[ واسیتە دانان - الواســطة]
دەڵێن هەروەك لە دونیادا خەڵكی پێویستی بە واسیتە هەیە لە نێوان خۆیان و دەسەڵات دارو كاربەدەستان، بەهەمان شێوەش بۆلای خوا پێویستمان بە واسیتە هەیەو ئێمە داوا لەم واسیتانە دەكەین كە پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكانن [ دوای مردنیان ] و ئەوانیش داوا لە خوا دەكەن هیدایەتمان بدات و ڕزق و بەختەوەریمان پێ ببەخشێت و ناڕەحەتی و زەرەرو ناخۆشیمان لەسەر لاببات و سەرمان بخات؛ چونكە ئەم واسیتانە لە خوا نزیكن و وا جوانترە ئێمە ڕاستەوخۆ داوا لە خوا نەكەین و داواكەمان لە ڕێگای واسیتەكانەوە بێت؛ چونكە داوای ئەوان بۆ ئێمە باشترە لە داوای ڕاستەوخۆی خۆمان.
[هەڵوەشاندنەوەی ئەم شوبهەیە]
لە وەڵامی ئەم بۆچوونە هەڵەیەدا دەڵێین: ئەم جۆرە بیروباوەڕو بۆچوونە سەرچاوەكەی زۆر تاوانێكی گەورەیە چونكە لەوەوە سەری هەڵداوە كە تەشبیهی خوای پەروەردگار كراوە بە دەسەڵات دارێكی دروست كراو. واتە خوای پەروەردگار چوێنراوە (شُبِّهَ) بە بەندەی دروستكراو. وە ئەم وێچواندن و تەشبیەكردنەش:
لەلایەكەوە شیرك بڕیاردانە بۆ خواو، هاوشێوەو هاوەڵ دانانە بۆ پەروەردگار ؛ كە وەك كاربەدەستێك بڕوامان پێی بێت، واتە چۆن پێویستیمان بە واسیتە هەیە بۆلای كاربەدەستێكی (زاڵم) یان (بێ ئاگا) یان (بێ دەسەڵات)، بەهەمان شێوەش وابزانرێت پێویست بە واسیتە دەكات بۆلای خوای (عادلی) (بە ئاگای) (بە دەسەڵات).
وە لەلایەكی تریشەوە دابەزاندنی ڕێزو قەدرو گەورەیی خوایە كە (تەشبیە) بكرێت بە كاربەدەستێك) لەوەدا كە پێویست بە واسیتە بكرێت بۆلای و بەبێ واسیتە وەڵاممان نەداتەوەو یارمەتیمان نەدات ، وە بە هۆی واسیتە بتوانرێت كاریگەری لەسەر بكرێت و واسیتەكە تەئسیری لێ بكات !!. سبحان الله پەروەردگار زۆر پاك و بەرزترە لەم جۆرە باوەڕو بۆچوونەی نەفامـان.
وە ئەگەر ورد بینەوە بۆ ئەوەی بزانین بۆچی لە دونیادا خەڵكی پێویستی بە واسیتە دەكات بۆلای كاربەدەستان ؟ ئەو كاتە بۆمان دەردەكەوێت كە پەروەردگار وەك كاربەدەستان نی یەو، بەهیچ شێوەیەك دروست نی یە واسیتەی بۆ دابنرێت. چونكە سیفاتی پەروەردگار زۆر بەرزترە لە سیفاتی بەندەی كاربەدەست.
[بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت كلیك لەسەر داگرتن بكە]