لابردنى گومان له‌سه‌ر نیزامى فره‌ژنى له ئیسلام
بەروار: 2010/05/31سەردارن: 2634نوسەر: محمد بن مسفر بن حسين الطويل/وهرگێرِانى به‌ده‌ستكاریه‌وه : ادریس محمود
پێشه‌كى وهرگێرِ
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده ، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ... وبعد :
خوێنه‌رى خۆشه‌ویست : له‌م چه‌ند لاپهرِهیهى خواره‌وه‌دا باس له دوو بابه‌تى گرنگ ده‌كه‌ین :
یه‌كه‌میان : پاساو و حیكمه‌ته‌كانى فره‌ژنى .
دووه‌میان : وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و گومانانه‌ى كه له‌سه‌ر فره‌ژنى دروست كراون .
ئه‌م نوسینه‌ش به‌شێكه له كتێبى (فره‌ژنى له نێوان شه‌ریعه‌تى ئیسلامى و یاسا مرۆڤكردهكاندا - ئاماده‌كردنى: ادریس محمود) كه پاش ماوه‌یه‌كى تر (إنشاء الله) بڵاوده‌كرێته‌وه ، له خواى گه‌وره داواكارین هیدایه‌تمان بدات بۆ رِێگاى رِاست .آمین .
<strong>پاساو و حیكمه‌ته‌كانى فره‌ژنى</strong>
1 . ژماره‌ى ژنان زیاترن له پیاوان ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: " يقل الرجال ويكثر النساء حتى يكون لخمسين امرأة القيم الواحد "(رواه البخاري) واته : پیاوان كه‌م ده‌بنه‌وه و ئافره‌تان زۆر ده‌بن تاوه‌كو واى لێ دێت په‌نجا ئافره‌ت یه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى پیاویان ده‌بێت .
ئه‌و ئامارانه‌ى له وڵاته جیاوازه‌كانى جیهاندا كراوه و ده‌كرێت ئاماژه‌ى رِوونیان تێدایه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ژماره‌ى مێینه زیاتره له ژماره‌ى نێرینه ، ئه‌مه‌ش به هۆى زۆرى له‌دایك بوونى كچان ، وه له‌به‌رئه‌وه‌ى به ویست و تواناى خواى گه‌وره ژماره‌ى مردووان له پیاواندا زیاترن وه‌ك له ئافره‌تان ، پیاوان له به‌ره‌كانى جه‌نگدا شهرِدهكهن و به‌م هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆریان له‌ناو ده‌چن ، ئه‌مه‌ش سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه پیاوان له رِووداوهكاندا زیاتر له ئافره‌تان له ناوده‌چن ، چونكه پیاوان له ماڵ ده‌رده‌چن بۆ كاسبى و به‌ده‌ستهێنانى رِزق و له پێناوى ئه‌وه‌شدا له شوێنێكه‌وه ده‌چن بۆ شوێنێكى تر ، و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششى خۆیان ده‌خه‌نه گهرِ بۆ په‌یداكردنى پارووى بژێوى ، هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات زیاتر رِووبهرِووى نه‌خۆشى و مردن ببنه‌وه ، له كاتێكدا ئافره‌تان له ماڵه‌وه‌ن و دوورن له‌م كێشانه‌وه .
به هۆى ئه‌وانه‌وه كه باسمانكرد جیاوازیه‌كى تارِادهیهك زۆر هه‌یه له نێوان رِێژهى نێرینه و مێینه ، و لێره‌دا فره‌ژنى چاره‌سه‌رێكى سه‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌و جیاوازى رِێژهیه .
ئه‌و ئامارانه‌ى كه پاش جه‌نگى جیهانى دووه‌م له ئه‌وروپادا كراون ده‌ریانخستووه له به‌رامبه‌ر هه‌ر پیاوێكدا حه‌وت ئافره‌ت هه‌یه ، به هۆى ئه‌مه‌شه‌وه داوێن پیسى به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو په‌ره‌ى سه‌ندووه . وه له كتێبى ساڵانه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى سه‌باره‌ت به ژماره‌ى دانیشتوان هاتووه له ساڵى (1384هـ - 1964م) ئاماره‌كان ده‌ریانخستووه له یه‌كێتى سۆڤێتدا ئافره‌تان به رِێژهى بیست ملیۆن و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دوو ملیۆن و له ئه‌ڵمانیاى رِۆژئاوادا سێ ملیۆن له پیاوان زیاترن .
ئه‌وه‌ى كه كێشه‌كه زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له پیاوان به هۆى خراپى بارى گوزه‌رانه‌وه ناتوانن ژیانى هاوسه‌رێتى پێكه‌وه بنێن بۆیه ژنهێنان دواده‌خه‌ن بۆ كاتێك كه تواناى داراییان باش ببێت و بتوانن ژیانى خێزانى به خۆشى به‌رنه‌سه‌ر ، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ى كچانه‌وه كه له ته‌مه‌نێكى كه‌مدا ئاماده‌باشیان هه‌یه بۆ مێردكردن (شووكردن) ، وه له زۆربه‌ى ئه‌ندازه‌گرتن(تقدیرات)ه‌كاندا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه رِێژهى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى شیاون بۆ مێردكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ى كه شیاون بۆ ژنهێنان رِێژهى چوار ئافره‌ته بۆ یه‌ك پیاو ،
<strong> بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌ش سێ رِێگا چاره‌مان له‌به‌رده‌ستدایه:-</strong>
1 . ئه‌وه‌یه هه‌رپیاوێك كه شیاوى ژنهێنان بێت ته‌نها یه‌ك ژن بهێنێت كه شیاوبێت بۆ شوكردن ، و ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت به بێ مێرد بمێننه‌وه .
2 . ئه‌وه‌یه هه‌رپیاوێك كه شیاوى ژنهێنان بێت ته‌نها یه‌ك ژن بهێنێت كه شیاوبێت بۆ شوكردن ، پاشان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك یان زیاتردا رِابوێرێت (به ناشه‌رعى) .
3 . ئه‌وه‌یه كه هه‌موو یان هه‌ندێك له‌و پیاوانه‌ى كه شایسته‌ى ژنهێنانن زیاتر له ژنێك بهێنن به شێوازێكى ئاشكرا و شه‌رعى .
سه‌باره‌ت به خاڵى یه‌كه‌م: كه بریتیه له‌وه‌ى ئافره‌ت به بێ مێرد بمێنێته‌وه ئه‌مه كارێكى ناسروشتیه ، و دژى ئه‌و فیتره‌ته‌یه كه خواى گه‌وره مرۆڤى له سه‌ر دروست كردووه ، چونكه ئافره‌ت ناتوانێت خۆى بێ پێویست بكات له پیاو ، و ئیشكردن و كاسپى كردن قه‌ره‌بووى پێویستى فیتره‌تى ئافره‌ت بۆ ژیانێكى سروشتى ناكه‌نه‌وه ، جا ئه‌وه‌ش پێویستى غه‌ریزى و جه‌سته‌یى بێت یان پێویستى رِووحى و ژیرى .
وه خاڵى دووه‌م: دژى ئایینى ئیسلامه، و له‌گه‌ڵ رِهوشتى پاكى كۆمه‌ڵگاى ئیسلامی‌دا ناگونجێت، هه‌روه‌كو چۆن دژى رِێز و كه‌رامه‌ت و مرۆڤیهتى ئافره‌ته، وه ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى داوێن پیسى و زینا.
وه خاڵى سێیه‌م: بێگومان چاره‌سه‌رى نمونه‌یى و گونجاوه كه ئیسلام هه‌ڵى بژاردووه بۆ رِووبهرِووبوونهوهى ئه‌و واقیعه‌ى خه‌ڵكى تێدا ده‌ژین .
2 . پیاو تواناى وه‌چه‌خستنه‌وه‌ى هه‌یه تاوه‌كو كۆتایى ته‌مه‌نى ئاسایى كه ئه‌ویش (80)ساڵه كه‌متر یان زیاتر به‌ڵام لاى ئافره‌تان (40-50)ساڵه ، كه‌واته(30)ساڵ جیاوازى له نێوانیاندا هه‌یه، بۆیه ئاساییه كه پیاو سوود له‌م ماوه‌یه وه‌ربگرێت بۆ زیادكردنى وه‌چه و نه‌وه‌ى خۆى ئه‌ویش به هێنانى ژنى تر ، وه زۆرى وه‌چه له شه‌رعدا داواكراوه، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: " النكاح من سنتي ، فمن لم يعمل بسنتي فليس مني، وتزوجوا فإني مكاثر بكم الأمم "(ابن ماجة: ج1 ص592) واته : ژنهێنان له سوننه‌تى منه ، هه‌ركه‌سێكیش ئیش به سوننه‌تى من نه‌كات له من نیه، وه ژن بهێنن چونكه من شانازى به زۆریتانهوه ده‌كه‌م له لاى نه‌ته‌وه‌كانى تر .
هه‌روه‌ها ئافره‌ت ئه‌گه‌ر سكى پرِ بوو سكه‌كه‌ى سه‌رقاڵى ده‌كات و واى لێ ده‌كات نه‌یپه‌رژێته سه‌ر لایه‌نه‌كانى تر‌ى ژیان تاوه‌كو دانانى سكه‌كه‌ى كه نۆ مانگه ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ئافره‌ت له ماوه‌ى سك پرِى و شیرداندا كه دوو ساڵ و شه‌ش مانگه ئاماده‌باشى زۆر لاوازه بۆ دووباره سكپرِى ، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا پیاو خاوه‌ن توانا و غه‌ریزه‌یه و ئه‌م حاڵه‌تانه‌ى به‌سه‌ر ئافره‌تدا دێن كۆسپن له رِێگایدا بۆ خۆپاراستن و داوێن پاكى وه هه‌روه‌ها بۆ وه‌چه‌خستنه‌وه كه زۆر گرنگه ، یان له‌وانه‌یه پیاوه‌كه حه‌زى له منداڵى زۆر هه‌بێت ، و منداڵه‌كانى ژنى یه‌كه‌مى كه‌م بن ، لێره‌دا پیاوه‌كه ژنى دووه‌م ده‌هێنێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: " وتزوجوا فإني مكاثر بكم الأمم " وه ژن بهێنن چونكه من شانازى به زۆریتانهوه ده‌كه‌م له لاى نه‌ته‌وه‌كانى تر .
.
3 . خواى گه‌وره توانایه‌كى جینسى گه‌وره و ئاره‌زوویه‌كى به‌هێزى به پیاوان به‌خشیوه بۆ جووت بوون (جماع)، بۆیه هه‌ندێك له پیاوان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌ك ژن پێداویستى جنسییان بۆ پرِ ناكاته‌وه به تایبه‌ت كه ئافره‌ت ماوه‌یه‌ك له هه‌موو مانگێكدا ده‌كه‌وێته سورِى مانگانه‌وه وه له كاتى منداڵ بوونیشدا ماوه‌یه‌كى زۆر خوێنى منداڵبوون(نیفاس)ى هه‌یه، بۆیه له‌م كاته‌دا پیاوه‌كه ناچار ده‌بێت بۆ یه‌كێك له‌م شتانه :
یه‌كه‌م: به شێوازێكى شه‌رعى پێداویستى جینسى خۆى پرِ بكاته‌وه ئه‌ویش له رِێگاى هێنانى ژنى دووه‌مه‌وه . ئه‌مه‌ش تاكه شتێكه كه وه‌ڵامى پێداویستیه فیتریه واقیعیهكانى ژیان ده‌داته‌وه ، وه ژنى یه‌كه‌میش له ژیانى هاوسه‌رێتى بێبه‌ش نابێت .
دووه‌م: ئه‌وه‌یه پیاوه‌كه كپ(كبت) بكه‌ین و به زۆر رِێی لێ بگرین كه چالاكى فیترى خۆى ئه‌نجام بدات . كه‌ئه‌مه‌ش دژى فیتره‌تى مرۆڤه ، و له سه‌رووى تواناى مرۆڤه‌وه‌یه ، و ئه‌گه‌ر زۆرمان له پیاوكرد له‌سه‌رئه‌وه ئه‌وا بێگومان له ئه‌نجامدا رِقى له ژیانى هاوسه‌رێتى ده‌بێته‌وه و لێى هه‌ڵدێت .
سێیه‌م: پێداویستى جینسى خۆى به شێوازى ناشه‌رعى پرِ بكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ رِهوشتى پاكى كۆمه‌ڵگاى ئیسلامی‌دا ناگونجێت، و ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى داوێن پیسى .
4 . ئافره‌ت هه‌یه نه‌زۆكه و تواناى منداڵبوونى نیه، و پیاوه‌كه‌ى حه‌زى له منداڵه ، لێره‌دا پیاوه‌كه دوو رِێگا چاره‌ى له‌به‌رده‌مدایه كه سێیه‌مى نیه :
أ . ئه‌وه‌یه ئافره‌ته نه‌زۆكه‌كه ته‌ڵاق بدات و ژنى دووه‌م بهێنێت ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئافره‌ت به بێ مێرد بمێنێته‌وه چونكه پیاوان حه‌زیان لێ نیه ئافره‌تى نه‌زۆك بهێنن ، به‌مه‌ش ئافره‌ته‌كه بێبه‌ش ده‌بێت له ژیانی هاوسه‌رێتى .
ب . ژنێكى تر بهێنێت و ژنى دووه‌م له لاى خۆى بهێڵێته‌وه .
وه بێگومان زۆرینه‌ى ئافره‌تان رِێگاچارهى دووه‌میان پێ چاكتره ، وه هه‌وڵده‌ده‌ن دووربكه‌ونه‌وه له رِێگاى یه‌كه‌م كه ماڵه‌كانیان لێ تێك ده‌دات و بێبه‌شیان ده‌كات له‌وه‌ى پێویستیان پێیه‌تى له شوێنى نیشته‌جێ بوون و پۆشاك و خۆراك و ده‌رمان و هاوبه‌ش(شریك)ى ژیان (واته: مێرد) .
5 . ئافره‌ته‌كه له‌وانه‌یه نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌بێت كه به‌هۆیه‌وه نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانى ژیانى هاوسه‌رێتى به‌جێ بگه‌یه‌نێت به‌مه‌ش پیاوه‌كه ناچارده‌بێت ژنى به‌سه‌ردا بهێنێت ، و ژنى یه‌كه‌م له لاى خۆى بهێڵێته‌وه و بایه‌خى پێ بدات و پێداویستیه‌كانى ژیانى بۆ ئاماده بكات .
6 . جارى وا هه‌یه پیاو به حوكمى ئیشه‌كه‌ى سه‌فه‌ر زۆر ده‌كات و ماوه‌یه‌كى زۆر له وڵاتى تردا ده‌مێنێته‌وه و ناتوانێت ژنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات ، بۆیه لێره‌دا پیاوه‌كه بۆ تێركردنى ئاره‌زووى جینسى خۆى له نێوان دوو حاڵه‌تدا ده‌بێت:
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌یه به ناشه‌رعى له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا رِابوێرێت .
دووه‌میان: ئه‌وه‌یه ژنى دووه‌م به شێوازێكى شه‌رعى بهێنێت .
بێگومان ئه‌وه‌ى دووه‌م چاره‌سه‌رێكى نموونه‌یى و گونجاوه بۆ كێشه‌كه ، چونكه خاڵى یه‌كه‌م ده‌بێته هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى داوێن پیسى .
7 . له‌وانه‌یه پیاو رِقى له ژنه‌كه‌ى بێت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت له هۆكاره‌كان و حه‌ز و مه‌یلى لێ نه‌بێت ، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له‌به‌ر رِهوشت خراپى ئافره‌ته‌كه بێت ، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پیاو ئاره‌زووى جینسى به‌رامبه‌ر ئه‌و ئافره‌ته نه‌مێنێت ، لێره‌دا وا باشه بۆ ئافره‌ته‌كه كه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه هه‌رچه‌نده رِقیشى لێیه‌تى (چونكه هۆكارى رِق لێبوونهكه ئافره‌ته‌كه خۆیه‌تى) ، پاشان پیاوه‌كه‌ى ژنێكى تر بهێنێت به‌مه‌ش خۆى له داوێن پیسى بپارێزێت .
8 . نیزامى فره‌ژنى بوار و هه‌لى شووكردن زۆر دهرِهخسێنێ بۆ قه‌یره كچان و ته‌ڵاقدراوان و بێوه‌ژنان ، چونكه هه‌ندێك له ئافره‌تان له ژیانێك دا ده‌ژین كه زۆر زیانى زیاتره له ژیان له‌گه‌ڵ نیو یان سێیه‌ك یان چواریه‌كى مێردێك .
9 . فره‌ژنى ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێك له كێشه مرۆڤایه‌تیه‌كان له‌وانه‌ش:
أ . ئافره‌تێك پیاوه‌كه‌ى بمرێت و چه‌ند منداڵێك له دواى خۆى به جێ بهێڵێت، لێره‌دا ئیسلام هانى پیاو ده‌دات بۆ هێنانى ئه‌و ئافره‌ته له به‌ر دوو هۆ :
یه‌كه‌میان: داوێن پاكى ئافره‌ت و پاراستنى كه‌رامه‌تى له ماڵێكدا كه تیایدا هه‌ست به ئاسووده‌یى و دڵنیایى بكات و پێداویستیه‌كانى ژیانى بۆ دابین بكرێت .
دووه‌میان: كه‌فاله‌ت و چاودێریكردن و بایه‌خ پێدانى منداڵه ههتیوهكانى و له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " أنا وكافل اليتيم في الجنة هكذا – وأشار بالسبابة والوسطى وفرق بينهما- " (رواه البخاري) واته : من و سه‌رپه‌رشتیار ( به‌خێوكه‌رى ) هه‌تیو به‌و شێوه‌یه‌ین له به‌هه‌شتدا - وه ئاماژه‌ى به په‌نجه‌ى شایه‌تومان و په‌نجه‌ى ناوهرِاست كرد و لێكى جیاكردنه‌وه - .
ب . ئافره‌تێك جوان نه‌بێت یان نه‌خۆشیه‌كى هه‌بێت ، كه ئه‌مه په‌یوه‌ندى به رِهوشتیهوه نیه، ئایا بۆمان دروسته بێبه‌شى بكه‌ین له چێژى ژیانى هاوسه‌رێتى و منداڵبوون؟ وه‌ڵامه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه بۆمان دروست نیه ، و ئیسلام هانى موسڵمانان ده‌دات كه ئافره‌تى له‌و شێوه‌یه بهێنن، و خۆشى و شادى بخه‌نه دڵیانه‌وه .
ج . ئافره‌تێك له‌به‌ر بارودۆخێكى تایبه‌ت به بێ مێرد ماوه‌ته‌وه ، تا گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نى نائومێدى و حه‌زى له مێردكردنه ، بۆیه ئه‌م ئافره‌ته چاكتره بۆى شوو بكات به‌پیاوێك (هه‌رچه‌نده ژنێكى تریشى هه‌بێت) بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایى ژیانى بۆ پرِبكاتهوه و به ته‌نهایى ژیان نه‌باته سه‌ر .
د . جارى وا هه‌یه براى مێرد یان یه‌كێك له خزمه نزیكه‌كانى ده‌مرێت ، و ژن و منداڵ له‌دواى خۆى به‌جێ ده‌هێڵێت ، و پیاوه‌كه ده‌ترسێ ده‌ربه‌ده‌رببن ، بۆیه لێره‌دا له‌به‌ر پاڵنه‌رێكى مرۆڤایه‌تى ژنى براكه‌ى (كه بێوه‌ژنه) یان ژنى خزمه نزیكه‌كه‌ى ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى خۆى و منداڵه‌كانى بكات و بیانپارێزێت له تیاچوون و ده‌ربه‌ده‌رى .
له كۆتاییدا ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ى باسمان كرد هه‌موو پاساوه‌كانى نین بۆ ده‌ستگرتن به نیزامى فره ژنیه‌وه به‌ڵكو چه‌ندین پاساوى تر هه‌ن كه له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى تر دهگۆرِێن ، و پاڵنه‌رن بۆ پیاوى موسڵمان بۆ ئه‌وه‌ى زیاد له ژنێك بهێنێت .
وه ئه‌وه‌ى گومانى تێدا نیه ئه‌وه‌یه كه فره‌ژنى وه‌كو باسمان كرد كۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێت له خراپ بوونى رِهوشت ، وه خه‌ڵكى ده‌پارێزێت له تووش بوون به نه‌خۆشیه كوشنده‌كان وه‌كو (زوهه‌ری ، ئایدز ...هتد) .
<strong>لابردنى گومان له‌سه‌ر نیزامى فره‌ژنى له ئیسلام</strong>
ئه‌گه‌ر فره‌ژنى خراپ بێت و زیانى هه‌بێت وه‌كو هه‌ندێك كتێبى نه‌یارانى ئیسلام باسى ده‌كه‌ن ، ئه‌وا ئه‌م خراپیانه بۆ خراپ جێبه‌جێكردنى خه‌ڵكى دهگهرِێتهوه نه‌ك بۆ خودى نیزامه‌كه , وه ئه‌وه‌ى كه ده‌بینرێت له هه‌ندێك حاڵه‌تى فره‌ژنیدا پیاو سته‌م له ژنه‌كه‌ى ده‌كات ، هۆكاره‌كه‌ى كه‌مته‌رخه‌مى و نادادپه‌روه‌رى و خراپ مامه‌ڵه‌كردنى پیاوه‌كه‌یه ، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه هه‌ندێك له ژنان پابه‌ند نین به دینه‌وه و كێشه بۆ پیاوه‌كانیان یان بۆ ههویهكانیان دروست ده‌كه‌ن .
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش چه‌ند شوبهه و گومانێكن كه نه‌یارانى ئیسلام له‌سه‌ر نیزامى فره‌ژنى دروستى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان :
1 . ده‌ڵێن: ئیسلام فره‌ژنى بۆ پیاو حه‌ڵاڵ كردووه ئه‌ى بۆچى فره پیاوى بۆ ژن قه‌ده‌غه‌كردووه .
ده‌ڵێین: خواى گه‌وره فره‌ژنى داناوه وه حه‌ڵاڵى كردووه بۆ به‌نده‌كانى ، بۆیه با ئه‌وانه‌ى كه دژى فره‌ژنى زورِنا ده‌ژه‌نن بزانن فره‌ژنى زۆربه‌ى كات په‌رژینێكه خێزان له په‌رته‌وازه‌یى و لێك هه‌ڵوه‌شان ده‌پارێزێت ، وه وه‌ڵامى ئه‌و گومانه‌شیان به‌وه ده‌ده‌ینه‌وه كه : یه‌كسانى پیاو و ژن له مه‌سه‌له‌ى زه‌واجدا نابێ یهكسانیهكى رِهها(مطلق) بێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر جیاوازى سروشت(طبيعة)ى هه‌ریه‌ك له پیاو و ژن ، وه یه‌كسانى له نێوان دوو شتى جیاوازدا واتا سته‌م كردن له یه‌كێكیان ، خواى گه‌وره یه‌ك رِهحمى بۆ ئافره‌ت دروستى كردووه ، و ئافره‌ت یه‌ك جار له ساڵێكدا سكى پرِ ده‌بێت ، و منداڵێكى ده‌بێت له یه‌ك پیاوه‌وه . به‌ڵام پیاو وا نیه به‌ڵكو ده‌كرێ چه‌ند منداڵێكى هه‌بێت له چه‌ند ژنێكه‌وه ، نه‌سه‌بیان ده‌درێته پاڵى و به‌رپرسیار ده‌بێت له په‌روه‌رده‌كردن و خه‌رجى كێشانیان ، و فێركردن و چاره‌سه‌ركردنیان ، وه هه‌ركارێكى تر كه په‌یوه‌ست بێت به خۆیان و دایكهكهیانهوه .
به‌ڵام ئافره‌ت كاتێك شوو ده‌كات به سێ یان چوار پیاو ، كێ له‌و پیاوانه به‌رپرسیار ده‌بێت له ژیانى هاوسه‌رێتى؟ پیاوى یه‌كه‌م؟ یان دووه‌م؟ یان سێیه‌م؟ یان چواره‌م؟ پاشان منداڵه‌كانى ئه‌و ئافره‌ته ده‌درێته پاڵى كام له‌و پیاوانه؟ ئایا ده‌درێته پاڵ یه‌ك پیاو له‌وانه ؟ یان ده‌درێته پاڵ هه‌موویان؟ یان ئافره‌ته‌كه یه‌كێك له‌و پیاوانه هه‌ڵده‌بژێرێت پاشان منداڵه‌كانیان ده‌داته پاڵ؟ وه له رِاستیدا سوننه‌تى خواى گه‌وره له دروستكراوه‌كانیدا وایه كه نیزامى یه‌ك ژنى و یه‌ك پیاوى گونجاوه بۆ پیاو و ژن ، وه نیزامى فره‌ژنى ناشێت بۆ ژن ، به‌ڵام بۆ پیاو زۆر زۆر گونجاوه ، ئافره‌ت - وه‌كو زانراوه - یه‌ك رِهحمى هه‌یه ، بۆیه ئه‌گه‌ر شوو به زیاتر له پیاوێك بكات ئه‌وا منداڵه‌كه‌ى له خوێنى جیاواز دروست ده‌بێت ، بۆیه ناتوانرێت ئه‌و كه‌سه دیارى بكرێت كه له رِووى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و یاساییه‌وه له منداڵه‌كه به‌رپرسیار ده‌بێت ، له كاتێكدا سروشتى پیاو واگونجێنراوه كه ده‌توانێت چه‌ند ژنێكى هه‌بێت ، و كۆرپه‌له له دڵۆپه ئاوێك دروست ده‌بێت ، پاشان باوكى ئه‌و كۆرپه‌له‌یه ناسراو ده‌بێت و به‌رپرسیارێتى ته‌واوى ده‌بێت به‌رامبه‌ر كۆرپه‌له‌كه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا .
به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تى له نیزامى فره‌ژنیدا له‌سه‌ر بنچینه‌ى په‌یوه‌ندى(رابطة)ى خوێن په‌یوه‌ندیه‌كى سروشتى پته‌وه ، به‌ڵام نیزامى فره پیاوى بنچینه‌یه‌كى سروشتى نیه كه په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى له‌سه‌ر بونیاد بنرێت ، چونكه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت زیاد له پیاوێكى هه‌بوو ئه‌وا ناتوانرێت بنچینه‌ى سروشتى خۆى و خێزانه‌كه‌ى بزانرێت .
فرهپیاوى رِێگر ده‌بێت له‌وه‌ى كه ئافره‌ت به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسان ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانى خۆى جێبه‌جآ بكات جا ئه‌ركى ماڵه‌وه بێت یان ئه‌ركى ژن و مێردایه‌تى(په‌یوه‌ندى جینسى) به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا ئافره‌ت مانگانه بۆ ماوه‌ى پێنج رِۆژ یان حه‌وت رِۆژ له سورِى مانگانه(حه‌یز)دا ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سكى پرِ بێت نۆ مانگ ئازارى جه‌سته‌یى ده‌بێت ، كه ئه‌مه‌ش واى لێده‌كات نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانى جێبه‌جێ بكات به‌رامبه‌ر به پیاوه‌كانى ، لێره‌شدا بێگومان پیاوه‌كانى په‌ناده‌به‌نه به‌ر داوێن پیسى یان ته‌ڵاقدانى ژنه‌كه به‌مه‌ش ژیانێكى نارِێك و ناجێگیر به‌سه‌رده‌بات .
له كۆتاییدا ده‌ڵێین: كۆمه‌ڵگا هیچ سودێك ناكات له نیزامى فره پیاوى به پێچه‌وانه‌ى نیزامى فره ژنیه‌وه كه هه‌لى زۆرى شووكردن دهرِهخسێنێت بۆقهیرهكچان و ته‌ڵاقدراوان و بێوه‌ژنان ، وه له لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌گه‌ر رِێگه به ئافره‌تان بدرێت زیاد له شوویهك بكه‌ن ، ئه‌وا ژماره‌ى قهیرهكچان زۆر زیاد ده‌بن و بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى ئافره‌تان زۆر به‌ره‌و خراپى ده‌چێت ، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك دادپه‌روه‌رى نیه رِێگه بدرێت به ئافره‌ت چه‌ند پیاوێكى هه‌بێت به بیانووى یهكسانیكردنى له‌گه‌ڵ پیاودا ، وه دادپه‌روه‌ریش نیه كه پیاو بێبه‌ش بكرێت له‌وه‌ى كه چه‌ند ژنێك بهێنێت به بیانووى یه‌كسانى له‌گه‌ڵ ئافره‌ت له مافى ژنهێناندا .
2. ده‌ڵێن: فره‌ژنى ده‌بێته هۆى دروستكردنى ناكۆكى له نێوان ئه‌ندامه‌كانى یه‌ك خێزاندا ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى ئه‌و دژایه‌تیه‌ى كه هه‌یه له نێوان ژنه‌كانى یه‌ك پیاو وه هه‌روه‌ها له نێوان منداڵه‌كانیاندا .
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: ئه‌م ناكۆكیه دهگهرِێتهوه بۆ ئه‌و غیره سروشتیه‌ى كه ده‌روونى مرۆڤایه‌تى رِزگارى لێى نابێ ، ئه‌م غیره‌یه له ئافره‌تاندا له سایه‌ى نیزامى فره‌ژنیدا ده‌رده‌كه‌وێت ، وه غیره و خه‌فه‌ت ئه‌م دوانه‌ى كه ئافره‌ت له كاتێكدا ژنى دێته سه‌ر هه‌ستى پێده‌كات شتێكى (عاطفية) ، سۆز(عاطفة)ش دروست نیه پێش كارێك له كاره‌كانى شه‌رع بخرێت . وه ئه‌و زیانانه‌ى به هۆى فره‌ژنیه‌وه توشى ئافره‌ت ده‌بێت زۆر كه‌متره له‌و زیانانه‌ى كه به‌هۆى بێ مێردیه‌وه توشى ده‌بێت . وه تێبینى ده‌كرێت كه ئه‌و غیرهیهى لاى ئافره‌تان هه‌یه رِێگر نه‌بووه له به‌رده‌م پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵاندا كه نیزامى فره‌ژنى پیاده بكه‌ن . زۆرجار ئه‌م غیرهیهش سه‌رده‌كێشێت بۆ كێشه و ململانآى نێوان ژنه‌كانى پیاوێك له ناو خۆیاندا وه له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س و كارى نزیكى مێردهكهیاندا ، وه زۆر جار ئه‌م كێشانه دهگهرِێتهوه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى و لاوازى پیاو له بهرِێوهبردنى خێزاندا وه نه‌بوونى دادپه‌روه‌رى له مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا . وه تێبینى ده‌كرێت زۆرجاریش كێشه‌كان له‌سه‌ر داخوازییه‌كه له داخوازییه‌كانى ژیانى خێزانى له خواردن و پۆشاك و شوێنى نیشته‌جێبوون و هاوشێوه‌ى ئه‌وانه ، یان ناكۆكیه‌كه له‌سه‌ر پله‌وپایه‌ى هه‌ر ژنێكیانه لاى پیاوه‌كه‌ى ، وه پایه‌ى منداڵ له‌لاى باوكه‌كه‌ى ، ئه‌م كێشه و ناكۆكیانه له حاڵه‌تى یه‌ك ژنیشدا بوونى هه‌یه ، بۆ نمونه هه‌ندێك جار ئافره‌ت كێشه‌ى له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌یدا ده‌بێت سه‌باره‌ت به پایه‌ى له‌لاى پیاوه‌كه‌ى له چاو دایك و خوشكه‌كه‌یدا ، وه هه‌ندێك له‌م كێشانه ئه‌وه‌نده توندوتیژن سه‌رده‌كێشن بۆ جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق) له‌به‌رئه‌وه‌ى پیاوه‌كه نه‌یتوانیوه پێداویستیه‌كانى بۆ دابین بكات وه‌كو پۆشاك و زێرِ و كه‌لوپه‌لى ناوماڵ ، بۆیه پێمان وایه چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه به پله‌ى یه‌كه‌م پشت ده‌به‌ستێت به كه‌سێتى و تواناى پیاوه‌كه له بهرِێوهبردنى كاروبارى ماڵ و خێزانه‌كه‌یدا ، بۆیه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه دادپه‌روه‌ر و خه‌مخۆر بوو ئه‌وا ئه‌م كێشانه‌ى تووش نابێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێتیه‌كى لاوازى هه‌بوو ئه‌وا بێگومان لاوازى و كێشه رِوودهكاته خێزانه‌كه‌ى ، جا خاوه‌نى یه‌ك ژن بێت یان زیاتر ، خێزانى وا هه‌یه ته‌نها له ژن و پیاوێك و چه‌ند منداڵێك پێك دێت كه‌چى خێزانێكى پرِ له كێشه و ناكۆكیه ، ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندى نێوان ژن و مێرده‌كه له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كى دروست نه‌بووه یان رِهوشتى هه‌ردوكیان یان یه‌كێكیان خراپه .
3. ده‌ڵێن: نیزامى فره‌ژنى مافى ئافره‌ت ده‌خوات و پێشێلى ده‌كات وه هه‌روه‌ها ئافره‌ت بێ رِێز ده‌كات .
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : ئه‌م قسه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك رِاست نیه ، فره‌ژنى رِهحمهته بۆ ئافره‌تان ، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى كه ژماره‌ى ئه‌و پیاوانه‌ى شیاوى ژن هێنانن زۆر كه‌مترن له‌و ئافره‌تانه‌ى كه شیاون بۆ شووكردن وه‌كو پێشتر باسمان لێوه كرد ، وه بوونى ئافره‌ت وه‌كو ژنى دووه‌م یان سێیه‌م یان چواره‌م باشتره بۆى له‌وه‌ى كه به‌ته‌نها و به بێ مێرد بمێنێته‌وه ، یه‌كێك له بیرمه‌ندانى ئه‌وروپا له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : (نیزامى هێنانى یه‌ك ژن و به‌س وه جێبه‌جێكردنى به شێوه‌یه‌كى توند له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه بونیاد نراوه كه ئه‌ندامه‌كانى هه‌ردوو رِهگهز(ژن و پیاو) یه‌كسان بن ، وه مادام حاڵه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه نیه(واته: ژماره‌ى ئافره‌تان له پیاوان زیاترن) ، ئه‌وا مانه‌وه‌ى (نیزامى یه‌ك ژنه) دڵ رِهقى و توندوتیژى زۆرى تێدایه به‌رامبه‌ر به‌و ئافره‌تانه‌ى كه بارودۆخ ناچارى كردوون به قه‌یره‌یى بمێننه‌وه) .
وه هه‌روه‌ها پێمان وایه نیزامى فره‌ژنى ئافره‌ت ده‌پارێزێت و رِێزى پێ ده‌به‌خشێت و ده‌یكات به ژنێكى بهرِێز ، وه پێویسته ئافره‌تان ئه‌وه بزانن كه هێنانى ته‌نها یه‌ك ژن له لایه‌ن پیاوانه‌وه هیوا و ئومێدى زۆرێك له‌و ئافره‌تانه به‌دى ناهێنێت كه مافى خۆیانه ببن به ژن و دایك و كهیبانووى ماڵ . وه هه‌روه‌ها پهیرِهونهكردنى فره‌ژنى له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌بێته هۆى مانه‌وه‌ى زۆرێك له ئافره‌تان به‌بێ مێرد و به بێ منداڵ و خێزان ، كه ئه‌مه‌ش مهترسیهكى گه‌وره دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئافره‌ت خۆى وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و كۆمهڵگایهشى كه ئه‌و ئافره‌تانه تیایدا ده‌ژین ، وه حه‌ڵاڵ كردنى فره‌ژنى له‌لایه‌ن ئیسلامه‌وه هیچ سته‌مێكى تێدا نیه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ، وه ناشبێته هۆى پێشێل كردن و خواردنى مافه‌كانیان چونكه ئیسلام مافى ئه‌وه‌ى پێ به‌خشیوه كه ده‌توانێت له گرێبه‌ستى هاوسه‌رێتی(عقد الزواج)دا ئه‌وه به مه‌رج دابنێت كه نابێت پیاوه‌كه ژنى تر بهێنێت ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌ى دانا و پیاوه‌كه‌ى ژنى هێنا ئه‌وا ژنه‌كه دوو خیارى له‌به‌رده‌ستتدایه یان ئه‌وه‌تا عه‌قده‌كه فه‌سخ بكات(و له پیاوه‌كه‌ى جیابێته‌وه) ، یان ئه‌وه‌تا به‌و واقیعه رِازى بێت كه پیاوه‌كه‌ى ژنى تر بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئه‌م مه‌رجه‌ى دانه‌نا و پیاوه‌كه‌ى مافى پێشێل كرد ئه‌وا ده‌توانێت داواى ته‌ڵاق بكات .
وه ئه‌گه‌ر فره‌ژنى زیان بگه‌یه‌نێت به‌ژنى یه‌كه‌م ئه‌وا بێگومان سوود ده‌گه‌یه‌نێت به ژنى تازه ، چونكه ژنى تازه شوو ناكات به پیاوه‌كه ئه‌گه‌ر بزانێت سوودى نیه بۆى ، وه ئه‌و زیانانه‌ى كه ژنى تازه توشى ده‌بێت زۆر كه‌متره له‌و زیانانه‌ى كه له‌كاتى مانه‌وه‌ى به‌بێ مێرد تووشى ده‌بێت - وه‌كو له شه‌رعیشدا زانراوه - زیانى زۆر دوور ده‌خرێته‌وه به زیانى كه‌م .
4. ده‌ڵێن: فره‌ژنى هۆكارى سه‌ره‌كیه له پشتگوێخستن و كه‌مته‌رخه‌مى له په‌روه‌رده‌كردنى منداڵدا.
ده‌ڵێین : ئه‌م پشتگوێخستن و كه‌مته‌رخه‌میه هۆكاره‌كه‌ى فره‌ژنى نیه به‌ته‌نها به‌ڵكو چه‌ندین هۆكارى تر‌ى هه‌یه له‌وانه : گوێ پێنه‌دانى باوكه‌كه به هه‌ندێك كردار وه‌كو ئاره‌ق خواردنه‌وه و جگه‌ره كێشان و قوماركردن و ... هتد ، ئه‌م گوێ پێنهدانهش هه‌ندێك جار به‌هۆى جیاوازى و ناكۆكى نێوان ژن و پیاوه‌وه دروست ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌و كاروبێرانهى كه په‌یوه‌ندیان به خێزانه‌وه هه‌یه .
هه‌روه‌ها نه‌بوونى كه‌سێكى دڵسۆز كه سه‌رپه‌رشتى منداڵ بكات و ئاراسته‌ى بكات بۆ كارى خێر و رِێگاى رِاست واده‌كات منداڵ لاده‌ر و گومرِا ده‌ربچێت . به‌ڵام ده‌رباره‌ى ده‌ربه‌ده‌ر بوونى منداڵ و په‌یوه‌ندى به فره‌ژنیه‌وه به پێی ئامارێكى نوسینگه‌ى خزمه‌تگوزارى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ توێژینه‌وه له حاڵه‌تى ده‌ربه‌ده‌رى (تشرد) له قاهیره ده‌ركه‌وتووه كه له حاڵه‌ته‌كانى ده‌ربه‌ده‌ربوون ته‌نها له سه‌دا سێ یان به‌هۆى فره‌ژنیه‌وه بووه كه‌ئه‌مه‌ش رِێژهیهكى زۆر لاواز و كه‌مه ، كه ناتوانرێت به هۆیه‌وه باس له‌وه بكرێت كه فره‌ژنى ده‌بێته ده‌ربه‌ده‌ربوونى (منداڵان) ، له هه‌مانكاتدا نابێ (ئه‌و رِێژهیه) بكرێت به بنچینه‌یه‌ك بۆ بیركردنه‌وه له دانانى سنورێك بۆ فره‌ژنى له‌گه‌ڵ ئه‌و سووده كۆمه‌ڵایه‌تیه زۆرانه‌ى كه لێى ده‌كه‌وێته‌وه .
5. ده‌ڵێن: فره‌ژنى ده‌بێته هۆى زۆرى منداڵ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى هه‌ژارى و بێكارى.
ده‌ڵێین : ئه‌مه قسه‌یه‌كى نادروست و رِهدكراوهیه چونكه زۆرى منداڵ له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كردنى جوان‌دا له گرنگترین هۆكاره‌كانى هێزى نه‌ته‌وه و به‌ره‌و پێشچونی ژیانیه‌تى .
وه هه‌ژارى و بێكارى - وه‌كو ده‌زانین - له هه‌ندێك له وڵاته عه‌ره‌بى و ئهفهریقیهكاندا وه هه‌روه‌ها له ئوسترالیاشدا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زه‌ویه‌كى فراواوانیان هه‌یه و سه‌رچاوه‌ى سروشتیان زۆره ، وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ى به باشى به‌كاریان بهێنایه ئه‌وا هه‌ژارى و بێكارى رِووبهرِوویان نه‌ده‌بوویه‌وه ، و ده‌رامه‌تیان به‌شى چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ى خۆیانى ده‌كرد . وه پێمان وایه كه زۆرى منداڵ له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا داخوازیهكى شه‌رعیه و گرنگیشه ، چونكه یارمه‌تى نه‌ته‌وه ده‌دات له زیادكردنى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و پیشه‌سازى و بازرگانى ، و موسڵمانان پێویستیان به هێنانى كرێكارى بیانى نابێت ، كه له رِووى بیروباوهرِ و داب و نه‌ریته‌وه لێك جیاوازن . وه له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین : زۆرى منداڵ هۆكارێك نیه بۆ هه‌ژارى چونكه رِزقیان له‌لاى خواى گه‌وره‌یه (كه هه‌ر خۆى رِزق و رِۆزى به هه‌موو به‌نده‌كانى ده‌دات) ، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه رِاسته چونكه فره منداڵى هۆكارى زیادبوون و فراوانبوونى رِزقه نه‌ك كه‌م كردنه‌وه و ته‌سك كردنه‌وه‌ى ، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{وَلاَ تَقْتُلُواْ أَوْلادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلاقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُم إنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْءًا كَبِيرًا} (31) سورة الإسرا‌ء واته : منداڵه‌كانتان مه‌كوژن له ترسى برسێتیدا ئێمه رِزقى ئه‌وان و ئێوه‌ش ده‌ده‌ین ، بهرِاستى كوشتنى (ئه‌و منداڵانه) گوناه(تاوان) ێكى گه‌وره‌یه .
6. ده‌ڵێن: بارودۆخى ئابوورى له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا رِێگه به پیاو نادات فره‌ژنى بكات چونكه ئه‌ركى ماڵى زۆرى ده‌خاته سه‌ر به‌هۆى نهفهقهكێشانى ژن و منداڵه‌كانى له‌كاتێكدا كه داخوازیه تاكه‌كه‌سیه‌كان زیادیان كردووه و سه‌رچاوه‌كانى ده‌رامه‌تیش بوونه‌ته‌وه .
ده‌ڵێین: فره‌ژنى قهزیهیهكى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینییه و قهزیهیهكى ئابوورى نیه ، وه ئه‌و كێشه ئابوریانه‌ى كه توشى خێزان ده‌بێت له كاتى فره‌ژنیدا كه‌متره له‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى تووشى خێزانێك ده‌بێت له كاتێكدا كه قه‌یره‌كچ و بێوه‌ژن و تهڵاقدراوى تێدابێت ، وه رِزق به ده‌ستى خواى گه‌وره‌یه ، مرۆڤ ناتوانێت رِزقى خۆى دابین بكات له سایه‌ى یه‌ك ژن‌دا ، هه‌تا له سایه‌ى نیزامى فره‌ژنیدا شكاتى لێ بكات .
پیاوى وا هه‌یه یه‌ك ژنى هه‌یه به‌ڵام ده‌ست بڵاوه و له رِووى مه‌ترسى ئابووریه‌وه له چوار ژنى چاك مه‌ترسى زیاتره كه له‌لاى پیاوێكى تردا بێت . وه له سه‌رده‌مى نوێ‌دا داهاتى تاكه‌كه‌س زیاد ده‌كات هه‌ركاتێك ژماره‌ى ژنه‌كانى زیاد بكات ، چونكه ئێستا ده‌رگاكانى ئیشكردن واڵایه له‌به‌رده‌م ئافره‌تاندا ، و ئافره‌ت ئیش ده‌كات و موچه‌ى مانگانه وه‌رده‌گرێت ، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت و هه‌لێكى باشه بۆ ژن و مێرد بۆ پاشه‌كه‌وتكردن و وه‌به‌رهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بژێوى و به‌دیهێنانى خۆشگوزه‌رانى بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كانى خێزان . وه له فه‌رمووده‌یه‌كى (ابن مسعود) دا هاتووه كه " رِزق و ئه‌جه‌ل(كاتى مردن) و كرده‌وه و به‌دبه‌ختى و به‌خته‌وه‌رى له ته‌مه‌نى (120) رِۆژیدا و له سكى دایكدا له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌نوسرێت " (البخاري ومسلم) .
كه‌واته هیچ مرۆڤێك نایه‌ته ژیانه‌وه ئیللا رِزقهكهى له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه دیاریكراوه ، بۆیه پێویسته پشت به خواى گه‌وره ببه‌ستین .
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم