سه‌ره‌تا به‌ناوى خواى باڵا ده‌ست درود و سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى محمد صلى الله علیه وسلم.....
خوشكان و برایانى موسڵمانم پێم خۆش بوو ئه‌م بابه‌ته ئاماده بكه‌م كه ده‌رباره‌ى گه‌شه‌ى خوده به‌ناونیشانى :
( هه‌شت شت وات لێ ده‌كات كه خه‌ڵكى گوێت بۆ بگرن )
ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى هه‌یه شێوازى ده‌عوه كردن و شێوازى داعی، مه‌به‌ستم له داعى زاناى ئاینى نی یه به‌ڵام هه‌موو یه‌كێك له ئێمه پێویسته بزانێت چۆن واده‌كات كه خه‌ڵك گوێی بۆ بگرن هه‌تا سه‌ركه‌وتووبێت له ده‌عوه كردن بۆ خواى گه‌وره .
ئه‌و هه‌شت نیشاندهرهش بۆ ئه‌وه‌ى وابكه‌یت گوێت بۆ بگرن بریتین له:
1- كار بكه له‌سه‌ر صيغه‌ى ئه‌و ئامانجانه‌ى كه هه‌تن:
به ڕێكى جۆرى ئه‌و وه‌ڵامه‌ى كه ده‌ته‌وێ له گوێگره‌كانته‌وه ببیستى دیارى بكه پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌یت، ده‌ته‌وێ گوێگره‌كه‌ت چۆن هه‌ست بكات یان چۆن هه‌ڵس و كه‌وت بكات له ئه‌نجامى گوێگرتنى بۆت؟
یان به ده‌ربڕینێكى تر:
چۆن هه‌ڵده‌سیت به گۆڕینى گوێگر به پێی ئه‌وه‌ى كه خۆت ده‌ته‌وێت؟
2- گوێگره‌كانت بناسه:
ئه‌وان كێن؟ چ شتێك له پشتیانه‌وه‌یه؟
وورده‌كارى ئه‌وه‌ى كه پێویستیانه چى یه؟
ئه‌و ئه‌زمونه‌ى كه پیایدا تێپه‌ڕ بوون پێش ئه‌وه‌ى بگه‌نه وتاره‌كه‌ى تۆ كاتێ ووتاریان بۆ ده‌ده‌یت ئایا به ئاگان؟گرنگى ده‌ده‌ن پێت وه به ئه‌وه‌ى كه ده‌یڵێى؟
3- خۆت بناسه وه‌ك گه‌یه‌نه‌رێك:
هه‌موو كائینێكى مرۆیى ڕێگه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له قسه‌كردن دا، هه‌روه‌ها تۆش، چ شێوازێكى تایبه‌تیت هه‌یه؟ بیر و بۆچوون و ڕێگه‌ى بیركردنه‌وه‌ت و موفره‌دات و نهبرهى ده‌نگت و خووت وه جوڵه‌ى له‌شت و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى گوێگرى پێ هان ده‌درێت، چۆن كاریگه‌ر ده‌بن بۆ گوێگر؟
4- گوێگره‌كانت بخه‌ره وێنه‌یه‌كه‌وه:
زمانێكى وا به‌كاربهێنه پڕبێت له زیندویى،ئه‌و چیرۆكه‌ى ده‌یگێڕیته‌وه ته‌واوى بكه،وێنه‌یه‌كى ته‌واو بۆ گوێگره‌كانت بكێشه هه‌تا بتوانن ببینن به گوێكانیان (واته باس كردنه كه به جۆرێك بێت كه گوێگره‌كه هه‌ست بكات ئه‌و باسه‌ى كه هه‌یه ده‌یبینێت) ، نمونه به‌كاربهێنه وه لێكچوون و جۆرى ده‌نگ به‌كار بهێنه واته به‌یه‌ك ده‌نگ نه‌بێت له‌وانه‌یه له هه‌ندێ شوێن پێویست به ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌یان نزم كردنهوهبكات،كه‌مترین ووشه به‌كاربهێنه بۆ ده‌ربڕینى وێنه‌یه‌كى ڕوون و دیاری كرا‌و ،دوور بكه‌وه‌ره‌وه له درێژه‌دان له گفتوگۆدا.
5- قه‌ناعه‌ت به گوێگره‌كانت بكه:
ئه‌و بابه‌ته‌ى باسى ده‌كه‌یت پێویسته خودى خۆت سه‌ره‌تا قه‌ناعه‌تت پێى هه‌بێت،وه حه‌ماسه‌تت له ڕێگه‌ى ئاوازى ده‌نگت و زمانى جه‌سته‌ت هانده‌ر بن.
وه‌سفى شتێك مه‌كه زیاتر له‌وه‌ى كه تێیدایه واته سنور مه‌به‌زێنه و له زیاده ڕه‌وى دوور بكه‌وه‌ره‌وه،به شێوه‌یه‌كى نه‌رم و نیانى و به سۆزه‌وه له‌گه‌ڵ گوێگره‌كانت بدوێ ده‌رباره‌ى ئه‌و شتانه‌ى به‌لایانه‌وه گرنگه چونكه به‌رده‌وام ده‌پرسن : ( له‌و هه‌مووه چیمان ده‌س كه‌وت).
6- نه‌رم و میان به له‌گه‌ڵ گوێگره‌كانت:
ڕێگه‌یان پێ بده هه‌ست به ڕه‌زامه‌ندی بكه‌ن به خودى خۆیان و تۆش هه‌روه‌ها، یارمه‌تیان بده و ببه‌ره پاڵپشت بۆیان و كه‌س تاوانبار مه‌كه له نرخى كه‌س كه‌م مه‌كه‌ره‌وه و كه‌سیش پۆلێن مه‌كه و گاڵته به بیروو بۆ چوون و ئه‌و ڕایه‌ى هه‌یه‌تى مه‌كه ،به باشى گوێ بگره له‌وه‌ى كه ده‌یڵێت، به ناوى خۆیانه‌وه بانگیان بكه له كاتى قسه‌كردنت له‌گه‌ڵیان، وا بكه هه‌ست به حه‌وانه‌وه بكه‌ن كاتێك گوێت لێ ده‌گرن.
7- حوكم به كات و زه‌مان بكه:
قسه بكه كاتێ گوێگره‌كانت ئاماده‌ن بۆ گوێگرتن ، نه‌ك كاتێك كه خۆت هه‌ست بكه‌یت كه ده‌ته‌وێت قسه‌یان بۆ بكه‌یت.شوێنێكى گونجاو هه‌ڵبژێره كه یارمه‌تی گه‌یاندنى ئه‌و مانایه‌ى كه ده‌ته‌وێ بیگه‌یه‌نى بدات.
8- ئه‌نجامه‌كان پێوانه بكه و وه‌ڵامت هه‌بێت بۆیان:
ئه‌نجامى قسه‌كردنت له‌سه‌ر گوێگره‌كانت چى یه؟
ئایا لێت تێگه‌شتوون؟
بۆ وه‌ڵامت (به‌ڵێ) یه؟ وه بۆ (نه‌خێر)ه؟
چ شتێك بۆ جارى داهاتوو ده‌كه‌یت؟
هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده باش بیت له گه‌یاندن....