تێفكرین لە قورئان چـۆن و بۆچـی ؟
بەروار: 2010/05/26سەردارن: 3602نوسەر: ابراهیم ابن عبدالرحمان التركی/وه‌رگێڕانى پێشڕه‌و محمد
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ .
أَمَّا بَعْدُ :
قورئان ڕێنموویكاری مرۆڤایەتی و ڕێگا ڕووناك كەرەوە و دەستوری ژیانە ، مرۆڤ هەركارێكی تیادا پیویست بێت لەڕوانگەی دەقەكانیەوە دەیدۆزێتەوە بەشێوەیەكی ( ڕاستەوخۆ یان بە ئاماژە یان بەنیشانە ) هەركەسێك بیزانێ‌ فێری دەبێت وە هەركەسێكیش نەفام بێت ئەوا بێ‌ گومان وونی دەكات .
بۆیە هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم زۆر بایەخیان بە قورئان داوە و بەخوێندنەوە و لەبەركردن و تێگەیشتن و بیركردنەوە و تێرامان و شوێن كەوتوونی .
پاشانیش كردەوەپێكردنی ، وە هەروەرها بەهەمان شێوە پێشینە چاكەكانی ( السلف الصالح ) ئەم ئوممەتە بەردەوام بوون لەسەر ئەم ڕێبازە پیرۆزە ، وە لەگەڵ لاوازبوونی ئوممەتی ئیسلامی لەسەردەمەكانی كۆتایی دا ڕیژەی بایەخ دانیش بەقورئان تەواو كزبووە بەڵكو بە تەنها قەتیس ماوەتەوە لە (خوێندنەوە و لە بەركردنی ) بەبێ‌ گوێدانە تێگەیشتن لەماناكانی و ووردبوونەوە و هەڵوێستە لەبەرامبەر دەقەكانی كەبەڕاستی ئەمەش هۆكاری سەرەكیە بۆدووركەوتنەوەی كردەوەكانمان لەژێر رۆشنایی قورئان.
( بیگومان پەروەردگار قورئانی دابەزاندووە و فەرمانمان پێدەكات بەتێفكرین و ووردبوونەوە لەماناكانی وە پەروەردگاریش پەیمانی داوە بەپاراستنی ، ئەوەندە سەرقاڵ بووین بە لەبەركردنی تاوەكو سەرئەنجام تێفكرین و بیركرنەوەمان لەقورئان تەواو پشت گوێ‌ خستووە ) ( 1 ) .
ئێمە لێرەدا مەبەستمان ئەوە نیە كە بانگەشە بكەین بۆ وازهێنان لە خوێندنەوە و لەبەركردنی قورئان كە بێ‌ گومان پاداشتی زۆر گەورەی هەیە بەڵكو مەبەستمان ئەوەیە كە هاوسەنگیەكی تەواو ڕٍابگرین لە نێوان لەبەركردن و جوان خوێندەوەی قورئان لەلایەك و تێگەیشتن و تێفكرین لەماناكانی لەلایەكی ترەوە ، وە پاشانیش كردەوە پێكردنی لەژیانی ڕۆژانەماندا وەكو پێشینە چاكەكانی ئوممەت ( السلف الصالح ) .
بۆیە چەندەها ئاماژەی گرنگ هەیە لەسەر (تیفكرین و تێگەیشتن ) لەقورئان لەژێر ڕۆشنایی دەقەكانی قورئان و فەرموودە و وتەی پیاو چاكانەوە .
زانای پایەپەرز ( ابن القیم ) دەربارەی تێفكرین فەرموویەتی : ( تێڕوانینی دڵە بۆ ماناكانی قورئان و كۆكردنەوەی بیرۆ هۆشە لەتێگەیشتنی وشەكانی )(2)
وەهەروەها ووتراوە ( بیركردنەوەیەكی گشتی یە كە دەتگەیەنێتە كۆتایی مانای ووشەكان و مەبەستە دوورەكانی ) ( 3) .


<strong>پلەو پایەی تێفكرین لەڕوانگەی قورئانی پیرۆزەوە</strong>


1 ـ پەروەردگار فەرموویەتی :[ كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ ] ( ص : 29 ) .
لەم ئایەتەوە پەروەردگار ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كەیەكێك لە مەبەستە سەرەكیەكانی دابەزینی قورئانی پیرۆز بیركردنەوە و تێفكرینە نەك بەتەنها خۆیندنەوەی قورئان هەرچەندە پاداشتیشی گەورەیە .
ئیمامی ( حسن البصری ) فەرموویەتی : ( سوێند بەخوا تێفكرین لەقورئانی پیرۆز بە لەبەركردنی ووشەكانی نایەتەدی ... تاوەكو وای لێدێت كەیەكێك دەڵێت : من هەموو قورئانم خوێندۆتەوە ، بەڵام كردەوەی قورئانی نابینیت لەكردەوە و ڕەوشتیدا ) ( 4 ) .
2 ـ پەروەردگار فەرموویەتی : [ أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ] ( النساء : 82 ) .
( ابن كپیر ) دەربارەی ئەم ئایەتە فەرموویەتی : ( پەروەردگار فەرمان دەكات بە بەندەكانی بە تێفكرین لەقورئان و
نەهیان لێدەكات لە پشت لێكردنی و پشت گوێ‌ خستنی ماناكانی وە ووردبوونەوە لە ڕەوانبێژی ووشەكانی ) ( 5 ) بەڕاستی ئەم ئایەتە فەرمانێكی ڕوونە بۆ تێفكرین لەقورئان ، وەفەرمان كردنیش بۆ ( واجب ) بوونە .
3 ـ پەروەردگار فەرموویەتی ::[ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلاَوَتِهِ أُوْلَـئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] ( البقرة :121 ) .
( ابن الكثير ) لە ( ابن مسعود ) ەوە ، گێراویەتیەوە كەفەرموویەتی : ( سوێند بەو كەسەی گیانی منی بەدەستە مانای[ حَقَّ تِلاَوَتِهِ ]ئەوەیە كە ئەبێت حەڵاڵەكانی قورئان بەحەڵاڵ بزانیت و حەرامەكانی بەحەرام بزانیت وە بیخوێنیتەوە بەو شێوەیەی كە پەروەردگار دایبەزاندووە ) ( 6) .
وە ئیمامی شەوكانی فەرموویەتی : ( يَتْلُونَهُ ـ واتە كاری پێدەكەن ـ ) ( 7 ) وە ڕوونیشە كە كردەوەش بە قورئان دوای تێگەیشتن دێت لەماناكانی .
4 ـ پەروەردگار فەرموویەتی :[ وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لاَ يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إِلاَّ أَمَانِيَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَظُنُّونَ ] ( البقرة :78 ) .
وە ئیمامی شەوكانی فەرموویەتی : ( گووتراوە مانای ـ الامانی ـ بە واتای خوێندنەوە ، واتە هیچ زانیارییەكیان نەبووە تەنها خوێندنەوە نەبێت بەبێ‌ تێگەیشتن وتێفكرین ) ( 8 ) .
وە ئیمامی ( ابن القیم ) فەرموویەتی : ( پەروەردگار سەرزەنشتی ئەو كەسانەی كردووە كە تەوراتیان گۆڕیوە .
وە ئەوانەی كەتەنها شارەزای خوێندنەوەی بوون بەڕاستی ئەمە مانای ـ الامانی ـ یە ) ( 9 ) .
5 ـ پەروەردگار فەرمویەتی : [ وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُوراً ] ( الفرقان : 30 ) .
ئیمامی ( ابن الكپیر ) فەرموویەتی : ( پشت گوێ‌ خستنی تێفكرین و بیركردنەوە لە قورئان بەشێكە لە وازهێنان لە خودی قورئان ) ( 10 ) .
وە هەروەها ئیمامی ( ابن القیم ) فەرموویەتی : ( وازهێنان لەقورئان چەند جۆرێكە ... چوارەمیان : وازهێنانە لەتێگەیشتن و تێفكرین و ووردبوونەوە لەماناكانی كە خوا ویستوویەتی ) (11 ) .

<strong>پلەو پایەی تێفكرین لە ڕوانگەی فەرموودەوە</strong>

1 ـ لە ( أبو هریرة ) ەوە رضي الله عنه كەپێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ( هەر كۆمەڵێك كۆببێتەوە لەماڵێك لەماڵەكانی خوا سەرقاَڵ بن بە خوێندنەوەی قورئان و لێكدانەوەی ماناكانی ئەوا دڵنەوایی وهێمنی دادەبەزێت بەسەریاندا ، وەسۆز و میهرەبانی خوا دایان دەپۆشێت ، وەفریشتەكان لەچواردەوریان كۆدەبنەوە ، وەپەروەردگار باسیان دەكات لەلای فریشتەكانی ) ( 12 ) .
دابەزینی ئارامی و میهرەبانی پەروەردگار بەرهەمی خوێندنەوەی قورئانە بەڵام لەگەڵ تێگەیشتن و تێفكرین لەماناكانی .
بەڵام لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بەشێك لەم فەرموودەیە جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت كە ئەویش ـ خوێندنەوەی قورئانە ـ بەبێ‌ تێگەیشتن لەماناكانی ، كە لەڕوانگەی هەندێكەوە سەرقاڵ بوون بە تێگەیشتن و لێكدانەوەی قورئان دەبێتە مایەی دواخستنی لەبەركردنی بۆیە پیویست نیە .
2 ـ هاوەڵی پایەبەرز ( حذيفة) رضي الله عنه بۆمان دەگێرێتەوە كە ( شەوێك نوێژم دەكرد لەگەڵ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆر لەسەر خۆی قورئانی دەخوێندەوە بەشێوەیەك كە ئەگەر بگەشتایە بەئایەتێكی سوپاس گوزاری ئەوا سوپاسی خوای دەكرد وە ئەگەر بگەشتایە بە ئایەتێك كە باسی بەهەشتی بكردایە ئەوا داوای دەكرد ، وەئەگەر بگەشتایە بەئایەتێك كە باسی دۆزەخی بكردایە ئەوا پەنای بەخوا دەگرت ) ( 13 ) .
بەڕاستی ئەمە ڕەنگدانەوەی قورئانە لە ڕەوشتی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم بۆ تێگەیشتن و تێفكرین لە قورئان بە ( سوپاس گوزاری و داواكردنی بەهەشت و پەنا گرتن بەخوا لەدۆزەخ ) .
3 ـ هاوەڵی پایەبەرز ( أبو ذر ) رضي الله عنه فەرموویەتی : ( پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم شەوێكیان نوێژی كرد یەك ئایەتی دەخوێندەوە تاوەكو بەرەبەیان ـ ئەویش ئەم ئایەتە بوو : [ إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ] ( 14 ) ( المائدە : 118 ) .
ئەوە پێشەوایە صلى الله عليه وسلم كە تێفكرینی خستۆتە پێش زۆر خوێندنەوەوە ، كە لە شەوێكی تەواودا تەنها یەك ئایەتی خوێندۆتەوە
4 ـ لە هاوەڵی پایەبەرز ( ابن مسعود ) ەوە فەرموویەتی : ( هەركەسێك لەئیمە لە ( هاوەڵان ) ئەگەر ـ 10 ـ ئایەت فێر ببوایە ئەوا زیادی نەدەكرد ، تاوەكو لەماناكانی دەگەشت و كردەوەی پێ‌ دەكرد ) ( 15 ) .
بەڕاستی ئەمە ڕیبازی پێغەمبەری خوا بووە صلى الله عليه وسلم لە فێركردنی هاوەڵەكانی لەبواری قورئاندا كەڕەنگی داتەوە لە هەر سێ‌ بنەمای ( زانینی قورئان و پاشان تێگەیشتن لە ماناكانی و دواجار ڕەنگدانەوەی لە كردەوەی ڕۆژانەدا ) .
5 ـ كاتێك كە هاوەڵی پایەبەرز ( عبدالله ی كوڕی عمرو كوڕی عاص ) سەردانی پێغەمبەری كرد صلى الله عليه وسلم دەربارەی خوێندنەوەی هەموو قورئان پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم ڕێگەی پێ‌ نەدا بە كەمتر لە سێ‌ شەو ـ خەتمەیەك ـ بكات و فەرمووی : ( ئەگەر كەسێك لە سێ‌ شەو هەموو قورئان بخوێنێتەوە لەماناكانی تێ‌ ناگات ) ( 16 ) .
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە تێگەیشتن و تێفكرین لەقورئان مەبەستی سەرەكیە نەك تەنها خوێندنەوەی .


<strong>پلەو پایەی تێفكرین لە ڕوانگەی پیاو چاكانەوە</strong>

1 ـ ئیمامی مالك ڕیوایەتی كردووە لە ( نافع ) ەوە ، لە ( ابن عمر ) ەوە فەرموویەتی : ( ئیمامی عمر رضي الله عنه لەماوەی ( 12 ) ساڵدا سورەتی ( البقرة ) فێربوو ، وە كاتێكیش ئەم سوورەتەی تەواوكرد وشترێكی كردە قوربانی ) . ( 17) .
ئەم ماوە دریژیە بۆ فێربوونی ئەم سورەتە لەلایەن ئیمامی ( عمر ) ەوە لەبەر لاوازی و كەم تەرخەمی نەبووە بەرامبەر بەقورئان ، بەڵكو ئەوەی كەئیمامی ( عمر ) ی دواخستووە تەنها ( تێفكرین و تێگەیشتن ) بووە لەماناكانی قورئان .
2 ـ لە ( ابن عمر ) ەوە رضي الله عنه فەرمویەتی : ( هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە پێشینەی ئەم ئوممەتەن قورئانیان بە ئەندازەی سورەتێك یان هاوشێوەی سورەتێك لەبەر دەكرد بەڵام كردەوەیان پێدەكرد ، بەڵام ئەوانەی كە لەكۆتایی ئەم ئوومەتەوە دێن قورئان دەخوێننەوە لەمنداڵ و گەورە و پیاو و ئافرەت و چاو ساغ و كوێر و ..... هتد . بەڵام بەبێ‌ كردەوە پێكردنی ، هەر لەم بارەوە ( ابن مسعود ) رضي الله عنه فەرموویەتی : لەبەر كردنی ووتەكانی قورئان زۆر زەحمەت بوو لەسەرمان بەپێچەوانەی كردەوە پێكردنی كە زۆر ئاسان بووە لەلامان ، بەڵام ئەوانەی كە لەدوای ئێمەوە دێن قورئان لەبەر كردن لەلایەن زۆر ئاسان دەبێت بەپێچەوانەوەی كردەوە پێكردنی كە زۆر سەخت دەبێت لەسەریان ( 18 ) .
3 ـ ئیمامی ( حسن البصری ) فەرموویەتی : ( قورئان دابەزیووە بۆ ئەوەی بیری لێ‌ بكەینەوە و كردەوەی پێ‌ بكەین ، بەڵام وای لێ‌ واهاتووە كەتەنها بخوێنرێتەوە ) ( 19 ) واتە : وای لێ‌ دێت كە خەڵك تەنها قورئان دەخوێننەوە بەبێ‌ تێگەیشتن و كردەوە پێكردنی .
5 ـ ( محمدی كوری القرظي ) فەرموویەتی : پێم خۆشە كە لەشەوێكدا تاوەكو بەرەبەیان لە هەموو قورئان تەنها هەردوو سورەتی ( إذا زلزلت ) و ( القارعة ) بخوێنمەوە ) ( 20 ) .
6 ـ ( ابن القیم ) فەرموویەتی : ( هیچ كارێك نیە كە سوودی زیاتر بێت بۆ بەندەكان لەژیانی دونیا و دواڕۆژدا لەكاریگەری تێگەیشتن و تێفكرین لەقورئان ، چونكە بەڕاستی تێفكرین رێنمووی بەندەكان دەكات بۆ شارەزابوونی چاكە و جیاكردنەوەی لە خراپە بەهەموو جۆرەكانی و هۆكارەكانی و بەرهەمەكانی و دەرئەنجامەكانی ، ئەم تێفكرینە كلیلی خەزێنەی خۆشبەختی و زانستی بەسوودە ، وە بنەماكانی ئیمان لەدڵی خاوەنەكەی دا دەچەسپێنێ‌ ، وە بە ڕاستیەكانی دونیا و دواڕۆژ و بەهەشت و دۆزەخ ئاشنای دەكات ، وەدەبێتە مایەی پێشخستنی ئوممەتەكان ، وە دەبێتە مایەی هەست كردن بەنیعمەتەكانی خوا ، وە بیر و هۆشی موسڵمان دەكاتەوە بەرامبەر بە كار و ڕووداوەكانی دەوروبەر ، وە شارەزای دەكات بە دادپەروەری و فەزڵی خوا ، وە شارەزای دەكات بەناو و سیفەتەكانی خوای پەروەردگار ، وە شارەزای دەكات بەوەی كە خوا پێی خۆشە ، وە بەوەی كە خوا پێ‌ ی ناخۆشە ، وە شارەزای دەكات بەنەفس و سیفەتەكانی ، وە شارەزای دەكات بەسیفەتەكانی خەڵكی بەهەشت و خەڵكی دۆزەخ و پلەكانیان ، وە ئەم تێفكرینە خاوەنەكەی ئاشنا دەكات بە ڕۆژی قیامەت بە شێوەیەك كەوا هەست دەكات ئەو ڕۆژە هاتووە ، وە ڕزگاری دەكات لەتاقیكردنەوەكانی دونیا ، وە جیاكەرەوەی رێگای چاكەیە لەڕێگای خراپە ، وە هێزێكی وا دەبەخشێت بەدڵ كە پڕ بێت لە خۆشبەختی و ئارامی و دڵنەوایی بەشێوەیەكی وەها كە ماناكانی قورئان پلەی موسڵمان بەرزدەكاتەوە لای پەروەردگار وە لەگەڵ خوا ئاشنای دەكات ، وە دەیترسێنێ‌ لە سزاكانی پەروەردگار ، وە رێنمووی موسڵمان دەكات بۆ دەربازبوون لەتاریكستانی تاوانەكان بەرەو ڕووناكی ڕێگەی ڕاست ، وەدەبێتە بەربەستی بیدعەو گومڕایی ، وە شارەزای دەكات بەسنوورەكانی حەڵاڵ وحەرام ، وە ناو بەناو بانگ لەخاوەنەكەی دەكات وپێی دەڵێت : ئەوا كاروانی چاكەخوازان پێش كەوتن وە تۆش دوا كەوتوویت ، پیویستە پێشبكەویت و ئەسپی خۆت تاو بدەیت لەمەیدانی چاكە خوازاندا پشت بە خوا ببەستە وبڵێ‌ : ( حسبی الله ونعم الوكیل ) (21 ) .

<strong>چۆن لە قورئان تێبفكرین ؟</strong>

بۆ ئەوەی لە قورئان تێبفكرین وتێبگەین ئەوا پێویستە رەچاوی ئەم چەند خاڵەی لای خوارەوە بكەین :
1 ـ رەچاوكردنی ئادابەكانی ( خوێندنەوەی قورئان ) لە پاكێتی و هەڵبژاردنی كات و شوێنی گونجاو لەگەڵ پاككردنەوەی دەروون لەڕوپامایی وە ئەوەی كەنەفس دوور دەخاتەوە لەقورئان .
2 ـ خوێندنەوەی قورئان بەشێوەیەكی هێمن و لەسەرخۆ لەگەڵ بیركردنەوە لەئایەتەكانی ، كەمەبەست تەنها تەواوكردنی سورەتەكە نەبێت .
3 ـ ڕاوەستان و تێڕامان لە هەر ئایەتێك كە دەیخوێنیتەوە بە شێوەیەك كە تەواو لەماناكانی تێبگەیت .
4 ـ تێڕوانینێكی گشتی بۆ هەر ئایەتێك لەبوارەكانی ( ڕستە سازی و ماناكانی و هۆی دابەزینی و حوكمەكانی و لێكدانەوەی ووشەكانی ) .
5 ـ سوود وەرگرتن لە ناوەڕۆكی قورئان بەشێوەیەك كە قورئان بكەیتە دەروازەیەك بۆ چارەسەری كێشەكانی ڕۆژانەت .
6 ـ گەڕانەوە بۆ پێشینانی ئەم ئوممەتە ( السلف الصالح ) لەبواری لێكدانەوەیان لەدەقەكانی قورئان و تێگەیشتنیان و پاشان ڕەنگدانەوەی قورئان لەژیانی ڕۆژانەیاندا .
7 ـ خوێندنەوەی چەند كتێبێكی ڕاڤەی قورئان ( كتب التفاسیر ) بۆ تێگەیشتن لەماناكانی قورئان .
8 ـ بایەخ دان بەئامانجە بە بەهاو باڵاكانی قورئان .
9 ـ باوەڕبوونی تەواو بە هەموو دەقەكانی قورئان .
10 ـ پشت بەستن بە زانستە نوێیەكان و زانیارییە گشتیەكان .
11 ـ خوێندنەوەی ئایەتەكان چەند جارێك كە دەبێتە مایەی بیركردنەوە و تێفكرین .
12 ـ شارەزابوون لەبنەما سەرەكیەكانی زانستی ڕاڤەی قورئان ( علم أصول التفسیر )

.وَآخِرُ دَعْوَنا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

پەراوێزەكان
----------
1- حول التربية والتعليم , ص226
2- نضرة النعيم , ص909
3- قواعد التدبر الأمثل للميداني , ص10
4- تفسير ابن كثير ,7/64 ط :طيبة
5- تفسير ابن كثير3/364 ط:طيبة
6- تفسير ابن كثير ,1/403
7- فتح القدير ,1/135
8- فتح القدير ,1/104
9- بدائع التفسير ,1/300
10- تفسير ابن كثير
11- بدائع التفسير 2/292
12- رواه مسلم ح/2699
13- رواه مسلم ح/772
14- رواه أحمد ح/20365
15- رواه الطبري في تفسيره ,1/80
16- رواه الدارمي والترمذي برقم 2870,وصححه ورواه أحمد وأبوداود بلفظ :لم يفقه
17- نزهة الفضلاء ,تهذيب سير أعلام النبلاء ,1/35/أ
18- نزهة الفضلاء ,تهذيب سير أعلام النبلاء ,1/279
19- الجامع لأحكام القران ,1/39-40 وانظر مجلة المجتمع عدد1216
20- الزهد276وانظر مفاتيح للتعامل مع القران للخالدي ,ص46
21- مدارج السالكين ,
بابەتەکانی تر