ئامۆژگارییه‌ك بۆخوشكانى موسوڵمان
بەروار: 2010/05/23سەردارن: 2942
بسم الله الرحمن الرحيم
ئه‌ى خوشكى ژیرى سه‌نگین: ئایا بیرت كردۆته‌وه لهدروستكردنت وهتۆلهدڵۆپهیهك دروست بویت؟، پاشان بویته ههڵواسراوێك به‌دیوارى رِهحما، پاشان بویت به‌پارچه خوێنێك ، پاشان بویت به ئێسقان و پاشان گۆشت كرا بهئێسقانهكهتا ،پاشان خواكردیتیه بونه‌وه‌رێكى تر،؟ئه‌و خوایه گه‌وره‌و به‌رزو بێ نیازه كهباشترینى دروستكراوه‌كانه.
ئایاده‌زانى به‌چى سه‌رپێچى په‌روه‌ردگارت ئه‌كه‌ى؟ تۆسهرپێچى ئه‌كه‌ى به‌و نیعمه‌ته‌ى كهرِژاندویهتى به‌سه‌رتا ،به‌گوێت وچاوو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانت وهسهرپێچى ئه‌كه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى و ژێر ئاسمان و له‌موڵكى ئه‌وا، ئه‌ویش لێت نزیكه به‌ئاشكراو نهێنیت ئه‌زانێ، جاچاكهو خێرى خوا بۆتۆ داده‌به‌زێ وهخراپهى تۆش بۆئه‌و به‌رزده‌بێته‌وه، ئاى چه‌نده بێ نیاز‌و پاكه خواى لێ بوردهو له‌سه‌رخۆ.
ئایا ئه‌زانى كه‌تۆ گه‌شتێك ئه‌كه‌ى بێ گهرِانهوه؟
جائایا هیچت ئاماده‌كردووه‌و خۆت بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره رِێك خستووه؟
ئایا له‌م دونیا له‌ناوچووه توێشووى كرده‌وه‌ى چاكت كردووه بۆئه‌وه‌ى دڵت بداته‌وه له‌ته‌نهاییت له‌قه‌بر؟
ته‌مه‌نت چه‌نده؟چه‌ند ده‌ژیت؟ ئایا نازانى بۆهه‌موو سه‌ره‌تایه‌ك كۆتاییه‌ك هه‌یه؟ وهكۆتاییش به‌هه‌شت یان ئاگره،ئایا ئه‌و كاته‌ت به‌سه‌ر هاتووه له‌كۆتا سه‌عاتى ژیانت، كاتى دوور كه‌وتنه‌وه‌ت لهئههل و كه‌س و كارت وه‌دوور كه‌وتنه‌وه‌ت له‌خۆشه‌ویستان وهاوهڵانت ئه‌ویش مردنه كهسهكهرات و حاڵه‌تى بێ هۆشى له‌گه‌ڵدایه له‌گه‌ڵ توندى گیان كێشان و نارِهحهتى یه‌كه‌ى ئه‌ویش مردنه... ئه‌ویش مردنه وه‌دواى جێ هێتنى گیانت ههڵدهگیرێیت له‌سه‌رشانى پیاوان بۆكوێ؟بۆماڵ وجێگاكهت، بۆئه‌وه‌ى كه‌پێشت خستووه له‌ژیانى دونیات بۆكوێ؟ بۆقهبر...بۆیه‌كه‌م مه‌نزڵگه‌ى رِۆژى دوایى بۆ باخچه‌یه‌ك لهباخچهكانى به‌هه‌شت یا بۆ چاڵێك لهچاڵهكانى دۆزه‌خ؟
ئایائهزانى كهقهبر هه‌یه؟ ئایا چویتهتهناوقهبر؟ تاریكیه‌كه‌ى و ته‌نهایى یه‌كه‌ى، و ته‌سكى یه‌كه‌ى ، پرسیارى دوو مهلائیكهكه؟ئایا یه‌كه‌م شه‌وى قهبرت بینیوه؟ئه‌و رِۆژهى كهدهخرێیته قه‌بره‌كه‌ت به‌ته‌نهایى ، خێزان و مناڵه‌كانت جێت ئه‌هێڵن، هه‌موو شتێك له‌م دونیایه به‌جێت ده‌هێڵى ئیللا كرده‌وه‌كه‌ت نه‌بێ ؟ ئایا قیامه‌تت بینیوه؟ ئهورِۆژهى كه‌خه‌ڵك ئه‌وه‌ستێ بۆ په‌روه‌ردگارى جیهانیان، ئه‌و رِۆژهى مناڵى ساوا سه‌رى سپى ده‌كات به‌ئه‌ندازه‌ى په‌نجا هه‌زار ساڵ؟ ئایا بڵاوكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنى كتێبه‌كانت بینیوه؟ وهدانانى پردى سیراط له‌سه‌ر پشتى جه‌هه‌ننه‌م؟ رِۆشتنى خۆت به‌سه‌ر ی‌دا؟ ئایا دانانى تهرازووهكانت بینیوه بۆ حیساب و پاداشت؟ ئایا خۆت ئاماده‌كردووه بۆوه‌ستان له‌به‌رده‌م گه‌وره‌و به‌ده‌سه‌ڵاتى ئاسمانه‌كان و زه‌وى بۆئه‌وه‌ى پرسیارت لێ بكات و پاداشتت بداته‌وه له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانت ئه‌گه‌ر چاك بوو به‌چاك وه‌ئه‌گه‌ر خراپ بوو به‌خراپ؟ ئه‌و رِۆژهى كه‌خوا قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌نێوان تۆ‌و ئه‌ودا وهرگێرِێك نى یه.
وهئهنجامیش: بۆبه‌هه‌شت یان ئاگره.به‌هه‌شتێك پانى یه‌كه‌ى ئاسمانه‌كان و زه‌وى یه تیایدایه هیچ چاوێك نه‌یبینیوه، وه‌هیچ گوێ یه‌ك نه‌یبیستووه ، وهبهدڵى هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه، یان ئاگرێكى گه‌رم كهبهدبهختى و سزاى تێدایه.
خوشكى خۆم: ده‌ستپێشخه‌رى بكه بهتهوبهى رِاست وهتوێشوو زۆر بكه بهلهخوا ترسان چونكه باشترین توێشووه. وه‌بزانه خوا بهتهوبهى به‌نده‌كه‌ى دڵخۆشه ، جاچاوهرِێ ى چیت؟