ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
مێژوو دووبارە دەبێتەوە (ئاخۆ بۆچی ئێمە ئیسلامی ڕاستەقینە تۆمەتبار بكەینەوە ؟!!!)

پەیامبەری بەڕەحمەت نێردراو بۆ هەموو جیهان صلى الله عليه وسلم هەواڵی ئەوەی پێداوین كە لە ئوممەتەكەی كۆمەڵانێكی لاڕێ‌ دەبن، وە هەندێك لە ئاكار و ڕەوشت و سیفەتەكانی بۆ باسكردووین لەچەند فەرموودەیەكیدا هەروەك لە پەرتوكی (صحیح البخاري) ـدا هاتوون كە فەرموویەتی:
1 ـ" حُدَثَاءُ الأَسْنَانِ ": كۆمەڵێك لاو وتازە پێگەیشتوون !
2 ـ"سُفَهَاءُ الأَحْلاَمِ":كەسانێكی كەم عەقڵ وهەڵە و هەرزەن!
3 ـ "يَقُولُونَ مِنْ قَوْلِ خَيْڕ الْبَڕيَّةِ ": سەرەڕای گومڕاییان: چاكترین ووتەت بۆ دەڵێن كە قورئانی پیرۆز و سوننەتە !!! ئەمەش دیارە بۆ قایلكردنی بەرامبەرەكانیانە.
4 ـ " ێقْتُلُونَ أَهْڵ الإِسْلامِ ": لەكاری بەناو تێكۆشانیان موسڵمانان دەكوژن !!! و خوێنیان حەڵاڵ دەكەن !!!
5 ـ "وَيَدَعُونَ أَهْلَ الأَوْثَانِ ": كەچی لەو لاوە واز لە تێكۆشانی بت پەرستان دەهێنن !!!
پاشان هەر لەهەمان فەرموودەدا پەیامبەرمان صلى الله عليه وسلم پێمان دەفەرموێت: " أَيْنَمَا لَقِيتُمُوهُمْ فَاقْتُلُوهُمْ ؛ فَإِنَّ قَتْلَهُمْ أَجْرٌ لِمَنْ قَتَلَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ " واتە: لە هەر كوێیەك پێیان گەشتن بیانكوژن، چونكە لە ڕۆژی دواییدا پاداشت لەسەر كوشتنیان هەیە بۆ ئەو كەسەی كە دەیانكوژێت، یان دەفەرمووێت: " لَئِنْ أَدْرَكْتُهُمْ لأَقْتُلَنَّهُمْ قَتْلَ عَادٍ "، واتە: ئەگەر خۆشمان پێیان بگەم وەكو كوشتن و لەناوبردنی هۆزی عاد دەمكوشتن و لەناوم دەبردن.
پاشان ئەوە بوو ئەم كۆمەڵەیە لەپاش كۆچی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم، و لەسەرەتای هاتنی جێنشینە بەڕێزەكانی سەریان هەڵدا، و فیتنە و ئاشوبیان لەو سەردەمانەدا نایەوە تا گەشتەی ئەوەی كە بوونە هۆی كوشتنی زۆرینەی جێنشینە بەڕێزەكانی پەیامبەر،و هەندێك لە هاوەڵان،موسڵمانێكی زۆر
جا ئەگەر هەر یەك لە ئێمە بڕوانێنە پەڕەكانی مێژوو ئەوا دەبینێن: ئەم كۆمەڵە بەیناو بەین سەرهەڵدەدەن، بەهەمام سیفەت و ئاكاری پێشوو كە پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم باسی لێوەكردن، بەڵام لەهەر سەردەمێكیش بە ناو و نیشانێكی تر، بەلاف گەزافێكی نوێ‌، و چەندەها دروشی ڕەونەقداریان هەیە، لەوانە:
ـ لافی تێكۆشان لە پێناوی خوای پەروەرگار لێدەدەن !!! كەچی تێكۆشانەكەیان خەواریجانە !!! چونكە تەنانەت منداڵ و ئافرەت و لاو و پیر و دار و بەردیش زەرمەندە بەهۆیانەوە !!!!
ـ دروشمی هێنانەكایە ودامەراندنی دەوڵەتی ئیسلامی بەكاردەهێنن !!! كەچی موسڵمانان پێش بێ‌ باوەڕان زەرمەندن بەدەستیانەوە !!
ـ بەناو دروشمی (لا إلە إلا الله) بەرز دەكەنەوە !! كەچی كردەوەكانیان پێچەوانەی خوازیارەكانی ئەم ووشەیەیە، تەنانەت بێژەرەكانی ئەم ووشە پیرۆە سەردەبڕن !! لە كاتێكدا بێژەرەكانی ئەم ووشەیە و شایەتی دەرانی: دەبێت خوێن و ناموس و ماڵا وسان پارێراو بن.
سەرەڕای ئەم ڕاستیە و دووبارەبوونەوەی ئەم كۆمەڵە نامۆیە بە ئیسلام بەدرێژی مێژوو بەگشتی، و سەرهەڵدانیان لە ڕۆژگاری ئەم ڕۆدا، دەبینین خەڵكی بەرامبەر بەم كۆمەڵانە و كارە نەخوازراوەكانیان سێ‌ كۆمەڵن ـ كە لە ڕاستیدا هەڵوێستی كۆمەڵانێكیان جێگەی داخە، بۆیە داواكارم تۆ فێرخوای موسڵمانی خاوەن هزر ئیسلام دۆست لەكۆمەڵی سێ‌یەم بیت ئەگەرنە لاڕێ‌ دەبیت و لە ناودەچیت ـ خوا پەنامان بدات ـ، كۆمەڵەكانیش ئەمانەن:
1 ـ بەهلی دەانن بۆ تانە و توانجدان لە ئاینی ئیسلام پیرۆز و دروشمە ڕەواكانی، كە ئەمانەش بێ‌باوەڕ و دووڕوانن.
2 ـ بەهەلی دەانن بۆ ڕەشكردن وناشرین كردنی هەڵگرانی ئیسلامی ڕاستەقینەن ـ كە ئەوانیش كەسانی شوێنكەوتەی سوننە و پێشەوایان وسەلەفی صاڵحی ئەم ئوممەتەن ـ، ئەم كۆمەڵەش بریتین لە بیدعەكاران و ئارەزوو پەرستان.
3 ـ ئەوانەن كە ڕاستیەكان لە شوێنی خۆیان دادەنێن، و دەزانن كە مێژوو دووبارە بووەتەوە، بۆیە پارێزراو دەبن لە ئاوەژووكردنی ڕاستیەكان.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام