یه‌كێكى تر له كۆسپه گه‌وره‌كانى به‌رده‌م لاوان به‌تاڵى و گرنگى نه‌دانه به كات ، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس : الصحة و الفراغ " بۆیه پێویسته له سه‌ر لاوان نرخى كاته‌كانیان بزانن ، چونكه كات ژیانه ، هه‌ر رِۆژێكى لێ برِوات تا رِۆژى قیامه‌ت ناگه‌رِێته‌وه ، ته‌مه‌ن چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌كه ، و خوله‌كه‌كان ته‌مه‌نه‌كان ده‌رِوخێنن ، مردنیش كتوپرِ دێت ، و گۆرِیش سندوقى چاكه‌كانه .
دقات قلب المر‌ء قائلة له إن الحياة دقائق و ثواني
واته : ترپه‌ى دڵى مرۆڤ پێی ده‌ڵێت : ژیان چه‌ند خوله‌ك و چركه‌یه‌كه .
براى لاوم بزانه كه : ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانت زیاترن له كاته‌كانت ، بۆیه ( چرووك به ) له به‌كارهێنانى كاته‌كانت و مه‌هێڵه بێهوده له ده‌ستت ده‌ربچن .
یه‌كێك له پێشینان فه‌رموویه‌تى : (( كه‌سێكم خۆش ناوێت به به‌تاڵى بیبینم ، كه نه به دینه‌وه سه‌رقاڵ بێت ، نه به دونیاوه )) .








