ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٧٥:* ئایا دروستە رۆژووی شەوال بگرم لەكاتێكدا قەرزاری رەمەزانم؟ چونكە زۆر حەز ئەكەم بەڵام بۆم ناگیرێت لەبەر ئەوەی بارودۆخی تایبەتیم هەیە وەكو ژیانی هاوسەرێتی وخوێندن وئەوانە؟ * ئایا مەرجە هەتا قەرزی رۆژوی رەمەزان نەدەیتەوە نابێت سوننەتی شەوال بگریت؟ * ئەگەر كەسێك سوننەتی شەوال بگرێت پێش دانەوەی قەرزی رەمەزان ئایا سوودی هەیە و شوێنی شەش رۆژی شەوال دەگرێتەوە؟

وەڵام:* سئل الإمام ابن باز/ فتاوی نور علی الدرب/ شریط رقم: (918)
پرسیار: ئایا دروستە رۆژووی شەوال بگرم لەكاتێكدا قەرزاری رەمەزانم؟ چونكە زۆر حەز ئەكەم بەڵام بۆم ناگیرێت لەبەر ئەوەی بارودۆخی تایبەتیم هەیە وەكو ژیانی هاوسەرێتی وخوێندن وئەوانە؟
. فأجاب: واجب ئەوەیە قەرزەكە بدەیتەوە پێش ئەوەی شەوال بگریت، رۆژو نەگریت مەگەر دوای قەرزدانەوەكەی رەمەزان لقول النبی صلی الله علیه وسلم:{من صام رمضان ثم أتبعه بست من شوال} جا ئەوەی رۆژوی قەرزی رەمەزانی لەسەر بێت ئەوا رەمەزانی نەگرتووە بەڵكو ماویەتی، بۆیە شەوال دوابەدوای رەمەزانە دەبێت تەواوی بكات پاشان سوننەتی شەوال بگرێت. .
------------------------------------
* سئل الإمام الألبانی/سلسلة الهدی والنور/ شریط رقم: (753)
پرسیار: ئایا مەرجە هەتا قەرزی رۆژوی رەمەزان نەدەیتەوە نابێت سوننەتی شەوال بگریت؟
فأجاب: بەڵێ‌ مەرجە چونكە فەرز لە پێش سوننەتەوەیە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ رۆحی خۆی بەدەست نیە دوور نیە ئەجەلی بێت ئەو لەحاڵێكی خراپدا بێت كە رۆژوی فەرزی رەمەزانی ماوەو كەچی خەریكی سوننەتە وبەو هۆیەوە لەسەرپێچیدایە، چونكە ئەو قەرزەی كە لەسەریەتی نەیداوەتەوە كە رۆژوی فەرزی رەمەزانە.
------------------------------------
* وقال الإمام العثیمین/فتاوی الحرم المكی/1410/شریط7
پرسیار: ئەگەر كەسێك سوننەتی شەوال بگرێت پێش دانەوەی قەرزی رەمەزان ئایا سوودی هەیە و شوێنی شەش رۆژی شەوال دەگرێتەوە؟
والجواب: نەخێر، سوودی پێ ناگەیەنێت لأن النبي صلی الله علیه وسلم یقول:{من صام رمضان ثم أتبعه بست من شوال}. {من صام رمضان }وە ئاشكرایشە ئەوەی رۆژی رەمەزانی لەسەر مابێت پێی ناوترێت رەمەزانی تەواوكردووە، بۆ نموونە ئەگەر دە رۆژی رەمەزانی نەگرتبێت ئەوا پێی دەوترێت رەمەزانی گرتووە؟ هەربۆیە سەرەتا قەرزەكە دەداتەوە پاشان شەش رۆژی سوننەتی شەوال دەگرێت، جا ئەوەی سەرەتا شەشی شەوال بگرێت پێش فەرزی رەمەزان ئەو پاداشتەی دەست ناكەوێت كە پێغەمبەری خوا روونی كردۆتەوە لەم فەرموودەیەدا: {من صام رمضان ثم أتبعه بست من شوال فكأنما صام الدهر} رواه مسلم.


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام