((من خطبة النبي صلى الله عليه وسلم في حجة الوداع:.. ألا واستوصوا بالنسا‌ء خيراً! اتقوا الله في النساء! فإنكم أخذتموهن بأمان الله واستحللتم فروجهن بكلمة الله ولكم عليهن أن لا يوطئن فرشكم أحداً تكرهونه، فإن فعلن ذلك فاضربوهن ضرباً غير مبرح ولهن عليكم رزقهن وكسوتهن بالمعروف. وقد تركت فيكم ما لن تضلوا بعده إن اعتصمتم به: كتاب الله: وأنتم تسألون عني، فما أنتم قائلون؟! قالوا: نشهد أنك قد بلغت وأديت ونصحت. فأشار بأصبعه السبابة يرفعها الى السما‌ء وينكبها الى الناس ويقول: اللهم اشهد! اللهم اشهد ثلاث مرات.)). رواه مسلم. واته: له حه‌جی ماڵ ئاوایی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له وتاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ی فه‌رمو: ((... پێتان راده‌سپێرم كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تان به چاكه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ دا بكه‌ن! ده‌رهه‌ق ئافره‌تان له خوا بترسن (زوڵمیان لێ نه‌كه‌ن)! چونكه ئافره‌تان ئه‌مانه‌تی خوان له‌لای ئێوه و به هۆی دین و وشه‌ی خوای گه‌وره فه‌رجیان بۆتان حه‌ڵاڵ كراوه. ئێوه‌ش مافتان له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه كه‌كه‌س نه‌یه‌ته ماڵتانه‌وه و له شوێنی خۆتان دابنیشێ كه خۆتان پێتان ناخۆشه بێن بۆ ماڵتان. گه‌ر به‌فه‌رمانیان نه‌كردن ئه‌و كاته به لێدانێكی سوك لێیان بده‌ن ئه‌وه‌ش پاش ئامۆژگاری كردنیان به گوته‌ی شیرین یان سه‌رجێیی نه‌كردن، ژنه‌كانیشتان مافیان له‌سه‌رتان هه‌یه كه رۆزیان بۆ په‌یدا بكه‌ن و به باشی پۆشته‌یان بكه‌ن. كیتابی خوا كه قورئانه بۆم به‌جێ هێشتون گه‌ر ده‌ستی پێوه بگرن هیچ كاتێك گومڕاو سه‌رلێشێواو نابن، ئێوه‌ش ده‌رباره‌م ده‌پرسن، ئێوه چی ده‌ڵێن؟!
ئه‌وانه‌ی له‌وێ ئاماده‌ی وتاره‌كه بون گوتیان: گه‌واهی و شایه‌تی ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رت بو گه‌یاندت و به‌جێت هێنا و ئامۆژگاریشت كرد له‌و باره‌یه‌وه.
جا په‌نجه‌ی شایه‌تمانی به‌رز كرده‌وه به‌ره‌و ئاسمان و به‌لای خه‌ڵكه‌كه‌ی لاده‌دا و ده‌یفه‌رمو: خوایه شایه‌ت به، خوایه شایه‌ت به سێ جار ئه‌مه‌ی فه‌رمو.
له‌باره‌ی حه‌ز نه‌كردنی پیاو به دانیشتنی یه‌كێكی تر له شوێنه‌كه‌ی ئه‌و دكتۆر نظمى لۆقا له كتێبه‌كه‌یدا لاپه‌ڕه 36 دا ده‌ڵێ كه ئه‌مه كورته‌كه‌یه‌تی:
(...مێژو هه‌رگیز ئه‌وه‌ی له بیر ناچێته‌وه كه ئه‌بو سوفیانی سه‌رۆكی قوڕه‌یش چوه لای ئوم حه‌بیبه‌ی كچی كه خێزانی پێغه‌مبه‌ر بو، به نهێنىیه‌وه چوه لای تا له خه‌شم و توڕه‌یی پێغه‌مبه‌ر بیپارێزێ له كاتی فه‌تحی مه‌ككه‌دا، ئه‌بو سفیان له‌به‌ر لوت به‌رزی چاوه‌ڕوانی ئیزنی كچه‌كه‌ی نه‌كرد و یه‌كسه‌ر چوه سه‌ر جێگه و شوێنی دانیشتنی پێغه‌مبه‌ر تا له‌وێ دابنیشێ و قسه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی بكات وه‌كو قسه‌كردنی باوكێكی خۆ به‌زل زان و لوت به‌رز.
ئوم حه‌بیبه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بو باوكی نه‌بینیبو هیچ نه‌رمی بۆ نه‌نواند، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ئه‌و فه‌رشه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ری داده‌نیشت له‌به‌ر ده‌ستی لای دا تا له‌سه‌ری دانه‌نیشێ. جا ئه‌بو سوفیان پێی گوت: ئه‌مه له‌به‌ر من فه‌رشه‌كه‌ت لادا، یان له‌به‌ر فه‌رشه‌كه‌ت بو؟
ئوم حه‌بیبه وه‌ڵامێكی توندی دایه‌وه و گوتی: ئه‌مه فه‌رشی پێغه‌مبه‌ری خوایه له‌سه‌ری داده‌نیشێ و تۆش پیاوێكی هاوبه‌ش په‌رستى! نامه‌وێ له‌سه‌ری دابنیشی!)
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست: ده‌بینی په‌یوه‌ندی ئیمان چه‌ند به‌رزه كه له سه‌روی هه‌مو په‌یوه‌ندىیه‌كانه‌وه‌یه و له سه‌روی سۆز و عاتیفه‌یه. كرده‌وه‌كه‌ی ئوم حه‌بیبه ئه‌م راستىیه ده‌سه‌لمێنێ و راستىیه‌تی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش ده‌سه‌لمێنێ:
((لايؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من ولده ووالده، والناس اجمعين)). واته: ئیمانی هیچ كه‌سێكتان ته‌واو نابێ تا منی له منداڵ و دایك و باوكی خۆشتر نه‌وێ، هه‌روه‌ها له هه‌مو خه‌ڵكیش.