ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئاگاداربە دنیا نەتبات

بسم الله الرحمن الرحيم
ژیان یان بۆ مرۆڤە یا لە سەریەتی سات و كاتەكانی ‏دەڕۆن هەروەها ڕۆژ و ساڵەكانی، ئەم كاتانەش یان ‏دەیبات بۆ خۆشەویستی و لێخۆشبوون. بۆ ئەوەی ‏سەرفرازبێت وببێتە ئەهلی بە هەشت، یان كاتەكانی ‏دەڕوات دەیبات بەرەو دۆزەخ وتوڕەبوونی خودای ‏پەروەردگار بۆ هەر كەسێك كەخەمبارە خەمباری باری ‏شانی قورس كردووە بۆ هەر چاوێك كە فرمێسك ‏نوقمی كردووە بۆ هەر كەسێك كە دونیای لەبەر تەسك ‏بوەتەوە هەرچەند دونیاشی دابێت بەسەر كۆڵیا، ژیان ‏یان ساتێك ئەتخاتە پێكەنین و هەموو تەمەنت دەخاتە ‏گریان یان ساتێك دەتگرێنێت و هەموو تەمەنت دەخاتە ‏پێكەنین، ژیان یان نیعمەتە بۆت یا نقمەت، ئەم ژیانە ‏كە باوك و باپیرانمانی تیا ژیاوە. هەروەها هەموو ‏ئەوانەی پێش ئێمە تیایدا ژیاون گەڕانەوە بۆ لای ئەو ‏كەسەی كە دروستی كردوون، واتا ژیان ئەوەیە كە هەر ‏ساتێك یان كاتێك ئەی گوزەرێنیت و بەسەری ئەبەیت ‏هەر كەسێك لە ئێمە لەم كاتەدا بە شێوەیەك ئەژێت كە ‏ببێتە چاكە بۆی یان خراپە، كەسی سەركەوتوو و ‏دڵخۆش ئەوەیە كە سەیری ئەم ژیانە دەكات و قەدری ‏ئەزانێت و لێی تێدەگات و، والله ئەم ژیانە زۆر كەسی ‏گریاندووە و فرمێسكی بۆ نەسڕاوە. زۆریشی خستە ‏پێكەنین و بە خۆشی ژیاوە. ژیان خۆشەویستەكانم ‏خوای گەورە كردوویەتی بە تاقیكردنەوە، ڕاستی ‏بەندەی تیا دەردەكەوێت. براوە ئەو كەسەیە ‏رەزامەندی پەروەدگار بەدەست دەهێنێت وە دۆڕاو ‏دوورخراو ئەوەیە لە ڕەحمی خوا دووربێ توڕەیی ‏بەدەست بێنێت، هەر ساتێك تۆ دەیبەیتە سەر یان ‏خوا لێت رازی ئەبێت تیایا یان نا. یان دورت ‏دەخاتەوە یان نزیكت دەكاتەوە لە خودا (جل جلالە) ‏لەوانەیە كاتێكی كەم بەسەر بەریت لە خۆشەویستی ‏خودا و یادكردنی هەموو تاونەكانت لە سەر نەمێنێت ‏خوای گەورە لە هەموو گوناحەكانت خۆش بێت ‏لەوانەشە لە ساتێكدا بژیت كە دوور بیتەوە لە ڕێگای ‏خوا و لە یادی خوا بێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هەموو ‏تەمەنت لە ناخۆشی بەسەر بەریت داوا لەخودای گەورە ‏دەكەین كە بمان پارێزێت و لێمان خۆشبێت. ئەم ‏ژیانە دوو بانگ خوازی تیایە...‏
بانگ خوازێك بۆلای خۆشەویستی و لێخۆشبوون و ‏پەرستنی خوا. وە بانگ خوازەكەی تر بانگت دەكات ‏بۆ ئارەزوو و پەرستی و خراپەكاری و توڕە بوونی خوا ‏‏(جل جلالە) مرۆڤ لەوانەیە لە ساتێك گەڕانەوەی بۆ ‏لای خوا بگری و فرمێسكی پە شیمانی بڕێژێت بەو ‏گریانەشی خوای گەورە خراپەكانی بگۆڕێت بە چاكە، ‏چەندەها كەس هەبوو خراپەكار و تاوانباربوون لە ‏خوای خۆیان نامۆ و دوور بوون وە لە ڕەحم و سۆزی ‏خوادوور بوون تا ئەو كاتەی كە گەڕانەوە بۆ لای خوا ‏بۆ ژیانێكی خۆش (الحیاة الطيبة) بۆئەوەی یەكەم ‏فرمێسكی پەشیمانی بڕژێت. زام و ژانی دڵی ‏بڕوێنێتەوە، چونكە زۆر دەمێك بووە دوور و نامۆ بووە ‏لە خوا، بۆ ئەوەی بڵێت ئەوا من تەوبەم كردووە و ‏گەڕامەوە بۆ لای خوا ملكەچم بۆ فەرمانەكانی خوا بە ‏ئومێدم بۆ سۆز و لێخۆشبونی خوا، هەروەكو زانایان ‏فەرموویانە مرۆڤ لەوانەیە تاوانێكی زۆر بكات بەڵام ‏ئەگەر راستگۆ بێت لە گەڕانەوەو تەوبەكردنی خوای ‏گورە تاوانەكانی بۆ دەگۆڕێت بە چاكە، هەروەها ‏ژیانێكی خۆشی پێی دەبەخشێت بە پێی باشی ‏گەڕانەوەو تەوبەكەی، داوا دەكەم لە خوای گەورە ‏خاوەن عەرشی گەورە كە دڵمان زیندووبكاتەوە بۆ ‏كاری چاكە وڕەزامەندی خۆی.......... ‏

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام