ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
حیجاب ئیمانە. پاكى یە. لەخواترسانە.حەیایه

1_حیجاب گوێ ڕایەڵى یە:حیجاب گوێ ڕایەڵى یە بۆ خوا(جل جلالە) وەگوێ ڕایەڵى یە بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم): خواى گەورە گوێ ڕایەڵى خۆى و پێغەمبەرەكەى(صلى الله عليه وسلم) واجب كردووەو فەرموویەتى:
"{وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا} (36) سورة الأحزاب
واتە:وەبۆ هیچ پیاوو ژنێكى بڕوادار ئەو مافە نى یە كەهەركاتێ خواو پێغەمبەرەكەى(صلى الله عليه وسلم) لەكارێكدا حوكمیان كرد، بۆئەوانیش لەكارى خۆیاندا ئیختارێك هەبێ(لەبەرامبەر فەرمانى خوادا) وەهەر كەس نافەرمانى خواو پێغەمبەرەكەى بكات، جا بەڕاستى گومڕابووە بەگومڕاییەكى ئاشكرا.وەخواى گەورە فەرمانى كردووە بە ئافرەتان كەحیجاب بكەن وەفەرموویەتى:{وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى } الاحزاب/33واتە: وەلەماڵەكانى خۆتاندا بمێننەوەو هەروەكو پیشاندانى جاهیلیەتى (لەنێو خەڵكدا) جوانى خۆتان دەرمەخەن.وەهەروەها فەرموویەتى:{يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ } الاحزاب/59واتە:ئەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بەژنان و كچانى خۆت و ژنانى بڕواداران بڵێ: باعاباو چارشێوەكانیان لەخۆیانەوە بپێچن. وەپێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى:"المرأەٌُ عورة" سلسلة الصحيحة للألباني رقم(2688) واتە:ئافرەت عەورەتە [ ئەبێ دابپۆشرێ] .
2_حیجاب داوێن پاكى یە:خواى گەورە پەیوەست بوونى بەحیجابەوە كردووەتە نیشانەى داوێن پاكى وەك ئەفەرموێ:{ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ } الاحزاب/59 واتە: ئەمە باشترە (تا لەژنانى ئازاد و كۆیلە)بناسرێن و ئازار نەدرێن. باخۆیان دابپۆشن چونكە ئەوان داوێن پاكى پارێزراون بافاسقەكان ئازاریان نەدەن وەئەم ئایەتە دەست نیشانە بۆئەوەى كەناسینى جوانى ئافرەت ئازاردانیەتى وەتووشى ئاژاوەو شەڕى دەكات.
3_حیجاب تەماعى دڵنەخۆشان ئەبڕێت. خواى گەورە ئەفەرموێت:{ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ] الاحزاب/32 واتە: جابەنەرمى(وناز) قسە مەكەن تائەو مرۆڤەى كەلەدڵدا نەخۆشە تەماع نەیگرێ. وەقسەى چاك وشیاو بكەن.
4_حیجاب سیترە: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت:"انًّ اللهَ حُیّىٌ سَتیرٌ یحب الحیاء والستر"واتە:خواى گەورە بەشەرم و سرِ پۆشەو حەیاو سرِپۆشینى پێ خۆشە.وەفەرموویەتى:"أیما امرأة‌ نزعت ثيابها فى غیر بیتها خرق الله عزوجل عنها سترها"واتە: هەر ئافرەتێك جلەكەى داكەنێت لەجگە لەماڵەكەى خۆى خواى گەورە سترى خۆى لەسەر لادەبات، وەپاداشتیش لەجنسى كردەوەیە.
5_ حیجاب تەقوایە: خواى گەورە فەرموویەتى:{يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْءَاتِكُمْ وَرِيشًا وَلِبَاسُ التَّقْوَێ ذَلِكَ خَيْرٌ ذَلِكَ }
الاعراف/26 واتە:ئەى ڕۆڵەكانى ئادەم بەڕاستى جلێكمان بۆ ئێوە نارد كەشەرمینگتان بپۆشێ وەهۆى جوانى و زینەتى ئێوە بێ ـ،وجلى تەقواو پارێزگارى باشترە.
6_حیجاب ئیمانە:خواى گەورە قسەى لەگەڵ ئافرەتاندا نەكردووە سەبارەت بەحیجاب ئیللا ئیماندار نەبێت. وەك{وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ َ} (31) سورة النــور.
7_حیجاب حەیایە: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)دەفەرموێت:"الحیاء من الایمان والایمان في الجنة‌"واتە: شەرم لەئیمانەوەیە ئیمانیش لەبەهەشتایە. وەئەفەرموێت:"الحیاء والایمان قرناء جمیعاً فان رفع احدهما رفع الاخر"واتە:حەیاو ئیمان دوو شاخن پێكەوە ئەگەر یەكێكیان بەرز بێتەوە ئەوى تریان بەرز دەبێتەوە.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام