ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئایا پێغەمبەریش صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نابێت فەتوا بدات ؟!!!

یەكێك لە نیشانەكانی نزیك بونەوەی هاتنی ڕۆژی دوایی ئەوەیە كە كار و كردەوەكان بدرێت بەدەستی كەسانی ناشیاو وناشایستە لەبوارەكانی ژیاندا، هەروەك لە فەرموودەدا هاتووە: ((إِذَاْ وُسِّدَ الأَمْرُ إِلَى غَيْڕ أَهْلِهِ فَانْتَظِڕ السَّاْعَةَ)) (1).
وە لە نیشانەكانی تری ئەوەیە كە كەسانی مایە پوچ لە زانینی شەرعی و بێ‌ نرخ لە بازاری زانست و زانیاریەكانی دێنەگۆ و قسە لە كاروباری گەورەی موسڵمانان دەكەن، و دەبنە قوێخا و دەم سپی موسڵمانان، هەروەك لە فەرموودەدا هاتووە: عَن أبي هريرة: ((وَيَنْطِقُ فِيهَا الرُّوَيْبَضَةُ قِيلَ: وَمَا الرُّوَيْبَضَةُ ؟ قَالَ: الرَّجُلُ التَّافِهُ يَتَكَلَّمُ فِي أَمْڕ العَامَّةِ)) (2).
بێگومان ئەمڕۆی خۆمان ئەو ڕۆژگارەیە كە ئەو فەرموودانەدا باسیان لێوەكردووە، چونكە دەبینیت كەسانێكی گورگ ئاسا لە پێستی مەڕ، و نەخوێندەوار بە شەریعەت، و چەواشەكار، ئاوەژووكاری ڕاستیەكان كراوون بە لێكۆڵەر !!! و پسپۆڕ !!! و شاڕەزا !!!، و چەندەها نازناوی تری ڕووكەشی ناوبۆشیان پێبەخشراوە، و لە ناوەندەكانی ڕاگەیاندا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پڕوپاگەندەیان بۆ دەكرێت !!! و ڕەواج بە بۆچوون عەنتیكە و سەرسوڕهێنەرەكانیان دەدرێت !!! كە لە ڕاستیدا هەموو ئەو بۆچوونانە مایە پوچیانە، و نەخوێندەوارێتیانە لە شەریعەتدا، و دەبێت ئەو جۆرە كەسانە بهێنرێن فیری ئەلف و بێی شەریعەت بكرێنەوە، یان حجریان بخرێتە سەر لە بەر هۆكارە هزری و دەروونیەكان.
یەكێك لەو ووتە نامۆیانەی كە لە میژووی 1400 ساڵەی ئیسلامدا نەبیستراوە، بەڵكو بگرە لەسەردەمانی پێش ئەوەش لە هیچ دین و دیانەتێكەوە نەبیستراوە كە ووتەی عەنتیكەی وا بووترێت ئەوەیە: كە بابایەكی بەناو پسپۆڕ لە بواری كاروباری ئایینی دەڵێت: فەتوا و فەتوادان تایبەتە بەخوای پەروەردگار، و كەس بۆی نیە فەتوا بدات، ئەگەر ئەو فەتوادەرەش پێغەمبەری خوا بێت صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، یان زانایەك بێت لە زانایانی ئاین !!!! لەوەش سەیر تر ئەوەیە كە بەڵگە بە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز دەهێنێـەوە !!!!
بەڵام بەڵگە هێنانەوەكەی وەكو ئەو كابرایەیە كە پاش دەمەدەم و مشتومڕێكی زۆر و بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەوەی كە تەڵاقی سێ‌ بەسێ‌ ناكەوێت ؟ دەڵێت: ئەی باشە بەڵگەی [قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ] چی لێدەكەی ؟! پێی ووترا: ئەمە هیچ پەیوەندی بە تەڵاقەوە نیە !!! ئەم جارەیان دەڵێت: ئەی بەڵگەی: [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ] چی لێدەكەیت ؟ یان بەڵگەی: [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ] چی لێدەكەیت ؟
بێگومانم ئەم جۆرە ووتەیە بێ‌ بنەوایە لە كەسانێكی نەخوێندەوار بە شەریعەت و بێ‌ ئاگاوە لە سەرچاوەكانیەوە دەكەوێتەوە، چونكە ئەگەر تەنانەت بڕوانینە ئەو ئایەتانەش كە ـ بە گومانی خۆی ـ بە بەڵگەیان دەیانهێنێتەوە دەبینن نەبەڵگەی ئەوەیان تێدایە، و نەش نكوڵی لەوە دەكەن كە تەنانەت پێغەمبەریش صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بۆی نیە فەتوا بدات.
ئەم كوڵكە نەخوێندەوارە بەڵگە بە ئایەتی [ وَيَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاءِ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ... ] (النساء: 127) !!!، و ئایەتی: [ يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِي الْكَلَالَةِ... ] (النساء: 176) دەهێنێتەوە.
بەڵام ئەگەر ووردبینەوە لە ئایەتەكان دەبینین: ئایەتەكان نكوڵی لەوە ناكەن كە موسڵمانان داوای فەتوا لە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بكەن، یان نابێت پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەتوا بۆ موسڵمانان بدات، بەڵكو لە ئایەتەكاندا ئیقراری هەردوكیان كراوە، چونكە ئەگەر ئەو دوو كارە قەدەغەكراو و نادروست بوونایە دەبوایە هەر خودی ئایەتەكان نكوڵیان لێیان بكردایە... ئەمە لە لایەكەوە.
لە لایەكی ترەوە: هیچ ووشەیەك یان بڕگەیەكی ئایەتەكان واتای ئەوە نادادات كە تەنها خودا دەبێت فەتوا بدات، و نابێت تەنانەت پێغەمبەرەكەشی صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەكاری فەتوادان هەستێت و فەتوا بدات !!! چونكە ئایەتەكان تەنها باس لەوە دەكەن كە موسڵمانان پرسیاریان لە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كردووە و داوای فەتوایان لێكردووە سەبارەت بە ئافرەتان و كەلالە، و خوای پەروەردگار پێی فەرمووە لە وەڵامیان بڵێ‌:... هتد. جا نازانم لە كوێی ئایەتەكە ئاماژە بەو زانستە دەكات كە بەدرێژایی چواردە سەدە موسڵمانان پەیان پینەبردووە، و نەیانزانیوە ؟!! و ئێستا خەڵكانێكی كۆڵكە خوێندەوار پەی پێدەبەن، و دەیدۆزنەوە !!!!
پێشینان ڕاستیان فەرمووە: ((مَنْ دَخَلَ فِي غَيْڕ فَنِّهِ أَتَى بِالْعَجَاْئِبِ))، واتە: هەر كەسێك دەستوەرداتە پسپۆریەك جگە لە پسپۆریەكەی خۆی شتی سەرسۆڕهێنەری لێدەكەوێتەوە !!!
لەلای سێ‌یەمیشەوە ئەگەر ئەم بابا بەناو خوێندەوارانە ـ كە پسپۆڕ و شارەزا و لێكۆڵەرن، بەلاف و گەزافی خۆیان !!! ـ، دەیانتوانی بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەكانی شەریعەت، ئەو كاتە بۆیان دەردەكەوت كە فەتوادان پیشە و كاری پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و زانایانی میراتگرێتی، نەك بە هەموو ڕاشكاویەكەوە بڵێن: كەس بۆی نیە فەتوا بدات !!!
بۆ نموونە ئەگەر بگەڕایەنەوە بۆ پەرتوكی (صحیح) ـی هەریەك لە پێشەوایان بوخاری موسلیمدا ئەوا دەیانبینی لەو سەرچاوانەدا هاتووە كە پێشەوا عومەر داوای فەتوای لە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كردووە، ئەوەش بەم شێویە: عَنِ عَبْدِاللَّهِ بنِ عُمَرَ أَنَّ عُمَرَ اسْتَفْتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: هَلْ يَنَامُ أَحَدُنَا وَهُوَ جُنُبٌ ؟ قَالَ: « نَعَمْ ؛ لِيَتَوَضَّأْ، ثُمَّ لْيَنَمْ، حَتَّى يَغْتَسِلَ إِذَا شَاءَ » (3).
كەواتە پێشەوا عومەر داوای فەتوای لە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كردووە و ئەویش بە بێ‌ نكوڵی وەڵامی داوەتەوە و نەیفەرمووە فەتوا كاری من نیە، چاوەڕوانی ئەوەبە خودا فەتوات بداتێ‌ !!!
وە هەر لەم دوو سەرچاوەدا هاتووە: عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّهُ قَالَ: اسْتَفْتَى سَعْدُ بْنُ عُبَادَةَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي نَذْرٍ كَانَ عَلَى أُمِّهِ، تُوُفِّيَتْ قَبْلَ أَنْ تَقْضِيَهُ ؟ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: « فَاقْضِهِ عَنْهَا » (4).
لەم فەرموودەیەشدا نە هاوەڵەكە ئەوەی بەناشیاو و نادروست زانیوە كە داوای فەتوا لە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بكات، و نەش پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نكوڵی ئەو داواكردنەی فەتوای كردووە، و نەشی فەرمووە: چاوەڕوان بە ئەوە كاری من نیە دەبێت تەنها خوای پەروەردگار فەتوات بۆ بدات !!!
وە یان هەر لەم دوو سەرچاوەیە هاتووە: عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ: أَنَّهُ قَالَ: نَذَرَتْ أُخْتِي أَنْ تَمْشِيَ إِلَى بَيْتِ اللَّهِ حَافِيَةً، فَأَمَرَتْنِي: أَنْ أَسْتَفْتِيَ لَهَا رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَاسْتَفْتَيْتُهُ، فَقَالَ: « لِتَمْشِ وَلْتَرْكَبْ » (5).
لەگەڵا هەموو ئەوانەی كە داوای فەتوا لە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كراوە و هاوەڵانی بەڕێزی داوای فەتوایان لێكردووە، و فەتوای بۆ داوون، بە ئوممەتەكەشی ڕاگەیاندووە كە هەر یەك لە ئوممەتەكەی فەتوای بۆ درا، و فەتواكە هەڵە بوو، ئەوا فەتوا بۆ دراوەكە تاوانی نیە، و تاوانی هەڵەكردنەوكە دەكەوێتە سەر فەتوادەرەكە، هەروەكو لە فەرموودەیەكدا هاتووە:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَاْلَ: قَاْلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " مَنْ أُفْتِىَ بِفَتْيا غَيْرَ ثَبْتٍ فَإِنَّمَاْ إِثْمُهُ عَلَى مَنْ أَفْتَاْهُ " (6).
ئەمەش ئەوەی لێدەفامرێت: كە فەتوا جگە لە پێغەمبەریش صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خەڵكانێكی تر دەتوانن بیدەن، وە تاوانی فەتوای هەڵەش لەسەر فەتوادەرەكەیە نەك فەتوا وەرگرەكە....
وە ئەوەشی لێدەفامرێت: كە نابێت بووترێت: فەتوا تایبەتە بە خوای پەروەردگارەوە، چونكە فەرموودەكە باس لە هەڵەكردن دەكات لە فەتواداندا، ئەو تایبەت كردنەش خوازیاری ئەوەیە كە ـ نَعُوذُ بِاللَّهِ ـ خوای پەروەردگار فەتوای نادروست و هەڵە دەدات !!!
وە هەروەها پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئوممەتەكەشی لەوە ئاگادار كردووەتەوە كە لەسەردەمانی كەم بوونەوە و نەمانی زانایان و هاتنە مەیدانی نەزانەكان فەتوای بێ‌ زانستی دەدرێت و دەبێتە هۆی گومڕاكردنی خودی فەتوادەر و خەڵكەكەش، هەروەكو لێی دەگێڕنەوە:
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْڕو بْنِ الْعَاصِ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: « إِنَّ اللَّهَ لاَ يَقْبِضُ الْعِلْمَ انْتِزَاعاً يَنْتَزِعُهُ مِنْ الْعِبَادِ، وَلَكِنْ يَقْبِضُ الْعِلْمَ بِقَبْضِ الْعُلَمَاءِ، حَتَّى إِذَا لَمْ يُبْقِ عَالِماً اتَّخَذَ النَّاسُ رُؤُوساً جُهَّالاً، فَسُئِلُوا، فَأَفْتَوْا بِغَيْڕ عِلْمٍ ؛ فَضَلُّوا، وَأَضَلُّوا » (7).
ئەم فەرموودەیەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە: هەر فەتوایەك لەسەر زانست بێت هۆكاری هیدایەتی فەتوادەر و پرسیاركارەكەیەتی.
ۆآخِرُ دَعْۆانَاْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ
------------------------------------
پەراوێزەكان:
(1) (رواه البخاري، برقم: 59).
(2) (رواه أحمد في مسنده، وصححه الألباني في صحيح الجامع، برقم: 3650).
(3) (رواه البخاري في صحيحه، برقم: 289، ومسلم في صحيحه، برقم: 729).
(4) (رواه البخاري في صحيحه، برقم: 2761، ومسلم في صحيحه، برقم: 4323).
(5) (رواه البخاري في صحيحه، برقم: 1866، ومسلم في صحيحه، برقم: 4339).
(6) (حسنه الألباني في صحيح الجامع، برقم: 6069).
(7) (رواه البخاري في صحيحه، بَاب كَيْفَ يُقْبَضُ الْعِلْمُ، برقم: 100، ومسلم في صحيحه، برقم: 6971).

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام