ئێستا تۆ ده‌توانیت ببیته گه‌وره‌ى هه‌ر مهوقفێك،وه پاڵنه‌ر بیت بۆ كه‌سانى تر كه دواى بكه‌ون به حه‌ماسه‌وه...وه حوكم بكه‌یت له چه‌ند مهوقفێك دا له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى نمونه‌یى بۆ ئه‌و گه‌وهه‌ره به نرخه‌ى كه یه‌كێكه له ئامڕازه كاراكان و شێوازى پێشڕه‌وى كردنه هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ به‌ده‌ست هێنانى دڵى به‌رامبه‌ره‌كانت كه هاوڕێكانتن یان خزم و كه‌س و كار یان ئه‌وانه‌ى له ژیانى ڕۆژانه‌تدا كاریان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یت بۆ پۆله‌كه‌ت،ئه‌ویش به داڕشتنى به‌رنامه‌یه‌ك كه پێكهاتووه له چوارده هه‌نگاو كه له شێوه‌ى ڕاهێنانى ئاسانه، بۆ سهیتهرهكردن له‌سه‌ر كه‌سانى تر و ئه‌و مهوقیفانهى دێنه ڕێت هه‌روه‌ك یارمه‌تیت ده‌دات له:
· زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌ر ترسێك كه هه‌یه له فه‌شه‌ل هێنان.
· دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى تێك چوون یان تێك‌شكاون.
· به ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى كه‌سانى تر.
· ده‌رخستن و كه‌شف كردنى (چۆنێتى).
· ناسینى كه‌سێك كه به گه‌وره‌ترین دوژمنى خۆتى ده‌زانیت.
· وازهێنان و ڕزگار بوون له چه‌ند خوونهریتێكى ناپه‌سه‌ند كه سه‌ركه‌وتنیان لێ زه‌وت كردوویت.
· حوكم كردنى كار و په‌یوه‌ندیه تایبهتیهكانت.
· به‌رهه‌م هێنانى ووزه‌یه‌ك كه پێویستت پێى ده‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانى سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانت.
· مامه‌ڵه كردنت له‌گه‌ڵ مه‌وقفه سلبیه‌كان دا به شێوه‌یه‌ك وات لێبكات براوه بیت.
چۆن تاك ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت؟؟
ئه‌م دێڕه با هه‌میشه له‌به‌ر چاوت بێت (( ئه‌و هێزه شاراوه‌یه‌ى له ناخ و ناوهڕۆكتدا هه‌یه خه‌به‌رى بكه‌ره‌وه)).
هێزى شاراوه!!!
هه‌موو مرۆڤێك خواى گه‌وره هێزێكى شاراوه‌ى پێ به‌خشیوه كه له ڕێیه‌وه پاڵنه‌رێك ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌شتن به لوتكه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى باش ئیستیغلالى ئه‌و هێزه ناكات.
(( بیر بكه‌ره‌وه مرۆڤ گه‌وره‌ى هه‌موو دروست كراوه‌كانه))....
چۆن ده‌توانم ئه‌و هێزه حه‌شار دراوه خهبهربكهمهوه؟؟؟
هه‌موو كه‌سێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و هه‌ر چه‌ند ساده‌بێت،خه‌ونى ئه‌وه ده‌بینێت كه ببێته پاڵه‌وان و سه‌ركه‌وتن به درێژایى ژیانى یاوه‌رى بێت....
منیش به حوكمى ئه‌وه‌ى باس له‌و هێزه كه ئاره‌زووى كه‌سانى تر ده‌خوڵقێنێت بۆ به‌شدارى كردن له خه‌ونه‌كانمان و ناویان هه‌بێت له بوون دا كه كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و شه‌رمه‌ى له ناخماندا هه‌یه و ئه‌و ئازاره‌ى هه‌مانه له ئه‌نجامى ئه‌و تێڕوانینه كه‌م و نزمه‌ى بۆ زاتى خۆمان هه‌مانه، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌ر ترسێك دا كه هه‌یه و پردێك بنیات بنێین له خۆشه‌ویستى و به هێز كردنى په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كان و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنین له ژیانى ڕۆژانه و كرده‌وه‌كانمان دا.
هه‌میشه له بیرت بێت: (( پێویسته زاڵ بین به‌سه‌ر ژیان دا ...له جیاتى ئه‌وه‌ى ببینه قوربانى ئه‌و ژیانه)).
هه‌موو كه‌سێك له دایك ده‌بێت هێزێكى سروشتى هه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و زاڵ بێت نه‌ك ببێته نێچیر و قوربانى ئه‌و ژیانه....
ئه‌گه‌ر وایه بۆ هه‌ندێك فه‌شه‌ل ده‌هێنن؟؟؟
پاش چه‌ندین ساڵ گه‌ڕانى دوور و درێژ گه‌شتمه ڕاستی له‌وپه‌ڕى ساده‌یی و ئاسان دا، به‌ڵام ده‌بێته زۆردارێك ئه‌گه‌ر به لێزانینه‌وه به‌كار نه‌هێنرێت و جێ به‌جێ نه‌كرێت...ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
ژیان له دوو به‌ش پێك دێت :
*براوه و دۆڕاوه..یان بڵێن (سه‌ركه‌وتن و فه‌شه‌ل هێنان).
به‌ڵام هیچ كه‌سێك به براوهیى یان سه‌ركه‌وتنه‌وه له دایك نابێت، تۆ پێویسته بزانیت و فێر ببیت چۆن ده‌یبه‌یته‌وه و سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت ئه‌گینا خۆت ڕاده‌هێنیت له گه‌یاندنى خودى خۆت به‌ره‌و فه‌شه‌ل و دۆڕان.
بنه‌مایه‌ك (یاسایه‌ك) ى گرنگ:
(( هه‌میشه خۆت فێرى ئه‌وه بكه‌یت بیبه‌یته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بیت)).
خه‌ساره‌ت و فه‌شه‌ل به پێویستى حوكمى به‌رده‌وامى درێژایى ته‌مه‌ن نی یه، كه‌سێك نیه له ئێمه كه له دایك ده‌بێت كه تواناى بۆ چوونه ژێر ڕكێڤى ژیان نه‌بێت،به‌ڵام ئێمه له‌وانه‌ین كه خۆمان وا ڕاهێناوه كه له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه بین.
له خیلالى ئه‌م دراسه‌یه تێبینى چه‌ندین تاكم كرد له ته‌مه‌نى بیسته‌كان و سى و چل و په‌نجاكان بوون....فه‌شه‌لیان ده‌هێنا و فه‌شه‌لیان ده‌هێنا و فه‌شه‌لیان ده‌هێنا و به دوایدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست ده‌هێنا به به‌رده‌وامى....
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد بێت سه‌ركه‌وتنى هه‌رتاكێك به ویستى خواى گه‌وره‌یه كه ئهوتاكه ئه‌و ڕۆژه‌ى كه تیایدا به خۆشى به‌سه‌رى ده‌بات یان گه‌شه‌ده‌كات و پێش ده‌كه‌وێ
چۆن ده‌بمه ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئاره‌زووى ده‌كه‌م؟؟؟
ئایا گۆڕینى خودى خۆم به‌سه؟
بێ گومان گۆڕان یه‌كه‌م جار ده‌بێت له ناخ و خوده‌وه بێت، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت له ئایه‌تى(11)ى سوره‌تى (الرعد):[ إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ]، واته: ((بێ گومان خوا بارودۆخى هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ى به خۆیان ده‌كرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یكه‌ن)).پێویسته ئه‌و گۆڕانه له سلوك و هه‌ڵس و كه‌وتت دا بۆ هاتنه‌دى خه‌ونه‌كانت ببێته ڕاستیه‌كى مه‌لموس.
بۆچى هه‌میشه ده‌كه‌ینه هۆكار بۆ كه‌سانى تر؟؟
به داخه‌وه ئێمه وا ڕاهاتووین كه ژیان بمانبات به ڕێوه،نیه‌تێكمان بۆ پێكهێنان و دروست كردن یان ته‌شكیل كردنى داهاتوو نی یه به‌و ڕێگه‌یه‌ى كه ده‌مانه‌وێ،وه به‌و ڕێگه‌یه‌ى كه پێویسته له‌سه‌رى بڕۆین،وه له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه كه‌وتن و تێكشكانهكانمان ده‌كه‌ینه هۆكار له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تێكشكانى هه‌ركه‌سێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سایه‌تى خۆى،ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامى نه‌بوونى تواناى بۆ مامه‌ڵه‌كردنى سه‌ركه‌وتوانه له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر..... كه‌واته كێشه‌كه ئه‌وه‌یه فاشلین له له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر.
هیچ كه‌سێك نیه كه ته‌واو و كامل بێت، كاملی و كه‌مال ته‌نها بۆ خواى گه‌وره‌یه...
به‌ڵام كه‌سى سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه كه به دواى عه‌یب و خاڵه لاوازه‌كانى دا ده‌گه‌ڕێت و هه‌ڵده‌سێت به ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه هه‌یه‌تى و هه‌ر ئاڕاسته و مامه‌ڵه‌یه‌كى نادروستى هه‌یه ده‌یگۆڕێ به‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌دیده‌هێنێت له ژیاندا.