ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٩:من خوێندكارێكى زانكۆم كچێكى موحەجەم خۆش دەوێت بەڵام نازانم چۆن داواى هاوسەرگیرى لێ بكەم وە بەڕاستى خۆشم ئەوێت وە بۆ ئەوەش ئەمەوێ كەزەواج بكەم كە لە تاوان و خراپە دوور بم تكایە ڕێنموونیم بكەن

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحيم
برام ئەگەر موسڵمان خوای گەورە خوازبێنی كچێكی خستە ناو دڵیەوە ئەوا پاش سەیر كردن و پێ ڕازی بوونی دەبێت بچێت ڕاستەخۆ لە گەڵ سەرپەرشتیاری كچەكەدا (لە باوك و برا و مامەكانی) داخوازی بكات و ئەگەر ئەوان و كچەكەش ڕازی بوون ئەوا مارەی دەبڕێت و ئەنجا بە حەڵاڵی دەتوانێت یەكتر ببینن و بەیەك بگەن و قەسەی لە گەڵدا بكات و نامە بگۆڕنەوە.
كەواتە نابێت لە نێوان خۆت و كچەكەدا ئەو باس بكرێت بە بێ ئاگادار بوونەوەی ماڵ، هەروەها داخوازی كچ لە ڕێگای كوڕان و كچانی تریشەوە نابێت وەك ئێستا بووەتە باو لە نێو زانكۆ و پەیمانگادا !!!
داواكرین خوای گەورە ئەو كارە خێرەت بۆ ئاسان بكات و خێزانێكی چاك و پاك و ئیماندار و دوور لە خراپەتان لێ پێكبێنێت.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام