ئایا په‌یوه‌ندى كچ و كورِ له‌پێش زه‌واج دروسته؟
بەروار: 2010/07/11سەردارن: 2856
وه‌ڵام: په‌یوه‌ندى كچ و كورِ پێش گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى (عقد زواج) دروست نیه ئه‌گه‌ر چى خوازبێنى (خطبة) شى كردبێت، (چونكه ئه‌وكچ و كورِه پێش عه‌قدى زه‌واج بێگانه‌ن به‌یه‌كتر) بۆیه دروست نیه بۆ پیاوان سه‌یرى ئافره‌تى بێگانه بكات یان قسه‌ى له‌گه‌ڵدابكات یان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى (لايخلون رجل بامرأة إلامع ذى محرم، ولاتسافر امرأة إلامع ذى محرم). واته "با پیاو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى (بێگانه‌دا) به‌ته‌نها نه‌مێنێته‌وه (ئیللا مه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه كه‌سێكى مه‌حره‌مى له‌گه‌ڵدا بێت) ، وه با ئافره‌ت سه‌فه‌ر نه‌كات (ئیللا مه‌گه‌ر مه‌حره‌مێكى له‌گه‌ڵدا بێت)"(ابن عثيمين)