بایه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌و ده‌ستی كرد به گریان و هاواری كرد و هه‌نسكی دا. له‌پاشان له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه دابه‌زی و نهگهرِایهوه سه‌ر مینبه‌ره‌كه هه‌تا مرد. رِهحمهتی خوای لێ بێت.
وه شاعیر ده‌ڵێت:
يا ذا الذي ماكفاه الذنب في رجب
حتى عصى ربه في شهر شعبان
لقد أظلك شهر الصوم بعدهما
تُصيِّره أيضاً شهر عصيان
واتل القرآ‌ن وسبح فيه مجتهدا
فإنه شهر تسبيح و قرآن
واحمل على جسد ترجو النجاة له
فسوف تضرم أجساد بنيران
كم كنت تعرف م‌من صام في سلف
من بين أهل وجيران وإخوان
أفناهم الموت واستبقاك بعدهم
حيا فما أقرب القاصي من الدانى
ومعجب بثياب العيد يقطعها
فأصبحت في غد أثواب أكفان
حتى متى يُعمِّر الانسان مسكنه
مصير مسكنه قبر لإنسان
واته ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه وازی نه‌هێنا له تاوان كردن له مانگی رِجهب دا، وا سه‌رپێچی په‌روه‌ردگاری كرد له مانگی شه‌عبانیش دا. وه بهرِاستی وا مانگی رِۆژووش له‌دوای ئه‌و دوو مانگانه باڵی كێشا به‌سه‌رتا، كه‌واته ئه‌م مانگه‌ش مه‌كه به مانگی سه‌رپێچی كردن. هه‌وڵ بده زیكر و قورئانی تێدا بخوێنه، چونكه ئه‌وه مانگی زیكر و قورئان خوێندنه، خۆت هیلاك بكه و یارمه‌تی لاشه‌یه‌ك بده كه ده‌ته‌وێ رِزگاری بكه‌ی، چونكه له‌مه‌ودوا زۆرێك له لاشه‌كان به ئاگر ده‌سوتێنرێن.
تۆ چه‌ندین كه‌ست ده‌بینی كه بهرِۆژو بوون له‌پێش تۆ له خزم و دراوسێ و براكانت. كه‌چی مردن ئه‌وانی له‌ناو برد و له‌دوای ئه‌وان تۆی به‌زیندوویی به‌جێ هێشت. ئای ئه‌و مردنه‌ی به‌دوری ده‌زانی چه‌ند نزیكه !
هی وا بووه دڵی خۆش بوو به‌جله‌كانی جه‌ژنی، به‌ڵام بۆ به‌یانی لێی بوون به كفنی ناو گۆر!.
تا كه‌ی مرۆڤ جێگای نیشته‌جێ كاتیه‌كه‌ی خۆی ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه، كه بێگومان ئه‌و شوێنه‌ی رۆژێك له رۆژان ده‌بێت به گۆرِی كه‌سێك !.
(إنّما سُميت الدُنيا لأنها دَنَت، و إنّما سُميَّ لأنَهُ يميل) / الامام سفيان الثوري (رحمه الله).[انظر: (الحلية) لابي نعيم الاصبهاني (7/10), و(المجالسة) للدينوري برقم (68) وقال محققه: سنده حسن.]
واته: دونیا بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه چونكه ئاده‌میزاد كه‌م نرخ و سوك ده‌كات وه (مال/ واته: پاره) بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه چونكه ئاده‌میزاد لار ده‌كاته‌وه و له خشته‌ی ده‌بات.