پێشەكی دانەری كتێبی فقه السنة (سيد سابق)
بەروار: 2010/03/07سەردارن: 5532نوسەر: السید سابق

بسم الله الرحمن الرحيم
الحَمدُ للهِ رَبِّ العَالَمِين، والصَّلاةُ والسَّلامُ عَلَى سَيِّدِ الأوَّلِينَ والآخِرِينَ وَعَلَى آلِهِ وَصَحبِهِ وَمَنِ اهتَدَى بِهَديِهِ إلَى يَومِ الدِّين.
لەپاشاندا:
ئەم كتێبە چەندەها باس و بابەتی لە فیقهی ئیسلامی گرتۆتە خۆ لەگەڵ بەڵگەكانیان بە ڕوونی و ئاشكرایی لە قوڕئان و سوننەتی صەحیح و ئەوەی ئەم ئوممەتە لەسەری كۆ بوون(*). وە بە شێوەیەكی سووك و ئاسان خراوەتە بەردەم موسڵمانان، وە زۆر لەو شتانەی گرتۆتەوە كە موسڵمانان پێویستیان پێ‌ی هەیە، لەگەڵ خۆلادان لە باسی جیاوازی بیر و بۆچونی زانایان مەگەر جیاوازی یەك نەبێ‌ كە شایستەی باس كردنە ئەوە ئاماژەی بۆ ئەكەین
بەم شیوەیەش وێنەیەكی ڕاست و دروستی فیقهی ئیسلامی ئەبەخشێت كە خوای گەورە بە (محمد) ی صلى الله عليه وسلم ڕەوانەی كردووە، وە دەرگای تێگەیشتن لەسەر فەرموودەكانی خوا و پێغەمبەرەكەی واڵا دەكات، وە كۆشیان دەكاتەوە لەسەر كیتاب و سوننەت، وە خیلاف و بیدعە و دەمارگیری مەزهەبی لەبەین دەبات، هەروەها ئەو ووتە پوچە لە نێو دەبات كە دەڵێت: دەرگای هەوڵدان (الإجتهاد) داخراوە.
ئەم كارەش چەند هەوڵدانێكە مەبەستمان پێ‌ی خزمەت كردنی ئایینەكەمانە، و سوود گەیاندنە بە برا موسڵمانەكانمان، داواكارین لە خوا كە سوود بەخش بێت بۆیان، وە ئەم كردەوەیەمان بكاتە كردەوەیەكی خاوێن بۆ ڕەزای خوا، كە هەر ئەوە پشت و پەنامان.
دانەر: السید سابق.
===================
(*) ئەم ووتەیە بەشی زۆری ئەو بابەتانە ئەگرێتەوە نەك هەموویان، چونكە لە كتێبەكەدا زۆر فەرموودەی لاواز هەیە هەندێكیان بێ‌ دەنگە لەسەری و هەندێكیشیان یا بە صەحیح یا بە حەسەنی زانیوە، لەمەشدا لاسایی كەسانی تری كردۆتەوە، وە هەروەها چەند مەسەلەیەك هەن كە كەم نین بەڵگەی لەسەر نەهێناوەتەوە، بەڵكو هەندێكیان بە پێچەوانەی بەڵگەكانەوەیە ئەمەش لە شوێنی خۆیدا ڕوون ئەكرێتەوە (تمام المنە، محمد ناصر الدین اڵالبانی).