پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((لو كنت آمراً أحداً أن يسجد لأحد، لأمرت المرأة أن تسجد لزوجها)). رواه الترمذي (حديث حسن).واته: گه‌ر فه‌رمانم بكردایه به كه‌سێك كه سوجده[سوجده‌ى ڕێز و پێ‌زانین.] بۆ یه‌كێكی تر ببات، ئه‌وا فه‌رمانم ده‌دا كه ئافره‌ت سوجده بۆ مێرده‌كه‌ی ببردایه.
((جاءت امرأة الى النبيصلى الله عليه وسلم فقالت: يا رسول الله! أنا وافدة النساء إليك، هذا الجهاد كتبه الله على الرجال، فإن يصيبوا أجروا، وإن قتلوا كانوا أحياء عند ربهم يرزقون، ونحن معاشر النساء نقوم عليهم فما لنا من ذلك؟! فقال رسول اللهصلى الله عليه وسلم: أبلغي من لقيت من النساء: أن طاعة المرأة الزوج وإعترافها بحقه (*) يعدل ذلك، وقليل منكن من يفعله!)) واته: ئافره‌تێك هاته لای پێغه‌مبه‌ر گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من نوێنه‌ری ئافره‌تانم و هاتومه لاى جه‌نابت، ئه‌و جیهاده‌ی خوای گه‌وره له‌سه‌ر پیاوانی فه‌رز كردوه و پاداشتیان بۆ ده‌نوسرێ و گه‌ر بكوژرێن ئه‌وا شه‌هیدن و زیندون و له‌لای خوای به‌خشنده رۆزیان ده‌درێتێ.. ئێمه‌ی كۆمه‌ڵی ئافره‌تانیش هه‌ڵده‌ستین به خزمه‌ت كردنیان، جا ئێمه له‌وه‌دا چیمان بۆ هه‌یه؟!
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی: گه‌ر به هه‌ر ئافره‌تێك گه‌یشتی ئه‌وه‌ی پێ رابگه‌یه‌نه كه گوێڕایه‌ڵی كردنی ژن بۆ مێرده‌كه‌ی و دان نان به مافی مێرده‌كه‌ی وه‌ك ئه‌و جیهاده خێر و پاداشتی بۆ ده‌نوسـرێ. كه‌م كه‌س له ئێوه‌ش گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن!
((لا ينظر الله تبارك وتعالى الى امرأة لا تشكر لزوجها وهي لا تستغني عنه)). رواه النسائي والبزار ( حديث صحيح ).
((اثنان لا تجاوز صلاتهمارؤوسهما:.... وامرأة عصت زوجها حتى ترجع)). رواه الطبراني و الحاكم.
حه‌صينى كوڕی محصن گوتویه‌تى: ((حدثني عمتي قالت: أتيت رسول اللهصلى الله عليه وسلم في بعض الحاجة، فقال لي: أي هذه! أذات بعل؟ قالت: نعم، قال: كيف أنت له؟ قالت: لا آلوه إلا ما عجزت عنه، قال: فانظري أين أنت منه فإنه هو جنتك ونارك!!)). رواه الترمذي بسند صحيح. واته: پورم بۆی باس كردم و گوتی: چومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ هه‌ندێ پێویستی. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی گوتم: فڵان! مێردت هه‌یه؟ گوتی: به‌ڵێ. پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: تۆ بۆ ئه‌وچۆنی؟ ئافره‌ته‌كه گوتی: كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌م له گوێ رایه‌ڵی و خزمه‌ت كردنی ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه له توانام نه‌بێ. پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی:كه‌واته ته‌ماشا كه تۆ له‌كوێی ئه‌ویت، مێرده‌كه‌ت به‌هه‌شت ودۆزه‌خته.( مه‌به‌ست له به‌هه‌شت و دۆزه‌خته ئه‌وه‌یه گه‌ر ئافره‌ت گوێ رایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بێ ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شت وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش گه‌ر سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی مێرده‌كه‌ی بكات ئه‌وا ده‌چێته دۆزه‌خ.(وه‌رگێڕ).
==========================
(*)مافی مێرد به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه رێزی دایك و باوكی ئه‌و بگرێ، ره‌فتار و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ باش بكات وه هانی بدات له‌سه‌ر زیاده چاودێری كردنیان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ریه‌تی خۆڕاگری خراپه‌كانیان بێت به‌رامبه‌ر به‌و، به تایبه‌تی دایك و باوك، چونكه‌ئاگر به ئاگر دانامركێته‌وه به‌ڵكو به ئاوده‌كوژێته‌وه !
له‌سه‌ر ژن پێویسته زاڵ بێت به‌سه‌ر خۆپه‌رستی خۆی و زه‌بتی عاطيفى خۆی بكات، به‌مه‌ش ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره پاداشتی باش به‌ده‌ست دێنێ، له‌به‌ر چاوی مێرده‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێت و رێز و خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌ده‌ست دێنێ.
با هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی له بیر بێت كه دایك و باوكی مێرده‌كه‌ی، مێرده‌كه‌ی ئه‌ویان به خێو كردوه و گه‌وره‌یان كردوه‌و فێری خوێندنیان كردوه، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌ركێك ده‌بێ قه‌رزه‌كه‌یان بداته‌وه، جا ئافره‌ته‌كه‌ش به ده‌وری خۆی هه‌ستێ به یاریدانی مێرده‌كه‌ی بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه.
با ژن بزانێ خوای گه‌وره نامرێ، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك چۆن بی به‌هه‌مان شت تۆش ره‌فتارت له‌گه‌ڵ ده‌كرێته‌وه، جا گه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوكی مێرده‌كه‌ی باش بێت ئه‌وا ئه‌و كاته خێزانی كوڕه‌كانی به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌ی باش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌كه‌ن له ته‌مه‌نی پیری دا، خوای گه‌وره‌ش پاداشتی چاكه كاران به فیڕۆ نادات.
ئه‌م ئامۆژگاریانه زێڕ ئاسان كه به فه‌رامۆش كردنیان چۆن بۆته مایه‌ى روخاندنی خێزان و عه‌قدی هاوسه‌ری، یان پیاو هه‌ڵساوه به توڕه كردنی دایك و باوكی كه ده‌بێته مایه‌ی به‌دبه‌ختی دنیا و ئاخیره‌تی، هۆی یه‌كه‌می توڕه‌كردنه‌كه‌ش ژنه!!
هه‌روه‌ها له مافی پیاو به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كانی په‌روه‌رده بكات، بۆ ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش له‌سه‌ر ژن پێویست ده‌كات كه هه‌وڵێكی زۆر بدات بۆ چاودێریكردنێكی زۆر‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوان و پیاده‌كردنی هۆشیاری، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا كه زانسته په‌روه‌رده‌یىیه‌كان و ده‌رونىیه‌كان به‌ره‌و پێش چون و فراوان بون ده‌چن. به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش به هه‌مان شێوه ئه‌ركی مێرده كه رێزی خزم و كه‌س و كاری هاوسه‌ره‌كه‌ی بگرێ به تایبه‌تی دایك و باوكی، چونكه جوانترین و باشترین دیاری كه جه‌رگیانه پێشكه‌شی ئه‌ویان كردوه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ریه‌تی به‌به‌رده‌وامی مامه‌ڵه‌ی چاكیان له‌گه‌ڵ بكات و خۆشه‌ویستیان بۆ بنوێنێ و به‌شداریان بكات له كاره گرنگه‌كانی، كه به هۆی غافڵ بون له‌مه‌دا زۆر قه‌یرانی دروست كردوه!
به‌م بۆنه‌وه نامه‌یه‌كی ناسك نه‌قڵ ده‌كه‌ین كه له زاواوه بۆ خه‌سوه‌كه‌ی ده‌نێرێ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
}دایكم... ئه‌ی خۆشه‌ویسترین دایك.. چۆن بانگت ناكه‌م دایكم، كه تۆ خۆشه‌ویسترین مرۆڤت پێشكه‌ش به دڵم كردوه... ؟!
چۆن به دایكم بانگت ناكه‌م، كه تۆ ئه‌م ئافره‌ته‌ت هێناوه‌ته بون... ئه‌و هاوڕێیه‌ی كه ژیانی داگرتوم... من به‌ختیار ترین مرۆڤی دنیام... ئه‌وه‌نده به‌خته‌وه‌رىیه‌م به‌سه كه هه‌مو ژیانم له‌گه‌ڵ ئه‌م كچه ده‌به‌مه سه‌ر كه چه‌نده‌ها ساڵه لێی ده‌گه‌ڕێم... له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ی تۆ كه بوه به هاوسه‌رم و دایكی منداڵه‌كانم به‌م نزیكانه... تۆ كچه‌كه‌ت داوه‌ته من... به‌ڵام من دڵ و گیانم داوه‌تێ..
كوڕت له وتاری مامۆستا منیر نصيف له گۆڤاری العربی وه‌رگیراوه.