چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى پێنجه‌م:
عَنْ صُهَيْبٍ (رض الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: « كَانَ مَلِكٌ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ وَكَانَ لَهُ سَاحِرٌ فَلَمَّا كَبِرَ قَالَ: لِلْمَلِكِ إِنِّى قَدْ كَبِرْتُ فَابْعَثْ إِلَىَّ غُلاَمًا أُعَلِّمْهُ السِّحْرَ، فَبَعَثَ إِلَيْهِ غُلاَمًا يُعَلِّمُهُ فَكَانَ فِى طَرِيقِهِ إِذَا سَلَكَ رَاهِبٌ فَقَعَدَ إِلَيْهِ وَسَمِعَ كَلاَمَهُ فَأَعْجَبَهُ فَكَانَ إِذَا أَتَى السَّاحِرَ مَرَّ بِالرَّاهِبِ وَقَعَدَ إِلَيْهِ فَإِذَا أَتَى السَّاحِرَ ضَرَبَهُ فَشَكَا ذَلِكَ إِلَى الرَّاهِبِ فَقَالَ إِذَا خَشِيتَ السَّاحِرَ فَقُلْ حَبَسَنِى أَهْلِى، وَإِذَا خَشِيتَ أَهْلَكَ فَقُلْ حَبَسَنِى السَّاحِرُ، فَبَيْنَمَا هُوَ كَذَلِكَ إِذْ أَتَى عَلَى دَابَّةٍ عَظِيمَةٍ قَدْ حَبَسَتِ النَّاسَ فَقَالَ: الْيَوْمَ أَعْلَمُ آلسَّاحِرُ أَفْضَلُ أَمِ الرَّاهِبُ أَفْضَلُ فَأَخَذَ حَجَرًا فَقَالَ: اللَّهُمَّ إِنْ كَانَ أَمْرُ الرَّاهِبِ أَحَبَّ إِلَيْكَ مِنْ أَمْرِ السَّاحِرِ فَاقْتُلْ هَذِهِ الدَّابَّةَ حَتَّى يَمْضِىَ النَّاسُ، فَرَمَاهَا فَقَتَلَهَا وَمَضَى النَّاسُ فَأَتَى الرَّاهِبَ فَأَخْبَرَهُ فَقَالَ لَهُ الرَّاهِبُ أَىْ بُنَىَّ أَنْتَ الْيَوْمَ أَفْضَلُ مِنِّى، قَدْ بَلَغَ مِنْ أَمْرِكَ مَا أَرَى وَإِنَّكَ سَتُبْتَلَى، فَإِنِ ابْتُلِيتَ فَلاَ تَدُلَّ عَلَىَّ، وَكَانَ الْغُلاَمُ يُبْرِئُ الأَكْمَهَ وَالأَبْرَصَ وَيُدَاوِى النَّاسَ مِنْ سَائِرِ الأَدْوَاءِ فَسَمِعَ جَلِيسٌ لِلْمَلِكِ كَانَ قَدْ عَمِىَ فَأَتَاهُ بِهَدَايَا كَثِيرَةٍ فَقَالَ مَا هَا هُنَا لَكَ أَجْمَعُ إِنْ أَنْتَ شَفَيْتَنِى فَقَالَ إِنِّى لاَ أَشْفِى أَحَدًا إِنَّمَا يَشْفِى اللَّهُ فَإِنْ أَنْتَ آمَنْتَ بِاللَّهِ دَعَوْتُ اللَّهَ فَشَفَاكَ، فَآمَنَ بِاللَّهِ فَشَفَاهُ اللَّهُ فَأَتَى الْمَلِكَ فَجَلَسَ إِلَيْهِ كَمَا كَانَ يَجْلِسُ فَقَالَ لَهُ الْمَلِكُ مَنْ رَدَّ عَلَيْكَ بَصَرَكَ قَالَ: رَبِّى، قَالَ: وَلَكَ رَبٌّ غَيْرِى قَالَ: رَبِّى وَرَبُّكَ اللَّهُ، فَأَخَذَهُ فَلَمْ يَزَلْ يُعَذِّبُهُ حَتَّى دَلَّ عَلَى الْغُلاَمِ فَجِىءَ بِالْغُلاَمِ فَقَالَ لَهُ الْمَلِكُ أَىْ بُنَىَّ قَدْ بَلَغَ مِنْ سِحْرِكَ مَا تُبْرِئُ الأَكْمَهَ وَالأَبْرَصَ وَتَفْعَلُ وَتَفْعَلُ، فَقَالَ إِنِّى لاَ أَشْفِى أَحَدًا إِنَّمَا يَشْفِى اللَّهُ، فَأَخَذَهُ فَلَمْ يَزَلْ يُعَذِّبُهُ حَتَّى دَلَّ عَلَى الرَّاهِبِ فَجِىءَ بِالرَّاهِبِ فَقِيلَ لَهُ ارْجِعْ عَنْ دِينِكَ، فَأَبَى فَدَعَا بِالْمِئْشَارِ فَوَضَعَ الْمِئْشَارَ فِى مَفْرِقِ رَأْسِهِ فَشَقَّهُ حَتَّى وَقَعَ شِقَّاهُ ثُمَّ جِىءَ بِجَلِيسِ الْمَلِكِ فَقِيلَ لَهُ ارْجِعْ عَنْ دِينِكَ، فَأَبَى فَوَضَعَ الْمِئْشَارَ فِى مَفْرِقِ رَأْسِهِ فَشَقَّهُ بِهِ حَتَّى وَقَعَ شِقَّاهُ ثُمَّ جِىءَ بِالْغُلاَمِ فَقِيلَ لَهُ ارْجِعْ عَنْ دِينِكَ، فَأَبَى فَدَفَعَهُ إِلَى نَفَرٍ مِنْ أَصْحَابِهِ فَقَالَ اذْهَبُوا بِهِ إِلَى جَبَلِ كَذَا وَكَذَا فَاصْعَدُوا بِهِ الْجَبَلَ فَإِذَا بَلَغْتُمْ ذُرْوَتَهُ فَإِنْ رَجَعَ عَنْ دِينِهِ وَإِلاَّ فَاطْرَحُوهُ فَذَهَبُوا بِهِ فَصَعِدُوا بِهِ الْجَبَلَ فَقَالَ اللَّهُمَّ اكْفِنِيهِمْ بِمَا شِئْتَ، فَرَجَفَ بِهِمُ الْجَبَلُ فَسَقَطُوا وَجَاءَ يَمْشِى إِلَى الْمَلِكِ فَقَالَ لَهُ الْمَلِكُ مَا فَعَلَ أَصْحَابُكَ قَالَ: كَفَانِيهِمُ اللَّهُ، فَدَفَعَهُ إِلَى نَفَرٍ مِنْ أَصْحَابِهِ فَقَالَ اذْهَبُوا بِهِ فَاحْمِلُوهُ فِى قُرْقُورٍ فَتَوَسَّطُوا بِهِ الْبَحْرَ فَإِنْ رَجَعَ عَنْ دِينِهِ وَإِلاَّ فَاقْذِفُوهُ، فَذَهَبُوا بِهِ فَقَالَ اللَّهُمَّ اكْفِنِيهِمْ بِمَا شِئْتَ، فَانْكَفَأَتْ بِهِمُ السَّفِينَةُ فَغَرِقُوا وَجَاءَ يَمْشِى إِلَى الْمَلِكِ فَقَالَ لَهُ الْمَلِكُ مَا فَعَلَ أَصْحَابُكَ قَالَ كَفَانِيهِمُ اللَّهُ، فَقَالَ لِلْمَلِكِ إِنَّكَ لَسْتَ بِقَاتِلِى حَتَّى تَفْعَلَ مَا آمُرُكَ بِهِ، قَالَ: وَمَا هُوَ قَالَ: تَجْمَعُ النَّاسَ فِى صَعِيدٍ وَاحِدٍ وَتَصْلُبُنِى عَلَى جِذْعٍ ثُمَّ خُذْ سَهْمًا مِنْ كِنَانَتِى ثُمَّ ضَعِ السَّهْمَ فِى كَبِدِ الْقَوْسِ ثُمَّ قُلْ بِاسْمِ اللَّهِ رَبِّ الْغُلاَمِ، ثُمَّ ارْمِنِى فَإِنَّكَ إِذَا فَعَلْتَ ذَلِكَ قَتَلْتَنِى. فَجَمَعَ النَّاسَ فِى صَعِيدٍ وَاحِدٍ وَصَلَبَهُ عَلَى جِذْعٍ ثُمَّ أَخَذَ سَهْمًا مِنْ كِنَانَتِهِ ثُمَّ وَضَعَ السَّهْمَ فِى كَبِدِ الْقَوْسِ ثُمَّ قَالَ: بِاسْمِ اللَّهِ رَبِّ الْغُلاَمِ، ثُمَّ رَمَاهُ فَوَقَعَ السَّهْمُ فِى صُدْغِهِ فَوَضَعَ يَدَهُ فِى صُدْغِهِ فِى مَوْضِعِ السَّهْمِ فَمَاتَ فَقَالَ النَّاسُ آمَنَّا بِرَبِّ الْغُلاَمِ آمَنَّا بِرَبِّ الْغُلاَمِ آمَنَّا بِرَبِّ الْغُلاَمِ، فَأُتِىَ الْمَلِكُ فَقِيلَ لَهُ أَرَأَيْتَ مَا كُنْتَ تَحْذَرُ قَدْ وَاللَّهِ نَزَلَ بِكَ حَذَرُكَ قَدْ آمَنَ النَّاسُ، فَأَمَرَ بِالأُخْدُودِ فِى أَفْوَاهِ السِّكَكِ فَخُدَّتْ وَأَضْرَمَ النِّيرَانَ وَقَالَ مَنْ لَمْ يَرْجِعْ عَنْ دِينِهِ فَأَحْمُوهُ فِيهَا، أَوْ قِيلَ لَهُ اقْتَحِمْ، فَفَعَلُوا حَتَّى جَاءَتِ امْرَأَةٌ وَمَعَهَا صَبِىٌّ لَهَا فَتَقَاعَسَتْ أَنْ تَقَعَ فِيهَا فَقَالَ لَهَا الْغُلاَمُ يَا أُمَّهِ اصْبِرِى فَإِنَّكِ عَلَى الْحَقِّ » أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (7436) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (صُهَيْب(رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: له ئوممه‌تانى پێش ئێوه پادشایه‌ك هه‌بوو، وه ئه‌و پادشایه‌ش ساحیرێكى هه‌بوو، جا كاتێك ساحیره‌كه به‌ساڵدا چوو (پیربوو)، به پادشاكه‌ى ووت: من به‌ساڵدا چووم و پیربوومه‌و مردنیشم نزیك بۆته‌وه، لاوێكم بۆ بنێره بۆئه‌وه‌ى سیحرى فێربكه‌م، پادشاكه‌ش لاوێكى بۆنارد، وه ڕۆژانه لاواكه ده‌چوو بۆلاى ساحیره‌كه له ڕێگاكه‌یدا ڕاهیبێك هه‌بوو، هه‌ركات لاوه‌كه ده‌گه‌یشته شوێنى ڕاهیبه‌كه داده‌نیشت وگوێى لێده‌گرت، وه قسه‌كانى له‌لا په‌سه‌ند بوو، وه هه‌ركات بهاتایه بۆلاى ساحیره‌كه لێى ده‌داو به لاوه‌كه‌ى ده‌ووت: بۆ دره‌نگ هاتووى؟ لاوه‌كه‌ش هات بۆلاى ڕاهیبه‌كه‌و سكاڵاى كرد ڕاهیبه‌كه ووتى: هه‌ركات چوویت بۆلاى ساحیره‌كه بڵێ ماڵه‌وه دره‌نگ ناردومێتى، وه هه‌ركات گه‌ڕایته‌وه بۆ ماڵه‌وه بڵێ ساحیره‌كه دره‌نگ ناردوومێتیه‌وه، لاوه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو تاكو ڕۆژێكیان سه‌یرى كرد له‌سه‌ر ڕێگاى خه‌ڵك ئاژه‌ڵێكى ترسناكى گه‌وره ڕێگاى له خه‌ڵكى گرتووه‌و كه‌س ناتوانێت تێپه‌ڕێت، بۆیه لاوه‌كه‌ش ووتى: ئه‌مڕۆ ده‌زانم و بۆم ده‌رده‌كه‌وێت كه ئایا به‌رنامه‌و مه‌نهه‌جى ساحیره‌كه ڕاست و ڕه‌وایه یان به‌رنامه‌و مه‌نهه‌جى ڕاهیبه‌كه، بۆیه به‌ردێكى هه‌ڵگرت و ووتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌و مه‌نهه‌جى ئه‌و ڕاهیبه‌ت له‌لا خۆشه‌ویستتره له به‌رنامه‌و مه‌نهجى ئه‌و ساحیره، ئه‌وا به‌م به‌رده ئه‌و ئاژه‌ڵه بكوژرێت وبمرێت، به‌ڵكو خه‌ڵكى ڕزگاریان بێت و تێپه‌ڕن، لاوه‌كه‌ش به‌رده‌كه‌ى تێگرتء ئاژه‌ڵه‌كه‌ى كوشت، ئینجا خه‌ڵكى تێپه‌ڕین و ڕزگاریان بوو، وه لاوه‌كه به‌ڕاهیبه‌كه‌ى ووت: كه ئه‌وكاره‌ى كردووه، ڕاهیبه‌كه‌ش ووتى: ئه‌ى ڕۆڵه تۆ باشتر‌و خێرترى له‌لاى خوا له‌من، به‌ڵام تاقی ده‌كرێیته‌وه، وه ئه‌گه‌ر تاقی كرایته‌وه ناوى من وشوینى من به‌كه‌س مه‌ڵێ، وه لاوه‌كه‌ش (كوێر‌و زكماك ونه‌خۆشى به‌ڵه‌كى و وهه‌موو نه‌خۆشیه‌ك دووعاى بۆ ده‌كردوو به ئیزنى خوا چاك ده‌بوونه‌وه)، پادشا وه‌زیرێكى هه‌بوو هه‌ردوو چاوى كوێر بوو كاتێك گوێ بیستى ئه‌وه بوو كه لاوێك هه‌یه دووعا بۆ كوێر ده‌كات و چاك ده‌بێته‌وه، بۆیه دیارى و خه‌ڵاتێكى زۆرى له‌گه‌ڵ خۆى برد‌و چوو بۆلاى لاوه‌كه وه پێى ووت: شیفام بده‌و چاوه‌كانم چاك بكه‌ره‌وه، لاوه‌كه‌ش ووتى: من كه‌س چاك ناكه‌مه‌وه‌و شیفاش لاى من نییه ته‌نها ئه‌وه‌ى كه شیفاى خه‌ڵك ده‌دات خواى په‌روه‌ردگاره، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕى پێبهێنى ئه‌وا بۆت ده‌پاڕێمه‌وه‌و خواش شیفات ده‌دات، وه‌زیره‌كه‌ش باوه‌ڕى هێنا به‌خواى گه‌وره‌و چاوى چاك بووه‌وه، پاشان وه‌زیره‌كه هات بۆلاى پادشاكه‌و لاى دانیشت هه‌روه‌ك چۆن جاران له‌لاى داده‌نیشت، پادشاكه‌ش كه‌بینیتى چاوى چاك بۆته‌وه به وه‌زیره‌كه‌ى ووت: كێ چاوه‌كانى بۆ گێڕایته‌وه؟ وه‌زیره‌كه‌ش ووتى: په‌روه‌ردگارم، پادشاكه ووتى: جگه له‌من په‌روه‌ردگارێكى تر هه‌یه؟ وه‌زیره‌كه‌ش ووتى: په‌روه‌ردگارى من وتۆ (الله) یه، ئینجا پادشاكه به‌رده‌وام سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى وه‌زیره‌كه‌ى ده‌دا تاكو وه‌زیره‌كه شوێنى لاوه‌كه‌ى به پادشاكه ووت، ئینجا ناردیان به‌دواى لاوه‌كه‌داو هێنایان بۆلاى پادشا، پادشاكه كاتێك كه لاوه‌كه‌ى بینى پێى ووت: ئه‌ى ڕۆڵه سیحره‌كه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه كه (كوێر‌و زكماك و نه‌خۆشى به‌ڵه‌كى) چاك بكه‌یته‌وه؟ هه‌رزه‌كاره‌كه‌ش ووتى: من هیچ كه‌س چاك ناكه‌مه‌وه، ته‌نها خواى په‌روه‌ردگار شیفاى خه‌ڵك ده‌دات، ئینجا به‌رده‌وام سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى لاوه‌كه‌یان ده‌دا تاكو شوێنى ڕاهیبه‌كه‌یانى پێ ووت، ئینجا ڕاهیبه‌كه‌یان هێناو پێیان ووت: له‌و دینه‌ى خۆت په‌شیمان ببه‌وه‌و بگه‌ڕێوه؟ ڕاهیبه‌كه‌ش ووتى: په‌شیمان نابمه‌وه، ئینجا مشارێكیان هێناو له‌ناوه‌ڕاستى سه‌رى دایان نا وه كردیان به‌دوو له‌ته‌وه، ئینجا وه‌زیره‌كه‌یان هێناو پێیان ووت: بگه‌ڕێوه‌و په‌شیمان ببه‌وه له‌و دینه؟ وه‌زیره‌كه‌ش په‌شیمان نه‌بۆوه، به‌هه‌مان شێوه وه‌زیره‌كه‌شیان كرد به‌دوو له‌ته‌وه، ئینجا لاوه‌كه‌یان هێناو پێیان ووت، بگه‌ڕێوه‌و په‌شیمان ببه‌وه له‌و دینه‌ى كه‌له‌سه‌ریت؟ لاوه‌كه‌ش په‌شیمان نه‌بووه‌وه، ئینجا پادشاكه فه‌رمانى كرد كه بیبه‌ن بۆسه‌ر شاخێك، ئه‌گه‌ر په‌شیمان بووه‌وه ئه‌وا بیگه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر په‌شیمانیش نه‌بووه‌وه ئه‌وا له‌سه‌ر شاخه‌كه‌وه بیخه‌نه خواره‌وه، كاتێك كه گه‌یشتنه سه‌ر شاخه‌كه لاوه‌كه له خوا پاڕایه‌وه‌و ووتى: خوایه ڕزگارم بكه‌ى له‌ده‌ست ئه‌مانه به‌وه‌ى كه خۆت ده‌ته‌وێ، شاخه‌كه له‌ژێریان كه‌وته له‌رزه‌و كه‌وتنه خواره‌وه‌و ته‌نها لاوه‌كه ڕزگارى بوو، پاشان هه‌رزه‌كاره‌كه‌ش گه‌ڕایه‌وه بۆلاى پادشاكه! پادشاكه‌ش به لاوه‌كه‌ى ووت: چیت له‌وانه كرد كه‌تۆیان برد؟ لاوه‌كه‌ش ووتى: ئه‌و خوایه‌ى كه‌من ده‌یپه‌رستم ڕزگارى كردم له‌ده‌ستى ئه‌وان، ئه‌م جاره‌یان پادشاكه فه‌رمانى كرد كه بیبه‌نه ناوه‌ڕاستى ده‌ریا ئه‌گه‌ر په‌شیمان بووه‌وه ئه‌وا بیگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌شیمانیش نه‌بووه‌وه ئه‌وا بیخه‌نه ناو ده‌ریاكه‌وه، دوو باره لاوه‌كه له‌خوا پاڕایه‌وه كه ڕزگارى بكات، ووتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار ڕزگارم بكه‌ى له‌ده‌ستیان، خواى گه‌وره غه‌رقیانى كرد، لاوه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆلاى پادشا، كاتێك پادشا بینیتى پێى ووت: چیت له‌وانه كرد كه‌تۆیان برد! لاوه‌كه‌ش ووتى: ئه‌و خوایه‌ى كه‌من ده‌یپه‌رستم ڕزگارى كردم له‌ده‌ست ئه‌وان، پاشان لاوه‌كه ووتى: تۆ ناتوانى من بكوژى تاكو ئه‌وه‌ى كه پێت ده‌ڵێم جێبه‌جێى نه‌كه‌ى، پادشاكه‌ش ووتى: ئه‌و شته چیه؟ لاوه‌كه ووتى: خه‌ڵكى كۆبكه‌وه له یه‌ك جێگه‌دا، پاشان به‌دار خورمایه‌كه‌وه له خاچم بده، ئینجا ڕمێك له ڕمه‌كانم ده‌ربكه‌و بڵێ: به‌ناوى خوا خواى ئه‌و لاوه، پاشان ڕمه‌كه‌م تێبگره، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ بم كوژى، پادشاكه‌ش خه‌ڵكى كۆ كرده‌وه‌و لاوه‌كه‌ى له خاچدا به‌قه‌د دارخورمایه‌كه‌وه، پاشان له‌به‌ر چاوى خه‌ڵكى ڕمێك له ڕمه‌كانى لاوه‌كه‌ى هه‌ڵگرت و ووتى: به‌ناوى خوا خواى ئه‌و لاوه، پادشاكه ڕمه‌كه‌ى تێگرتء داى له‌نێوان گوێىء چاووى، لاوه‌كه، وه ده‌ستى خسته سه‌ر شوێنى ڕمه‌كه تا ڕۆحى ده‌رچوو مرد، ئینجا خه‌ڵكه كه ئه‌وه‌یان بینى هه‌موویان ووتیان باوه‌ڕمان هێنا به خواى ئه‌و لاوه، ئینجا به پادشاكه‌یان ووت: ئه‌ى پادشا ئه‌وه‌ى كه تۆلێى ده‌ترساى ئه‌وا گه‌وره‌تر ڕووى دا!! پادشاكه‌ش فه‌رمانى كرد كه چاڵ هه‌ڵبكه‌نرێت و ئاگرى تێدا بكرێته‌وه، هه‌ركه‌سێك په‌شیمان بووه‌وه ئه‌وا لێى بگه‌ڕێن، وه هه‌ركه‌سێكیش په‌شیمان نه‌بووه‌وه ئه‌وا بیخه‌نه ناو ئاگره‌كه‌وه، وه به‌رده‌وام خه‌ڵكیان ده‌كرده ناو ئاگره‌كه‌وه تاكو گه‌یشته ئافره‌تێك منداڵێكى شیره خۆره‌ى پێ بوو، ئینجا به ئافره‌ته‌كه‌یان ووت: په‌شیمان ببه‌وه؟ ئافره‌ته‌كه له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ى كه‌شیره‌خۆره، هه‌ڵوێسته‌یه‌كى كرد كه ترسى هه‌بێت له‌و منداڵه، بۆیه منداڵه‌كه هاته قسه‌و به دایكى ووت: ئه‌ى دایه ئارام بگره چونكه تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستى.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) هه‌موو منداڵێك له‌سه‌ر فیتره‌تێكى پاك له‌دایك ده‌بێت.
(2) سیحر به فێربوونه، وه ساحیره‌كه‌ش به پادشاكه‌ى ووت: لاوێكم بۆ بنێرن فێرى سیحرى ده‌كه‌م، خواى په‌روه‌ردگار له قورئاندا ده‌فه‌رمووێت: { وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيْاطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ } (102) سورة البقرة واته: هه‌رگیز سوله‌یمان كافر نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون خه‌ڵكیان فێرى سیحر ده‌كرد.
(3) دروسته بۆكه‌سێك درۆ بكات ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕوى دوژمن بووه‌وه له‌كاتى زه‌روریدا، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: «لاَ يَحِلُّ الْكَذِبُ إِلاَّ فِى ثَلاَثٍ وَالْكَذِبُ فِى الْحَرْبِ» صَحِيح: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن (1939) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (7723) . واته: حه‌ڵاڵ نییه بۆ هیچ كه‌سێك درۆكردن، مه‌گه‌ر له سێ كاتدا: له‌كاتى جه‌نگدا، ئه‌و لاوه‌ش درۆى له‌گه‌ڵ ساحیره‌كه ده‌كرد بۆئه‌وه‌ى له فێڵیان ڕزگارى ببێت.
(4) پاڕانه‌وه له خواى په‌روه‌ردگار بۆئه‌وه‌ى ڕاستى و حه‌قت بۆ ڕوون بكاته‌وه‌و گومانت نه‌هێڵێت، لاوه‌كه له په‌روه‌ردگار پاڕایه‌وه بۆئه‌وه‌ى ڕاستى و حه‌قى بۆ ڕوون ببێته‌وه.
(5) لابردنى ناڕه‌حه‌تى ئازار پێگه‌یاندن له‌سه‌ر ڕێگاى خه‌ڵكى، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: « وَإِمَاطَةُ الأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ صَدَقَةٌ » صَحِيح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد فِي السُّنَن (1285) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (8096) . واته: لابردنى ئازار پێگه‌یاندن له‌سه‌ر ڕێگا خێر‌و صه‌ده‌قه‌یه.
باوه‌ڕدارى ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه كه هۆكارو سه‌به‌ب بداته‌وه پاڵ خواى په‌روه‌ردگار نه‌ك بیداته پاڵ خۆى بۆ ئه‌وه‌ى بڵێن پایه به‌رزو شكۆمه‌نده له‌لاى خوا.
(6) زۆر جار ڕێك ده‌كه‌وێت (ده‌گونجێت) كه ته‌له‌به له‌مامۆستاكه‌ى باشتر‌و چاكتر بێت، ئه‌گر چى ته‌له‌به‌كه‌ش منداڵ بێت، وه پێویسته مامۆستاكه‌شى دان به‌وه‌دا بنێت، وه‌ك چۆن ڕاهیبه‌كه ووتى: (ئه‌ى ڕۆڵه تۆ باشتر‌و خێرترى له‌لاى خوا وه‌ك له‌من).
(7) هه‌ركه‌سێك فه‌رمان به چاكه بكات وڕێگرى له خراپه بكات به‌دڵنیایى تاقى ده‌كرێته‌وه، وه پێویستیشه له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌دا خۆگربێت، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه پاداشتى گه‌وره ده‌درێته‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(يُبْتَلَى النَّاسَ عَلَى قَدْرِ دِينِهِم، فَمَنْ ثَخنَ دِينِه اشْتَدَّ بَلاَؤُهُ وَ مَنْ ضعف دينه ضعف بَلاَؤُهُ) صَحِيح: أَخْرَجَهُ اِبْن حِبَّانَ فِي صَحِيحِه (2982) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (993) . واته: تاقی ده‌كرێته‌وه خه‌ڵكى به‌ئه‌ندازه‌ى ئایینه‌كه‌یان، جا هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى به‌هێزبێت ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى قورس و گرانه، وه هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕى لاواز بێت ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى لاواز‌و ئاسان ده‌بێت.
(8) هه‌ركه‌سێك هه‌ڵه‌ى كرد له ووته‌دا نابێت به‌و شێوه‌یه لێى بگه‌ڕێى به‌ڵكو ده‌بێت بۆى چاك بكه‌یته‌وه، چ جاى له بیروباوه‌ڕدابێت، وه‌زیره‌كه به لاوه‌كه‌ى ووت: شیفام بده لاوه‌كه‌ش ووتى: من شیفاى هیچ كه‌سێك ناده‌م به‌ڵكو خواى په‌روه‌ردگار شیفا ده‌دات.
(9) هه‌ر ده‌بێت قسه‌ى حه‌ق و ڕه‌وا سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر ناحه‌قدا {وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُواْ السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللّهِ هِيَ الْعُلْيَا } (40) سورة التوبة، واته: خواى گه‌وره به‌رنامه‌و ئایینى بێ باوه‌ڕانى دانه‌واندووه‌و ڕیسواى كردووه، وه به‌رنامه‌و ئایینى خوا هه‌میشه به‌رزو بڵنده.
(10) ئه‌گه‌ر ڕۆژت ته‌واو نه‌بووبێت (ئه‌جه‌لت نه‌هاتبێت) ئه‌وا هیچ كه‌سێك ناتوانێت بتكوژێت و ته‌نانه‌ت زیانیشت پێبگه‌ێنێت، پادشاكه هه‌رچه‌نده هه‌وڵى دا لاوه‌كه بكوژێت وله‌ناوى ببات به‌ڵام نه‌ى توانى، تاكو خۆى ڕێگه‌ى به پادشاكه نیشاندا.
(11) خۆبه‌ختكردن له پێناوى خوا، ئه‌و لاوه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو خه‌ڵكى ئاماده‌یه خۆى به‌خت بكات، بۆ ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى باوه‌ڕبێنن و ڕزگاریان بێت له شیرك و نه‌زانى.
(12) خواى گه‌وره باوه‌ڕداران جێگیر‌و چه‌سپاو ده‌كات له‌سه‌ر ئایین، وه ده‌فه‌رمووێت: {يُثَبِّتُ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا } (27) سورة إبراهيم، واته: خواى گه‌وره باوه‌ڕداران دامه‌زراوو جێگیر ده‌كات به ووته‌ى ڕاست و ڕه‌وا له ژیانى دونیایاندا، وه كاتێك ئه‌و ئافره‌ته سه‌یرى منداڵكه‌ى ده‌كات شیره خۆره‌و بێ گوناهه منداڵه‌كه‌ش دێته قسه‌و ده‌ڵێت: ئه‌ى دایه خۆگربه تۆ له‌سه‌ر حه‌قى، بۆیه به خۆى منداڵه‌كه‌یه‌وه ده‌چێته ناو ئاگره‌كه‌وه‌و گوێى پێ نادات، چونكه له پێناوى خواى گه‌وره‌یه.
(13) سه‌ر ئه‌نجام وچاره‌نووسى باوه‌ڕداران له دواى مردنیان بۆ به‌هه‌شته، وه سه‌ر ئه‌نجام وچاره‌نووسى بێ باوه‌ڕه‌كان بۆ دۆزه‌خه.