ئایا رۆژێك ئه‌وه‌ت به دڵدا نه‌هاتوه كاغه‌ز و قه‌ڵه‌مێك بێنی و بزانی خێزانه‌كه‌ت مانگی به‌چه‌ند مه‌زه‌نده ده‌كرێ و چه‌ندی پاره و خه‌رجی شایه‌سته‌یه به‌رامبه‌ر به‌و كارانه‌ی كه رۆژانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات.
ئه‌وه‌ش له كاتێكا گه‌ر بته‌وێ مافی خۆی به‌رچاو بگری و مافی خۆی بده‌یتێ؟ ئه‌وه‌ی راستی بێ نه‌خێر، جا مادام وایه ئه‌م سه‌روتاره بخوێنه‌ره‌وه:
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م كه خێزانه‌كه‌ت مانگی چه‌ندی خه‌رجی ده‌وێ، ئه‌وه‌یان بۆ ویژدان و مه‌زه‌نده‌ت لێ گه‌ڕێ به مه‌رجێ ژنه‌كه‌ت بڕوادار و به بیر و هۆش بێ نه‌ك نه‌خۆش بێ به نه‌خۆشی خۆ چواندن به ئافره‌تی بێگانه و چاولێكه‌ری و حه‌ز به هه‌بونی جل و به‌رگی زۆر. بێگومان نه‌فه‌قه‌دانی ئه‌و جۆره ژنه زۆر زۆره.
با سه‌یر كه‌ین ژن مانگی چه‌ندی شایسته‌یه بیده‌یتێ له بری ئه‌و كارانه‌ی كه پێیه‌وه هه‌ڵ ده‌ستێ به ئه‌نجام دانی. گه‌ر یه‌كێك بێنی و به‌كرێی بگری تا خزمه‌تی خۆت و منداڵه‌كانت بكات وه‌ك كه خێزانه‌كه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات، پێویسته چه‌ندی خه‌رجی بده‌یتێ؟ لێره‌دا پشت ئه‌به‌ستین به سه‌رژمێری و ئامار:
پاسه‌وانی منداڵه‌كان له هه‌ركاتژمێرێك (3) دیناری ده‌وێ، جا گه‌ر وامان دانا خێزانه‌كه‌ت هه‌ڵده‌ستێ به پاسه‌وانی منداڵه‌كانت به درێژایی (24) كاتژمێر له رۆژێكدا ئه‌وا ده‌بێ (76) دیناری بده‌یتێ.
ئه‌گه‌ر چێشت لێنه‌ر مانگی (250) دینار وه‌ربگرێ، ئه‌وا خێزانه‌كه‌ت ئه‌م پاره‌یه‌ی شایسته‌یه جگه له‌و كارانه‌ی كه پێی هه‌ڵده‌ستێ وه‌ك پاك و خاوێنی ماڵه‌وه كه هه‌ر رۆژه‌ی (5) دیناری ده‌وێ، شتنی جل و به‌رگ و ئوتو كردن و درونه‌وه و چاك كردنی جل و به‌رگ هه‌ر رۆژه‌ی (10) دیناری ده‌وێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رت نه‌یه‌شێ به‌م حیسابه ئه‌وا كورته‌كه‌ی ئه‌م سه‌رژمێرىیه‌ت ده‌ده‌ینێ كه هه‌فته‌ی (500) دیناری ده‌وێ به‌واتاكه‌ی مانگی (2000) دینار. ئه‌وه‌ش شایسته‌ی خێزانه‌كه‌ته گه‌ر له بری ئه‌و كارانه بیده‌یتێ.
له ڕاستیدا ئه‌م بڕه پاره‌یه كه به‌زۆر دێته پێش چاو كه‌مه له ئاست ئه‌و ئافره‌ته به‌ڕێز و نه‌رم و نیانه‌ی كه هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجام دانی ده‌یه‌ها كار له‌ماڵه‌كه‌مان كه هیچ په‌روه‌ردیارێك یان چێشت لێنه‌رێك یان سكرتێره‌یه‌ك ناتوانێ ئه‌نجامی بدات،... هه‌روه‌ها له زۆر حاڵه‌ت دا هه‌ڵده‌ستێ به كاری پزیشكی و پارێزه‌ری و له سه‌روی هه‌مو ئه‌وانه‌شه‌وه ئه‌ركی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی منداڵ، خێزانه‌كه‌ت ئه‌و كه‌سه‌یه كه به ده‌ستی راستی بێشكه رائه‌ژێنێ و جیهانیش به ده‌ستی چه‌پیه‌وه، وه‌ك كه یه‌كێك له بیریاران واى گوتوه.
كاتێك ئێواران ده‌گه‌ڕێیته‌وه ماڵه‌وه به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كه‌وه كه خۆشت نازانی هۆكه‌ی چىیه، ئه‌وا سكاڵات له لای خێزانه‌كه‌ت ده‌كه‌ی. ئه‌ویش كه ده‌زانێ تۆ په‌ژاره و گیر و گرفتت هه‌یه یه‌كسه‌ر هه‌ڵده‌ستێ به خستنه روی پێشنیار كردن و ده‌ست پێشخه‌ری كارێكی خه‌م ڕه‌وێنه و (ته‌رفیهی) وه‌ك: گه‌مه و یاری كردن له‌سه‌ر جێگه‌ی سه‌رجێییدا و یادخستنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بێته هۆی لادانی خه‌م و ماندو بون، یان چونه ده‌ره‌وه بۆ یه‌كێ له باخه‌كانی نزیكى ماڵتان و پێشبڕكێی تیا ده‌كه‌ن، یان سه‌ردانی كردنی خزمانی هه‌ردو لا، یان گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه چۆن ئارامیان گرتوه و خۆڕاگر بون. یان باس كردنی به‌هه‌شت به‌و شتانه‌ی كه لێیه‌تی. ئه‌مانه هه‌موی ده‌بێته هۆی لادان و نه‌هێشتنی خه‌م و په‌ژاره و كه‌م كردنه‌وه‌ی ناخۆشىیه‌كان و ماندو بونی دنیا.
هه‌ر له‌و كاته‌ى دڵت ته‌نگه پیاڵه چایه‌كت بۆ ئاماده ده‌كات تا مێشكت هێدی و هێور ببێته‌وه و هه‌ر له هه‌مان كاتیش‌دا له‌وانه‌یه شتێكی خۆش یان نوكته‌یه‌كت بۆ باس بكات.
له هه‌مو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و به‌رنامانه هه‌ڵبژێری هێنده‌ی پێ ناچێ هه‌ست به باش بونی رۆحی مه‌عنه‌ویت و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌كه‌یت.
ئه‌وه‌ش به هۆی چىیه‌وه‌یه؟ به‌هۆی لێزانینی ئه‌و هاوڕێیه خۆشه‌ویسته‌وه‌یه كه ده‌زانێ چۆن دڵ و ده‌رونت ئارام ده‌كات و په‌ژاره و ماندو بونت لێ دور ده‌خاته‌وه.
پیاوی به‌ڕێز! كه‌واته ئێستاكه پێم بڵێ پزیشك له بری چاك بونه‌وه و یارمه‌تی دانت بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆشی چه‌ند وه‌رده‌گرێ كه هێنده‌ی خێزانه‌كه‌شت هه‌وڵ و كۆشش نادات؟
هه‌روه‌ها ژن بۆ مێرد زۆر جار رۆڵی پارێزه‌ری ده‌بینێ له كاتی بونی گیر و گرفتێكی ده‌ره‌وه‌ى ماڵ كه به‌رگری له پیاوه‌كه‌ی ده‌كات و له‌سه‌ری به‌وه‌ڵام دێت له‌وانه‌یه به مێرده‌كه‌ی نه‌كرێ.
هه‌روا له‌و ئه‌ركانه‌ی تر كه ژن پێیه‌وه هه‌ڵده‌ستێ به بێ تێچونی پاره، ئه‌ركی راوێژكاری دارایی (المستشار المالي) یه كه له‌وانه‌یه چه‌ند جار توشی قه‌یرانی مالی بوبی و نه‌ت توانیوه لێیه‌وه ده‌رچی، گه‌ر خێزانه‌كه‌ت به په‌له به‌هاناته‌وه نه‌هاتایه و نه‌یگوتبایه: چه‌ندت پاره پێ ده‌وێ ئه‌وا من ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌خه‌رجىیه‌كانی ماڵه‌وه‌هه‌ڵئه‌گرم و لێی ئه‌گێڕمه‌وه.
ئێمه‌ى پیاو با دان به‌وه دابنێین ژنى چاك و دڵسۆز به‌پاره مه‌زه‌نده ناكرێ، به‌ر له‌هه‌مو شتێك گه‌ر ژن نه‌بێت ئه‌وا سه‌دان جار زیاتر بار گران ده‌بین و خه‌رجیمان ده‌كه‌وێته سه‌ر كه ئه‌و شایسته‌یه‌تى بیدرێتێ، با ئه‌وه له‌لاى خۆمان هه‌ڵگرین و با هه‌وڵده‌ین له برى پاره بژاردن بۆى به سۆز و خۆشه‌ویستى و ڕیزلێنان قه‌ره‌بوى بۆ بكه‌ینه‌وه، با له كاروبارى ماڵه‌وه‌ى هاریكارى و به‌شداریان بكه‌ین، له یه‌كێ له خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر ده‌رباره‌ى ژیانى ماڵه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پرسیار كرا، خێزانه‌كه‌ى گوتى : ((پێغه‌مبه‌ر له خزمه‌تى خێزانه‌كه‌یدایه، كراسى خۆى بۆ خۆى پینه ده‌كات و بۆ خۆى مه‌ڕه‌كه‌ى ده‌دۆشێ)).
زۆر جار ژن ده‌بێته ڕاوێژكارێكى چاك، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌ندێ كات به‌ڕاى خێزانه‌كانى كردوه. ئه‌وحه‌دیسانه‌ش كه پێچه‌وانه‌ى پیاده‌كردنى ڕاى ژنه، ڕاست نیه‌و هیچ ئه‌ێلى نیه كه ده‌ڵێ: (ڕاوێژیان پێ بكه‌ن و به‌قسه‌یان مه‌كه‌ن)، (به‌قسه‌كردنى ژن په‌شیمانى به‌دوایه). به‌ڕاى من له زۆر حاڵه‌تدا ئافره‌ت ئیلهامى بۆ دێ و بیروڕاى ڕاست و پێكاو ده‌خاته به‌رچاو، من دان به‌وه داده‌نێم له‌لایه‌نى ماده‌و مه‌عنه‌ویه‌وه كه به‌هه‌ندێ ڕاى خێزانه‌كه‌م نه‌كردوه زیانم لێكه‌وتوه، ئه‌و كرد و كۆشه‌ى ژن ده‌یكات ته‌نها بۆ مێرده‌كه‌ى نیه، به‌ڵكه بۆ خێزانه، بۆ نه‌ته‌وه‌یه، له پێناو خواى گه‌وره‌یه به‌مه‌رجێ مه‌به‌ستى به‌مه فه‌رمانبه‌ریى بێت، دیاره پیاویش كرد و كۆش ده‌كات به‌ڵكه له‌ویش زیاتر ئه‌نجام ده‌دات و به‌ئه‌ركى زۆرتر هه‌ڵده‌ستێ، له مه‌یدانى ژیاندا زه‌حمه‌تى زۆر ده‌بینێ، كه‌واته با هاریكارى هه‌بێت، دڵڕاستى هه‌بێت، قوربانیدان هه‌بێت... به‌هه‌شتیش بۆ خۆپارێزانه چ ژن چ پیاو، بۆ كاركارانه، بۆ خه‌باتكار و كۆششكارانه، ئه‌و به‌هه‌شته‌ى ئه‌و شتانه‌ى تێدایه كه نه‌فس ئاره‌زومه‌ندێتى و، به‌دڵى هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتوه.
[وَقُلْ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ …].
دیاره ژن ده‌یه‌وێ چه‌ند هه‌لێك به‌ده‌ست بێنێ بۆ دیراسه‌كردنى لاپه‌ڕه‌ى په‌روه‌رده‌یى تا ببێته یارمه‌تیده‌رى بۆ ڕێنمایى كردن و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانى.. هه‌روه‌ها سه‌ربرده‌و به‌سه‌رهاتى پێغه‌مبه‌ران و یارانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌خوێنێته‌وه تا له‌كاتى گونجاو‌دا به‌تایبه‌تى به‌ر له نوستن بۆیان بگێڕێته‌وه.