بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار
بەروار: 2010/06/12سەردارن: 5148
الحمد لله وحده والصلاةوالسلام على من لانبي بعده.
پاشان:
ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئارِاسته‌ى كردنێكى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) بۆ پیاوى موسوڵمانى خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تى ده‌رى بێت له‌سه‌ر گوێ رِایه‌ڵى خوا‌و به‌ده‌ستهێنانى رِه‌زامه‌ندى ئه‌و.
1_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أكمل المؤمنين أيماناً أحسنهم خلقاً ،وخياركم خياركم لنسائهم )) رواه الترمذى وصححه الالبانى.
واته:ئه‌و كه‌سه له‌هه‌موو كه‌س ئیمانى ته‌واوتره كه رِه‌وشتى جوانه وه باشترینتان باشترینتانه بۆ خێزانه‌كانتان.
2_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((أستوصوا بالنسا‌ء خيراً)) متفق عليه.
واته:وه‌سیه‌ت بێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاك بن.
3_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : : (( لا يفرك مؤمن مؤمنة، أى لايبغضها ، ان كره منها خُلُقاً، رَضي منها آخر)) رواه مسلم
واته:پیاوى ئیماندار خێزانى ئیماندارى نابوغزێنێ( توورِه‌ى ناكات) ، ئه‌گه‌ر له‌رِه‌وشتێكى رِازى نه‌بێت له‌رِه‌وشتێكى تر‌ى رِازى ده‌بێت.
4_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:(( أن أعظم الذنوب عند الله : رجل تزوج امرأة، فلما قضى حاجتهمنها طلقها وذهب بمهرها )) رواه الحاكم وصححه.
واته:به‌رِاستى گه‌وره‌ترین تاوان لاى خواى گه‌وره ئه‌وه‌یه كه‌پیاوێك ئافره‌تێك بخوازێت وكارى خۆى لێ جێ به‌جێ بكات و پاشان ته‌ڵاقى بدات و ماره‌ییه‌كه‌شى ببات.
5_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( من كان له أمرأتان فمال الى احدهما جآء يوم القيامة وشقه مائل )) رواه ابوداود وصححه الالبانى
واته: هه‌ركه‌سێ دووژنى ببێت و به‌لاى یه‌كێكیاندا لاى بدات ئه‌وه رِۆژى قیامه‌ت دێت و شانێكى لاره.
6_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((تنكح المرأة لاربع:لمالها ، ولحسبها ، ولجمالها ، ولدينها فاظفر بذات الدين تربت يداك)) متفق عليه.
واته:ئافره‌ت له‌به‌ر چوار شت ئه‌خوازرێ : له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ى، له‌به‌ر عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ، له‌به‌ر جوانى یه‌كه‌ى ، له‌به‌ر دینه‌كه‌ى ، دینه‌كه‌ى هه‌ڵبژێره ده‌ستت به‌خۆڵا چێت( واته: تووشى خێر بیت).
7_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((ياعبدالله: ألم أخبر انك تصوم النهار وتقوم اليل؟ قال :بلى يارسول الله، قال: (لاتفعل ، صم وأفطر ، وقم ونم، فان لجسدك عليك حقاً ،ولزوجك عليك حقاً)) رواه البخاري.
واته: ئه‌ى عه‌بدوڵڵا هه‌واڵیان داوه پێم كه‌تۆ رِۆژ به‌رِۆژوو ده‌بیت و شه‌ویش شه‌ونوێژ ده‌كه‌یت . ووتى: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا . فه‌رمووى: وامه‌كه، به‌ڵكو رِۆژوو بگره‌و بیشى شكێنه ، هه‌سته بۆ نوێژ‌و بیش خه‌وه، چونكه به‌رِاستى له‌شت مافى له‌سه‌رته، وه‌خێزانه‌كه‌شت مافى له‌سه‌رته.
8- وه معاویه‌ى كورِى حیده ووتى: ووتم :(( يارسول الله، ما حق زوجة احدنا عليه؟ قال: ( أن تطعمها اذا طعمت ، وتكسوها اذا اكتسيت ، ولاتضرب الوجه ولا تقبح _ أى لاتقتل قبحك الله_ ولا تهجر الا فى البيت)) رواه ابوداود.
واته:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا مافى خێزانى هه‌ریه‌كه‌مان له‌سه‌رمان چى یه؟ فه‌رمووى: ئه‌وه‌یه كه خواردنى پێبده‌یت كاتێ خواردنت خوارد، وه‌پۆشته‌ى بكه‌یته‌وه كاتى كه‌خۆت پۆشته كرده‌وه، وه‌نه‌ده‌یت له‌ده‌م و چاوى ، وه پێی نه‌ڵییت خوا ناشیرینت كات، وه وازى لێ نیه‌نیت ئیللا له‌ماڵدا نه‌بێت.
9_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((ألا ان لكم على نسائكم حقاً ، وانسائكم عليكم حقاً، فحقكم عليهنَّ ألاًّيوطئن فرشكم من تكرهون، ولايأذن فى بيوتكم لمن تكرهون، ألا وحقهن عليكم أن تحسنوا اليهن فى كسوتهنَّ وطعامهنَّ )) رواه الترمذي.
واته:ئاگادار ربن كه‌به‌رِاستى ئێوه مافتان هه‌یه له‌سه‌ر خێزانه‌كانتان ، وه‌خێزانه‌كانتان مافیان هه‌یه له‌سه‌رتان، جا مافى ئێوه له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك نه‌هێننه سه‌رجێگه‌كه‌تان كه‌ئێوه رِازى نه‌بن لێ ى، وه‌رِێ به‌كه‌س نه‌ده‌ن بێته ماڵه‌كه‌تان مه‌گه‌ر ئێوه رِێ ى بده‌ن، وه‌مافى ئه‌وانشی له‌سه‌ر ئێوه ئه‌وه‌یه كه‌چاك بن له‌گه‌ڵیان له جل و به‌رگ و خواردنیان.
10_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : ((رحم الله أمرأة قامت من الليل فصلت وأيقظت زوجها فصلى، فان ابى نضحت فى وجهه الما‌ء )) رواه احمد وابوداود وصححه الالبانى.
واته:رِه‌حمه‌تى خوا له‌و ئافره‌ته‌ى هه‌ستێت بۆ شه‌و نوێژ و مێرده‌كه‌شى هه‌ستێنێت و ئه‌ویش نوێژ بكات ، جا ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى به‌گوێ ى نه‌كرد ئاوبپرژێنێت به‌ده‌م و چاویدا.
11_ وه عائشه _ره‌زاى خواى لێ بێت_ ئه‌فه‌رموێت: (( ما ضرب رسول الله خادماً ولا امرأةً قط )) رواه مسلم.
واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌رگیز له خزمه‌تكار و ئافره‌تى نه‌داوه.
12_ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أنك لن تنفق نفقة تيتغى بها وجه الله الا أجرت عليها ، حتى ما تجعل فى فىّ أمرأتك )) متفق عليه.
واته: به‌رِاستى تۆ هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌كت نه‌به‌خشیوه له‌رِێ ى خوادا ئیللا پاداشتت ئه‌درێته‌وه هه‌تا ئه‌و پارووه‌ى كه ئه‌یخه‌یته ده‌مى خێزانه‌كه‌ته‌وه.
13_ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : : (( كل شىء ليس من ذكر الله له‌و ولعب ، الا أن يكون أربعة، وذكر منها _ ملاعبة الرجل أمرأته ))رواه النسائى وصححه الالبانى.
واته: هه‌موو شتێك كه یادو زیكرى خوانه‌بێت شتى پووچ و به‌تاڵه ، ئیللا چوار شت نه‌بێت، وه‌له‌وانه‌ى كه‌باسى كرد_ یارى كردنى پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى.